
خۆشهویستیو مه‌رگ..!…….سه‌روه‌ركه‌ریم
خۆشهویستیو مه‌رگ..!
سه‌روه‌ركه‌ریم
خۆشه‌ویستی ئه‌و هه‌سته كاریگه‌ره‌یه كه وا له‌مرۆڤ ده‌كات زۆرجار ده‌ستبه‌داری ته‌واوی شته ماددییه‌كانی بێت‌و له‌پێناو گه‌یشتن بهخۆشهویستهكهیدا گه‌وره‌ترین قوربانی بدات، كه ره‌نگه زۆر جاریش به‌رامبه‌ر بۆ مه‌رامی خۆی ئه‌وی فریودابێ.
به‌پێی زۆرینه‌ی بۆچوونه‌كان سه‌ره‌نجام خۆشه‌ویستی گه‌یشتنه به‌ژیانی هاوسه‌ری، هه‌ندێجاری كه‌م نه‌بێت كه ده‌بێته مایه‌ی ناكامی، هه‌رچه‌نده زۆرجار خۆشه‌ویستی دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی كاڵ ده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و نه‌مان دهچێتو ئه‌نجامێكی كاره‌ساتباری لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ژیانی ئه‌و دوو تاكه‌ی خۆشه‌ویستیان كردووه ده‌بێته جهههنهمو هه‌ندێجار یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه په‌نا بۆ له‌ناوبردنی خۆیان ده‌به‌ن كه زۆرترین جار ره‌گه‌زی مێینه خۆی ده‌كاته قوربانی‌و نایه‌وێت ئه‌و خه‌ونه‌ی له‌رابردوودا هه‌یبووه له‌زاكیره‌یدا بسڕێته‌وه په‌نا بۆ له‌ناوبردنی خۆی ده‌بات به‌خۆكوشتن بێت یان خۆسوتاندن كۆتایی به‌ژیانی ناهه‌مواری دوور له‌خۆشه‌ویستی دوای هاوسه‌رگیریی دێنێت.
رۆمانی قاقڕ یه‌كێكه له‌و رۆمانانه‌ی كه باس له‌كێشه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌كات له‌كۆمه‌ڵگای ئێرانیداو ئاشنامان ده‌كات به‌فه‌رهه‌نگ‌و كه‌لتوری ئێرانی‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و په‌یوه‌ندیی خۆشهویستیو به‌قوربانی بوونی ره‌گه‌زی مێ له‌پێناوی خۆشه‌ویستیدا.
وه‌رگێڕ له‌پێشه‌كیه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رووداوه‌كانی ئه‌م رۆمانه راسته‌قینه‌یه كه‌واته ئه‌م رۆمانه رۆمانێكی واقیعیه‌و هه‌ڵقوڵاوی كێشه راستییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگان بۆیه ده‌توانین هه‌ست به‌ناسینی ئه‌و كێشانه بكه‌ین كه بووه‌ته بینای رۆمانه‌كه‌و رۆمانه‌كه‌ی له‌سه‌ر بیناكراوه‌و له‌وێشه‌وه له‌په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئینسانییهكانی كۆمه‌ڵگای ئێران‌و روانینیان بۆ خۆشهویستیو ژیانی هه‌سته‌وه‌ری تێبگه‌ین.
