چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌زه‌ند به‌گیخانی
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: شه‌ریعه ناتوانێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا مافه‌کانی مرۆڤ له رووی یه‌کسانی و دادوه‌رییه‌وه دابین بکات،
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌زه‌ند به‌گیخانی، شاعیر و لێکۆڵه‌ر له مه‌کته‌بی لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به سیاسه‌ت- زانکۆی بریستڵ
سازدانی: ئه‌ژین عه‌بدولخالق له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی
پێشه‌کی: نه‌زه‌ند به‌گیخانی، شاعیر و لێكۆڵه‌ر له‌مه‌كته‌بی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌سیاسه‌ت له‌زانكۆی بریستڵ له‌چاوپێكه‌وتنێكی هاوڵاتیدا، باس له‌وه ده‌كات له كۆمه‌ڵگه‌ی فره ره‌نگی كوردستاندا پێویسته یاسای مه‌ده‌نی حوكم بكات، كه یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری به‌بێ جیاكاری له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته و باوه‌ڕه‌كان بهێنێته ئاراوه. پێشی وایه به‌بێ دابینكردنی مه‌رجه‌كانی یه‌كسانی‌و دادوه‌ری له یاسادا، توندوتیژی بنبڕ نابێت. له‌به‌شێكی تردا په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم روونده‌كاته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیج پله و پایه‌یه‌کی ره‌سمی نیه و خۆبه‌خشانه كارده‌كات و هیچ ئیمتیازاتێكی شه‌خسیشی وه‌رنه‌گرتووه.
هاوڵاتی: له ماوه‌ی رابردوو یاسای باری که‌سیێتی له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رچوو، دوای ئه‌وه هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌ڕێوه‌چوو، رات چیه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و بڕیاره سیاسی و خۆپیشاندان و چالاکییه جه‌ماوه‌رییانه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ژن له کوردستاندا ئه‌نجام ده‌درێن؟
نه‌زه‌ند: من دژی یاسایه‌کم که پابه‌ند بێت به عادات و رێسا و نۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سیسته‌مێکی ئایینی بکاته بنچینه بۆ رێکخستنی کۆمه‌ڵگه جا له شێوه‌ی یاسا بێت یا له شێوه‌ی سیاسه‌تی رۆژانه. یاسا له‌م سه‌رده‌می ته‌کنۆلۆژیای زانیاری‌دا ده‌بێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی پرنسیپهکای مافی مرۆڤ دابڕێژرێ. شه‌ریعه وه‌کو سیسته‌مێکی مۆنۆلیتیک (تاکڕه‌و و یه‌ک ستوونی) ناتوانێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا مافه‌کانی مرۆڤ له رووی یه‌کسانیی ژن و پیاو و دادوه‌رییه‌وه دابین بکات. چونکه شه‌ریعه پێکهاته‌یه‌ك نیه له کۆمه‌ڵێ پرنسیپی گه‌ردوونی و نه‌یتوانیوه به نه‌رمی و به پێی لێکدانه‌وه‌ی نوێ و گونجاو خۆی له‌گه‌ڵ واقیعی میلله‌ته جیاجیاکانی ئیسلام و رۆحی سه‌رده‌م بگونجێنێ. له کۆمهڵگهیهكی فره ره‌نگ و فره ئایین و مه‌زهه‌ب و فره ئێتنیکی وه‌كو کوردستان، پێویسته یاسایه‌كی مه‌ده‌نی حوکم بکات که مافی هه‌موو هاوڵاتیان به موسڵمان و مه‌سیحی و یه‌زیدی وکاکه‌یی و که‌سانی سێکیولهر و هتد، به بێ جوداکاری دابین بکات. کاتێ یاسایه‌کی پابه‌ند به شه‌ریعه ده‌رده‌چێت، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مۆنۆلیتیکی ئه‌و سیسته‌مه‌دان خۆیانی تێدا نادۆزنه‌وه، که‌واته مافی گروپ و که‌سانێک پێشێڵ ده‌کرێ و ئازادیان ته‌سک ده‌بێته‌وه، له ئه‌نجامدا کۆمه‌ڵگه دابه‌ش دابێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان یه‌ک ناگرنه‌وه. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که کۆمهڵگهیهكی مه‌ده‌نی راسته‌قینه، واته هاوڵاتی هۆشیار و ئازاد و خاوه‌ن ئیراده و کارا دروست نه‌بێت، چونکه کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی گوزاره له کۆمهڵگهیهكی شارستانی ده‌کات که یاسای مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌ی ببات نه‌ک حه‌ز و کرداری چینێکی کۆنه‌خواز و تاکڕه‌و و نامۆ به رۆحی سه‌رده‌م. یاسای باری که‌سیێتی به‌و شێوه‌یه‌ی که په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ندی کردووه، ناتوانێ ببێته هۆی پێشخستنی بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له هه‌رێمی کوردستاندا.
