له ئه‌مریکا کریکاران له به‌رامبه‌ر ده‌رکردنیان کۆنترۆلی کارگه‌که ده‌که‌ن
هه‌موو ده‌سه‌لاتێک بۆ شوراکان – له ئه‌مریکا کریکاران له به‌رامبه‌ر ده‌رکردنیان کۆنترۆلی کارگه‌که ده‌که‌ن
سامان سه‌عید
6ی دیسه‌مبه‌ری 2008
به پێ ی هه‌والێکی (CNN) شه‌وی هه‌ینی 5ی دیسه‌مبه‌ری 200 کریکارانی کارگه‌ی Republic له شیکاگۆ له به‌رامبه‌ر هه‌ولی کارگه‌که بۆ ده‌رکردنیان داخستنی کارگه‌که ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و کۆنترۆلی کارگه‌که‌یان کردووه. به‌مه‌ش جاریکی تر نموونه‌یه‌کی خه‌باتکارانه‌ی تریان هاوشیوه‌ی 1ی ئایار به مێژووی خه‌باتی چینایه‌تی کرێکاران زیاد کرد.
ماریا رۆمان یه‌کیک له کریکاره‌کان که 8 ساله له‌و کارگه‌یه کار ده‌کات ووتویه‌تی " ئیمه بریارماندا ئه‌م کاره بکه‌ین چونکه ئه‌مه (مه‌به‌ستی کارگه‌که‌یه) پاره‌یه‌که ئیمه خاوه‌نین، ئه‌مه مافی ره‌وای خۆمانه.
ئه‌رماندۆ رۆبلز کریکارکی تری هه‌مان کارگه‌یه و خیزانداره و سێ مندالی هه‌یه ده‌لیت: هه‌موو شتیک ده‌که‌م بۆ پشتیوانی له خیزانه‌که‌م، چونکه ده‌رکردنم له‌سه‌ر کار مناله‌کانم له بیمه‌ی ته‌ندروستی بێ به‌ش ده‌کات.
ئه‌رماندۆ ده‌لیت تا به‌ده‌ست هینانی داواکاریه‌کانمان مانگرتن و کۆنترۆلی کارگه ناشکینین، کارگه چۆل ناکه‌ین مه‌گه‌ر به ده‌ستگیرکردنمان، ئاماده‌ی قبول کردنی ئه‌و مهترسیهشین ئه‌گه‌ر پیویستی کرد.
رۆژی شه‌ممه 6ی دیسه‌مبه‌ر مه‌ودای ئه‌م خه‌باته به‌رفراوان بووه‌وه کاتیک کریکارانی به‌شه‌کانی چوونه به‌رده‌م کارگه‌که بۆ پشتیوانی کریکارانی مانگرتوو، یه‌کیک له کریکارانی نه‌قابی ده‌لیت :شیکاگۆ شاری چینی کریکاره، ئیمه پشتیوانی یه‌کتر ده‌که‌ین تا له‌م جه‌نگه سه‌رده‌که‌وین.
ئه‌م شێوازه گه‌شه‌سه‌ند و پرشنگداره له خه‌بات و ناره‌زایه‌تی له کاتیکدایه مۆته‌که‌ی له‌سه‌رکار ده‌رکردن به هۆی قه‌یرانی ئابوری سه‌رمایه‌داری به‌رۆکی به کریکاران گرتووه‌و بۆته مه‌ترسی و دلهراوکیی رۆژانه ، که به پیی ووته‌ی شاره‌زایانی ئابوری له ماوه‌ی 2 سالی داهاتوودا لهمریکا 23 ملیۆن کریکار ده‌چنه سه‌ر له‌شکری بێکاران.
ده‌ست بردن بۆ کۆنترۆلی کارگه جاریکی تر میژووی خه‌باتی کریکاران ده‌هینیته‌وه یاد که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست دا له ژیر کارکردی بیری حیزبه سۆشیالیسته‌کان کریکاران کۆنترۆلی کارگه‌کانیان کرد‌و به‌ریوه‌یان ده‌برد. شوراکانیان دامه‌زراند.
ئه‌م خه‌باته پزیسکی بلیسه‌ی خهباتیکه که کریکاران له به‌رامبه‌ر هیرشی سه‌رمایه‌داران ، له‌م ده‌ورانی قه‌یرانه‌ی سه‌رمایه‌داری تیی که‌وتوه ، ده‌ستی پێ کردووه ، ئه‌مه نموونه‌یه‌کی ئومید به‌خشه به‌وه‌ی که له هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باری ئه‌مرۆدا ئه‌گه‌ر به‌رگری کردن خێریکی نه‌بوو ، ئه‌وا ریگایه‌کی تر نیه جگه له هیرش و خۆ به خاوه‌ن زانینی ئه‌و کارگاو کارخانه‌یه‌ی کاری تیادا ده‌که‌یت، ئه‌و شار وولات و زه‌ویه‌ی تیایدا ده‌ژێت ، ریگایه‌کی تر نیه جگه له‌وه‌ی بلییت سه‌رمایه‌داری به‌که‌لکی به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی نیه و رۆیشتنی دره‌نگ که‌وتووه. رێگایه‌کی تر نیه جگه له‌وه‌ی ببی به چالاکوانیکی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری خه‌لکی کریکار‌و زحمهتکیش به ده‌وری بانگه‌وازی گۆرینی دنیا به دنیای ئازاد و یه‌کسان.
تیبینی/ سهرووتارهکه هه‌مان سه‌روتاری CNN ، به‌شی زۆری ووتاره‌که له هه‌والی ئه‌م سایتانه‌ی خواره‌وه وه‌رگراوه:
http://arabic.cnn.com/2008/business/12/7/chicago.factory/index.html
http://socialistworker.org/2008/12/06/republic-window-occupation
http://chicago.indymedia.org/newswire/rate/84884/index.php#Article-84884
http://arabic.cnn.com/2008/business/11/25/us.jobless/index.html
http://www.youtube.com/watch?v=Im7bCPXxWVU
http://www.usatoday.com/money/economy/employment/2008-12-07-sitin_N.htm
http://www.youtube.com/watch?v=JNIQ1-ghsPs&feature=related