ڕاپه‌ڕینی خوێندکاران و لاوان له وڵاتی یۆنان
تایبه‌ت به ده‌نگه‌کان
ڕاپه‌ڕینی خوێندکاران و لاوان له وڵاتی یۆنان
ئاماده‌کردنی: رۆژ ئه‌حمه‌د
رۆژی یه‌ک شه‌مه رێکه‌وتیی 6.12.2008 ، هه‌زاران خۆپیشانده‌ران له لاوان و خوێندکاران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاری ئه‌سینای پایته‌خت بۆ ناره‌زای ده‌ربرین دژی ریفۆرمی یاسای خانه‌نیشینی و یاسا ئابووریه نوێکانی په‌رله‌مانی یۆنان. هه‌ر له هه‌مان رۆژدا و له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌که، که له باکوری شاره‌که پێگه‌ی خۆی گرتبوو خوێندکارێکی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی به ناوی ئه‌لێکساندرۆس گریگۆرۆپس به فیشه‌کی پۆلیس پێکرا و شه‌هید بوو.
دوا به دوای کوشتنی خوێندکاره‌که به چه‌ند کاتژمێرێک، خۆپیشاندان گه‌یشه‌ته شاره‌کانی تری یۆنان و به هه‌زاران لاو و خویندکاری زانکۆ و کۆلیژه‌کان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان به به‌رد و بۆمبی ده‌ستکرد و تفاقی ده‌ستی ئاماده‌گیان نیشاندا بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه دژی توند‌و تیژی پۆلیس، وه‌لێ خۆپیشاندانه‌که‌ی یه‌که‌م جڵه‌وی خۆی له ده‌ست نه‌دا و له راستیدا وه‌ستانه‌وه دژی یاسا ئابووریه‌کان له‌گه‌ڵ کوشتنی ئه‌و خوێندکاره تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بوون و رقێکی زیاتری له نیو خه‌لک دروست کرد و داواکاریه‌کان گۆرانکاریان به‌سه‌ردا هات بۆ وه‌ستانه‌وه دژه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له یۆنان، ئه‌م ئامانجه‌ش بووه ئامانجی تێکڕای خۆپیشانده‌ره‌کانی تر له شاره‌کانی تری یۆنان، به‌رپرسه یۆنانیه‌کان ئه‌مه‌یان گه‌راندۆته‌وه بۆ رێژه‌ی زۆری بێ‌کاری له‌نیو لاوانی ته‌مه‌ن 20-25 سال و بڕین و که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی هاوڵاتیان،
له ئه‌سینا پێکدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌کانی پۆلیس ده‌ستی پێ‌کرد، له هه‌ندێک له زانکۆکان، خوێندکاران باره‌گایان دامه‌زراند و شه‌قامه‌کانی ناو سه‌نته‌ری ئه‌سیناش بووه جیگه‌ی جه‌نگی نیوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران.له ئه‌نجامدا پۆلیس گازی فرمیسک رژێن و فیشه‌کی پلاستیکی و تانکی ئاوی به‌کار هێنا بۆ رێگه گرتن له خۆپیشانده‌ره‌ان به‌ڵام رۆی شه‌مه به برینداربوونی 30 پۆلیس و تاریک بوونی ئاسمانی ئه‌سینای پایته‌خت به دوکه‌ڵی گڕی هه‌ندێک له بینای بانکه‌کان خۆر ئاوا بوو.
رۆژی دواتر له 7.12.2008 خۆپیشانده‌ران له زیادبووندا بوون، پۆله‌کانی ناو زانکۆکان، کۆلیژه‌کان ته‌نانه‌ت قوتابخه‌ناکنیش چۆل بوون، وه‌لی له ده‌ره‌وه‌ی پۆله‌کان له ڕاره‌وی بینا و ده‌ره‌وه‌ی زانکۆکان خوێندکاران له ئاماده‌گیدا بوون و به‌رده‌وام بوون له درووست‌کردنی به‌ربه‌ست و باره‌گای زیاتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی تر. له سه‌ره‌تای رۆژی یه‌ک شه‌مه وه‌ک ڕاپۆرتی راگه‌یاندنه‌کانی یۆنان باسیان لێوه کردووه پێکدادانه‌کان روویه‌کی تریان به خۆوه گرتووه و زیاتر سیاسی کراوه، پارتی کۆمۆنیستی یۆنان له دامه‌زراندنی کۆبونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و لاوانی ڕێکخراوه ئه‌نارشیسته‌کانیش له سه‌رکردایه‌تی و ڕێکخستنی خوێندکاری زانکۆکانن ، هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی مانگرتنی گشتی رۆژی چوار شه‌مه دژ به گه‌نده‌ڵی و موچه‌ی هاوڵاتیان و خانه‌نشینه‌کان پێده‌چێت که پێکدادانه‌کان له زیاد بووندا بن، رۆژی یه‌کشه‌مه‌ش له کاتژمیر 11.00ی سه‌ر له به‌یانی پێکدادانه‌کان ده‌ستیان پێکرده‌وه. به‌رپرسانی هێزی پۆلیسی یۆنانی ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که کۆنترۆلی پێکدادانه‌کان له ده‌ستیان ده‌ربچێت، چونکه پێکدادانه‌کان نه‌ک هه‌ر له پایته‌خت به‌ڵکو له شاره‌کانی تریش له زیادبووندایه و خۆپیشانده‌ران هه‌ندیک له گازی فرمێسک رژێن و غازی گه‌وره‌ی هیزی پۆلیسیان ده‌ستکه‌وتووه.