له‌ده‌ستپێكی رۆمانه‌كه‌دا نووسه‌ر رووبه‌ڕووی كچێكی خوێنده‌وارمان ده‌كاته‌وه كه خوێنكاری زانكۆیه‌و كه‌وتووه‌ته داوی خۆشه‌ویستی كوڕێكه‌وه ئه‌م كه‌وتنه داوی خۆشه‌ویستیه ته‌واوی بیركردنه‌وه‌ی داگیركردووه‌و هیچ شتێك نابینێ جگه له‌و كوڕه‌و ته‌واوی كه‌سوكاری به‌هه‌ڵه دهزانێو ته‌نها خۆی به‌راست ده‌زانێ، بۆیه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه به‌خۆشه‌ویستی خۆی بدات‌و ئه‌وان بكاته قوربانی هه‌سته‌كانی خۆی، گه‌رچی ئه‌م كچه له‌پێگه‌ی خێزانێكی ئایینیدایهو ئه‌و كوڕه‌ی ئه‌م خۆشی ده‌وێت له‌پێگه‌ی خێزانێكی لادهردایهو دایكی لهشفرۆشهو خۆشی ئیعتیادهو لهگهڕهكدا به‌ماڵێكی خراپ ناویان دێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه ناتوانن بچووكترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كچه‌كه دابنێن‌و گوێ به‌قسه‌ی خێزان‌و كه‌سوكار نادات‌و دوای چاره‌نووسی خۆی ده‌كه‌وێت، گه‌رچی زۆر ئامۆژگاری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی چاره‌نووسی ره‌ش ده‌بێت به‌دبه‌خت ده‌بێت، بێبه‌ری ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌م رۆژ دوای رۆژ سوورتر ده‌بێت له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و كاری خۆی‌و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات بگات بهخۆشهویستهكهیو ده‌یه‌وێت هه‌مووان رازی بكات كه ههڵهنو ئه‌و كوڕه‌و دایكی وانین.
رۆماننوس به‌ردوام ده‌بێت لهپۆلێنكردنی وێنه‌ی جۆراوجۆری گفتوگۆی نێوان كچه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی لهلایهكو په‌یوه‌ندیی خۆی‌و كوڕه لهلایهكو بێزاربوونی خۆی له‌ده‌ست كه‌سوكاره‌كه‌ی، به‌وه‌ی ناتوانێت رازیان بكات كه ئه‌م له‌سه‌ر حه‌قه‌و ده‌بێت ئه‌وان ملكه‌چ بن، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات.
كچه كه‌پێیوایه ئه‌مان نهخوێندهوارنو ئه‌و خوێنده‌واره‌و چاكه‌و خراپه‌ی خۆی باش ده‌زانێت بۆیه ئه‌م ده‌بێت خۆی بڕیاربدات كه به‌كێ شووده‌كات، ئه‌م پۆلێن كردنه ئاماژه‌یه بۆ دوو هێڵی بیركردنه‌وه‌ی جیاواز، هێڵی یه‌كه‌م هێڵی نه‌خوێنده‌وارو هێڵی دووه‌م خوێنده‌وار، به‌درێژایی وێنه‌كان ئه‌و دوو هێڵه به‌رامبه‌ر یه‌ك بهتهریبـی له‌گفتوگۆدان به‌وه‌ی كامیان هه‌ڵگری راستین.
له‌میانه‌ی به‌رده‌وامبوونی وێنه‌كان رۆماننووس هه‌وڵیداوه، كاره‌كته‌ری تریش بهێنێته ناو رۆمانه‌كه‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بدات به‌و دوو هێڵه ته‌ریبه، تا ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌ی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكات‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر پۆلێن بكات..
هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه‌كان نوێنه‌رایه‌تی توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا دهكهنو هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌پێی پێگه‌ی خۆیان ده‌ورو نه‌خشیان له‌كۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆشیان به‌سه‌ر خێزان‌و ده‌وروبه‌ره‌وه هه‌یه، دانانی كه‌سایه‌تی (مامۆستا-كاسب-حاجی-ئیعتیاد.. هتد) گوزارشتكردنه له‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و روانینی توێژه‌كان بۆ ژیانی هاوسهرگیرییو خۆشه‌ویستی، به‌ڵام له‌هه‌موویاندا باڵاده‌ستی به‌ده‌ست كچه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانهكهیهو ته‌واوی پانتایی گفتوگۆكانی داگیركردووه‌و گوێ به‌هیچ پێگه‌یه‌ك نادات‌و دوای بیركردنه‌وه‌كانی خۆی ده‌كه‌وێت، گه‌رچی هێڵی دووه‌م هه‌موو مه‌ترسیه‌كانی ده‌خه‌نه پێش چاو، به‌ڵام هێڵی یه‌كه‌م بڕیاری خۆی ده‌دات به‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێ، لێره‌وه هێڵه‌كان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌و كچه ژیانی هاوسه‌ری هه‌ڵده‌بژێرێ، ره‌نگه ئاسایی بێت كچێك كه كوڕێكی خۆشده‌وێت پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته، هه‌موو بیركردنه‌وه‌ی له‌ده‌ست بدات‌و گوێ به‌ئامۆژگارییه‌كانی كه‌سیش نهداتو دوای خواستی خۆی بكه‌وێت، به‌ڵام بیرنه‌كردنه‌وه لهسهرهئهنجامی خۆشه‌ویستی كاره‌ساته، هه‌ر بۆیه رۆماننوس هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ی پاڵه‌وانه‌كه‌یه‌وه ته‌واوی مه‌رامه فریوده‌ره‌كان به‌ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه پۆلێن بكات، دوای ئه‌وه‌ی كچه به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌گات، ئه‌وه‌نده نابات ده‌گات به‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه دووچاری چ فریوێك بووه‌و ئه‌و ئه‌فسانه‌ی خۆشه‌ویستییه كه پێیوابوو ئاسووده‌ی ده‌كات نه‌ك هه‌ر وانییه به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م به‌هه‌ڵه‌دا چووه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م خۆشی ویستووه نه‌ك ئه‌و كه‌سه پاك‌و بێگه‌رده نییه به‌ڵكو كه‌سێكی داوێن پیس‌و تلیاك كێشه‌و دایكیشی كاری بازرگانی تلیاكو له‌شفرۆشییه، كه‌وتن به‌سه‌ر ژینگه‌یه‌كی له‌وجۆره‌دا هه‌موو هیواكان به‌خۆشه‌ویستی كۆتایی دێت‌و ئازار‌و مه‌ینه‌تی ده‌ستپێده‌كات، كچه رۆژانه رووبه‌ڕووی سوكایه‌تی‌و لێدان‌و توندوتیژیی ده‌بێته‌وه‌و تازه رێگایه‌ك نه‌ماوه ئه‌م په‌نای بۆ به‌رێت چاره‌نووسێك كه هه‌ڵی بژاردووه ده‌بێت باجه‌كه‌شی بدات گه‌رچی رۆژ دوای رۆژ كێشه‌كانی ئاڵۆز تر دهبێتو ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی زۆر ده‌بن ده‌بێت به‌رگه‌ی ئه‌و ژیانه بگرێت.
چونكه ئه‌م كه‌سوكار ده‌ستبه‌رداری بوون‌و تازه وه‌ری ناگرنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه بووه به‌سه‌رچاوه‌ی ئابڕوبردنیان ته‌نانه‌ت ماڵی باوكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان چۆڵكردووه ژیانی خێزانه‌كه‌یان زۆر ناهه‌موار بووه خوشكه‌كانی كه‌متر سه‌ردانی دایك‌و باوكی ده‌كه‌ن، رۆماننووس له‌ڕێگه‌ی پۆلێنكردنی ئه‌و كێشانه‌وه ئاماژه‌ی به‌چه‌مكی شه‌ره‌فپارێزی داوه كه چۆن له‌كۆمه‌ڵگا پاشكهوتووهكاندا مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف په‌یوه‌ستكراوه به‌ژنانه‌وه بۆ هه‌ر كارێكی ژنان، بهمهلهسهی ئابڕوچوونی ده‌زانن.
