فرمێسك و به‌فر……سه‌لام محه‌مه‌د
فرمێسك و به‌فر
سه‌لام محه‌مه‌د
روونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست : – به‌و ناوه‌ی سه‌ره‌وه که ناونیشانی شیعرێکی کۆنی خۆمه، له ساڵی 1982دا کاتێ له ئه‌ڵمانیا بووم نووسیومه‌و دوواتریش له گۆڤاری کارواندا بڵاوکراوه‌ته‌وه ، ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری نه‌وشه‌فه‌ق که له که‌رکووك ده‌رده‌چێت چه‌ند شیعرێکی منیان له ژماره 62 دا بڵاوکردۆته‌وه ، بێجگه له شیعری ( شیرین ) ئهوهکانیتر ته‌نانه‌ت له تاقه دیوانه چاپکراوهکهمیشدا نین بۆیه شیعری ( شیرین ) یشم لابرد چونکه له دیوانهکهمدا هه‌یه . زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵانی حه‌فتاکان و سه‌ره‌تای هه‌شتاکان و پێموایه بۆ ئه‌و کاته‌یش که‌م نه‌بوون . خۆم هیچ هه‌واڵێکی ئه‌م شیعرانه و زۆر شیعری تریشم لا نییه و نایشزانم که‌وتوونه‌ته لای کێ و و بڵاوبوونه‌ته‌وه یا نا . وا لێره‌دا دوای راستکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ هه‌ڵه دووباره بڵاویان ده‌که‌مه‌وه له گه‌ڵ رێز و حورمه‌ت و خۆشه‌ویستیمدا بۆ گۆڤاری نه‌وشه‌فه‌ق و ئه‌و ئه‌ده‌ب دۆسته دڵسۆزه‌ی که توانیویه‌تی نزیکه‌ی سیی ساڵ شیعره‌کان لای خۆی بپارێزێت و رزگاریانبکات له فه‌وتان . هیوادارم که وێنه‌ی هه‌ر زۆر بێت و هه‌ستێکی خۆشیش بوو بۆ من پاش ئه‌و ماوه دوور و درێژه شیعری له‌بیرکراوی خۆم بکه‌وێته‌وه به‌رچاو .
سه‌لام محه‌مه‌د – سوید – 06 / 12 / 2008-12-06
فرمێسك وبه‌فر
شه‌وه.. ، ئاسمانه‌که‌ی به‌رلین
په‌ڵه‌هه‌وری به‌فری سپی دایپۆشیوه
به‌فر ورد ورد دێته خوارێ
وه‌ك په‌رییه‌ك ،
کراسێکی ته‌نك و سپی له به‌ردابێ
به سه‌ر روومه‌تی کهلێساو
دارچناری باڵابه‌رزی گه‌ڵا وه‌ریودا ئه‌بارێ
شه‌قامه‌کان.. ، چۆڵ و جێهڵراوو ته‌نیان
جار جار وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ردێکی بچکۆلانه
فڕێده‌یته سه‌ر ئاوێنه‌ی گۆمێکی مه‌نگ
کوڕ و کچێك ، کپ و بێده‌نگ
ده‌ست له ملان و
له‌شێوه‌ی جووته مارێکی ئاشقه‌وماشقه‌ی له یه‌ك ئاڵا‌و
خێرا خێرا رێ ئه‌که‌ن و
هه‌ڵمی هه‌ناسه‌یان بۆته
چه‌تری راز‌و نیازی جوان
منیش له‌مدیو په‌نجه‌ره‌وه
له گه‌ڵ شیعرێکی ( گۆران ) و
په‌رداخێکی نیوهپڕو ، پشکۆ داگیرساوه‌کانی
بیره‌وه‌ریه مه‌سته‌کانی ، وڵاتی خوێن و زریان‌دا
بوومه‌ته‌وه به دڵداره چۆغه له‌به‌ره‌که‌ی جاران
سه‌رچۆپی شایی و ئاهه‌نگی
گونده دووره‌که‌م گرتووه‌و
به ده‌م به‌سته‌ی :
( کراس کوده‌ری ئاورێشم
با به‌س ئاخت بۆ هه‌ڵکێشم )
سه‌مای مه‌رگم پێکه‌وتووه
وه‌ك لق و پۆپی دره‌ختێك له دارستان دابڕابێ
ئهلهرێمهوهو … ئهلهرێمهوه
خه‌نجه‌ری هه‌ناسه‌ی ساردیش
ناخم ئه‌سمێ و دڵم پارچه پارچه ئه‌کات
وام لێدێت ئه‌ڵێی گوڵێکم
هه‌ر له هاویندا شین ئه‌بێ و
هه‌رگیز زستانی نه‌دیوه…..
