
به مادده‌ی (24) كه‌ركوكیان دابڕان و به (53) یش كوردی ئێزدی وشه‌به‌ك..!
به مادده‌ی (24) كه‌ركوكیان دابڕان و به (53) یش كوردی ئێزدی وشه‌به‌ك..!
جه‌وهه‌ر نامیق
له دانیشتنی رۆژی (3/11/2008) ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كۆماری العراق و ، به 106 ده‌نگ له‌كۆی 150 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی دانیشتنه‌كه ، یاسای هه‌مواركردنی ) یاسای هه‌ڵبژاردنی نهنجوومهنهكانی پارێزگا‌و قهزاوناحیهكان ژماره 36 ساڵی 2008 (ی په‌سند كرد كه تایبه‌ت بوو به به‌مافی كه‌مینه‌كان .
یاسای (36) ساڵی 2008 ، هه‌ر له سه‌ره‌تا، وه‌كو پڕۆژیهك، جێگای مشت ومڕ وناكۆكی لایه‌نه‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق بوو،وسه‌ره‌تایه‌كی دیكه بوو له یهكتهرازاندنی تاڵه موویه‌كی باریكی تری نێوان ئه‌وان و هاوپه‌یمانی كوردستانی وبرا كلدووئاشوریهكان( كه له‌م یاسایه پێان ئێژن مسیحیه‌كان) له لایه‌كه‌وه‌و، له لا یه‌كی دیكه‌وه، خودی ئه‌م یاساییه و به تحدید مادده‌ی(24) ی ، ماكی نزیكبوونه‌وه و هۆكاری گردبوونه‌ی هێزی 22/7 بوو .
مه‌علومیشه ئامانجی ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه ،به هه‌موو ره‌نگ و وئینتمای نه‌ته‌وایه‌تی و ره‌گه‌زی ومه‌زهه‌بی و، به ده‌ر له ناكۆكیه‌كانیان ، به گشتی له پشت مادده‌ی(24) بوون، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی یاسایی بۆ مرداركرنه‌وه‌ی ماددی (140) و رێگرتن له گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ نێو هه‌رێمی كوردستان و، هه‌ر ئه‌وانیش دژی مادده‌ی( 50) بوون سه‌باره‌ت به پشكی برا (مسیحیه‌كان) له ئه‌نجوومه‌نه‌كاندا .
له كاتی خۆیدا لایه‌نی كوردستانی له سه‌ر شێوه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌ی (24) (نه‌ك ناوه‌رۆك) ی ، له دانیشتنه‌كه كشایه‌وه وه‌لێ مادده‌كه وهه‌روه‌ها خودی یاساكه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا . ئه‌وده‌م له رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) وتارێكمان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نوسی:
مادده (24) چ وه‌ك ناوهڕۆك چ شێوه‌و شێوازی ده‌ربازكردنی و ئه‌و كهلهكۆمهیه وئیدای لایه‌نی كوردستانی وهه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا،شه‌قامی كوردستانی هه‌ژاند وهاوپهیمانیهتی كوردستانیه‌كان ولایهنهكای پرۆسه‌ی سیاسی دیكه‌ی عێراقی ، به‌وانه‌شه‌وه كه رێككه‌وتنامه‌ی ئیستراتیجیان له گه‌ڵدا مۆر كرا بوو خسته ژێڕ پرسیاره‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار یاساكه رهتكاتهوهو داوای هه‌موار كردنی مادده (24) ی بكات. یاساكه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و، له 24/9/2008 مادده‌كه هه‌موار كرا به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ك ناوهڕۆك زۆر له‌وه‌ی پێش تر باشتر نه‌بوو ، له بابهتێكماندا له هه‌فته‌نامه‌ی (هاوڵاتی) تیشكمان خسته سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ش:
جارێكی دیكه یاسای(36)ی ساڵی 2008 ههمۆاركراو، نێرداریهوه بۆ سهرهۆكایهتی كۆمار . سهرهۆكایهتی كۆمار بۆ جاری دووهه‌م داوای ههمواركرنهوهیان كرد‌و،ئه‌مجاره‌یان كێشه‌كه تایبه‌ت بوو به به‌مافی كه‌مینه‌كان .