رۆماننووس به‌رده‌وام ده‌بێت لهپۆلێنكردنی وێنه‌كان‌و مه‌رگه‌ساتی خۆشه‌ویستی كچه به‌هیوای ئه‌وه‌ی منداڵی بێت خۆشه‌ویستی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆی، به‌ڵام له‌مه‌شیاندا سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژانه مێرده‌كه‌ی ئازاری ده‌دات ئیتر ئه‌میش رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه به‌رپه‌رچی قسه‌كانی ده‌داته‌وه‌و زۆرجاریش هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات به‌وه‌ی به‌جێیده‌هێڵێت یان خۆی ده‌كوژێت…، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی بێ باكهو ده‌ڵێت بۆ نایكه‌ی. شه‌ڕی به‌رده‌وام هه‌موو خۆشه‌ویستی وێران‌كرد گه‌رچی كوڕه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی به‌خۆشه‌ویستی نه‌بوو، بۆ شوێن ونكردنی كاره خراپه‌كانی په‌نای بۆ هاوسه‌رگیریی بردبوو سه‌ره‌نجام كچه منداڵی ده‌بێت، به‌ڵام كێشه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام دهبنو ئاسۆكانی ژیان ته‌ڵخ ده‌بن، بۆیه دواجار بڕیارده‌دات خۆی بسوتێنێو كۆتایی به‌و هه‌موو ئازاره بهێنێت، چونكه ئه‌و زانی هیچ چاره‌سه‌رێك له‌به‌رده‌میدا نه‌ماوه‌و مناڵ بوونیش نه‌یتوانی لهسوكایهتیو توندوتیژیی‌و ئازار‌و له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویستی رزگاری بكات بۆیه رۆژێك خۆی سووتان، نه مێرده‌كه‌ی نه دایكی مێرده‌كه‌ی له‌ماڵ نه‌بوون كاتێك رێگاچاره‌كان به‌ره‌و كۆتایی رێگا مل دهنێنو مرۆڤ ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازاره بگرێت كۆتایی به‌ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
رۆماننووس ئه‌م شێوازی كاركردنه‌ی نیشاندانی ئه‌و توندوتیژیی‌و نابه‌رابه‌ریه كه دووچاری ژنان ده‌بنه‌وه لهفهرههنگو كه‌لتورێكی ئایینی‌و خێڵه‌كیدا، كه شه‌ره‌ف پارێزی جهمسهرێكیهتیو فریودان‌و به‌رژه‌وه‌ندیی په‌رست به‌ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه جه‌مسه‌رێكی تریهتیو له‌هه‌ردوو بواردا ژنان قوربانی ده‌ستی ئه‌و پێكهاتانه…
خۆسووتاندنی كچه‌كه هیچ له‌وه كه‌م ناكاته‌وه كه دوای خۆی چی مهئساتێك بۆ ئه‌و منداڵه جێده‌هێڵێن كه هیچ تاوانێك نییه‌و به‌هه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی فریوده‌رانه له‌دایك دهبێتو ئه‌ویش سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌كچی له‌دایك ده‌بێت، به‌ڵام بێبه‌ش نابێت لهسهرزهنشتكردنی خوشكی دایك‌و به‌چه‌ندین جۆر تووشی ئازار ده‌بێت له‌كاتێكدا ئه‌و منداڵه هیچ تاوانێكی نه‌كردووه‌و به‌خواستی خۆشی له‌دایك نه‌بووه بۆیه ده‌بێت له‌چاوی دایكیه‌وه سه‌یری بكرێ به‌هه‌ر حاڵ رۆماننووس هه‌وڵیداوه ته‌واوی روانینه‌كان بۆ ژنان له‌چوارچێوه‌ی چه‌ندین وێنه‌ی جۆراوجۆروه گوزارشت بكات‌و له‌وێشه‌وه ئه‌و ئاماژه‌و روانینه‌ی كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری بۆ ژنان‌و مافه‌كانیان‌و ئازادی خۆشهویستیو مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف پارێزی پۆلێن بكات‌و له‌وێشه‌وه خودی ناهۆشیاریی ژنان‌و هه‌وڵدان بۆ سه‌رزه‌نشتكردنی ژنان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی جۆرێكی تره له‌چه‌وساندنه‌وه‌و توندوتیژیی دژی خۆیان، كه به‌بڕوای من ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌ژینگه‌و كه‌لتوری ئه‌و كۆمهڵگایهوه كه ده‌رفه‌تی نه‌داوه به‌وه‌ی ژنان هۆشیاربنو یه‌كگرتوو بن به‌رامبه‌ر بهمافو ئازادییه‌كانیان نه‌ك دژی یه‌كدی بن‌و ده‌ست به‌مانه‌وه‌ی فهرههنگو كه‌لتوری ئاینی‌و پیاوسالاییهوه بگرن.
