کارایی قه‌یرانی ئابووری له‌سه‌ر چینی کرێکار
کارایی قه‌یرانی ئابووری له‌سه‌ر چینی کرێکار
ئازاد به‌کر
شکستی ئابووری و شێواوی بازاڕی جیهانی سه‌رمایه له کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌مڕۆی جیهاندا، قه‌یرانه‌کانی هه‌ناوی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری قووڵتر و خێراترکردۆتهوه، هه‌روه‌ک ده‌بینن ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌خه‌ی به ته‌واوی سه‌رمایه‌داری جیهانی گرتووه، هه‌ڕه‌شه له‌مانه‌وه و بنه‌ما و په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م شێوازه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌کات. سه‌رمایه بۆ ده‌ربازبوون له تیاچوون و تێکشکانی پایه‌کانی، له‌هه‌وڵ و په‌له‌قاژه‌دایه بۆ سووکردن و چاکسازی به‌قازانجی مانه‌وه و درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی پڕ چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان. ئیتر ناکۆکی و ململانێ چینایه‌تیه‌کان چڕتر بۆنه‌ته‌وه و ئه‌م سیسته‌مه ناتوانێ په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ڕێکبخات و به‌ڕێوه‌به‌رێت، چونکه گێژاو و به‌ره‌ڵایی و سته‌می سه‌رشێتانه‌ی ئه‌م نه‌زمه کۆمه‌ڵگای له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندووه و پێشبڕکێی چاوچنۆکانه‌ی بۆرژوازی له‌پێناوی قازانجدا گیروگرفته‌کانی زیاتر کردووه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر گوزه‌رانی کرێکاران و هه‌ژارانی جیهان داناوه. پلانی ڕزگاری بۆرژوازی جیهانیش بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه جیهانییه، له هه‌ره‌س و که‌وتنی کارخانه پیشه‌سازیه‌کان و دابه‌زینی دراو و نزمی و سستی کاڵا نێردراوه‌کانی بازاڕدا به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێ، هه‌روه‌ها داخستنی زۆرێک له کارگه و دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری و بێکارکردنی هه‌زاران کرێکار، ئیتر قه‌یرانه‌که بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه. ئه‌م گێژاوه‌ی ئه‌مڕۆ ئابووری سه‌رمایه‌داری پێدا تێده‌په‌ڕێ ڕاسته‌وخۆ کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر چینی کرێکاری جیهان هه‌یه، بێگومان قه‌یرانی ئابووری به‌پشت به‌ستن به شیکردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی ناکۆکیه تونده‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، به‌شێکی سروشتی جیانه‌کراوه‌یه له‌و سیسته‌مه، وه‌ک مارکسی بلیمه‌ت ئاماژه‌ی به‌قه‌یرانی گشتی سیسته‌می سهرمایهداریداوه و کرۆک و سروشتی هه‌ڵسوڕان و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قه‌یرانه‌ی پێشبینی کردووه. تاقیکردنه‌وه‌کانی مێژوو سه‌لماندیان سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی یه‌ک له‌دوای یه‌ک ده‌بێته‌وه، له‌ساڵی 1815 وه تاکو ئێستا ڕژێمی سه‌رمایداری دووچاری چه‌ندان قه‌یرانی گه‌وره‌و بچووک بۆته‌وه، که لابردنی حکومه‌ته‌کان و له زۆر شوێندا گۆڕانی سیسته‌مه‌کان و زۆرجاریش ئابووری سه‌رمایه‌داری شکستی تیئۆری به‌خۆوه دیوه. کێشه و ململانێکانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری خولقاندویه‌تی