ئه‌نجوومونی نوێنه‌رانی له رۆژی 3/11/2008 یاساكه‌ی بۆ جاری دووهه‌م هه‌موار كرد. مادده‌یه‌كی دیكه ئیزافه كرا به ژماره (53) و، به پێی بڕگه‌كانی ئه‌م مادده‌یه:
اولاً: تمنح المكونات التالیە العدد التالی من المقاعد المخێێە فی مجالس المحافڤات:
1 . بغداد : مقعد واحد للمسیحین ومقعد واحد للێابئە.
2 . نینوى: مقعد واحد للمسیحین ومقعد واحد للأیزیدیین ومقعد واحد للشبك.
3 . البێرە: مقعد واحد للمسیحین.
واته :
• (3) كورسی بۆ مسیحیه‌كان (یه‌ك له پارێزگای به‌غدا و دووله مووسل).
• (1) كورسی بۆ ێابئهكان له به‌غدا .
• (1) كورسی بۆ ئێزیدیه‌كانمان له موسل .
• (1) كورسی بۆ شهبهكهكانمان له موسل .
دیاره هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه نارازین و به توندی وفه‌رمی هه‌ڵویستی خۆیان پیشان دا سه‌ره‌رای كۆڕ كۆبوونه‌وه وخۆپیشاندان وپشتگیری خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌م ناره‌زاییه كێشه‌ی زیاتر له( یه‌ك ملیون) مرۆڤه و، مافێكی ره‌وای ئه‌وانه و ئێمه‌ی هاوهه‌ڵوێست وپشتیوانیان،كه سه‌رانی عێراق به گشتی و لایه‌نی كوردستانی له ناوه‌ند وله هه‌رێم به تایبه‌تی، ناره‌زایی ونیگه‌رانی ئه‌و خه‌ڵكه به ههندوهرگرێت و،فشاربخرێته سه‌ر سهرهۆكایهتی كۆماری العراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌مواركردنه په‌سند نه‌كه‌ن وبه ده‌نگی برایانی( مه‌سیحی) وكوردی ئێزیدی و شبهك و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بێن.
دسه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا و لایه‌نه‌كانی گردبوونه‌وه‌ی هێزی( 22/7)ی نێو پرۆسه‌ی سیاسی العراق وحكومه‌تی ناوه‌ند ، له پاش چه‌سپاندنی مادده‌ی (24) له حاله‌تی هێرشدایه:
• مه‌نده‌لی وبناری حه‌مرین و سه‌عدیه و جه‌له‌ولاو قه‌رته‌په به ته‌واوی پاكراوه‌ته‌وه له هێز وده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ورۆڵی سیاسی وحیزبی لایه‌نه كوردیه‌كان ته‌حجیم وتههمیش كراوه.
• خانه‌قین به چه‌ندین فرت وفیڵ و (بسماری جوحا) كهمارۆ دراوه‌و،وا به‌ره‌به‌ره رۆلی كوردستانیه‌كان له پاشه‌كشێدایه.
• كه‌ركوك وا به هێزی سه‌ربازی ناوه‌ندی پێشوو ( فرقه‌ی 12) ی نوێ و درووستكردنی ئه‌نجوومه‌نی ( الێحوه) وبه‌نده‌كانی خودی مادده‌ی (24)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان كه ده‌سه‌ڵات وپۆسته ئیداریه‌كان و هێزه‌كانی شورته و ئاسایش له سه‌ر ئه‌ساسی (32%) ه گه‌مارۆ داوه‌و، له هه‌مووئه‌و بوارنهدا لایه‌نی كوردی یه‌ك له سه‌ر سیێ پۆست ودهسهڵاتهكان ده‌بێت . هه‌روه‌ها مرداركرنه‌وه‌ی ماده‌ی (140 ) و دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م پارێزگایه له واقیعدا دابڕانی كه‌ركوكه له هه‌رێم. هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه به گشتی ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت ، ناوه‌ند خۆی گلێركردوهتهوه وبڕیاری خۆی داوه وبه به‌رنامه له‌م قۆناخه‌دا ئه‌وه‌ی پێی كرا فه‌رزی كردواسهرقاڵی قوت دانێتی .
