
من ونترم لەووشەى وون…. كاوەى خەسرەوكاوانى
Closed
من ونترم لەووشەى وون…. كاوەى خەسرەوكاوانى
ئەوهەنگاوانەى كە تۆیان بۆلام هێنا
هەرئەوانیش هەڵیان گرتى و
بەئاسانى وون بووى لەمن…
ئالەورۆژەزۆردوودڵم
كەبەدواى تۆدادەگەڕێم
یان لەجیهانى وون بوونت
من وونترم لەووشەى وون…
ئالەورۆژە هێندەى وێڵى
بىَ ئۆقرەمەو وێڵم بەدوات…
دڵنیابەگەرچاوانم
چەشنى یەعقوب لەبۆیوسف
لەحەژمەتى گریان كوێربوون
رۆحم دەنێرم بێتەلات…
تۆلەسەركام پەلەهەورى
تاكوتیشكى خۆرراسپێرم
بێت ماچت كات لەجێگاى خۆم…
تۆهەمیشەلەنێودڵم پیاسەدەكەى
چاوەكانم بیناى یان لەعیشقى تۆوەرگرتووە
بۆیەلەجىَ ى رووناكایى دووچاوى بۆم
فڕۆكەخانەى عەمان