Skip to Content

Thursday, November 14th, 2024
نیشتمان په‌روه‌رانی کوردستان، یان راسپارده‌ ئایینیه‌کانی عه‌ربستانی سعودی؟

نیشتمان په‌روه‌رانی کوردستان، یان راسپارده‌ ئایینیه‌کانی عه‌ربستانی سعودی؟

Closed
by December 4, 2008 گشتی

 نیشتمان په‌روه‌رانی کوردستان، یان راسپارده‌ ئایینیه‌کانی عه‌ربستانی سعودی؟
 
 عوسمان_ م
 1/12/2008

 له‌ سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیه‌وه‌ بگره‌ تا سه‌رانی ئێستای بۆرژوا-ناسیونالیستی کورد، وه‌ک راسپارده‌ و باڵوێزی ئایینی و سیاسیی عه‌ربه‌ستانی سعودی ده‌وریان گێراوه‌. به‌رده‌وام خزمه‌تیان به‌ سپاندن و سه‌قامگیر کردنی  ئیسلام و یاسا دژی ئینسانیه‌کانی ئیسلام کردوه‌. له‌ پێناو پله‌ی نۆکه‌راێه‌تی و پاره‌دا، کورد و کوردستانیان کردوه‌ته‌ فیدای به‌رژه‌وه‌نده‌ سیاسی و جیهانیه‌کانی عه‌ره‌بستانی ئیسلامی. سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی نه‌ک هه‌ر زۆر میله‌تی دنیای بۆ ئیسلام داگیر کرد، به‌ هه‌زاران مرۆڤی بی تاوانی کوشت و ولاته‌کانیانی سوتاند، به‌ڵکو میله‌تی خۆشی کرده‌ مه‌یدانی تارتارێنی شمشێر به‌ده‌سته‌ درنده‌کانی ئیسلام و به‌ شانازیه‌وه‌ به‌رگی رسوای خۆ فرۆشیی ئیسلامی له‌به‌ر کرد.
 پاش سه‌لاحه‌دین، ده‌بینین سه‌رۆک خێڵ و عه‌شیره‌کان، ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌ کورده‌کان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بونه‌ میرادگری سه‌لاحه‌دین و ناوی سوکی مه‌لا و قازی و شێخیان‌ وه‌ک مه‌دالیا له‌ به‌رۆکیان دا و شانازییان به‌‌ خۆ فرۆشی نۆکه‌رایه‌تی سه‌رانی ئیسلامی داگیرکه‌ر ده‌کرد. ئیتر کورد و کوردستان بو به‌ قوربانی پله‌ی سوکی نۆکه‌رایه‌تی سه‌ران و به‌ چه‌کی ئیسلام، رێگاێان له‌ خۆناسی و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی عه‌قڵی کورد گرت.
 پاش ئه‌ویکه‌ عه‌ره‌بی ئیسلامیی داگیرکه‌ر به‌ زه‌بری شمشێر و کوشتار، وه‌ به‌ هاوکاری و جاشاێه‌تی کردنی سه‌رانی خێڵ و عه‌شایه‌ر و ده‌ره‌به‌گی کورد، ئیسلامیان به‌سه‌ر کورددا سه‌پاند، له‌وکاته‌وه‌ یاسا و نه‌ریته‌کانی ژن کوشتن، فره‌ ژنی، گه‌وره‌ به‌ بچوک، ژن به‌ ژنه‌، خه‌ته‌نه‌، خورافه‌ په‌ره‌ستی و ئینسان کوشتن که‌ هه‌ر هه‌مو له‌ قورئان و حه‌دیسه‌کاندا هاتوه‌، کرا به‌ په‌یره‌و و پروگرامی سیاسی و کومه‌ڵاێه‌تیی و سه‌پاندیان به‌سه‌ کورددا. له‌وکاته‌وه‌ تا ئێستا ره‌وره‌وه‌ی گه‌شه‌ی کورد و کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له‌ رێگای خۆی لادرا، ئیتر کورد له‌بری دروست کردنی قوتابخانه‌، مزگه‌وتی دروست کرد، له‌بری خوێندنی زانست، درۆ و ده‌له‌سه‌کانی شه‌رع و قورئانی خوێند. له‌بری بون به‌ ئه‌ندازیار، بو به‌ ده‌روێشی شێخی خۆ فرۆش و که‌وته‌ چه‌قۆ و زه‌رک و خنجه‌ر له‌ خۆدان. له‌بری بون به‌ دوکتور، بو به‌ سوفی و له‌رزین به‌ ده‌م ترسی خورافه‌ و جه‌هاله‌ته‌وه‌. له‌بری هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له‌ دیارده‌کانی سروشت و ره‌وتی گه‌شه‌ کردنی کۆمه‌ڵگا، که‌وته‌ کوشتنی زاناێان و روناکبیرانی دڵسۆزی خۆی. له‌بری چاولێکه‌ری له‌ ره‌وتی رێنێسانسی ئوروپا که‌ قاره‌ی ئوروپای گه‌ێانده‌ ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا، بو به‌ که‌وا سوری به‌ر له‌شکری جه‌هل و خورافه‌ی ئیسلامی و ئه‌وه‌ته‌ له‌ ناو نه‌فامی و کویلاێه‌تی و زه‌لیلی خۆیدا ده‌تلێته‌وه‌ و له‌ هه‌مو شتێک بێ به‌شه‌.