له‌ودیو پهنجهرهکهیشهوه
ئاسمانه‌که‌ی به‌رلین ، ته‌م و
په‌ڵه‌هه‌وری به‌فری سپی دایپۆشیوه
منیش ..، له‌مدیو په‌نجه‌ره‌وه
بوومه‌ته‌وه کوڕه چۆغه له‌به‌ره‌که‌ی ده‌شتی گه‌رمیان
ئه‌مجاره‌یان ،
سه‌رچۆپی ئاهه‌نگی خوێنی گشت رۆژهه‌ڵاتم گرتووه‌و
هه‌دادانم پێکه‌وتووه
چ ئاگرێکه ئارامی لێم بڕیوه
چ سۆزێکه هۆشو هه‌ستی لێم دزیوه
دڵم بۆ کێ بکه‌مه‌وه؟
کێ له زمانم تێئه‌گات؟
کێ ئه‌زانێ له‌چی و بۆچی وام به‌سه‌رهات ؟
چ ئافره‌تێك ..چ شۆڕهکچێکی به‌رلین
کام ناوقه‌د باریکی چاوشین
ئه‌توانێ بۆ ته‌نیا ساتێ
ئاسوودهمکاو دڵیم بۆ بکاته سه‌رین ؟؟
وه‌ره خوارێ … ئه‌ی به‌فری جوان
به ده‌م نه‌رمه پڕووشهوه
وه‌ك فریشته‌ی نیوه‌شه‌وان وه‌ره خواێ…..
وا په‌نجه‌ره ئه‌که‌مه‌وه
تێر تێر به روومدا ببارێ
مه‌گه‌ر ته‌نیا تۆ بتوانیت وه‌ك په‌رییه‌ك
کراسێکی ته‌نك ته‌نکی له‌به‌ردابێ
شه‌وه‌زه‌نگی بیابانی دڵم ئاوه‌دان که‌یته‌وه‌و
ترووسکه‌ی رووناکی پیابێ
ئۆخه‌ی گیانه ئه‌وه‌تانێ
کاتێ پڕ به سییه‌کانم ههڵتئهمژم
بۆنی رنووه به‌فری دووری
لووتکه‌کانی کوردستانیش له گهڵتادێ..
