عه‌داله‌ت خان….. سه‌لام محه‌مه‌د
عه‌داله‌ت خان….. سه‌لام محه‌مه‌د
عه‌داله‌ت خان ،
هیچ شاعیرێك توانای وه‌سفی
شێوه‌و جوانی و تام و بۆن و
ده‌نگ و ره‌نگی تۆی نییه
ئه‌وه‌ته‌ی مێژوو هه‌یه تۆیش هه‌یت ،
هه‌ر له حامۆرابیهوه تا ده‌گاته
فه‌یله‌سووف و گرووپ و ئه‌کادیمیاکانی ئه‌مڕۆ
باس ته‌نیا باسی نازداری و شۆخوشه‌نگی تۆیه
هه‌ر که‌سێکیش ،
به جۆره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی
چه‌کی بیر و چه‌کی هێزی
خستۆته کار‌و
له پێناوی تۆدا خه‌بات ده‌کات
رۆژێك ناوت ده‌نێن : دیموکراتی
رۆژێکیتر ده‌بیت به : سۆشیالیستی
جارێك ده‌تکه‌ن به پرۆلیتار و جارێکیش به شۆڤینی
ئینجا فراوانترت ده‌که‌ن و
ناوت لێده‌نێن : سۆسیال دیموکرات
هه‌ندێك ده‌تکه‌ن به: موجاهید و
هه‌ندێکیتر به : بیروکرات
عه‌داله‌ت خان گه‌لێ جه‌نگی گه‌وره گه‌وره
له پێناوی ناوی تۆدا به‌رپابووه
هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕکه‌ری هه‌موو جه‌نگێکیش
لافی خۆشه‌ویستی و لایه‌نگری تۆ لێده‌ده‌ن
ته‌ورات و ئنجیل و قورئان
له‌پێناوی تۆدا هاتوون ،
ستراتیژ و ئامانجی هه‌موو حزبێك ، تۆی
چ به‌زمێکت ناوه‌ته‌وه عه‌داله‌ت خان
تۆ تاك و ته‌نیا هه‌ر خۆتی
یه‌ك وشه‌یت و
به هه‌زاران واتایان بۆت داڕشتووه
که جیاواز و دژ به یه‌کن
زۆر جاریش ئه‌و جیاوازیه
ده‌بێته هۆی دژایه‌تی و
کوشتارو ته‌فر و تونابوون
تۆ بڕوانه عه‌داله‌ت خان
چۆن چۆنی له گشت وڵاتێ
هه‌موو کاتێ
به زمانی لووسی قسه‌که‌رێکی فاشیل
به هات و هاواری ده‌رهێنه‌رێکی فاشیل
چ شانۆیه‌کی فاشیل
بۆ کۆمه‌ڵێ بیرئیفلیجی فاشیل دروست ده‌بێت !1
به‌ڵام تۆ خۆت خانی خانان عه‌داله‌ت خان
چاك چاك دڵنیای ده‌مێکه و زۆر له مێژه
هه‌تك بوویت و په‌رده‌ی کچێنیت نه‌ماوه
سه‌دان و هه‌زاران هیتله‌ر
به ( سیغه ) ماره‌یان کردی و تهڵاقیاندای
ته‌نیا هه‌ر خۆتیش ده‌زانیت
له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا
چه‌ندین ملیۆن بێچووه ( سیغه ) ی
نهێنیت لێکه‌وتۆته‌وه..
05 / 11 / 2008 – سوید