 باشترین کۆمه‌ڵگا بۆ ده‌سه‌ڵاتی که‌سانی ترسنۆک و هه‌لپه‌ره‌ست و گه‌نده‌ڵ، کۆمه‌ڵگای دواکوتوی دینی و وه‌هم په‌ره‌سته‌. ترسنۆک و پیسکه‌ و خوێری، تان و پۆوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سته‌مگه‌ر پێک دێنن.  درۆ و ده‌غه‌ڵکاری، ریا و پیلانگێری، کار و به‌رنامه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی زاڵ و سه‌پێندراو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، نمونه‌ی ئه‌م جۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ێه‌ که‌ به‌رده‌وام ته‌واوی هێزی مادی و مه‌عنه‌وی کوردیان بۆ پاراستنی دین و دواکه‌وتویی و یاسا ئیسلامیه‌کان به‌کار هیناوه‌. ده‌سه‌ڵاتداران به‌ هه‌مو شیوه‌ێه‌ک تێده‌کۆشن که‌ میله‌تی کورد له‌ جه‌هاله‌تی ئیسلام نه‌گات و به‌رده‌وام وه‌ک کۆیله‌ بیچه‌وسێننه‌وه‌.
 به‌داخه‌وه‌ تاکی کورد به‌ هۆی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ ده‌ستکرد و سه‌پێندراوه‌وه‌، نه‌یتوانیوه‌ ریشه‌کانی دینی ئیسلام و چۆنیه‌تی سه‌پاندنی ئه‌م دینه‌ دژی ئینسانییه‌ بناسێ. به‌رده‌وام و کوێرانه‌ په‌یره‌وی یاسا ئیسلامیه‌کانی کرده‌وه‌ به‌ بی ئه‌وه‌ی لێی تیبگا. ئاکامه‌که‌شی‌ هه‌میشه‌ دژ به‌ خۆی شکاوه‌ته‌وه‌. له‌ هه‌موی ئه‌مانه‌ خراپتر، ئه‌وه‌ێه‌ که،‌ که‌سانێک وه‌ یان چه‌ند گوروپێک که‌ له‌ راستیه‌کان گه‌یشتون، به‌ڵام له‌ له‌قاودان و ناساندنیان خۆ ده‌دزنه‌وه‌، خۆیان پێ روناکبیر و زانا و نه‌ته‌وه‌ییه‌‌. ئه‌م که‌س و گوروپانه‌ که‌ به‌ رونی و ئاشکرا ده‌بینن که‌ میله‌ت و کۆمه‌ڵگاکه‌ێان چلۆن له‌ گومراییدا سه‌رگه‌ردانه‌ و تاقمێک فریوده‌ر و ریاکاری حاکم ئه‌وپه‌ری سوئیستفاده‌ له‌م نه‌زانی و سه‌رگه‌ردانیه‌ ده‌که‌ن، وه‌ ده‌بینن که‌ چلۆن نه‌ک هه‌ر خوێنی خه‌ڵک و شیره‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگا ده‌مژن، وه‌ به‌ره‌و به‌دبه‌ختی و هه‌ڵدێری ده‌به‌ن، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستیکیان نییه‌ و قازانجی شه‌خسی خۆێان له‌پێشه‌وه‌ی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا داناوه‌. بێگومان ئه‌مانه‌ خه‌ڵکانێکی هه‌لپه‌ره‌ست و بێ غیره‌تن، وه‌ له‌ جومله‌ی تاوانبارترین و جیناێه‌تکارترین ده‌سه‌ڵاتدارانی سته‌مگه‌رن!
