Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
ئەمریكى یەكان….. قوبادى جەلى زادە

ئەمریكى یەكان….. قوبادى جەلى زادە

Closed
by December 8, 2008 ئەدەب

 ئەمریكى یەكان
 قوبادى جەلى زادە
   
 
 ( 1 )
 تڕومبێتێك تەقییەوە ……
 شەقام  پڕ لە پشكە خوێن .
 گەڕەك پڕ لە لافیتەى رەش !
 
 ( 2 )
 ژنێك خۆى تەقاندەوەەە ە ە  ….
 هەرزەكارێك ،
 بۆ مەمكەكانى دەگەڕێت !!
 
 ( 3 )
 زرێپۆشى ئەمریكى یەكان پڕ بوون ،
 لە خشتى سوور .
 بەو خشتە سوورانە ، گوندەكانمان
 ئاوەدان كردەوە !!
 
 ( 4 )
 ئەمریكى یەكان ،
 گۆزەیان خستەوە سەر شانى ژن.
 كوێرەكانییان تەقاندەوە .
 مەمك كەوتنەوە لەرە لەر !!
 
 ( 5 )
 ئەمریكى یەكان ، بە فرۆكە
 قاچى دەستكردییان هەڵڕژاند ..
 ئێستا لە وڵاتەكەى مندا ،
 كەس ناشەلێت !!
 
 (6 )
 ئەمەریكاییەك یەك قاچى پەڕى …
 جۆگەلەیەكم بۆ كرد ،
 بە دارشەق !
 
 ( 7 )
 سەربازێكى ئەمریكایى
 هەر دە پەنجەى پەڕى ،
 ماڵ بە ماڵ ،
 پەنجەمان بۆ خڕ كردەوە !
 
 ( 8 )
 عەسكەرێكى ئەمریكایى شەهید بوو ….
 خودەكەییم كرد ،
 بە ئینجانەى گوڵ !!!
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.