من خۆشحاڵم به‌وه‌ی که رێکخراوه‌کانی ژنان و ئافره‌تان و چه‌ند رێکخراوێکی دیکه‌ی مه‌ده‌نی بڕیاری بهرههڵستیکردنیان داوه و له رۆژی هه‌ینی 21 ی نۆڤێمبه‌ر خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریان له سلێمانی کردووه. خۆزگه منیش له کوردستان ده‌بووم و به‌شداریم تێدا ده‌کرد. هیوادارم ئه‌م چالاکیه ته‌واوی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان بگرێته‌وه و به‌رده‌وام بێت. به رای من په‌سه‌ندکردنی ئه‌و یاسایه قه‌ده‌ر نیه و ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری پێشکه‌وتووخواز و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی یه‌که‌م یاساکه ده‌یانگرێته‌وه به‌هێز بێت، ئه‌وه له ڕێگای به‌رگری و به‌رهه‌ڵستیی مه‌ده‌نیانه ده‌توانن کاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ پێداچوونه‌وه و چاککردنی یاساکه. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌ماهه‌نگی و دیالۆگ هه‌بێ له نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چینی پێشکه‌وتو و یه‌کسانیخواز له ناو حکومه‌ت و په‌رله‌مان؛ ئه‌گه‌ر چی مه‌یدانی خه‌باتی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دام و ده‌زگا و رێکخراوه ناحکومیهکانن و ئامانجیشی بریتیه له دابینکردن و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵام له پێناوی دروستکردنی ریفۆرم و داڕشتنی ستراتیژییه‌تی نوێ و خستنه‌گه‌ڕی پڕۆژه‌ی کاریگه‌ر بۆ یه‌کسانی و دادوه‌ری، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌بێ له دیالۆگ دابێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ریفۆرمیستی ناو ده‌سه‌ڵات. به هه‌مان شێوه‌ش ده‌سه‌ڵات ده‌بێ کراوه بێت به‌رامبه‌ر به چالاکیی و بیروڕای کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌دوای به موڵکردن و سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیاندا نه‌گه‌ڕێ. بۆ گۆڕان له یاسای باری که‌سیێتی، پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌و ئیراده و فشاره سیاسیه پیشان بدات پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان یاساکه ئیمزا بکات.
هاوڵاتی: ئه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و هه‌ڵوێستی هه‌ندێ له رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌کان له به‌شدارینه‌کردن له‌و هه‌فته‌یه‌دا چی ده‌ڵێی؟
نه‌زه‌ند: هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی که به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی بۆ به‌ره‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی رێکخرابوو هه‌فته‌یه‌كی سیمبۆلیه. من به‌ش به‌حاڵی خۆم دژی ئه‌وه‌م چالاکییه‌کانمان له‌و رۆژ و بۆنانه کۆبکه‌ینه‌وه. ئێمه پێویسته رۆژانه به‌وپه‌ڕی جدی و شێلگیرانه کار بکه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له کۆمه‌ڵگه به‌گشتی و دژ به ژنان به تایبه‌تی. ئه‌و رۆژ و بۆنانه ده‌بێ ببنه ساتێک بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و پرسیارکردن و ستایش لێنان له کاری باش که گۆڕانی دروست کردبێت له‌گه‌ڵ دانانی ستراتیژییه‌تی نوێ بۆ چاککردنی که‌موکوڕییه‌کان. به داخه‌وه له لای ئێمه بۆته مۆدێل و له‌و رۆژ و بۆنانه بیرمان ده‌که‌وێته‌وه کار بکه‌ین. دیاره خاسیه‌تی هه‌ره گرنگی ئه‌و موناسهبانه ئه‌وه‌یه که بۆ چه‌ند رۆژێک مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی ده‌بێته هه‌واڵی یه‌که‌م و سه‌ردێری که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن و هۆشیارییه‌ک له‌سه‌ر ئاستی حکومه‌ت و جه‌ماوه‌ر دروست ده‌کات. ئه‌مه‌ش ته‌کانێکی باشه بۆ ناساندنی کێشه‌کان و راگه‌یاندنی به‌رنامه و پلانی کاری داهاتوو. هه‌ڵوێستی ئه‌و رێکخراوانه‌ی که نه‌یانویست به‌شداری له‌م موناسه‌به‌یه بکه‌ن، به رای من هه‌ڵوێستێکی مه‌ده‌نی و گرنگه له رووی سیمبۆلیهوه. چونکه به بێ دابینکردنی مه‌رجه‌کانی یه‌کسانی و دادوه‌ری له یاسادا، توندوتیژی بنبڕ نابێت. بیریشمان نه‌چێت، نادادوه‌ریی و نایه‌کسانی له نێوان ژن و پیاو ره‌گیان له عه‌قلیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیدا داکوتاوه، بۆیه هاوتا له‌گه‌ل چالاکی و کارکردن بۆ چاککردنی یاسا، ده‌بێ کاربکرێت بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی رای گشتی. ئه‌مه‌ش پێویستی به پرۆگرامی چڕ و درێژخایه‌ن هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده و راگه‌یاندن و ته‌ندروستی و دادوه‌ری و هتد.