 به‌داخه‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌م هه‌لپه‌ره‌ستانه‌‌ که‌م نین‌ و له‌ نێوان روژنامه‌ نوسان، هونه‌رمه‌ندان، خوێندکاران و به‌ناو ئه‌ندێشمه‌نداندا ده‌بینرێن. ئه‌مانه‌ هه‌میشه‌‌ ته‌نیا بیریان له‌ خۆێان و قازانجی خۆێان کردوه‌ته‌وه‌ و ده‌یکه‌ن‌. ئه‌م به‌ ناو روناکبیرانه‌، زۆر جاریش راستیه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌وه باس و‌ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌. له‌مانه‌ش خراپتر، بیر و قه‌له‌مه‌کانیان ‌فرۆشتوه‌ و به‌رده‌وام سته‌می ده‌سه‌ڵاتی دینی و سته‌مگر پاساو ده‌که‌ن.
 سه‌رانی ناسیونالیست-ئیسلامیستی کورد، پاش ئه‌م هه‌مو کاره‌ساته‌ خوێناوی و دۆران و دواکه‌وتوییه‌، پاش ئه‌م هه‌مو رسوایی و سه‌رگه‌ردانییه‌ که‌ به‌سه‌ر میله‌تی کورددا هاتوه‌ و ئیسلام هۆکاری یه‌که‌م و سه‌ره‌کیه‌تی، هێشتا میله‌تی کوردیان پێ مه‌ری قوربانی خۆێان و عه‌ره‌بی داگیرکه‌ری ئیسلامییه‌‌. هیچ حیسابێک بۆ میله‌تی کورد به‌ گشتی و ژنانی کورد به‌ تایبه‌تی ناکه‌ن. پارله‌مانی به‌ ناو کوردستان، وه‌ک بزن و مه‌ر و مریشک ژنی کورد له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دا. ئه‌م یاسایه‌ی سه‌رانی کورد، له‌ ئاێه‌تی 50ی قورئان وه‌ر گیراوه‌.
 په‌سه‌ند کردنی یاسای فره‌ ژنی له‌ باشوری کوردستان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ێه‌ که‌ سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری باشوری کوردستان، ته‌نیا زمانیان کوردییه‌ و به‌ کرده‌وه‌ به‌کریگیراوی عه‌ره‌بستانی سعودین. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌ میله‌تی کورد به‌ گشتی له‌ دژی ئه‌م یاسا سه‌خیفه‌ بوون، به‌ڵام ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رژیمی ئیسلامیی عه‌ره‌بستان، ئێران و ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌کانیتری بسه‌لمێنن که‌ خزمه‌تکار و وه‌فادارن به‌ ئیسلام، تفیان له‌ میله‌تی کورد کرد و ئاوا بێشه‌رمانه‌ گه‌وره‌تری سوکاێه‌تی و ئیهانه‌ێان‌ به‌ هه‌مو ژنانی کورد و به‌ مرۆڤاێه‌تی کرد.
 ئه‌مه‌ ته‌نیا سه‌رانی دینی و ناسیونالیستی باشور نییه‌ که‌ دینی ئیسلامیان کردوه‌ته‌ ئامرازی پاراستنی داگیرکه‌رانی ئیسلامی و قازانجی به‌رته‌سکی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی خۆێان، به‌ڵکو ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورد له‌ هه‌مو پارچه‌کانی تری کوردستان، هه‌مان رێباز و سیاسه‌تیان په‌یره‌و کردوه‌ و ده‌یکه‌ن. بۆ نمونه‌، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران،‌ راشکاوانه‌ له‌ زمانی رێبه‌ری یه‌که‌می ئه‌م حیزبه‌وه‌، راێگه‌ێاند که‌ ئه‌وانیش ئیسلامین و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ئه‌نجومه‌ن، یان رێکخراوی مه‌لاکان (رۆحانیون) بۆ داهاتوی فدرالیه‌که‌یان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داده‌مه‌زرێنن و ئیسلام په‌یره‌و ده‌که‌ن. له‌ وتووێژێکیتری موسته‌فای هیجری، سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، که‌ له‌ سایته‌ کوردیه‌کان بلاو کراێه‌وه‌ و مه‌وجوده‌‌، ده‌ڵی: "کورد له‌سه‌دا 90ی موسوڵمانه‌ و دینی ره‌سمیمان ئیسلامه‌، وه‌ یاساکانی ئیسلام په‌یره‌و ده‌که‌ین، به‌ڵام ئیسلامی ئێمه‌ وه‌ک ئیسلامی رژیمی ئێران نییه‌" دیاره‌ مه‌به‌ستی موسته‌فای هیجری چرای سه‌وزدان به‌ عه‌ره‌بستانی سعودیی که‌ سونه‌ی وه‌هابییه‌‌ و‌ رژیمی ئێران ئیسلامی شیعه‌ێه‌، وه‌ ئه‌مانیش سونین.
 جتگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌ێه‌، خودی دوکتور‌ قاسملو که‌ به‌ده‌ستی رژیمی ئیسلامی ئێران له‌ ئوتریش تیرور کرا، ساڵی 1357ی هه‌تاوی له‌ شاری مهاباد، له‌ وتارێکدا، رایگه‌یاند که‌ خومه‌ینی دوست و دڵسۆزی میله‌تی کورده‌. ناوبراو موخلیسانه‌ ئه‌م په‌ێامه‌ به‌ خومه‌ینی و ئیسلامه‌که‌ی ده‌دا و ده‌ڵێ: "حیزبی دێموکرات به‌ ته‌واوی هێزیه‌وه‌ له‌به‌یک به‌ ئیمام خومه‌ینی دڵێ وحازین فیداکاری بکه‌ن بۆ سه‌قامگیر کردنی حکومه‌تی ئیسلامی به‌ رێبه‌ریی ئیمام خومه‌ینی".
 خودی قازی موحه‌مه‌د، دامه‌زرێنه‌ری حیزبی دێموکرات، هه‌میشه‌ به‌سه‌ری شای ئیران و ئیسلام سوێندی ده‌خوارد. له‌ وه‌سیه‌ت نامه‌که‌یدا زیاتر په‌رۆشی دینی ئیسلامیه‌تی تا میله‌تی کورد و رزگاریی کوردستان. قازی موحه‌مه‌د خۆی یه‌کێک له‌ ئاغاکانی مهاباد بو که‌ زیاتر له‌ 7 دیهاتی ناوه‌ی سابلاغ و ده‌وروبه‌ری وه‌ک کۆیله‌ ده‌چه‌وسانده‌وه‌.
 به‌ درێژایی مێژوی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رانی ناسیۆنالیست- ئیسلامیستی کورد، ئه‌م سه‌رانه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵیان داوه‌ که‌، له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆێاندا پاساوی داگیرکاریه‌کانی ئیسلام و یاسا نا مرۆڤانه‌کانی قورئان بکه‌ن. هه‌میشه‌ تێکوشاون خۆل بکه‌نه‌ چاوی میله‌تی کورد و نه‌هێڵن کورد له‌ ناوه‌رۆکی نا مرۆفانه‌ و داگیرکه‌رانه‌ی دینی عه‌ره‌بی ئیسلامی تێبگه‌ن. ته‌نانه‌ت له‌ ئیسلامی سه‌رده‌می مۆحه‌مه‌دیش ئیسلامیترن و ره‌خنه‌ێان له‌ عه‌ره‌ب هه‌ێه‌ که‌ ئیسلامی باش و به‌ ئه‌مه‌گ نین. هه‌مێشه‌ تێکۆشاون ناوه‌رۆکی راسته‌قینه‌ی ئیسلام که‌ دژی ئازادی و دژ به‌ ته‌واوی میله‌تانی دنیاێه‌ بشارنه‌وه‌. ئه‌مانه‌ ره‌فتار و کرداری نا مرۆڤانه‌ی مه‌لاکان و تیرۆر و جیناێه‌ته‌کانی حیزب و حکومه‌ت و گوروپه‌ ئیسلامیه‌کانیتر که‌ ره‌نگده‌ره‌وه‌ی ده‌قی قورئانه‌، به‌ لادان له‌ ئیسلام ناوده‌به‌ن و خۆێان به‌ ئیسلامی راسته‌قینه‌ و ره‌سه‌ن داده‌نێن. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌یکه‌ ئه‌مرۆ قورئان به‌ هه‌مو زمانێک هه‌ێه‌ و هه‌مو خوێنده‌وارێ ده‌یخوێنێته‌وه‌، وه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئان واز له‌ ئیسلام دێنی و له‌ دژی راده‌وه‌ستێ، سه‌رانی حیزبه‌ کوردیه‌کان هێشتا کوردیان پێ نه‌فام و نه‌خوێنده‌واره‌ و ده‌ڵێن: ئیسلام ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ئه‌مانه‌ به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌ ده‌یکه‌ن. به‌ پێی خودی ئاێه‌ته‌کانی قورئان، خودای‌ ئیسلام هیچ میله‌تێکیتر بێجگه‌ له‌ عه‌ره‌ب ناناسێ، وه‌ هه‌موو زمان و دین و میله‌تێکیتر ره‌فز ده‌کا و هه‌موان به‌ کافر و نه‌جس ناو ده‌با. له‌ ئیسلام و قورئاندا شتێک به‌ ناوی میله‌ت بونی نییه‌، ئه‌وه‌ش که‌ هه‌ێه‌، ته‌نیا ئه‌موتی ئیسلامی و عه‌ره‌بییه‌.
