
هه‌ڵوێست له سه‌رده‌می داڕماندا
هه‌ڵوێست له سه‌رده‌می داڕماندا
ڕزگار عومه‌ر
((مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکاو عیراق شکستیانهێنا له‌ئیمزاکردنی رێککه‌وتننامه ستراتیژییه‌که، ئه‌وا سوپای ئه‌مریکا ده‌توانێت بنکه‌ی سه‌ربازیی له‌هه‌رێمدا دابمه‌زرێنێت. له‌کۆڕێکدا، که‌سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی رێکیخستبوو و جه‌ی گارنه‌ر حاکمی مه‌ده‌نی پێشووی عیراق ئاماده‌یبوو، سه‌رۆکی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئێستا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له‌هه‌وڵی ئیمزاکردنی رێککه‌وتننامه‌که‌دان و به‌و ئاراسته‌یه‌شدا هه‌وڵه‌کانیان چڕکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێککه‌وتننامه‌که شکستیهێناو ئه‌مریکا داوای دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازیی بکات له‌هه‌رێمدا، ئه‌وا دڵنیام که‌په‌رله‌مان وحکومه‌ت و خه‌ڵکی هه‌رێم پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌که‌ن.)) -ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ-
جیهان به‌گشتی له خولێکی مێژوویی هه‌ستیاردا ته‌مه‌ن به‌سه‌رده‌با،گۆڕانکاری گه‌وره له‌به‌رچاومان رووده‌دا.هه‌ندیک له‌ڕوداوه‌کان ته‌نیا وه‌کو ئه‌لقه‌ی سه‌ره‌تایی خۆی ده‌رخستووه‌و ئه‌لقه کاریگه‌ریه‌کانی به قورسایه‌کی زۆره‌وه به‌ڕیوه‌یه.له زمانی به‌ڕیوه‌به‌رو پڕۆفیشناڵه ئابوریه‌کان ونێوه‌نده‌کانی شیکردنه‌وه‌دا،ئیعلانی ئه‌وه ده‌که‌ن که سیسته‌می گه‌وره‌ی (ئابوری-سیاسی)شڵه‌ژاوه‌و ئێمه له‌به‌رده‌م گۆڕانێکی گه‌وره‌داین.هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌ر ده‌وله‌تێک وده‌سه‌ڵاتێک له‌هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م دونیایه هه‌بێ ،ده‌چێته خانه‌ی دابه‌شبوونێکی عه‌مه‌لی که هه‌ر ئێستا جیهان به‌ره‌و به‌ره‌ی جیاواز ده‌با.کوردستانیش له‌زمانی سه‌رۆکه‌که‌ی،له‌زمانی ئه‌ندام په‌رله‌مان ولیپرسراوانیتر،به کۆمێنت وهه‌ڵوێسته‌کانیان ،به جدی له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دان کوردستان بکه‌ن به‌به‌شێک له به‌ره‌یه‌کی (توندڕه‌وی ڕاستڕه‌و)ی جیهانی له شه‌خسیه‌تی ئه‌مریکا که به ئه‌لته‌رناتیڤێکی ترسناک بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابوری،دونیا بۆشه‌ڕی زیاتر و زلتر ده‌با.
قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابوری دونیا،که ئێستا له ووڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌کو ئه‌مریکادا،له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خاڵه‌کانی هه‌لبژاردنه‌کاندان، باسێک نیه که دڵخوازانه نووسه‌رێک وتارێکی له‌سه‌ر بنوسێ،ئه‌م قه‌یرانه ره‌هه‌نده‌کانی ئاڵ وگۆڕی مێژوویی،سیاسی،کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ک ته‌نیا بۆ وولاته زلهێزه‌کان،به‌ڵکو بۆهه‌موو نێته‌کانی ئابوری په‌لکێش ده‌کا.پڕۆژه‌ی توندڕه‌وی به‌شێکی زۆر له‌سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکا،به تایبه‌تی کۆماریه‌کان و(جۆن مه‌کین) پارسه‌نگ کردنه‌وه‌ی( قه‌یرانی ئابوری)یه به هه‌ژموونی میلتاریستی.ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌نیا وه‌کو هه‌ردوو شه‌ڕی 2003،1991 به‌ڕیوه‌ناچێ،قسه له‌سه‌ر شه‌ڕێکه که ئه‌مریکا خۆئاماده‌کردنێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ کردووه.بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له قه‌باره‌ی ئه‌م خۆ ئاماده کردنه خۆی بڕیار بدا،به‌راورد کردنی دوو ئامار ئه‌خه‌مه ڕوو. یه‌که‌م ئامار ئه‌وه‌یه که ئێستا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بۆ پشت راست کردنه‌وه‌ی سیسته‌می ئابوری زیاد له 700$ بلیۆن ته‌رخان کردووه،ئه‌م ژماره‌یه زۆر زل دێته به‌رچاو ،به‌ڵام ته‌نیا بودجه‌ی ته‌رخان کراو بۆ سوپا له ساڵی 2007دا، 662 $بلێۆن بووه.