هاوڵاتی: سروشتی په‌یوه‌ندی تۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا چ جۆرێکه؟ وه‌سفی وه‌زیفی تۆ چیه له‌ناو کۆمیسیۆنی به‌دواداچوونی توندوتیژی له کوردستان؟
نه‌زه‌ند: من وه‌ک کهسایهتیهكی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌کادیمیه‌کی شاره‌زا له بواری جێنده‌ر شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێدراوه وه‌کو چاو‌دێر و راوێژکاری ئه‌و کۆمیسێۆنه له کۆبوونه‌وه وه‌رزییه‌کاندا به‌شداری بکه‌م. من وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌خۆ و خۆبه‌خش له‌و کۆمیسیۆنه به‌شداری ده‌که‌م و هیچ پایه و پله‌یه‌کی ره‌سمیم نیه و مووچه‌ش له حکومه‌ت وه‌رناگرم. له رابردووش من به‌شداریم له کۆبوونه‌وه‌ی راوێژکاریی له‌مجۆره کردووه له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگای ئه‌وروپیی وه‌کو حکومه‌تی سوید (وه‌زاره‌تی ئینتیگراسیۆن کاتێ مونا سالین وه‌زیر بوو)، هه‌روه‌ها له‌گه‌ل پۆلیسی مێترۆپۆلیتانی به‌ریتانی. ئامانجی من له‌م کاره خۆبه‌خشانه دروستکردنی تێگه‌ییشتنێکی قووڵ بووه له‌باره‌ی تاوانه‌کانی نامووسپه‌رستی دوای کوشتنی فاتیمه و پێڵا و هێشوو. چونکه ئه‌و کوشتنانه له میدیای ئه‌و وڵاتانه‌دا ره‌نگیان دایه‌وه که دیاره شتێکی باش بوو بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی رای گشتی له‌باره‌ی تاوانه‌کانی نامووسپه‌رستی، به‌ڵام مه‌سه‌له‌که به لاڕێدا بردرا؛ واته له ئه‌نجامی نه‌بوونی زانیاری و هۆشیاریی پێویست له‌سه‌ر تاوانه‌کانی نامووسپه‌رستی، زۆربه‌ی ده‌زگاکانی میدیا و جینائی ئه‌و وڵاتانه به جۆرێک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌که ده‌کرد که ببوه مایه‌ی ناوزڕان و ستیگماتیزه‌کردنی ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، بۆیه من که له رێگای میدیا و دیباته‌وه ره‌خنه‌م له‌و جۆره مامه‌ڵانه گرتووه، وه‌کو پسپۆڕێک له‌م بواره داوه‌ت کراوم هاوکاری ئه‌و ده‌زگایانه بکه‌م که له‌سه‌ره‌وه ناوم بردن بۆ هۆشیارکردنه‌وه و دروستکردنی تێگه‌ییشتنێکی قووڵ له مه‌سه‌له‌که. به هه‌مان شێوه‌ش، هه‌روه‌کو له چه‌ند چاوپێکه‌وتنێک وتوومه و له پێشه‌کی دوا کتێبیشم به ناوی "سوڕی مانا" ئاماژه‌م پێداوه، من به خۆبه‌خش و وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و رۆله ده‌بینم. من شانازی به‌وه ده‌که‌م که له هه‌ر شوێنێ گوێم لێبگیرێ و کاریگه‌ریم هه‌بێ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دادوه‌ری و یه‌کسانی رۆڵی خۆم ببینم. جا کاتێ ئه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆم ده‌که‌م و که‌سانێکی پێشکه‌وتووخوازیش گوێم لێده‌گرن، ئه‌وه زیاتر سه‌رفراز ده‌بم و سوپاسی ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ش ده‌که‌م که ئه‌و بواره بۆ من ده‌ڕه‌خسێنن.
