پاساوی توندوتیژی بۆ توندوتیژی
پاساوی توندوتیژی بۆ توندوتیژی
دڵسۆز حهمهلهگهڵ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تدان به فره‌ژنی وبه‌یاساییکردنی پۆلۆگامی وه‌کو فۆرمێکی کۆن و پریماتیڤی هاوسه‌رگیری ،بۆ خۆی یاسایه‌که هه‌ڵگری ناوه‌ڕۆکی پڕ توندوتیژی وبه‌رجه‌سته‌کردنی عه‌قلیه‌تی به مێگه‌ل ته‌ماشاکردنی ژن و،به شتومه‌ککردنی ژن وپێشێلکردنی ته‌واوی بونیادی ئینسانی وکه‌رامه‌تیێیتی ،داماڵینێتی له‌به‌های سروشتی خۆی وه‌کو مرۆڤێکی کامڵ وسه‌ربه‌خۆ ، شه‌رعیه‌تدان به هارسه‌رگیری پیاوێک له‌گه‌ڵ زیاد له ژنێکدا ،له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه که کۆمه‌ڵگایه‌که تاسه‌رئێسقان فه‌رهه‌نگی پاتریارک وده‌ستئاوه‌ڵایی نێر به‌سه‌ر مێدا هێنده به‌هێز وبێلێپرسینه‌وه‌یه ،هێنده شه‌رعیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ،که ده‌بینین ، شه‌رعیه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌و چه‌مکه ئه‌خلاقی وسنوره قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانیه‌تی که ڕۆژانه جه‌سته‌ی ده‌یان ژن ده‌کاته خه‌ڵتانی خوێن ،ده‌یانی دی به جۆرێکی دی ده‌بنه قوربانی و ڕوبه‌ڕی مه‌رگی له‌سه‌رخۆ ده‌بنه‌وه ،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له کۆی گشتیدا چاره‌نوسی زۆربه‌ی ژنان به پێی ئه‌و شه‌رعیه‌ته پاتریارکیه له‌ده‌ستی خۆیدا نیه ،هه‌رئه‌م یاسا نه‌نوسراوه‌شه که هه‌زاران کچی منداڵ وهه‌رزه‌کار به بڕیاری باوک وبرا خێزان به‌گشتی له خوێندن مه‌حروم ده‌کرێن ،چاره‌نوسیان ،شێوه‌ی ژیان وسنوری جوڵه‌و هه‌ڵسوکه‌وتیان ، ،مێردکردن و هه‌ڵبژاردنی دواڕۆژیان ،وه‌کو هه‌رکۆیله‌یه‌کی سه‌ده‌ی هه‌ڤده وهه‌ژده خۆی خاوه‌نی بڕیاری ژیان وچاره‌نوسی خۆی نیه ، له سفیرێکی وه‌ها نابه‌رابه‌ر ونایه‌کسان ونامرۆڤانه‌دا که فه‌رهه‌نگی پاتریارک به‌رهه‌می هێناوه ،هه‌مانکات بۆ خۆی ئه‌و سفیره‌ش به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگی پاتریارکی خۆیه‌تی که فاکته‌ره‌کانی نه‌ریت ونزمی هۆشیاری گشتی وئایین وهه‌ژاری ونزمی باری ئابوری ڕۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌یه له ڕاگرتن و ده‌سه‌لاتپێدانیدا ،له سفیرێکی ئاوه‌هادا ،شه‌رعیه‌تدان به فره‌هاوسه‌ری بۆ پیاو ،درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و سفیره نایه‌کسان و هه‌لاواردن وجیاکاریه‌یه که فه‌رهه‌نگی پاتریارکی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌رهه‌می هێناوه ،شه‌رعیه‌تدانه به ڕویه‌ک له ڕوه‌کانی توند‌و تیژی وچه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان ،دیدی به مێگه‌ل ته‌ماشاکردنی ژنان له‌م پڕۆژه‌یه‌دا به چه‌ندان شێوه سوکایه‌تی وبێحورمه‌تی به به‌های مرۆڤانه‌ی ژن کردوه ،هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی قه‌بوڵکردنی فۆرمی گشتی یاساکه تاده‌گاته مه‌رجه‌کانی ،ئینجا پاساوه‌کانیشی ،هه‌ریه‌ک له‌وانه له‌سه‌ربنه‌مای به که‌م ته‌ماشاکردنی ژنان و بریندارکردنی که‌رامه‌ت وبه‌های ئینسانی بیناکراوه ،که من زیاتر له‌سه‌ر پاساوه‌کان ده‌وه‌ستم ،چونکه مه‌رجه‌کان هێنده کۆمیدی وساخته‌و بێمانان ،هێنده فێلێکی ئاشکرایه له ماف وعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی که ده‌توانین بڵێین ئه‌مه ڕونترین به‌ڵگه بو بۆ پیشاندانی ڕوی پاتریارکی ودواکه‌وتویی سیسته‌می سیاسی له وولاتی ئێمه‌دا که به دڵ خه‌ون به دیموکراسیه‌وه ده‌بینێت وخۆی وه‌ها نیشان ده‌دات ،به‌ڵام به عه‌قڵ له ئایین ونه‌ریت وفه‌رهه‌نگی پاتریارک وخێڵه‌کیدا هه‌ردوقاچه‌کانی چه‌قیون ، پاساوه‌کانی یاسای فره‌ژنی له میکانیزمی ده‌رکردنی یاساکه‌و مه‌رجه‌کانی گه‌ڵێک ئازاراوی تر وپڕی له سوکایه‌تیکردن و دیدی به شتومه‌ککردنی ژنانه ، پاساوی بێوه‌ژن وقه‌یره‌کچ !! به‌و مانایه‌ی یاسای فره‌ژنی بۆ فراونترکردنی بازاری ساغکردنه‌وه‌و سه‌رفکردنی ژنانی بێ‌مێرد وکچانی به‌ته‌مه‌ن وشونه‌کردون ،
که ئه‌مه له ڕوی کۆمه‌لایه‌تی وله ڕوی ئه‌خلاقی ومرۆڤایه‌تیشه‌وه ،قسه‌کردنه به‌ناوی توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ،قسه‌کردنێک که له به‌های ئینسانیان دێنێته‌خوار هه‌مانکات زیاده‌ڕۆییه بۆسه‌ر پریڤاتی ئه‌وان ،مرۆڤ وه‌ختێ ده‌گاته ده‌زگایه‌کی وه‌کو پارله‌مان لانی که‌م ده‌بێت له ڕوی هۆشیاری وهه‌ستی مرۆڤایه‌تی وئسوڵی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وه تێبگات که هه‌مو مرۆڤێک پریڤات و سنوری تایبه‌تی خۆی هه‌یه ،ده‌ردی کوشنده‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌و زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا نه‌ریتی ودواکه‌وتوه‌کان ،نه‌زانین ونه‌دیتن وداننه‌نانه به‌و پریڤات وسنوره‌دا ،به‌ڵکو ئه‌م فه‌رهه‌نگانه له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی تاک وتێکوپێکشکانی گیانی تاک ڕه‌وی وسه‌ربه‌خۆبونی مرۆڤ وسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادیه‌کانی بیناکراوه ،به تایبه‌تی ئه‌و تاکه ئه‌گه‌ر مێ بێت ،به‌ڵکو هیچ دونیابینی ئه‌خلاقیی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه له‌سه‌ر دوپایه‌ی سه‌ره‌کی هاڵسوکه‌ت له‌گه‌ڵ ژنه‌کاندا ده‌کات ،گومان وجه‌سته ،جه‌سته‌ی ژن هێنده کۆدێکی ئه‌خلاقی گرنگ وهه‌ستیار وئاڵۆزه که هه‌ڵگر وکورتکراوه‌ی هه‌مو کۆده‌کانی تره ،ئه‌م دیده جه‌سته‌ییه ،له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که پیاوی ماڵ هه‌میشه بانگه‌شه‌ی داپۆشین و پارێزگاریکردنی ده‌کات ،پیاوی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ،هه‌میشه هه‌وڵی هه‌ڵماڵین وده‌ستخستنی ده‌دات ،له‌م دواڵتیه ئه‌خلاقیه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ،گومان هه‌میشه به‌ره‌نجامێکی ئاماده‌یه ،هه‌ربۆیه پیاوێک له پێگه‌ی (مێرد )دا ،له دیدی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌دا به پله‌ی یه‌ک زامنکردنی پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌لامه‌ت و وه‌رگرتنی شوناسێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ ژن ،نه‌ک پێکه‌وه‌نانی خێزان وپێکه‌وه‌گرێدانی دوڕۆح له عه‌شق وخۆشه‌ویستیدا ،هه‌ربۆیه ژنانی بێ‌مێرد ( بێوه‌ژن) ،کچانی قه‌یره ده‌بنه خه‌می پارله‌مان و ده‌بنه به‌هانه‌ش بۆ پاساوی یاسای به مێگه‌ڵ کردن ،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا وئه‌ندامانی پارله‌مان وهه‌مو که‌سێکی ئاسایی ده‌زانێت ،وه‌ختێک پیاوه‌کان بڕیاری ژنی دوه‌م وسێهه‌م ده‌ده‌ن ،ئه‌وه ئه‌و دو جۆره کاندیدانه ناگرێته‌وه که پارله‌مان پێشنیاری کردون ، هێنده‌شمان تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رکرده‌سیاسیانه‌مان له پێشچاوه که به‌هه‌مو هه‌ستی قوڵی نیشتمانی ودڵسوتاویان بۆ ئه‌نفال وژنانی شه‌هید ،نه‌مانبینی له‌و له‌شکره ژنهێنه‌رانه که‌سێک ژنێکی ئه‌نفال یان ژنه شه‌هیدێک یان کچێکی قه‌یره‌ش ماره‌کاته‌وه ،چجای ئه‌گه‌ر پیاوێکی ئاسایی بێت وهه‌ستی نیشتمانی وهۆشیاری ،وه‌کو ئه‌و سه‌رکرده مه‌زنانه به‌رز نه‌بێت !!