شان به شانی ئه‌مه ناوه‌ندی به‌غدا هه‌رچۆن له ژێر په‌رده‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ئیرهاب له پارێزگای دیالا و كه‌ركوك هه‌یبه‌ت وبوونی لایه‌نی كوردستانی به یاسا وبه هێز، ته‌حجیم و گلێركردهوه وا به هه‌مان شێوه له مووسلیش ده‌ستی پێ كردوه.
مادده‌ی (53- یه‌كه‌م ) یاسای 36 ی ساڵی 2008 هه‌مواركراو و ته‌سبیت كردنی :
• ئێزیدی وشه‌به‌ك وه‌كو ( مكونات = بێكهاته) نه‌ك وه‌كو كورد سه‌ره‌تایه‌كی خه‌ته‌رناكه له جیا كردنه‌وه‌ی ئه‌م كورده ره‌سه‌نانه له نه‌ته‌وه‌كه‌یان. كاره‌ساته‌كه له وه‌دایه كه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره كورد خۆی به‌شداره له دارشتنی به‌ند ومادده‌ی یاسایی بۆجیاكرنهوهی ئه‌م توێژه كورده و، وهدنكیشی بۆ دا وهه‌وڵی تهسویقكردنیشی ئه‌دات . ئه‌مه‌ش زه‌مینه خۆشكه‌ره بۆ داكۆكی نه‌یارانی كورد له سه‌ر گۆمانخستنه سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌م دوو تۆێژهیه و ده‌رگایه‌كه بۆ ده‌ستێوه‌ردان و یاری كردن به ئیحساساتی ئاینی ومه‌زهه‌بی و خێلهكیان .
• ته‌حدید كردنی ژماره‌ی كورسیه‌كانی كورده ئێزیدی و شهبهكهكانمان هه‌ر یه‌ك به‌یه‌ك ( كورسی) وته‌نها بۆ پارێزگای مووسل غه‌درێكی گه‌وره‌یه. چونكه به هه‌موو حیساباتێك كورده ئێزیدیه‌كانمان له پارێزگای مووسل و دهۆك به گشتی لای كه‌مه‌وه له سنووری ( 400000) كه‌سن و پشكیان له نێوان(5-6) كورسیه.
• نفووسی شه‌به‌ك دوور نییه خۆی له (250) هه‌زار كه‌س بدات ، پشكیان له سنووری (3) كورسی ده‌بێت له مووسل.
مادده‌ی(53 – یه‌كه‌م ) ته‌نها ئه‌وهه‌وڵه ره‌گه‌زپه‌رستیه نییه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كوردی ئێزیدی وشه‌به‌ك له نه‌ته‌وه‌كه‌مان به لكو نه‌خشه‌یه‌كی جههنمیانهی نه‌یارانی كورده بۆ بهرتوبڵاوكرنهوهی زیاترله(200)هه‌زار ده‌نگی كوردستانیه‌كان و، ته‌رخانكردنیان ته‌نها بۆ (2) كورسی ، ئه‌مه‌ش به تهئكیدههولێكی جیدیه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كورسیه‌كانی لیستی كوردستانی چ له پارێزگای مووسل وچ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومونی نوێنه‌رانی ئاینده .
له ماوه‌ی (6) ساڵی قۆناخی داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ، مه‌له‌فی ئه‌منی پارێزگای مووسل وگشت ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانی كوردستان لای ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئه‌مریكایه، له‌و ماوه‌یدا به هۆی كاری توند‌و تیژی ئیرهابی و به‌عسی و شوڤینی ، تاكو حه‌دێك ناوشاری مووسل له كورد پاككروهتهوه( له سنووری(100) هه‌زار كوردی شاره‌كه هه‌ڵهاتووه و بهسهدانیشی لێ شه‌هید كراوه چگه له برا ( مهسیحیهكانمان ) و، پرۆسه‌كه وا خه‌ریكه چڕتر دهبهبێتهوه و، ناوه‌ند له رێگای مرداركرنه‌وه‌ی مادده‌ی (140) وماددهو به‌نده یاسایه‌كانی دیكه و، پشتگیری له به‌عس وشۆفینی ومه‌زهه‌بیه‌كان ده‌كات و، ئه‌نجوومه‌نه‌كانی (الێحوه = فورسان و جاش) درووست ده‌كات ،ئه‌فسه‌ر وسه‌ربازه كورده‌كانی نێو سوپای العراق بۆ ناوه‌راست وخوارووی وڵات نه‌قل ده‌كات، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه نه‌ك ناو شاری مووسل به‌لكوو ناوچه‌كانی ده‌وروپشتیشی خستوه‌ته به‌ر مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌وه .
بۆ رێگرتن له‌م پیلانه و، له بارودۆخی وه‌هادا و، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی به په‌له، چی بكرێت باشه …؟
به دیدی به‌نده باشه هاوپه‌یمانی كوردستانی پێ داگرێـت له سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
1. سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌م یاسایه ره‌تكاته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نۆینه‌ران ورازی نه‌بێت به ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی(53) چ له فه‌رز وتێنیفی ( برایان كلدو ئاشوور وناساندنیان به _ مسیحیه‌كان) وچ فه‌رزی كوردی ئێزیدی وشهبكمان وهه‌روه‌ها ژماره كورسیه‌كان..
2. ژماره‌ی كورسیه‌كانی برا (مه‌سیحیه‌كان) زیاد بكرێت له به‌غدا و به‌سره به‌و رێژه‌یه كه خۆیان جه‌ختی له سه‌ر ده‌كه‌ن وپشتگیریانیش بكرێت له ژماره‌ی كورسیه‌كانیان له موسل .
3. له كوێ ناوی برا (ئێزیدی و شه‌به‌ك) مان دێت به ( كوردی ئێزدی وشه‌به‌ك) تۆمار بكرێن (نه‌ك ئێزدی و شه‌به‌ك) هه‌روه‌كو له‌م یاسایادا هاتووه.
4. ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچار بوون كه ده‌بێت كورسی تایبه‌تی بۆ كوردی ئێزیدی و شه‌به‌ك ته‌رخان بكرێت ، ئه‌وه پێ دابگیردرێت له سه‌ر ژماره‌ی كورسیه‌كانیان كه له گه‌ڵ ژماره‌ی نفوسیان موناسب بێت .
5. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه سوور بوون له ناو وكرسی بۆ كوردی ئێزیدی و شه‌به‌كمان ئه‌وه ده‌بێت داكۆكی له‌سه‌ر ناو‌و ژماره‌ی كورسی بۆ برایانی كوردی فهیلیمانیش بكرێت به تایه‌بتی له به‌غدا و كوت ودیالا. هیچ كات ژماره‌ی برایانی كوردی فه‌یلیمان له برایانی ( كلدۆئاشووری وكوردی ئێزیدی وشه‌به‌ك ) له به‌غدا و به‌سره و مووسل كه‌متر نییه .
6. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی نێو پڕۆسه‌ی سیاسی العراق به ده‌نگی ناره‌زایی ونیگه‌رانی برایانی (مه‌سیحی) و كوردی ئێزیدی وشهبهكهمانهوه نه‌یه‌ن و،كوێ له ناره‌زایی شه‌قامی كوردستان نه‌گرن و، له‌م باریه‌وه پشتیوان وهاوكاری لیتسی هاوپه‌یمانی كوردستانی نه‌كه‌ن، با لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن بكشێته‌وه‌و،هه‌ڵمه‌تێكی جه‌ماوه‌ری و خه‌باتی مه‌ده‌نی وشارستانی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان وده‌ره‌وه ده‌ست پێ بكرێت و، له‌سه‌ر حكومه‌ت وپه‌رله‌مانی كوردستانیشه ، به‌رامبه‌ر ئه‌م ناحه‌قیه و ئهوپیڵانه نه‌گریسانه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن .
نیازی ناوه‌ندی به‌غدا ونهیارانمان له مێژه‌وه روونه و ، هیچ نه‌ته‌وه‌و میلله‌ت وگروپێك به كوێنهدان وسازش وسازشكاری نه خۆیان پاراستوه ونهگهیشتونهته ئامانج و، كوردیش به بێ ده‌نگی و بزاو ماڵی خرابتر ده‌بێت ..!