به‌رده‌وامبوونی رۆماننوس له‌سه‌ر پۆلێنكردنی وێنه‌ی جۆاوجۆر له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه‌ی كه هیچ تاوانێكی نه‌بووه، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی خوشكی دایكییه‌وه دووچاری گه‌وره‌ترین ئازاری ده‌روونی دهكرێتو هه‌زارو یه‌ك سوكایه‌تی پێده‌كرێت هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی دایكی به‌خواستی خۆی هاوسه‌ری كردووه، نووسه‌ر ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت خۆشه‌ویستی كردن له‌كه‌لتوری ئاینیدا حهرامو قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌ر كچێك ده‌ستی بۆ به‌رێت دووچاری به‌دبه‌ختی ده‌بێت، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له‌راستای ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌دا له‌دایك ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی سنووره حه‌رامه‌كانی شكاندووه ده‌بێت دووچاری سزابێت، به‌هه‌رحاڵ ته‌واوی رۆمانه‌كه له‌سه‌ر دوو هێڵی جیاواز بیناكراوه هێڵێكیان تا ئه‌وپه‌ڕی په‌یوه‌سته به‌هه‌ستی خۆشهویستیو گوزارشتكردن له‌هه‌ستێكی خۆشه‌ویستی پاكی كچێك كه ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری ته‌واوی كه‌سوكاری بێت له‌پێناو گه‌یشتن به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، به‌ڵام خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌سێكی فریوده‌ره‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی‌و گێڕانه‌وه‌ی ئیعتبار بۆ ماڵه‌كه‌ی‌و شاردنه‌وه‌ی كاره ناشرینه‌كانی په‌نا بۆ خۆشه‌ویستی ده‌بات.
هێڵی دووه‌میان كه‌لتورو فه‌رهه‌نگی ئاینی‌و پیاوسالارییه كه خۆشهویستیو بڕیاردانی چاره‌نووسی كچان به‌ده‌ستی خۆیان ره‌تده‌كاته‌وه گه‌رچی له‌م هێڵهیاندا نووسه‌ر زۆر لایهنگریو پاساو بۆ ئه‌م هێڵه ده‌هێنێته‌وه‌و بیانووی جۆراوجۆر ده‌دۆزێته‌وه گه‌رچی سه‌ره‌نجام هه‌ڵبژاردنی خۆشهویستیو یاخیبوون بهشكستو مه‌رگ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و منداڵه‌ی له‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له‌دایكده‌بێت دووچاری هه‌مان سزا‌و ئازاردان ده‌بێته‌وه.
دیاره ئه‌م ده‌ربڕینانه بێبه‌ش نییه له‌خودی بیركردنه‌وه‌ی رۆماننووسو جیهانبینی ئه‌و بۆ پهیوهندییو خۆشهویستیو كه‌لتوری ئاینی‌و خێڵه‌كی ئه‌م رۆمانه ده‌كرێ چه‌ندین خوێندنه‌وه‌و روانینی تر ههڵبگرێو ئاماژه‌ی بۆ بكرێ، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی من زیاتر ئاماژه‌كردنه بۆ دوانه‌ی خۆشهویستیو مه‌رگ.
Sarwar_kareem@yahoo.com
سلێمانی
7/11/2008
تێبینی: رۆمانی قاقڕ نووسینی مریم نیكوبی- وه‌رگێڕانی بۆ كوردی عه‌لی بیروه‌ندی