سیسته‌می ئابوری له کوردستان،له که‌وه‌ری سه‌وزه‌وه بگره تا ده‌گاته ئه‌و جوته نه‌علانه‌ی مه‌لای مزگه‌وته‌کان جیهادی له دژ ده‌که‌ن،تا ده‌گاته ئه‌و قه‌له‌مه ترسنۆکانه‌ی په‌رله‌مان که ئیمزای فره ژنی پێ ده‌که‌ن،تا ده‌گاته پێشکه‌وتوترین پارچه‌ی ته‌کنه‌لۆژی داتا‌و ئه‌لیکترۆنیک پابه‌نده به بازاڕی ده‌ره‌وه.گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری و بیناسازی،بوونی پاره هه‌ڵڕشتنێکی زۆر له‌بازنه‌ی فه‌سادی ئیداریدا له‌چینی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بۆ ڕووکه‌شی بازاڕدا،بڵقێکی کاتیه‌و ده‌نیشێته‌وه.
کوردستان ناتوانێ دورگه‌یه‌کی دابڕاو بێ له داڕمانی ئابوری دونیا‌و به‌ره‌و پرسیاری جدی ده‌بێ،نه‌ک ته‌نیا له‌باری ئابوریه‌وه،به‌ڵکو له باری سیاسیش‌دا،چونکه ئاکامه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه جیهانیه ڕیز به‌ستن و بلۆکی سیاسی نوێ ئارایش ده‌دا.له‌م ئارایشه‌دامیلتاریزم هه‌روه‌ک له ڕابردوو به گه‌واهی دوو شه‌ری گه‌وره‌ی جیهانی ولیستێک شه‌ڕی ناوچه‌یی له مێژووداهه‌میشه ئیختیارێکی کراوه‌ی بلۆک وجه‌مسه‌ره‌کان بووه،له ئێستاشدا زۆر به جدی ئیختیارێکی کراوه‌یه.ئه‌مریکا ده‌مێکه پڕۆڤه‌کانی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ده‌وره‌یه‌و ئیختیاری شه‌ڕی حازر کردووه،کوردیش هه‌میشه به ئاره‌زومه‌ندانه‌ی خۆی،بووه به به‌شێک له‌ستراتیژی ئه‌مریکاوئه‌مجاره له‌ده‌می سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه،کوردستان ده‌کرێته په‌ناگه‌یه‌کی سه‌ربازی.ده‌کرێ به( ئینجه‌رلیک) ێکی بێ ئیمزا‌و بێ مه‌رج .
تۆپ وڕاجیمه‌ی ئێران له هه‌شتاکان هه‌ربۆهه‌وه‌س لادێ ی سه‌ر سنوور‌و خانووه قوره‌کانی سلێمانی تۆپ باران ده‌کرد و هه‌ربه‌یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌ش و چاوساغی بۆ پاسداری ئێرانی هه‌ڵه‌بجه کرایه مه‌یدانیێکی شه‌ڕی سوپای عێراق و به کاره‌ساتی کیمیا باران ته‌واو بوو.به‌یانی که ئه‌مریکا له کوردستانه‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر ئێران،سوپای پاسداران وفه‌رمانده سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا زۆر له‌لایه‌ن ئاساییه هه‌موو کوردستان بکرێته مه‌یدان و هه‌موو کوردستان ببێته هه‌ڵه‌بجه.
ڕه‌نگه ئێستا زۆر زه‌حمه‌ت بێ ئه‌و هاوڵاتیه به ساڵاچوانه،ئه‌و داپیرو باپیرانه‌مان ده‌ست بکه‌وێ که‌له‌سه‌رده‌می مناڵانیمان به بیره‌وه‌یه‌کانیان ده‌رباره‌ی "ساڵی گرانی" هه‌موومانیان ئه‌بڵه‌ق کردبوو،ساڵی گرانی که له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به Great Depression ناسراوه،گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره بوو،وێران بوونی ئابوری،هێنانی لیستێک هێزی فاشیست وڕاستڕه‌و بۆسه‌ر حوکم له‌نێو جه‌رگه‌ی ئه‌روپای مۆدێرن،شه‌ری جیهانی دووه‌می لێکه‌وته‌وه.ئه‌مجاره دیار نیه،کوردستان چۆن له‌سه‌رده‌می((ساڵی گرانی)) نوێ‌دا ژیانی ئابووری ئاکامه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی به‌ڕێ ده‌کا،دیار نیه که کوردستان ده‌کرێته سه‌ربازگه‌یه‌کی ئه‌مریکی ،چه‌ند هاولاتی به‌سه‌لامه‌تی ده‌رده‌چن و بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به سه‌رۆک و حکومه‌تی کوردی وسه‌باره‌ت به‌ساڵانی شه‌ڕو قات وقڕی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌گێڕنه‌وه ؟؟
rezgar70ca@yahoo.com