
باغی غه‌ریبان …… سه‌لام محه‌مه‌د
باغی غه‌ریبان
سه‌لام محه‌مه‌د
لێره له سوید ، باغێکی گه‌وره‌م هه‌یه
ناوی: باغی غه‌ریبانه
گوڵه‌کانی ، ئاسایی نین
ره‌نگه‌کانی ، ئاسایی نین
له چه‌ند به‌شێکی جیاواز و یه‌کگرتوودا پێکهاتوون و
لای پێشه‌وه‌ی یه‌کپارچه نێرگزه‌جاڕ و گوڵه شیعری بیره‌وه‌رین
به‌ڵام به‌شه‌کانی تری
پڕن له گوڵه ئاواز و گوڵه ماچ و
بۆن و به‌رامه‌ی زۆر شیرین
بۆ نموونه : گوڵی تابلۆکان هه‌ریه‌که
داستانێکی بێ سه‌ره‌تا و بێ کۆتایین..
سێ چوار تابلۆیان به گشتی ( شه‌رحی غوربه‌ته‌که‌ی نالین )
ئازاره‌کان دانه دانه
خۆیان بوونه‌ته ئینجانه
هه‌ریه‌که گوڵه غه‌مێکی به لێواردا شۆڕبۆته‌وه‌و
له‌وێ سه‌ید عه‌لی و مه‌زهه‌ر ،
عه‌لی مه‌ردان و به‌هجه‌ت و زۆری تریش
پۆل پۆل به ده‌م سه‌مای مه‌رگ و ژیانه‌وه
مه‌شقی گۆرانی نوێ ئه‌که‌ن
ئا ئه‌و گوڵه یاقووتیهش که شمشاڵیان بۆ لێئه‌دات
مۆزارت نییه و قالهمهڕهکهی خۆمانه
له سه‌نته‌ری باغهکهمدا کتێبخانه‌یه‌کی بچووك
وه‌ك کولێره‌ی تازهبرژاو
هه‌ڵمی هه‌ناسه‌ی کتێبی گڕتێبه‌ربووی لێهه‌ڵده‌ستێ
پڕه له رۆمان و شیعر و کورته چیرۆك
که هێشتا نه‌نووسراونه‌ته‌وه
نه‌غمه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده به کوڵ و سۆزیان لێوهدهڕژێت
ئه‌گه‌ر هێزی ده‌ربڕینی گشت زمانه‌کانی دونیا کۆکه‌ینه‌وه
له‌و نه‌غمه‌یه تێناگه‌ن و
توانای وه‌سفی زه‌خره‌فه‌ی نۆته‌یان نییه…
ئه‌و گوڵه نه‌غمه جوانانه
هه‌ندێکیان له گوڵه‌کانی ژێر ئاوی ئۆقیانووس ده‌چن
هه‌ندێکیانیش گوڵی که‌وکه‌بێکی ترن و
به ئاسمانه‌وه له شێوه‌ی گوڵه ئه‌ستێره‌ی پایزان
که‌وتوونه‌ته ناو باغه‌که‌م
+ + +
لێره له سوید ، باغێکی گه‌وره‌م هه‌یه
ته‌نیا خۆمیش باغهوانیم
هه‌ر خۆم ئه‌زانم چۆن و که‌ی گوڵاڵه‌کانی ئاو ئه‌ده‌م
به‌ته‌نیایش خۆم ، بۆنی غونچه و عه‌تره‌کانیان ئه‌ناسمه‌وه
له ناویاندا دووانیان رووناکی و تریفه‌ی وشه‌کانیان
شه‌پۆلی تیشك ئه‌هاوێژن
پڕشنگ و بریقه‌ی شه‌وقیان به جۆرێك ئه‌دره‌وشێته‌وه
بۆته جه‌ژنی هه‌زاره‌ها په‌پووله‌ی زه‌رد و سه‌وز و شین
ئه‌و دوو گوڵه.. سوور و سپین
سووره‌که‌یان دڵی مه‌سعود محه‌مه‌ده و
سپیهکهیشیان سه‌ر و ریشی موباره‌کی مه‌لا شوکور مسته‌فایه
+ + +
لێره له سوید ، باغێکی گه‌وره‌م هه‌یه
پڕه له گوڵی جۆراوجۆر
هه‌ر گوڵه و ناوی خۆی هه‌یه
هیچیان له‌وه‌که‌یتر ناچێ….