هاوڵاتی: ئیمتیازاتی تۆ چیه له به‌رامبه‌ر کارکردنت له‌م کۆمسیۆنه؟
نه‌زه‌ند: ئیمتیازاتی من رێز و شایانێکی زۆره، هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیڤی ئه‌و کارانه‌ی که به هاوکاری من خراونه‌ته گه‌ڕ له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که له ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی کار بۆ گۆڕان و به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن. ئێمه ده‌بێ رووانینێکی نسبی و عهقلانیمان هه‌بێ بۆ واقیعی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان. ده‌سه‌ڵاتی کوردی (هه‌روه‌کو له چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌ی رۆژنامه و سایتی سبه‌ی که له 26 ی مانگی ئۆکتۆبه‌ر ئه‌نجام دراوه، وتومه) گوزاره له فره ره‌نگی و فره ده‌نگی و پێکهاته و بیروباوه‌ڕه جیاکانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌کات. واته هه‌روه‌کو چۆن کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی گروپێکی یه‌کانگیر و نه‌گۆڕ و سڕبوو نیه و فره ده‌نگه، ئه‌وا له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردیش هه‌مان ئه‌و حاله‌ته ره‌نگی داوه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌نگ و چینه جیاوازانه هه‌ن و به ئاشکرا و به نهێنی له به‌ربه‌ره‌کانێ و پێشبڕکێ دان. بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له پرسیاره‌که‌ت دوور نه‌که‌ومه‌وه، هه‌روه‌کو پێشتریش وتم پاداشتی من بۆ ئه‌و کاره دروستکردنی گۆڕانی پۆزه‌تیڤه له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی. من بۆ وه‌رگرتنی پۆست و پله و سامان ئه‌و کاره ناکه‌م. به‌ڵام کاتێ بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌و کۆمیسیۆنه بانگهێشت ده‌کرێم، ئه‌وه کرێی هات و چۆ و مانه‌وه‌م له‌سه‌ر حیسابی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بێ و به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه‌ش پێشوازیم لێده‌کرێ. ده‌زانی یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که واده‌کات من رێزی تایبه‌تم هه‌بێ و له‌و کۆمیسیۆنه گوێم لێبگیرێ ئه‌وه‌یه کاتێ من له‌گه‌ڵیان داده‌نیشم داوای پاره و پارچه زه‌وی و ئیمتیازاتی شه‌خسی ناکه‌م و وه‌کو کچی خێزانێکی خاوه‌ن کۆمه‌ڵێ شه‌هید نادوێم. من به زمانی عه‌قل و زانین ده‌دوێم و ره‌خنه ده‌گرم و مساوه‌مه له‌سه‌ر قه‌زیه‌که ناکه‌م. ئه‌مه خۆی له خۆیدا رێزت زیاد ده‌کات له لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی گه‌نده‌ڵ و کۆنه‌خواز نین. ده‌زانی وێناکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌کو وه‌حده‌یه‌کی یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك بیروباوه‌ڕ و دواکه‌وتوو هه‌ڵوێستی ره‌گه‌زپه‌رسته راستڕه‌وه‌کانی سوید و به‌ریتانیام بیر ده‌خاته‌وه که دوای کوشتنی پێڵاو فاتیمه و هێشو و به‌ناز ته‌واوی پیاوی کوردیان وه‌کو گروپێکی یه‌کانگیری خاوه‌ن یه‌ک بیروباوه‌ڕ و وه‌حشی و ژنکوژ وه‌سف ده‌کرد. کاتێ که‌سێکی وه‌کو من له دژی ئه‌وانه ده‌هاته گۆ و خویندنه‌وه‌یه‌كی عه‌قلانی و لێکدانه‌وه‌ی مهوزعیانهم ده‌رباره‌ی واقیعی کۆمه‌ڵگه و پیاوی کورد ده‌خسته روو و ده‌موت هه‌موو پیاوی کورد ژنکوژ و خاوه‌ن یه‌ک بیروباوه‌ڕ نین، توندڕه‌وه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان ره‌خنه‌یان لێده‌گرتم و وایان وه‌سف ده‌کردم که من به‌رگری له بکوژانی ژن ده‌که‌م و ئیمهیلی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزیان بۆ ده‌ناردم. ئه‌مه زۆر ئایرۆنیکه (سوخریهیه): ئیمڕۆ له کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆم هه‌مان ئه‌و ره‌وته هه‌یه و هه‌ق به مرۆڤ نادرێت به شێوه‌یه‌كی جیاواز بیر بکاته‌وه و بۆچوونی باو و هی که‌سانی توندڕه‌و و نامه‌وزوعی بخاته ژێر پرسیاره‌وه.
