قه‌یرانی ئابووری گڵۆبالیزم مارکسی به پێشه‌نگی گه‌ڕانه‌وه
قه‌یرانی ئابووری گڵۆبالیزم مارکسی به پێشه‌نگی گه‌ڕانه‌وه
به‌پێ ی گه‌وره‌ترین خانه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌په‌کانی ئه‌ڵمانیا، کارل مارکسی بیرمه‌ندی ئابووری یه‌کێک له خاوه‌نانی کۆمۆنیزم گه‌ڕایه‌وه پێش. خانه‌ی (دیتنز) بۆ بڵاوکه‌دنه‌وه ڕایگه‌یاند: له پاش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی جیهانی ئێستا داواکاریه‌کی زۆر به‌هێز له‌سه‌ر کتێبه سه‌ره‌کیه‌کانی مارکس هه‌یه. ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی کاتێک باسی له قه‌یرانی ئابووری ده‌کرد به ئاوازێکی گاڵته‌ئامێز که ئه‌م فۆرموله‌ی(کرێکارانی جیهان یه‌ککگرن) ی مارکسی له کتێبی (مانفێستی کۆمۆنیزم)ی گۆڕیبوو بۆ (خاوه‌ن بانکه‌کانی جیهان یه‌کگرن). وه تایمز له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا که به‌ره‌وڕووی خاوه‌ن بانکه‌کانی کردبۆوه: ( ئه‌مڕۆ جگه له خه‌ڵاتی دارایی گه‌وره و ڤێلاکانتان و پشووی سه‌ر ده‌ریاکانی کاریبی هیچی تر له‌ده‌ست ناده‌ن، ئێستاش هه‌ریه‌ک له ئێوه له شوێنی کاره‌که‌یه‌وه لێدوان ده‌دات، کاتتان به‌ده‌سته‌وه ماوه ئاگادریه‌کانی مارکس به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری زۆر به‌جدی وه‌ربگرن). یورن شوترومف به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی دیتنز بۆ بڵاوکردنه‌وه ووتی: داواکاری له‌سه‌ر کتێبه‌کانی مارکس بێ وێنه‌یه، ئه‌مه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌کات ( هه‌وڵێکه به‌دوای گه‌ڕانی ڕاسته‌قینه‌ی گڵۆباڵیزم و سه‌رمایه‌داریدا)، له دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گورزه‌ی ئه‌م دوایییانه له قه‌یرانی ئابووری جیهانی درا.
"کۆمه‌ڵگه له باشیدا نی یه"
هه‌روه‌ها یورن شوترومف ووتی: له‌و کتێبانه‌ی لای ئه‌و زیاتر ده‌فرۆشرێت کتێبی سه‌ره‌کی مارکسیزم (سه‌رمایه‌ی مارکس)ه که کارل مارکس و فریدریک له‌ساڵی 1867 دا نوسیبوویانه. هه‌روه‌ها بڵاوکار ده‌ریخست که ژماره‌ی فرۆشراوی سه‌رمایه، له‌ساڵی 2005 دا 500 دانه وساڵی 2006دا 800 دانه و ساڵی 2007 دا 1300 دانه، له‌ماوه‌ی نۆ مانگی یه‌که‌می 2008 ی ئه‌مساڵیشدا فرۆشراو گه‌یشته 1500 کتێب. هه‌رچه‌نده ژماره‌که وا زۆر نی یه به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ره. هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێدا ( دیارده‌که واده‌بینرێ که گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌نجانه بۆ خوێندنه‌وه‌ی مارکس)، هه‌روه‌ها ئاماژه‌دان به ( په‌یداکردنی کتێبه‌کانی مارکس بۆته دیارده‌و مۆدێلی نێوان نه‌وه‌کانی تازه‌هاتوو). بڵاوکار قسه‌کانی له‌گه‌ڵ ئاژانسی فه‌ره‌نسیدا به‌م ووته‌یه کۆتایی پێهێناو ووتی:( هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک تازه هه‌ستیکرد پێویسته کتێبه‌کانی مارکس بخوێنێته‌وه ئه‌وه واهه‌ستده‌کرێت ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه له باشیدا نی یه). مارکس فه‌یله‌سوفێکی ئه‌ڵمانی بوو، زۆر نووسین و دانراوی له پاش به‌جێما، به‌ڵام تیۆری په‌یوه‌ند به‌سه‌رمایه‌داری و دژایه‌تیکردنی له‌گه‌ڵ ڕێسای کرێی کرێکاراندا بووه هۆی ئه‌وه‌ی له جیهاندا ناوبانگ به‌ده‌ست بهێنێت. کارل مارکس له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ژیا، ئه‌و کاته‌بوو سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی په‌ره‌ی سه‌ند و چینی کرێکارانی ئه‌وروپی و یه‌که‌م ململانێی گه‌وره هاته کایه‌وه. مارکس به‌ڕه‌خنه‌گرتنی له سه‌رمایه‌داری ناوبانگی ده‌رکرد، ڕێبازێکی دینامیکی و پر ململانێی هێنایه کایه‌وه، که بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆری تیۆریه‌کانی له‌مه‌ڕ کێشه‌ی چینه‌کان، وه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
و. ئازاد به‌کر
بی بی سی: چوارشه‌ممه 26 ی نۆڤه‌مبه‌ر 2008 00:54 GMT