
پارله‌مان وژوری نوستن
پارله‌مان وژوری نوستن
دڵسۆز حەمە
پارله‌مان وه‌کو به‌رزترین ده‌زگا وده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له ووڵاتدا ،وه‌کو پێکهاته‌یه‌ک که لێپرسراویه‌تێکی گرنگی ئه‌خلاقی ومێژویی ده‌که‌وێته‌سه‌رشان ،وه‌کو ده‌زگایه‌ک که چاودێره به‌سه‌ر هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی جێبهجێهکهر و دادوه‌ریشه‌وه ،وه‌کو بونیادێکی فیزیکیش پارله‌مان له‌دواجاردا وا چاوهڕواندهکرێت له فیگه‌ره‌کانی ئه‌و توێژهبن که پێیان ده‌گوترێت نوخبه ، نوێنه‌ر ودهمڕاستی ئه‌و ده‌سته‌و گروپ وناوچهو هێزه سیاسی وئایدۆلۆژیانه بن که هه‌ڵیانبژاردون و به نوێنه‌ری خۆیان قه‌بوڵیان کردون ،به ئه‌مینی مافه‌کانی خۆیان ڕایانسپاردون به‌ژن وپیاوه‌وه ،چونکه تا ئهمساتهوهختهش پرۆسه‌کانی ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردن له ووڵاتی ئێمه‌دا حزور وبه‌شداری ژنان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌کی نیشتمانی وحیزبی جێکه‌وته وپاشماوه‌ی سیحره‌کانی ئازادی وڕاپه‌ڕین بێت به‌شداری ژنان به‌هه‌مان ئاستی پیاوان ده‌بێت ، به ده‌نگی ژنان وپیاون ئه‌و فیگه‌رانه‌ی ئێستاکه‌ی پارله‌مان له‌وێنده‌ر دانیشتون ،ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌ک سه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و ئیداری و ده‌سه‌ڵاتی به‌و ئاسته بێت وئه‌وه‌نده ڕه‌هه‌ندێکی ئه‌خلاقی ومێژویی وئینسانی هه‌بێت ، مانای وایه به‌رپرسی یه‌که‌مه له فهراههمبون و به‌رهه‌مهێنانی عه‌داله‌ت له کۆمه‌ڵگادا ،هیچ نه‌بێت له ئاستی ده‌رکردنی یاسا و ڕاسپارده‌کانیدا ،چونکه مه‌رج نیه هه‌مو کات و هه‌لومه‌رجێکی مێژویی بوار به هه‌موارکردنی ئه‌و یاسایانه بدات که پارله‌مان په‌سه‌ندیان ده‌کات ،به تایبه‌ت له‌و ووڵاتانه‌ی که دیموکراسی هه‌ر دروشمێکی بریقه‌داره و ژیانی پارله‌مانی و پرۆسه‌ی نوێنه‌رایه‌تیکردن ته‌نها په‌یکه‌رێکی کارتۆنی و بێهێز و بێگیانه که هیچ ژیانێکی ڕاسته‌قینه‌ی تێدا نیه ،هه‌ربۆیه ئه‌و جۆره ده‌زگایانه‌ش له‌دواجاردا ده‌بنه پاشکۆی ده‌سه‌ڵات وئامڕازهکانی که ئیدی ناتوانن نه‌ک ژیان وسفیری سیاسی دیموکراتی به‌رهه‌م بێنن به‌ڵکو ته‌نانه‌ت زه‌مینه‌سازی بۆ حاڵه‌تێکی له‌وجۆره‌ش بکه‌ن ، یه‌کێک له ڕوه‌کانی یان ماناکانی عه‌داله‌ت ،یه‌کسانی و بهیهکچاوسهیرکردنی هاوڵاتیانی چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگایه به ژن و پیاوه‌کانه‌وه ،ڕه‌چاوکردنی ئه‌و چه‌مکه ئه‌خلاقیه‌ی عه‌داله‌ت له یاساکاندا له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێمه ،که خاوه‌نی دویاسا ودوستانداردی کۆمه‌ڵایه‌تی وئه‌خلاقی زۆر به‌هێزه له جیاکردنه‌وه‌ی ژنان وپیاواندا ، که ستانداردی فه‌رهه‌نگێکی تاسه‌رئێسقان پاتریارک وکۆنهپهرستانه و بێئاگایه ،هه‌ربۆیه به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگ وههڵاواردنه نامرۆڤانه‌یه توندوتیژی به‌رده‌وام وکۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌م هێناوه که خۆشه‌ویستی