ئێواره‌یه‌کی تۆزاویی ….. نه‌سرین شاکه‌لی
ئێواره‌یه‌کی تۆزاویی
نه‌سرین شاکه‌لی
سه‌ده‌یه‌ک تێپه‌ڕی تا ئه‌و هه‌وره بووه باران ،
ئه‌و خۆڵه بوه قوڕ و
ئه‌و هه‌ویره بوه نان . . .
سه‌ده‌یه‌ک تێپه‌ڕی من و تۆ له په‌نای دیوارێکی ڕووخاودا
هه‌ناسه‌مان تێکه‌ڵی یه‌ک ئاسمان بوو، نیگامان له یه‌ک خاڵ ترازا
و به یه‌ک زمان دواین
سه‌ده‌یه‌ک تێپه‌ڕی و سه‌ده‌ی پێشوو تازه ناگه‌ڕێته‌وه. . .
نهێنییه‌کی ئاشکرا
هه‌ر من نه‌بووم به ته‌نیا گریام
تۆیش گریای
له نێو لێڵیی فرمێسکه‌کانمدا تارمایی تۆم بینی که ده‌گریای . . .
که پێکه‌نیم ،
تیشکێ ڕوومه‌تی تۆی پێنیشاندام و پێکه‌نی!
خوێنده‌وارێک
له فرمێسکه‌کانم تاڤگه‌یه‌ک ده‌هۆنمه‌وه
تو له په‌نایدا به ئاسووده‌یی،
سه‌یرانێکی هاوینه بکه‌یت
گڕی گه‌رمای سه‌د ساڵهتی پێ فێنک بکه‌یته‌وه
له هه‌نسکه‌کانم گه‌واڵه هه‌ورێ ساز ده‌که‌م،
تاو نا تاوێ به سه‌ر حهوشو سه‌ربانه وشکه‌که‌ی تۆدا ببارێ
تژی بکات له بۆنی ته‌ڕیی خاک !
له ڕازه‌کانی ناو دڵم کتێبێ، به‌س تۆ بتوانی بیخوێنیته‌وه . . .
نۆستالژی
له مێژه شنه‌بای ده‌ریا بۆته هاوڕێم
شینیی ئاسمان بۆته سه‌ربانی ماڵه‌که‌م و
ته‌ڕه گیا‌و قه‌وزه‌ی که‌ناره دووره‌کان، بۆته فه‌رشی ژێر پێم
که‌چی چهنانێکه ،
بیری ده‌شتێکی ڕه‌ق و ته‌ق و هاوڕێیه‌تی تۆ ده‌که‌م !
2008 سوێد