له ناوچه‌ی پاترا و سالۆنیکاش که دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی وڵاتی یۆنانه چه‌ند بازگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پۆلیس له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داگیر کراون، بۆیه ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه که چه‌کی نێو بازگه‌کانیان ده‌ست بکه‌وێت و ده‌ره‌نجام دژ به پۆلیس به‌کاری بهێنن. رۆژی یه‌ک شه‌مه پیکدادانه‌کان له زیاد بووندا بوون ژماره‌ی برینداربوانی پۆلیس و به‌رپرسانی پۆلیس رێژه‌که‌ی به خیرای به‌ره‌و سه‌ره ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی یۆنان ره‌تی کرده‌وه که ناوی ژماره‌ی برینداربوان بداته راگه‌یاندنه‌کان به‌ڵام له هه‌مان کاتتدا دانیاننا به‌وه‌دا که ئه‌مه توند‌وتیژترین پێکدادانی لاوه یۆنانیه‌کانه له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا دژ به ده‌سه‌ڵاتی پارێزگارانی باڵی راست. رۆژی یه‌ک شه‌مه جیاواز تر بوو له رۆژی پێشوو، پێکدادانه‌کان به درێژای شه‌ویش به‌رده‌وام بوون و سوتاندنی بانکی زیاتر و بینا حوکومی و دوکانه ستایلیشه‌کانیشی لێکه‌وته‌وه.
رۆژی دوو شه‌مه. پێکدادانه‌کان رۆژی سێهه‌میان به‌خۆوه بینی، ئه‌مرۆکه شه‌قامه‌کان چۆل بوون و خوێندکاران له‌و پیگانه مابوونه‌وه که کۆنترۆلیان کردبوو هه‌ندێکیان له‌و زانکۆ و کۆلیژانه مابوونه‌وه که رۆژی پیش‌تر داگیریان کردبوو. پێکدادانه‌کان وه‌ک پێشبینیان بۆ کرا بوو زێتر ڕێڕه‌وی سیاسی به خۆوه گرتووه، ئه‌مه‌ش زه‌ختێکی زۆری خستۆته سه‌ر حوکومه‌تی پارتی پاریزگاران که خۆی له خۆیدا له‌لای چینی لاوان و خویندکاران ناخۆشه‌ویسته به هۆی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابووریان له دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست. پێکدادان بیجگه له سالۆنیکاو ئه‌سینا، له شاره‌کانی کریتی و کۆرفو و چه‌ند شارێکی تریش له به‌رده‌وامبووندا بوون، ته‌نانه‌ت سوتاندنی بانک و بینا حوکومیه‌کان له ناوچه‌ی تریکالا، که شارۆچکه‌یه‌کی بێنده‌نگی بچکۆله‌یه له ناوه‌راستی یۆنان ده‌ستیان پیکردبوو، به‌ڵام له رۆژی 2 شه‌مه به ته‌نها له ئه‌سینای پایته‌خت که سێهه‌مین رۆژی پێکدادانه‌کان بوو زیاتر له 13 بنکه‌ی پۆلیس تێکدرا و دواتریش تێکرای بنکه‌کانیان گڕ تێ به‌ردا. له ڕاپۆتیکی نه‌خۆشخانه‌ی پایته‌ختدا هاتووه که رۆژی سێهه‌م 75 هاوڵاتی برینداریان بۆ هاتووه که له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بریندار کراون، وه‌لێ پێ ناچیت که هیچیان له‌گه‌ڵ پێکدادانه‌کاندا هه‌بوبێت چونکه زۆربه‌یان له سه‌ر و ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌وه‌ن، توندوتیژی هێزه‌کانی پۆلیس زیاتر بووه، به‌و ئاسته‌ی که له چوارچێوه‌ی دیموکراسی یۆنانی ده‌رچووه ، به‌ڵام له هه‌مان کاتتدا تا هه‌نووکه که سێهه‌مین رۆژی خۆپیشاندانه‌کانه، خویندکاران و لاوه‌کان توانیویانه دوو شه‌قامی سه‌ره‌کی پایته‌خت کۆنترۆل بکه‌ن له‌گه‌ڵ هێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری سه‌ره‌کی شاره‌که و به هاوکاری کریکارانی کۆمپانیای فۆردیش بنکه‌ی کۆمپانیای فۆرد یان سوتاند، له سه‌نته‌ری پایته‌ختیش ئه‌و داره‌ی سیمبۆلی جه‌ژنی ئه‌رتۆدۆکسی له دایکبوونی مه‌سیه گڕی تی به‌ردرا. به پێی نوێترین ڕاپۆرتی رۆژنامه‌ی گاردیه‌نیش، له نزیک ئیواره‌ی ئه‌مرۆ خۆپیشانده‌ران به‌ره و بینای په‌رله‌مان به‌رێکه‌وتون به بۆمبه ده‌ستکرده‌کانیانه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان
• BBC world service
• The Guardian