هاوڵاتی: ده‌رباره‌ی ئیمتیازاتی تۆ، ده‌توانین بڵێین هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی تۆ بۆ کوردستان له‌سه‌ر حیسابی حکومه‌تی هه‌رێمه و بۆ به‌شداریکردن له کۆمیسیۆنی توندوتیژییه؟
نه‌زه‌ند: نه‌خێر، من لێکۆله‌رێکی ئه‌کادیمیم و له سه‌فه‌ره‌کانم هه‌ندێ جار نوێنه‌رایه‌تی زانکۆکه‌م ده‌که‌م. زانکۆی بریستڵ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه (له مانگی سێپتێمبه‌ره‌وه) لێکۆڵینهوهیهكی تایبه‌تی ده‌ستپێکردووه له‌سه‌ر تاوانه‌کانی نامووسپه‌رستی له کوردستانی عێراق و به‌ریتانیادا. من وه‌کو تایبه‌تمه‌ندێکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و زانکۆیه راسپێردراوم که کار له‌سه‌ر ئه‌و لێکۆلێنه‌وه‌یه بکه‌م. لێکۆڵێنه‌وه‌که ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌خایه‌نێ و من ساڵانه ده‌بێ چوار سه‌فه‌ری کوردستان بکه‌م بۆ لێکۆڵێنه‌وه‌ی مه‌یدانی و هه‌ر جاره‌ی زیاتر له سێ هه‌فته له کوردستان خه‌ریکی کاری لێکۆڵینه‌وه ده‌بم. له‌و کاتانه‌دا، هه‌روه‌کو سه‌فه‌ری مانگی رابردووم، من نوێنه‌ری زانکۆی بریستڵ ده‌که‌م و خه‌رجیی هاتوچوون و مانه‌وه‌م له‌سه‌ر زانکۆکهمه.
هاوڵاتی: ده‌توانی به کورتی باسی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه ئهکادیمیهمان بۆ بکه‌ی؟
نه‌زه‌ند: زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به هه‌ردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاو کراوه‌ته‌وه و ئێستاش له زۆربه‌ی سایته‌کاندا ده‌بینرێ. ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی زانستی و ئه‌کادیمیه که نزیکه‌ی ساڵ و نیوێک پێش ئێستا من و هاوکاره‌کانم له زانکۆی بریستل و رۆهامپتن دامانڕشت. بیرۆکه‌ی پرۆژه‌که له ئه‌نجامی زیادبوونی رادده‌ی توندوتیژی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کورد له کوردستان و له به‌ریتانیا دروست بوو به ئامانجی خوێندنه‌وه و پشکنینێکی ورد و زانستیانه‌ی ئه‌و دیارده و پراکتیکه له هه‌ردوو وڵات‌دا و دواتر داڕشتنی ستراتیژییه‌ت و دانانی پلانێکی کاری گونجاو به ئامانجی چاره‌سه‌رکردن. گه‌ڵاڵه‌ی پرۆژه‌که کاتی خۆی خرایه به‌رده‌م زۆر لایه‌نی وه‌کو حکومه‌تی به‌ریتانی (DFID) و یهكیێتی ئه‌وروپی و دواتریش حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان فیکره‌که‌ی به‌دڵ بوو و قبوڵی کرد. واته حکومه‌تی هه‌رێم فه‌ندی (Funding) زانکۆی بریستڵی کردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه. زانکۆی بریستڵ که ئه‌زموونی زیاتر له سه‌د ساڵی هه‌یه، ساڵانه فه‌ند له زۆر ده‌زگای حکومی له سه‌رانسه‌ری جیهان وه‌رده‌گرێ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌مجۆره. ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی پێشه‌نگه و تیمێکی نێوده‌وڵه‌تی کاری له‌سه‌ر ده‌کات، من ته‌نها یه‌کێکم له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه. پرۆفیسۆر ژیل هه‌یگ له بریستڵ که خاوه‌نی 30 ساڵ ئه‌زموونه له لێکۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی توندوتیژییه‌کانی جێنده‌ر سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌که ده‌کات، زانکۆی رۆهامپتن و رێکخراوی (KWRW) ش هاوکاری ده‌که‌ن. لێکۆڵینه‌وه‌که به مێتۆدێکی به‌راوردکاری ده‌کرێت هاوتا له‌گه‌ڵ پشکنینی مه‌یدانی له به‌ریتانیا و کوردستان. جگه له‌وه‌ی که ئه‌مه یه‌که‌مین لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌بێ له‌سه‌ر توندوتیژی و تاوانه‌کانی نامووسپه‌رستی، هه‌نگاوێکیشه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دیراساتی تایبه‌ت به کورد و به‌هێزکردنی لۆبیی کوردی له ده‌ره‌وه که ئێستا له رێی زانکۆی ئێکسیته‌ر و بریستڵ گرنگی پێده‌درێ.