وخێزان ومتمانه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌که‌ونه ژێر پرسیار وتهنگژهی ئاسته‌مه‌وه ،ده‌رکردنی یاسا مه‌ده‌نیه‌کان که په‌یوه‌ستن به ستراکتۆری خێزان وئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی سێکسوالیتایت و کۆبونه‌وه‌ی نێر ومێ له په‌یوه‌ندیه‌کدا سه‌نتراڵی بابه‌تین ، بێگومان چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌وژم وده‌سته‌و گروپ وتاقمانهدا به‌ریه‌ککه‌وتن وبهرهنگاربونهوه ڕوبدات که هه‌ڵگری ئه‌و تێڕوانینه پاتریارکیه ترسناکه‌ن که هه‌میشه ژنان له پێگه‌یه‌کی ئینسانی خوارتر ونامرۆڤانهتر داده‌نێن ،ئه‌و تێڕوانینه‌ی له‌سه‌ر پایه‌کانی ئایین وفه‌رهه‌نگی کۆنه‌خوازی خۆی بیناکردوهو به خیتابه‌کانی ئه‌وان هه‌ناسه‌ده‌دات ،به تایبه‌ت له‌ساته‌وه‌ختێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا ،که ئیسلامی سیاسی له ههرجێگه وقوژبن وکهلهبهرێکهوه هه‌وڵی نه‌پساوه‌ی خۆی ده‌دات که ده‌ستبخاته هه‌مو وردهکاریهکهنی ژیانی کۆمه‌ڵگاوه و چه‌سپاندنی ئه‌و یاسایانه‌ی که کار له‌سه‌ر خێزان ده‌کات ،به‌وجۆره‌ی ئه‌و خێزانه پاتریارکیه ده‌سته‌مۆیه به‌رهه‌م بێت ،که دوپێگهی ته‌واو جیاواز جیاکراوه‌ته‌وه ،ژنانی ملکه‌چ ودهستهمۆ ومهسخکراو ،تائه‌و ڕاده‌یه‌ی بکرێت چواریان ( چوار مرۆڤی ژن ) لهزمهتی پیاوێدا نه‌ک هه‌ر مومکین بێت به‌ڵکو یاساییش بێت ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش که‌وتن ،کهوتنهسهرجێگا وئازار وبهڵایهکی خودای ته‌عالا ،به بێدهسهلات وئیراده‌ی خۆی جه‌سته‌ی له مرۆڤێکی ته‌ندروسته‌وه گۆڕی بۆ یه‌کێکی نه‌خۆش وپه‌ککه‌وته وبیماروپڕ ئێش و ئازار،ئه‌وا وه‌کو هه‌ر ئامڕازێکی بێ‌گیان وبێکهرامهت وهه‌ست وهۆش ،له‌جێگای پشتیوانی وهاودهمی وتۆخکردنهوهی به‌ها پیرۆزه‌کانی وه‌فاداری وشه‌هامه‌ت وعه‌شقی ڕاسته‌قینه له کۆمه‌ڵگادا ، دهستئاوهڵابونی پیاوان و بێبه‌ها ته‌ماشاکردنی ژن وپه‌یوه‌ندی ڕه‌گه‌زسالاری به ژنه‌وه ده‌کرێت به‌یاسا وشه‌رعیه‌تی پێده‌درێت ، به‌مانای ، له جێگای چه‌سپاندنی به‌های مرۆڤهنهی قوڵ له په‌یوه‌ندیه‌کانماندا ، ده‌ستئاوه‌ڵایی پێگه‌ی پیاو به‌سه‌ر ژناندا ڕه‌وایی پێده‌درێت وبگره ده‌کرێت به یاسا ،به‌مانای به پێی یاسا ،پیاو ده‌توانێت ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ی نه‌خۆشکه‌وت ،توانای سێکس وجوتبونی نه‌ما ، نه‌زۆک بو ،پیاو ده‌توانێت ،بێ ئیعتیبارکردن بۆ هه‌ست وهۆش وکه‌رامه‌تی ئینسانی ژنێک ،ژنێکی دی به‌رێته ژێر جێگاکه‌ی خۆی ، ئه‌مه مانای ڕاسته‌وخۆ وبێپهردهی (بهشتومهککردنی ) ژنه که ناوه‌ڕۆکی یاسای فره‌ژنی به‌رهه‌می دێنێت ، ئه‌و یاسایه‌ی که پارله‌مانی کوردستان ده‌نگی له‌سه‌ردا ،به‌یاساییکردنی میکانیزمی پله‌دویی ژن و به مێگه‌ل ته‌ماشاکردنی وحیسابکردنی به شتێک لهشتانهی ده‌کرێت له‌کاتی په‌ککه‌وتن و بێکهڵکیدا خاوه‌نه‌که‌ی شتێکی دی بخاته سه‌ر زیممه‌تی خۆی وله‌خزمه‌تی خۆیدا که‌ڵکی لێوه‌رگرێت ، په‌سه‌ندکردنی یاسایه‌کی له‌وجۆره ،ته‌نها له‌به‌ریه‌ککه‌وتنی هێزه عه‌لمانیه‌کان ( گهرههبن !)