،ژنانی بێوه‌ژن وکچانی قه‌یره ،نه‌ک هه‌ر شتومکه‌ک نین وعه‌للاگه نین که بیانوه‌کانیان پێدا هه‌ڵواسن ،ژنانی بێوه‌ژن ، وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی دی خاوه‌نی که‌رامه‌ت وهه‌ست وهۆش وبه‌رپرسیارێتی خۆیه‌تی ،قوربانی ئه‌و گه‌مه سیاسیانه بون که‌ده‌یان شه‌ڕی ناڕه‌وای هه‌ڵگیرسان له‌وانه‌ش شه‌ڕی ناوخۆ ،ئێستاش دوای شکانی دڵیان وهه‌تیوکه‌وتنی منداڵه‌کانیان ،به‌و به‌هانه‌یه‌ش که‌رامه‌تیان ده‌شکێندرێت ،کچانی قه‌یره ،شتومه‌ک نین ، له‌به‌ر نه‌بونی مێرد وشوناسێکی پیاوانه له ژیانیدا مانای ئه‌وه نیه که مرۆڤێکی بێده‌سه‌ڵات وگوناح وبێبه‌ش وتێکشکاوه له ناخدا ،که به نیوه یان چاره‌که پیاوێک ڕازی بێت ،دیدی کۆمه‌ڵگای ئێمه بۆ کچی قه‌یره له ترسناکترین و توند‌وتیژترین دیده بۆ ئینسان ،زۆرێک له‌و کچانه ،له‌به‌ر هۆشیاری به‌رزی خۆیان ،ڕێکه‌وته‌کانی ژیان ،بڕیار وڕاستگۆیی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا مێردیان نه‌کردوه و به هه‌مو چاره‌نوسێک ڕازی نه‌بون ،به‌کارهێنانی ئه‌وان بۆ پاساوی یاسایه‌کی شه‌رمهێنه‌ر خاڵێکی شه‌رمهێنه‌رتره ، گرفت له زۆری بێوه‌ژن وقه‌یره‌کچاندا نیه وه‌کو ده‌سه‌ڵات وهه‌ندێک لێپرسراو به هۆشیاریه‌کی ساده‌وه پێمان ده‌ڵێت ، گرفته‌که له خیتابی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدایه له هه‌مبه‌ر دیموکراسی وئازادی وماناکانی مرۆڤی ئازاد ،له هه‌مبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فه‌رهه‌نگی دیموکراسی وبیناکردنی کۆمه‌ڵگای ئازاد ، گرفت له به‌رنامه‌ی سیاسی وستراتیژی ده‌سه‌ڵاتدایه بۆ بیناکردنی خێزان وبیناکردنی مرۆڤ ،گرفت له واقیعێکی کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری وفه‌رهه‌نگیدایه که هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی ،گرفت له ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌ڕێوه‌بردنی خه‌مساردانه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌که که سه‌رله‌نوێ پێویستی به بیناکردنه‌وه‌ی ئینسان هه‌یه ،گرفت له‌و سیسته‌مه ئیداریه‌دایه که ده‌یان فیگه‌ری کۆڵه‌وار ونه‌خوێنده‌وار وبێئاگا وکۆنه‌په‌رستی هه‌ڵداوه‌ته شوێنی هه‌ستیار ی وه‌کو پارله‌مان وناوه‌نده‌کانی بڕیار ، له ئازادی وسفیری په‌یوه‌ندی ئینسانی ودابینکردنی ژیانی ئابوری باش‌دا ،فه‌رهه‌نگێکیش نامێنێ به‌ناوی بێوه‌ژن وقه‌یره‌کچ ،ئه‌وه‌ی ده‌مێنێ ،پێویستی مرۆڤه‌کانه به حورمه‌ت وخۆشه‌ویستی ،ئه‌وکاتیش ، هه‌رحورمه‌ت وخۆشه‌ویستی ژن وپیاوه بۆ یه‌کتر که ئه‌و وه‌همی ((فره‌هاوسه‌ری ) و(عه‌داله‌ت ) به درۆ ده‌خاته‌وه ، ئه‌و یاسایانه ،به‌لایه‌ک شانخاڵیکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له ته‌نگژه‌کانی کۆمه‌ڵگا ودڵرازیکردنی هه‌ندێک لایه‌نی کۆنه‌په‌رست ،به‌لایه‌کی دی جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی دیدی ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ژن ومافه‌کانی .