 پاش ئه‌و هه‌مو مه‌ینه‌ت و ئاواره‌ییه‌‌، پاش ئه‌و هه‌مو زیان و خه‌ساره‌ته‌ قره‌بو هه‌ڵنه‌گره‌، پاش ئه‌و زه‌بره‌ کۆشندانه‌ که‌ سه‌رانی ناسیونالیست- ئیسلامیستی کورد و مه‌لا به‌کرێگیراوه‌کان له‌ په‌یکه‌ری میله‌تی کورد و له‌ ره‌وتی خۆناسی و گه‌شه‌ کردنی کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییان داوه‌، وه‌ کورد و کولتوری کورده‌وارییان به‌ نه‌ریته‌ جاهێلانه‌ و ره‌وشته‌ وه‌حشیانه‌کانی ئیسلام ئالوده‌ کردوه‌، دیسانه‌کانه‌ روناکبیرانی راسته‌قینه‌ و ئازادیخوازانی میله‌تی کورد به‌ بێ سڵ کردنه‌وه‌ له‌ کوشتن و برین و راوه‌دونان، به‌رده‌وام خه‌باتیان کردوه‌. ئه‌م خه‌باته‌ ئه‌مرۆ به‌ گور و تینێکی به‌هێزتر و زانستیانه‌تر به‌رده‌وامه‌. عیلمانیه‌کان و روناکبیرانی دڵسۆزی میله‌تی کورد له‌ هه‌مو زه‌مینه‌ و بواره‌ جۆراوجۆراکاندا، به‌تایبه‌ت له‌ بورای لێکدانه‌وه‌ و شیکردنه‌وه‌ی خورافات و جه‌هاله‌تی ئیسلام، چۆنیه‌تی له‌ناو بردن‌ و پێشێل کردنی نرخه‌ کۆمه‌ڵاێه‌تی و کولتوریه‌کانی میله‌تی کورد به‌ ده‌ست عه‌ربی ئیسلامیی داگیرکه‌ر، دۆزینه‌وه‌ی هه‌ویه‌ی ونبوی ئینسانی کورد، پێشکه‌وتنخوازی و زانست ویستیی کورد، هه‌م خزمه‌تی گه‌وره‌یان کردوه‌ و هه‌م ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌شیان به‌ده‌ست هێناوه‌.
 روناکبیرانی خه‌مخۆر و هوشیاری کورد، به‌ قیمه‌تێکی زۆر گران، له‌ راچڵه‌کاندنی کورد له‌ خه‌وی مۆته‌که‌ی قورس و نه‌حسی 1400 ساڵه‌ی جه‌هاله‌تی ئیسلام، ده‌وری جیگای شانازی و کاریگه‌ریان گێراوه‌. ئاکامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ ئه‌مرۆ بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ درزێکی گه‌وره‌ که‌وتوه‌ته‌ نێوان ئیسلام و میله‌تی کورد! به‌رهه‌می ئه‌م خه‌باته‌، ئه‌مرۆ‌ بوه‌ته‌ رێبازێکی زانستی و هه‌ستیارانه‌ بۆ خۆ دۆزینه‌وه و رێگای چۆنیه‌تیی‌ رزگار کردن و ئازاد کردنی میله‌تی کورد له‌ خورافه‌ی هه‌مو داگیرکه‌ران و به‌ناو سه‌رانی سه‌وداچیی کورد و مه‌لا و شێخی ته‌ریقه‌ته‌کان.