وهێزه ترادیشناڵ وئایینی وکۆنهخوازهکانهوه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه ،به‌ڵکو کێشه‌که له‌وه قوڵتره ،کێشه‌ی مرۆڤی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌کانی ئازادی ودیموکراسی ویه‌کسانی وخۆشه‌ویستی وباوهڕبهخۆبون ،کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤ ،له‌گه‌ڵ دیموکراسی وخه‌یاڵی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازا وئازاد وسه‌ربه‌خۆ ،کێشه‌ی مرۆڤی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ هۆشیاری وبهئاگایی و جورئه‌تی پرسیار و تاکڕه‌وی له‌ژیان و بیرکردنه‌وه‌دا ،ئێستاش فیگه‌ره ئیسلامی وخێڵه‌کی وکۆنسهرڤاتیڤ و پۆپۆلیسته‌کانی ناو دونیای سیاسی و ڕوناکبیری ئێمه ( که ئه‌وه خه‌سڵه‌تی زۆربه‌ی زۆری کاراکتهوه سیاسیه‌کانی ئێمه‌ن ،به زۆربه‌ی ژنان وپیاوانی پارله‌مانه‌وه) ئه‌و فیگه‌رانه گیرۆده‌ی نه‌بونی هۆشیاری وبه‌رهه‌مهێنانی پرسیارن ،کۆپیکردنی ئایین وئایدۆلۆژی وته‌نانه‌ت شوێنکه‌وتنی کوێرانه‌ی حیزب و جوڵه‌ی ده‌سته‌جه‌معی و خۆدانه‌ده‌ست بیرکردنه‌وه‌ی کۆ ده‌ردی کوشنده‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه ونوخبه وله‌ناویاندا نوخبه‌ی سیاسیه ،ده‌نا پاساو چیه بۆ قه‌بوڵکردنی یاسای فره ژنی ؟؟ له کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌هه‌ردو هێزه گه‌وره‌که‌وه بانگه‌شه‌ی دیموکوکراتی ده‌که‌ن ، ئه‌و یاسایانه‌ی پارله‌مان ده‌ری ده‌کات په‌یوه‌دی قوڵ وڕاستهخۆی هه‌یه به شێواز وجوانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له ژوری نوستن ڕوده‌دات ، کۆمه‌ڵگای ئازاد ودیموکرات ،که یه‌کسانی وئازادی وگوزه‌رانی باش وفرسه‌تی یه‌کسان وده‌سه‌ڵاتی یاسا سه‌روه‌ر ودهستاودهستی ده‌سه‌ڵات به شه‌فافانه وئازادانه ڕوده‌دات ، کۆمه‌ڵگایه‌ک هێنده که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کانی بپارێزێت که لهبهرههژاری وبێکاری ونه‌بونی ئازادی جوله‌و ته‌نها ژیان ژنه‌کان نه‌بنه کۆیله‌ی پیاوان ، پیاوانیش نه‌بنه کۆیله‌ی فه‌رهه‌نگێک که به‌لایانه‌وه ئاسایی بێت له‌یه‌ککاتدا له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنیکدا په‌یوه‌ندی سێکسی هه‌بێت ،به وپاساوهی له چوارچێوه‌ی یاسادایهو شه‌رعه‌ن حه‌ڵاڵه ،ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌کی وه‌کو پارله‌مان به په‌سه‌ندکردنی یاسایه‌کی له‌وجۆره ،ناسنامه‌ی پاتریارکی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی نیشاندا له هه‌ڵوێستێکی زۆر ناحه‌زدا له‌هه‌مبه‌ر ژنان و شکانی که‌رامه‌تی ئینسانیان ،که مانای به‌رجه‌سته‌کردنی پانتاییه‌کی فراوانی ناعه‌داله‌تی له کۆمه‌ڵگادا ،چونکه ژنان ،نیوه‌ی ئه‌و ووزه مرۆڤانه‌یه پێکده‌هێنێت ،که ده‌نگدان ومتمانهبهخشینی ئه‌وان بو زۆرێک له‌وانه‌ی گه‌یانده پارله‌مان ،ئه‌گه‌ر ژنان بهوڕاستیانه هۆشیار بن ، ده‌توانن ڕوبه‌ڕوی ئه‌و هێز وفیگهره کۆنه‌په‌رست و بۆگه‌نانه ببنه‌وه ،جارێکی دی هه‌رگیز ده‌نگی خۆیان نه‌ده‌نه چه‌وسێنه‌ره‌کانیان .