هه‌میشه له پێناو ده‌سکه‌وتی ئابووری و سیاسی‌دا، کۆنترۆڵی بازاڕ و شوێنهجۆراو جۆره‌کانی بازرگانی بۆ ساخکردنه‌وه‌ی کاڵاکان و گره‌نتی هه‌مووکات فرۆشتن بۆ ده‌ستخستنی قازانج یه‌که‌م نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وتنی سه‌رمایه‌داری مۆنۆپۆڵی بووه. سه‌رمایه‌داری مۆنۆپۆڵیش ئیمپریالیزمه که له ڕکابه‌رێتی ئازاده‌وه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بۆته سیسته‌مێکی ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی باڵاتر له‌پێناو خامۆشکردنی قه‌یرانی قووڵی ئابووری سه‌رمایه‌دا. لێره‌وه هۆکاره‌کانی قه‌یران، سستی ئابووری و دراو و ووزه و خزمه‌تگوزاریه‌کان و بێتوانایی و گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌ت له به‌ڕیوه‌بردنی ئابووری و سیاسی ووڵاتدا هه‌ست پێده‌که‌ین. متبوونی ئابووری و هه‌ڵئاوسانی دراو و هێنانی بێ‌کاری و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و پێشێلکردنی مافه‌کانی چینی کرێکار له‌ڕیی پێچاوپێج و خۆلادان له‌یاساکانی کار، سروشتی سه‌رمایه‌داری مۆنۆپۆڵی یه. ژماره‌ی بێکاران له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له نێوان ساڵه‌کانی شه‌ست و حه‌فتاکاندا له 3،9% بۆ 6،9% وه له 6،8% بۆ 9% به‌رزبۆته‌وه، له ساڵی 1981 و 1983 دووقات ئه‌و ژماره‌یه ساڵانه زیادیکردووه، به گوێره‌ی سه‌رژمێریه‌کانی وه‌زاره‌تی کاری ئه‌مه‌ریکی، هه‌رچه‌نده تێکڕایی هه‌ڵئاوسان له ده‌یه‌ی په‌نجاکاندا له 2،6% تێپه‌ڕی نه‌کردووه، به‌ڵام له حه‌فتاکاندا 7،5% و له ساڵی 1982 له 11% بوو. به گوێره‌ی تیئۆری ململانێکان، تا چه‌وسانه‌وه به‌رده‌وام بێت کێشه‌ی ئابووری و سیاسی و چینایه‌تی ده‌مێنێته‌وه و دیالکتیکی ناکۆکیه‌کان فراوانترده‌بێت و ده‌گوێزرێته‌وه بۆ کێشه‌ی نێوان ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری به پێشکه‌وتوو و دواکه‌وتوویه‌وه، هه‌ر له شه‌ڕه‌کانی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌مه‌وه سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داری جیهانی له‌پێناوی مسۆگه‌رکردنی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی جیهاندا، ووڵاتانی تری له‌ڕووی ئابووری و دارایی و ته‌کنه‌لۆژیا و فه‌رهه‌نگیه‌وه کردۆته پاشکۆی خۆی، وه پێشکه‌وتنی ته‌کنیکی و ته‌کنه‌لۆژیا له‌سه‌ر ژیانی چینی کرێکار گران که‌وتووه، له ساتی قه‌یرانه‌کاندا کرێکاران ده‌چنه ڕیزی هێزی بێکارانه‌وه و باری گوزه‌رانیان زیاترتێکدهچێ و تووشی ئاواوهریی و بێمافی ده‌بنه‌وه، له کاتی کارکردن و بهرههمهێنانیشیاندا جگه‌له لهکرێیهکی که‌م و کاری تاقه‌تپروکێن هیچی تریان ده‌سگیر نابێت. هێزی کارکردنی كاڵا به‌پێی یاسای داخوازی و خستنه‌بازاڕی سه‌رمایه‌دارییه، له‌سایه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا کرێکاران له نێوانی خۆیاندا تووشی کێشه ده‌کات، به‌رانبه‌ر دابه‌زینی نرخی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داران ته‌نیا کرێکاران زیانبه‌خش ده‌بن، چونکه سه‌رمایه‌داران له‌کاتی بێبازاڕیدا نرخی کاڵاکانیان داده‌به‌زێنن و له‌هه‌ر دابهزینێکیشدا کرێی کرێکاران دێننهخورێ. قه‌یرانی ئابووری یه‌کێکه له نیشانه‌کانی