 جێگای تێرامان و وتنه‌‌، که‌سانێک هه‌ن که‌ هێشتا له‌ دورێانێی دو هه‌ویه‌ییدان و توشی ناته‌بایی ده‌رونی هاتون. ئه‌م که‌سانه‌ له‌ لاێه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌ی شێخ و مه‌لای مێزه‌ر به‌سه‌ر وه‌ سه‌رانی بوینباخ له‌ملی‌ ئیسلامیی کورد، به‌ شێوه‌ێه‌کی دودڵانه‌ هاتونه‌ته‌ مه‌یدانی خه‌بات و ئاماده‌ن هه‌مو فیداکاریه‌کن بۆ رزگار بونی کورد له‌و بازه‌ داخراوه‌. به‌ڵام ئه‌م که‌سانه‌ش هێشتا له‌ گومان و داوه‌کانی کۆیلاێه‌تیی عه‌ره‌به‌کانی سه‌رده‌می جاهێلیه‌ت و جالجالۆکه‌ی ئیسلامدا دیلن. ئه‌م که‌سانه‌ هێشتا نه‌ێانتوانیوه‌ ئه‌م راستیه‌ بزانن که‌ کورد و ئیسلام، سروشتی کورد و ئیسلام، ژیانی کورد و ئیسلام، رۆحی کورد وئیسلام دژ به‌ یه‌کن و پێکه‌وه‌ ناگونجێن. ئه‌م که‌سانه‌ هێشتا له‌ ناکۆکی و دوژمناێه‌تیی عه‌قڵ و ئیسلام، له‌ دوژمناێه‌تیی ئازادی و ئیسلام تێنه‌گه‌یشتون. ئه‌مانه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌یکه‌ به‌ خۆێان بزانن و له‌وه‌یکه‌ ده‌یکن تێبگه‌ن، کویله‌ی ئیسلام لێدراوی عه‌ره‌بی داگیر که‌ر و بێگانه‌ په‌ره‌ستن.
 ئه‌م خه‌ڵکانه‌ که‌ گێره‌ده‌ی دوو هه‌ویه‌یین، واته‌ له‌ لاێه‌ک عاشقی پێشکه‌وتن و خۆشبه‌ختی و ئازادی میله‌ت و وڵاتی خۆێانن، وه‌ له‌ لاێه‌کیتره‌وه‌ ناخودئاگا په‌یره‌وی دین و کردار و ده‌ستوراتی بێگانه‌ی داگیرکه‌رن، نه‌ک هه‌ر ناتوانن هه‌نگاوێک بچنه‌ پێش و خزمه‌ت به‌ ره‌وتی گه‌شه‌ کردن و رزگاریی میله‌تی خۆێان بکه‌ن، به‌ڵکوو بوه‌نه‌ته‌‌ کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی هه‌م خۆێان و هه‌م وڵات و میله‌تیان.
 که‌سانێک که‌ رۆژێک 17 جار به‌ زمانی عه‌ر‌ه‌بی، که‌ خۆشیان لێی تێناگه‌ن، به‌ره‌و خانوێه‌کی عه‌ربه‌کان له‌ عه‌ره‌بستانی سعودی که‌ بوتخانه‌ی ئه‌وان بو، ده‌ست به‌ سینگه‌وه‌ ده‌گرن و وه‌ک کویله‌ راده‌وه‌ستن و سوجده‌ ده‌بن له‌ خاک و نه‌وه‌کانی بکۆژی کورد، ناتوانن کورد و نیشتمان په‌روه‌ر بن. که‌سانیک که‌ به‌ گریان و پارانه‌وه‌‌ داوای لێبوردنی تاوانه‌ نه‌کرده‌وه‌کانیان و دابین بونی نیازه‌کانیان له‌ خوداێه‌کی ده‌ستکردی عه‌ره‌بی داگیر که‌ر ده‌که‌ن، ئیدیعای کورد بون و نیشتمان په‌روه‌رییان درۆێه‌کی بێ ئه‌ساسه‌. ئه‌مانه‌ کاتێک که‌ سو‌جده‌ ده‌به‌ن، به‌رانبه‌ر به‌ عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر، خۆێان به‌ گوناهبار، بێ قیمه‌ت، په‌ست و هیچ و پوچ ده‌زانن. ئاێا به‌ راستی، که‌سێک که شه‌و و رۆژ بانگه‌شه‌ی دین و خورافه‌ی داگێر که‌ران کوردستان و بکۆژانی میله‌تی خۆی ده‌کا، ده‌توانێ‌ ئیدیعای کورداێه‌تی و کوردستانی بون و نه‌ته‌وه‌ په‌ره‌ستی بکا؟ که‌سان و سه‌رانێک که‌ به‌ زه‌بری زیندان و شکه‌نجه‌ و کۆشتنی ئازادیخوازنی کورد یاسای درندانه‌ی ئیسلامی داگیرکه‌ر دژ به‌ ژنانی ولاته‌که‌ی په‌سه‌ند و په‌یره‌و ده‌کان، چلۆن ده‌توانن ئێدیعای خۆشویستنی میله‌تی کورد و کوردستان بکه‌ن؟
 به‌ هیچ شیوه‌ێه‌ک و به‌ هیچ پێوه‌رێکی زانستی و مه‌نتێقی، مه‌عقول نییه‌‌ له‌ لاێه‌ک ئێدێعای نیشتمان په‌روه‌ری و شانازای به‌ نه‌ته‌وه‌ و میله‌تی خۆته‌وه‌ بکه‌ی، وه‌ له‌ لێه‌کیتره‌وه‌ کویله‌ و عه‌بد و موخلێسی عه‌ره‌بی ئیسلامیی داگیرکه‌ر بی! مه‌نتقی عه‌قڵ قه‌ت ئه‌وه‌ قه‌بوڵ ناکا که‌ ئیدیعای دڵسۆزی و خۆشه‌ویستیی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانی خۆت هه‌بێ و له‌ هه‌مان کاتدا،‌ له‌به‌ر ئه‌ویکه‌ عه‌ره‌بێکی داگیرکه‌ر له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی ژنان و کچانی به‌دیل گیراوت و به‌شه‌ ده‌سه‌ڵات عه‌ره‌بێکیتری کوشتبێ، چه‌ندین سه‌ده‌ شیوه‌ن و شپرێوی بۆ بکه‌ی و به‌ سه‌رو گوێلاکی خۆیدا بده‌ی.
 که‌سیک که‌ ئیدیعای خوشویستیی وڵات و میله‌تی خۆی بکا و له‌ کوشتاری میله‌ته‌که‌ی به‌ ده‌ستی داگیر که‌ران توره‌ بێ، قه‌ت ناتوانی و رێگا به‌ خۆی نادا بچێته‌ سه‌ر قه‌بری عه‌ره‌بێکی داگیرکه‌ری کوردستان و بکوژی میله‌ته‌که‌ی و  زیاره‌تی بکا و به‌ پارانه‌وه‌ و گریان داوای ره‌حم و یارمه‌تی لێ بکا؟ هیچ پێوه‌رێکی ئه‌خلاقی و مه‌عریفه‌تی و عه‌قڵی، ئه‌وه‌ قه‌بوڵ ناکا که‌ 2 هه‌ویه‌ی دژ به‌ یه‌کت هه‌بێ. له‌ لاێه‌ک خۆت به‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌ر بزانی، وه‌ له‌ لاێه‌کیتره‌وه‌ عه‌ره‌بی ئیسلامیی داگیه‌رکه‌ری 1400 ساڵ له‌وه‌پێش نه‌سڵ له‌ دوای نه‌سڵ نه‌وه‌کانیان بپه‌ره‌ستی؟ چلۆن ده‌کرێ خۆ‌ت به‌ کورد و زاده‌ی کوردستان بزانی، به‌ڵام کولتوری خورافه‌ و جه‌هاله‌تی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر به‌ پیرۆز و باڵاتر له‌ کولتوری خۆت بنرخێنی و بیکه‌یته‌ یاسا و په‌یره‌؟
 ئاێا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌ ئیسلامیانه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ باشوری کوردستان،‌ که‌ به‌ ناوی کورده‌وه‌ حوکمرانی ده‌که‌ن، یان ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌چنه‌ سه‌ر قه‌بری ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که‌ له‌ کورد کۆشتن و تاڵان کردنی کوردستاندا به‌ ده‌ستی پارێزه‌رانی کورد کوژراون و داوای رزق و رۆزی و یارمه‌تیان لێ ده‌که‌ن، له‌ خۆێان پرسیوه‌ که‌ ئه‌م قه‌بره‌ کێێه‌؟ بۆ کوژراوه‌؟ کێ کوشتوێه‌تی؟ ئاێا ئه‌م عه‌ره‌ه‌به‌ له‌ کوردستان کوژراوه‌ یان له‌ عه‌ره‌بستان؟ ئاێا ئه‌و کورده‌ی که‌ ئه‌م عه‌ره‌به‌ی کوشتوه‌، کافر و تاوانباره‌؟