هاوڵاتی: با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر كاریگه‌ریى تۆ له‌سه‌ر حکومه‌ت، تۆ پێتوایه رۆڵت هه‌بووبێ له‌ناو ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ی حکومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی؟ رۆڵی خۆت له‌و کۆمیسیۆنه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
نه‌زه‌ند: ئه‌و کۆمیسیۆنه له سه‌ره‌تای هاوینی 2007 له‌سه‌ر پێشنیاری من دامه‌زرا و تا ئێستا کاری گرنگی ئه‌نجام داوه؛ وه‌کو: دامه‌زراندن و کاراکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی به‌دواداچوونی توندوتیژی له هه‌ر سێ پارێزگای کوردستان؛ دروستکردنی بۆردێکی پسپۆڕ و چاو‌دێر له‌سه‌ر کاری دادگاکان بۆ به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی دادگایی تاوانباران؛ لابردنی حه‌سانه‌ی پێشمه‌رگه و مه‌سئول له‌سه‌ر بکوژانی ژن تا وه‌کو هه‌ر تاوانبارێکی دیکه حیسابیان بۆ بکرێ و داڵده نه‌درێن؛ که‌مکردنه‌وه‌ی رۆل و کاریگه‌ریی ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌سه‌ر کاری دادگا؛ کۆکردنه‌وه‌ی ئاماری مانگانه و به‌دواداچوونی ئه‌و که‌یسانه‌ی وه‌کو پێویست کاریان له‌سه‌ر نه‌کراوه هاوتا له‌گه‌ڵ خستنه‌گه‌ڕی پرۆگرامی هۆشیارکردنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده و دادوه‌ری و ته‌ندروستی و هتد. له‌سه‌رووی هه‌موویه‌وه جه‌ختکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخرێته ناو ئه‌جێندای سیاسی و له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی هه‌ره باڵا قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و ئیدانه بکرێت. ئه‌مانه له شێوه‌ی بڕیار ده‌رچوون و به‌شێکیان خراونه‌ته بواری پراکتیکه‌وه و کاریان پێده‌کرێت، به‌ڵام دیاره پێویستییه‌کان زۆرن و کاره‌کانیش له ئاستی ئه‌و پێویستییانه‌دا نین. ئه‌مه له لایه‌ک، له لایه‌کی دیکه، ئه‌ندامانی حکومه‌ت هه‌مووی یه‌ک بۆچوون و قه‌ناعه‌تیان نیه ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانانه؛ له پاڵ هه‌ندێ ئه‌ندامی ریفۆرمیست و نوێخواز و کارا، ئه‌ندامی کۆنه‌خواز و ناکارا هه‌ن که مه‌سه‌له‌كه زۆر به گرنگ وه‌رناگرن و به ترس و گومانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ته‌حه‌دداکان زۆرن و ده‌بێ هه‌وڵی زیاتر بدرێ و کاری باشتر بکرێت بۆ بنبڕکردنی ئه‌و په‌تا کوشنده‌یه‌ی که هه‌موو خانه‌كانی کۆمه‌ڵگه‌ی ته‌نیوه.