گوڵه شه‌ونم ، گوڵه به‌فرو
گوڵه ئاخ و گوڵه داخ و گوڵه ناخ..
له سه‌ره‌تاوه ئه‌م باخه
رووبه‌ره‌که‌ی ، ته‌نیا چوار پێنج مه‌ترێك ئه‌بوو
به‌ڵام پاش حه‌ڤده ساڵ دووری له کوردستان
ئێستا زۆربه‌ی زه‌ویه‌کانی ده‌وروبه‌ری گرتۆته‌وه
ناچار ئه‌بێ به‌رده‌وام و بێپشوودان
به دیاریه‌وه ئێشك بگرم
هه‌تا ده‌مه‌و ئێوارانێك
به ده‌م ئاودانی گوڵه‌وه لێره ئه‌مرم…
سوید – 13 /09 / 2008
سه‌رنج : ئه‌م شیعره له ژماره 302 ی هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ له کوردستان بڵاوبۆته‌وه.
ئاگاداری:
له ژماره 61 ی گۆڤاری نهوشهفهقدا که له‌رێگای گۆڤاری ئه‌لیکترۆنی ده‌نگه‌کانه‌وه خوێندمه‌وه چه‌ند کۆپله شیعرێکی منیان بڵاوکردۆته‌وه له گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی کاتی گه‌نجیم که دیاره له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌رگیراوه . ئه‌م شیعرانه 1996دا واته 12 ساڵ پێش ئێستا له سه‌فه‌رێکی ئه‌وسای کاك شێرکۆ بێکه‌س بۆ کوردستان به پۆست‌دا به ده‌سخه‌تی خۆم بۆم نارد و ئه‌ویش دابووی به کاك محه‌مه‌دی موکری.پاشان بیستم که له گۆڤاری گه‌لاوێژ و کوردستانی نوێ بڵاوکراونه‌ته‌وه هاوڕێی چیرۆکنووسم کاك غه‌فور ساڵح کردبووی به عه‌ره‌بی و له الأتحاد ده‌قه عه‌ره‌بیه‌که‌ی بڵاوکرایه‌وه.
ئه‌و شیعره‌ی پێشکه‌ش کراوه به کاك سه‌ڵاح شوان ( که بیست ساڵ زیاتره چاوم پێنهکهوتووهو به هۆی بار‌و دۆخی زه‌مانه‌وه ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵێکه هیچ پهیوهندیهکمانیش نییه ) پاش ئه‌و موسیبه‌ته گه‌وره‌یه‌ی کۆچی دووایی خێزانه‌که‌ی بوو که شیعره‌که په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی به‌و کاره‌ساته‌وه هه‌یه . له گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیمدا بۆ گۆڤاری نه‌وشه‌فه‌ق که دووباره بڵاویان کردۆته‌وه به پێویستم زانی ئاماژه به‌وه بکه‌م له هه‌ندێ شوێندا ده‌ستکاری کراوه تا ئه‌و راده‌یه‌ی کاری کردۆته سه‌ر بار هونه‌ری شیعره‌که هه‌ر بۆ نموونه:
له سێیه‌م دێڕدا نووسراوه: سه‌ره‌تاییه به‌ڵام راستیه‌که‌ی: سه‌ره‌تا یا کۆتاییه
له هه‌رچی شوێنێکدا بۆته‌م نووسیوه کراوه به بووه‌ته
چه‌ند جارێك وشه‌ی خوا کراوه به خودایه
من نووسیومه: ئه‌وجا ئیتر کۆچی یاره‌و کۆچی سووره‌و….تاد
له‌وێ کراوه‌ته : ئه‌وجاریش ئیتر کۆچی یاره‌و….تاد
له گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌ردوو بڵاوکراوه‌ی به نرخی نه‌وشه‌فه‌ق و ده‌نگه‌کان.