 سه‌رانی ناسیونالیست- ئیسلامیستی کورد به‌ په‌سه‌ند کردنی یاسا رزیوه‌کانیکانی 1400 ساڵی له‌وه‌پێشی عه‌ره‌بی داگیر که‌ری ئیسلامی، سه‌لماندویانه‌ که‌ ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌و عه‌ره‌به‌ درندانه‌،‌ دورن له‌ هه‌موو ئه‌خلاقێکی ئینسانی و نۆکه‌ر و به‌کرێگیراوی داگیر که‌ری ئیسلامین. سه‌لماندویانه‌ که‌‌ هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به‌ کورد وکوردستانه‌وه‌ نییه‌. ئه‌م سه‌رکرده‌ سه‌پێندراوانه‌، ته‌نانه‌ت خۆشیان باش ده‌زانن که‌ کاتێک عه‌ره‌بی ئیسلامیی داگیرکه‌ر په‌لاماری کوردستانیاندا، به‌ هه‌زاران گه‌نجی کور و پیاوی نیشتمان په‌روه‌ری راسته‌قینه‌ی میله‌تی کوردیان کوشت، به‌ هه‌زاران ژن و کچی کوردیان وه‌ک ده‌ستکه‌وت له‌گه‌ڵ خۆێان برد، ده‌ستدرێژیان کرده‌ سه‌ریان، وه‌ له‌ بازاره‌کانی کویله‌ فروشی عه‌ره‌بستاندا مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ ده‌کردن. هه‌روه‌ها دایکلان و خۆشکان و کچکانمانیان به‌ دیلی برد و ناچاریان ده‌کردن به‌ له‌ش فرۆشی و وه‌ک سه‌رچاوه‌ی داهات خۆێان پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کرد.
 ئێشتا ئیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ چیتر میله‌تی کورد، به‌تایبه‌ت ژنانی کورد که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ پێی ئاێه‌ته‌کانی خوای ئیسلام و بۆ خۆشحال کردنی سه‌رانی وه‌حشی و جاهێلی عه‌ره‌بستان و ده‌وڵه‌تانی تری ئیسلامی، ئاوا سوکاێه‌تیان پێ ده‌که‌ن و یاسای مه‌ر و بزنیان بۆ به‌کار دێنن، ئه‌م شه‌رم و شوره‌ییه‌ قه‌بوڵ نه‌که‌ن. ئیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ دوکانی دین و نه‌ته‌وه فرۆشینیان پێ دابخرێ و به‌ سزای خه‌ێانه‌ت و خۆ فرۆشی، کورد فرۆشی و نیشتمان فروشی بگه‌ێنرێن.
 کورده‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستانیش، پێویسته‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ رێگا نه‌ده‌ن ئه‌و حیزب و گوروپ و که‌سانه‌ی که‌ به‌ ئاشکرا و بێشه‌رمانه، که‌ هێشتا به‌ هیچ نه‌گه‌یشتون،‌ راده‌گه‌ێه‌نن که‌ ئیسلام وه‌ک دینی ره‌سمی و پروگرامی کومه‌ڵاێه‌تی و سیاسی بۆ میله‌تی کورد په‌یره‌و ده‌که‌ن. ئه‌مانه‌ هیچ حیسابێک بۆ میله‌تی کورد ناکه‌ن و ته‌نیا بۆ دوو رۆژ ده‌سه‌ڵات و برێک دراو، به‌ ئاسانی کورد و کوردستان هه‌راجی ده‌که‌ن وه‌ک کردویانه‌.
 پاش ئه‌و هه‌مو ته‌جره‌به‌ فراوانه‌ له‌ حاکمیه‌تی ئیسلام به‌ درێژایی 1400 ساڵ له‌ به‌شێکی زۆری جیهان، وه‌ به‌ تایبه‌ت 18ساڵ ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌ ناسیونالیس- ئیسلامیه‌کانی باشوری کوردستان، که‌ بێجگه‌ له‌ دواکه‌وتویی، کوشتار و کوشتاری ژنان، به‌دبه‌ختی و مالوێرانی، چاوله‌ده‌ستی و بێ ئاسۆیی نه‌بێ هیچی به‌دواوه‌ نه‌بو، دیسانکه‌ بێشه‌رمانه‌ ده‌ێانه‌وێ ئیسلام بکه‌ن به‌ قانون و یاسای ژیانمان.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.