به‌رلین / 1982
ته‌مه‌نی سووتاو
هاوڕێم ، ساڵگاری ته‌مه‌نم
به پێکه‌نین … و … گریان و
هه‌ڵکشان …و … داکشان و
گشت سه‌ره‌تاو کۆتاییه‌ك ،
بۆته پارچه سه‌هۆڵێك و
له ناو په‌رداخی غه‌مێکی داگیرساوا
زۆر له‌سه‌رخۆ ئه‌توێته‌وه
تادێ پارچه سه‌هۆڵه‌که بچووك بچووك ئه‌بێته‌وه
منیش به ده‌سماڵی ته‌ڕی هه‌ناسه‌که‌م
سه‌رتوێژی هه‌ڵمی روومه‌تی ئه‌سڕمه‌وه
تا وای لێدێت په‌رداخه‌که‌م
ئه‌بێت به پشکۆیه‌کی سوور
کاتێ لێوی بۆ ئه‌به‌م و سووکه فڕێکی لێئه‌ده‌م
چی ژیله‌مۆی خه‌ولێکه‌وتووی دۆزه‌خ هه‌یه
له‌هه‌ناوما ئهگهشێنهوهو
قرچهقرچێکی سیحراوی ئه‌که‌وێته ناو دڵمه‌وه
پیرهدرهختی بێده‌نگیی و
ده‌ریای ئارامی پهنگخواردووم
تێکه‌ڵاوی یه‌کتر ئه‌کات
ئاگام لێیه بۆنکڕووزی ئێسقانه سووتاوه‌کانم
گشت لایه‌کی ئه‌م وڵاته‌ی گرتۆته‌وه
تادێ ئاگر ، خێراتر‌و … به‌ته‌وژمتر .. گڕئهسێنێ
کووره‌ی غه‌می داگیرساویش
سامناکترین هورووژم دێنێ…
پارچه سه‌هۆڵی ناو په‌رداخ
ورده … ورده … به ته‌واوی ئه‌توێته‌وه
ئه‌وسا که ته‌مه‌نیش سووتا
له سه‌ر زریانی ئاوازی گیانده‌رچوون و
سه‌مای دارستانی کوێستان
گۆرانییه‌کی بێ ناونیشان
بۆ ئاواتی جوانه‌مه‌رگ و رووناکی نه‌دیوم ئه‌ڵێم
به‌ڵێ هاوڕێم
ئه‌مه ژان و به‌سه‌رهاتی
ته‌نیا شهوێکهو منی وێڵ
له‌وه‌ته‌ی هه‌م بۆ ته‌مه‌نی خۆم ئه‌گه‌ڕێم….
1979
به‌رخ
چزووی زه‌رده‌واڵه‌ی دۆزه‌خ
له ناخی مێشکمدا چه‌قی
له‌وێشه‌وه ژه‌هری نه‌مان
بۆ ناو خوێن و ئێسقانت جۆگه‌له‌ی به‌ست و
ورده ورده خاوبوویتهوه….
له پڕێکدا..،
بینیت ئیزرائیل خۆیه‌تی
لای سه‌رته‌وه راوه‌ستاوه
ده‌ستی چه‌پی به توندی له پرچت گیرکرد
به ده‌ستی راستیش شمشێری بۆ ئاسمان به‌رزکرده‌وه
پێش ملپهڕین و گیانده‌رچوون
تۆ چاوه‌کانت هه‌ڵهێنا
ئه‌مجاره‌یان بینیت هێشتا
په‌رداخه‌که‌ی شه‌وی پێشووت
نیوهپڕهو
زانیت که دوێنێ ئێواره
یادی به‌رخێك مه‌ستی کردیت
به به‌رچاوته‌وه سه‌ربڕا
ئه‌ویش دیل و بێده‌سته‌ڵات
زۆر به سۆزه‌وه ئهیباڕان….
که‌رکووك / 1978
شه‌ونمه تریفه
گۆمێك بووم تا بڵێی زۆر مه‌نگ و فراوان
شه‌وانی سایه‌قه ، تریفه‌ی ئازاری سپی و جوان
تك تك وه‌ك ئاونگی سه‌ر دره‌خت
ئه‌باری و ئه‌ڕژایه سه‌ر شووشه‌ی
ئاوێنه‌ی ته‌زیوی ته‌مه‌نم
منیش وه‌ك هه‌ڵۆی ناو زریان و ره‌شه‌با
ئه‌مه‌ویست ، به‌و شه‌وه سایه‌قه‌و سه‌رمایه
باوه‌شم بکه‌مه گوڵدانی شه‌ونمه تریفه
فریشته‌ی ئه‌و مه‌رگه‌ی
ئه‌مزانی ده‌مێکه راومهنێ و نامزانی
چۆن و که‌ی ده‌مگاتێ
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر بینیم پێی بڵێم
ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده مۆڵه‌تم بداتێ
بچمه‌وه که‌رکووك و
بۆ دواجار ته‌ماشای په‌نجه‌ره‌ی
ژووره‌که‌ی له‌یلاخان بکه‌م و بێمه‌وه…
به‌رلین / 1982
له ژماره 62 ی گۆڤاری نهوشهفهقدا بڵاوکراوه‌ته‌وه