هاوڵاتی: رات چیه به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌لاکان و ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی که ده‌ڵێت: "ناهێڵم هیچ شتێک دژی شه‌رع بێت" ؟
نه‌زه‌ند: شه‌ریعه حه‌قیقه‌تێکی ره‌ها نیه و ده‌بێ وه‌ک ده‌قێکی مێژوویی ته‌فسیر و لێکدانه‌وه‌ی نوێی بۆ بکرێت و له‌گه‌ڵ رۆحی سه‌رده‌م بگونجێنرێت. ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌لاکان، ده‌ڵێم ئه‌رکی حکومه‌ته که له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌کانی وڵات کۆبێته‌وه و گوێیان لێبگرێ، به‌ڵام نابێ ئه‌و کۆبوونه‌وانه ببنه هۆی به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لا له کوردستان، مه‌لا و زانایانی ئایینی جێگای پیرۆزیان ناو مزگه‌وته وه‌کو شوێنی عیبادهت بۆ ئاراسته‌ی رۆحیی مرۆڤ. ده‌بێ ئه‌وان هه‌رده‌م ئه‌وه‌یان وه‌بیربهێنرێته‌وه که یاسا (دیاره مه‌به‌ستم یاسای مه‌ده‌نیه) له سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینی و سیاسییه. په‌یوه‌ندیی نێوان هاوڵاتی و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بێ له رێگای یاساوه دیاری بکرێت، نه‌ک له رێگای ئایینه‌وه.
هاوڵاتی: قسه هه‌ڵبه‌ستن و دروستکردنی تۆمه‌ت بۆ که‌سایه‌تی و قه‌ڵه‌مه دیاره‌کان له هه‌ندێ له سایته ئهلکترۆنیهكان چۆن ته‌ماشا ده‌که‌ی؟
نه‌زه‌ند: من داکۆکی له ئازادیی وتن و نووسین، له ئازادیی راده‌ربڕین ده‌که‌م، به‌ڵام وه‌کو که‌سێکی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموونی چه‌ند ساڵێک کارکردن له بی بی سی، رێگا به‌خۆم ده‌ده‌م بڵێم که ئازادیی راده‌ربڕین ئازادییه‌کی ره‌ها نیه، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێ سنوری هه‌یه جا یاسایی بێت یا کۆمه‌لایه‌تی و ئه‌خلاقی. بۆ نموونه هه‌ر گوتارێک ده‌مارگرژی و رق و کینه بوروژێنێ له نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه سانسۆر ده‌کرێ، چونکه پیاده‌کردنی ئازادیی راده‌ربڕین له کۆنتێکستی به‌ریه‌ککه‌وتنی به‌هاکاندا دێته‌دی و سنوریش بۆ ئه‌و ئازادییه ده‌بێ کاتێ دابنرێ که ئازادیی تۆ مافی ئه‌ویتر و پرنسیپه‌کانی ئه‌ویتر پێشێڵ بکات.
ئازادیی راده‌ربڕین ده‌بێ مه‌ودای لۆژیک و بیرکردنه‌وه‌ی جوان و ئۆبژێکتیڤانه، مه‌ودای عه‌قلانیه‌ت فراوان بکات، نه‌ک ببێته مایه‌ی ناوزڕان و تۆمه‌ت و تانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌مه ده‌سه‌لاتێکه ده‌بێ به هه‌ستکردن به لێپرسراویه‌تیه‌وه پیاده بکرێت. ئه‌و وێبسایتانه‌ی که تۆ باسیان ده‌که‌ی هۆشیار نین به‌رامبه‌ر به ئه‌خلاقیه‌تی نووسین، شاره‌زای پێوه‌ره‌کانی ئازادیی راده‌ربڕین و مێتۆدی کاری راگه‌یاندن نین. ئه‌وان به‌ناوی ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه یاری به هه‌ست و سۆزی خه‌ڵک ده‌که‌ن له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان. دیاره کۆمه‌ڵێک هۆکار هه‌یه بۆ بوونی ئه‌و کولتوره له‌ناو کوردی عێراق: وه‌ک دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی دادوه‌ری له کوردستان؛ ده‌ره‌نجامه‌کانی شه‌ڕی براکوژی که به رای من به قه‌د ئه‌نفال کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه داناوه، هاوتا له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی عه‌قلیه‌تی به‌عس که متمانه و خۆشه‌ویستی و گیانی هاوکاری له نێوان خه‌ڵک کوشتوه و هه‌مووی هه‌ر گومان له‌ویتر ده‌کات، هه‌مووی له‌ویتر ده‌ترسێ و ناتوانێ به راستگۆیی و سه‌میمی له‌گه‌ڵی بێت، ناتوانێ پێکه‌وه‌بوونێکی دروست و ئینسانی بنیات بنێت. ئه‌م بارودۆخه بره‌و به گومان و دووروویی و حوکمی نابه‌جێ و بوختان و درۆ ده‌دات. بیریشمان نه‌چێت که کوردی عێراق هێشتا له مه‌ینه‌تییه‌کانی جینۆسایدی ئه‌نفال ههلناساوهتهوه و به پرۆسه‌ی ساڕێژکردنی برینه‌کانیدا تێنه‌په‌ڕیوه (healing process)، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتی کوردی کاری سه‌ره‌کی له‌سه‌ر کردبا و ئینته‌لیجنسیای کوردیش بیخستبا ناو پرۆگرامی خۆیه‌وه. ئه‌مانه هه‌مووی وا ده‌کات که خه‌ڵک تا ئه‌وپه‌ڕی بریندار بێت، تا ئه‌وپه‌ڕی ناسک بێته‌وه و وه‌کو جه‌سته‌یه‌كی پڕ ئازار و ناسۆر به ناڕه‌حه‌تی و ناڕه‌زایی ژیان بگوزه‌رێنێ. لێره‌دا توانای بیرکردنه‌وه‌ی قووڵ و هه‌وڵی جدی و درێژخایه‌ن بۆ بنیاتنان و گۆڕان، بۆ دروستکردنی دیالۆگ و ره‌خنه‌ی مه‌وزوعی بچووک بۆته‌وه. ئه‌مه که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن ده‌خاته به‌رده‌م لێپرسراویه‌تییه‌کی گه‌وره‌وه. ئه‌و وێبسایتانه‌ی ده‌یانه‌وێ ببنه مینبه‌ری ئازاد بۆ ده‌نگی ناڕه‌زایی و ره‌خنه، ده‌بێ خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مه‌ودای لۆژیک و بیرکردنه‌وه و کولتوری راستگۆیی له کوردستان فراوان بکه‌ن، نه‌ک بره‌و به عه‌قلیه‌تی رووخێنه‌ر و پابه‌ند به ناوزڕان و بوختان و درۆ بده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی کۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ڕێن و عه‌وداڵی بنبڕکردنی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی و نادادوه‌ریی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تین، ده‌بێ سه‌ره‌تا خۆیان پێبگه‌یه‌نن؛ ده‌بێ فێر بن بخوێننه‌وه و بیر بکه‌نه‌وه و پشکنین بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بێنه گۆ. ده‌بێ فێر بن رێز له به‌های مرۆڤ بگرن، رای جیاواز قبوڵ بکه‌ن و خۆیان له زمانی تۆمه‌ت به دوور بگرن، ده‌بێ فێربن سنوره عاتیفیه‌کانی (emotional boundaries) نێوان خۆیان وه‌کو تاک له‌گه‌ڵ که‌سانی ده‌وروبه‌ر دیاری بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو عه‌قڵێکی کامڵ بێنه گۆ نه‌ک وه‌کو عه‌قڵێکی هه‌رزه‌کار و نه‌خۆش. به‌داخه‌وه، هه‌ندێك له‌و وێبسایتانه له مینبه‌ری مزگه‌وتی وڵاتێکی دواکه‌وتوو ده‌چن که مه‌لای نیمچه خوێنده‌وار به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. هه‌رکه‌سێ له سه‌دا سه‌د به پێی فه‌رمان و بیروبۆچوونی تاکڕه‌وانه‌ی ئه‌وان بیر نه‌کاته‌وه و نه‌جووڵێته‌وه و ره‌فتار نه‌کات، ئه‌وه فه‌توای له دژ ده‌رده‌که‌ن، به كافر و خائین و دوژمن و خۆفرۆش ده‌یده‌نه قه‌له‌م. ئه‌و مینبه‌رانه چه‌شنی ئیسلامیه سیاسییه توندڕه‌وه‌کان یاری به ئیحساسی خه‌ڵک ده‌که‌ن؛ له جیاتی فراوانکردنی مه‌ودای بیرکردنه‌وه و عه‌قلانیه‌ت، له جیاتی دروستکردنی مێشکی ره‌خنه‌گری سه‌ر به بنه‌مای ئه‌خلاقی و فیکری، بره‌و به عه‌قلیه‌تی تۆتالیتاری، عه‌قلیه‌تی پابه‌ند به درۆ و بوختان و ناوزڕاندن ده‌ده‌ن.
کۆتایی
هاوڵاتی، ژماره 478، 30/ 11/ 2008