پووچه‌ڵی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و له سیاسه‌تی پاوانخوازی حکومه‌ت و کۆمپانیا جۆراوجۆره‌کانی سهرمایهدارندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی کۆنترۆڵی سیاسی و ئابووری جیهان، زانایانی ئابووری ناسی بۆرژوازی جیهانی به‌کرده‌وه له‌هه‌وڵی چاکسازیدان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گیروگرفته ئابووریانه‌ی تێیکه‌وتون و ڕۆژانه خه‌ریکی داتاشینی تیئۆرین بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه و سووکردنی قه‌یرانه‌که، وه زۆربه‌ی بۆچوونه‌کان له‌وه‌دا کۆده‌بێته‌وه که ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ڕۆڵی له چاودێری ئابووری و بازرگانیدا هه‌بێت و نابێت دووره‌په‌رێزبێت به‌رامبه‌ر زوڵمی بازاڕی ئازادی سه‌رمایه و سنوورێک بۆ پێشێلکاری و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان دابنرێت. ڕکابه‌رێتی نێوان ده‌وڵه‌تانی کۆڵۆنیالیزم و کۆمپانیا جۆراوجۆره‌کانی پێشه‌سازی ووڵاتانی پێشکه‌وتوو، بووه هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ترسناک له بواری دراویی نێو ده‌وڵه‌تیدا و داشکاندنی نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریکی، له ئه‌نجامی زیادکردنی بێ‌کاری له‌سه‌رجه‌م ووڵاتانی جیهان و دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان له که‌رته جیاوازه‌کانی پیشه‌سازی و به‌تایبه‌تیش ئابووری ئه‌مه‌ریکی له ئاکامی نه‌گونجانی هێزی ته‌کنه‌لۆژیایی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له‌گه‌ڵ پێوێستیه ئینسانیه‌کاندا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی کۆتایهێنانی کاریگه‌ری سیسته‌می مۆنۆپۆڵی یه که له‌سه‌ر بنچینه‌ی سه‌نترالیزمی هێنانه‌کایه‌ی دارایی و ئابووری و وابه‌سته‌یی دامه‌زراوه. وه له‌م قۆناغه‌ی ئێستاشدا کێشمه‌کێشی نێوان کرێکاران و سه‌رمایه‌داران له هه‌موو کات زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێ و سه‌رمایه‌داران و کرێکاران هه‌ریه‌ک به‌جیا به شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن و فشار ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌کتری. کرێکاران بۆ باشکردنی ژیان و گوزه‌رانیان تێده‌کۆشن و سه‌رمایه‌دارانیش له پێناوی قازانجدا چینی کرێکار زیاتر ده‌چه‌وسێننه‌وه و له‌ڕێی چڕکردنه‌وه‌ی کارکردن و زیادکردنی به‌رهه‌مهێناندا. هه‌ڵپه و گه‌ڕان له پێناو قازانجی زۆر و پێشخستنی ته‌کنه‌لۆژیا له بواری به‌رهه‌مهێناندا بۆ خزمه‌تی سه‌رمایه‌داران، هۆکارێکی تری بێکارکردنی کرێکاران و شێواندنی دۆخی ژیانیانه. سیسته‌می ئێستای ئابووری جیهانی ڕوویه‌کی تری سه‌رمایه‌دارانی چاوچنۆکه، چونکه سیسته‌می چه‌وسانه‌وه یارمه‌تیده‌ره تا هێزی ئابووری له ده‌ست تاقمی که‌مینه‌دا بمێنێته‌وه، وه خۆشیان به‌رپرسی بێ‌کاری و هه‌ژاری و دواکه‌وتوویی ئابووری و ته‌کنه‌لۆژی ووڵاتانی تری جیهانن. ئێستاکه یه‌ک له‌سه‌ر شه‌شی خه‌ڵکی جیهان به‌ده‌ست هه‌ژاریه‌وه ده‌ناڵێنن، به پێی سه‌رژمێرییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان دیارده‌ی هه‌ژاری له ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریکای لاتینیدا به‌ڕێژه‌ی له 65% بۆ 88%. به‌گشتی ئه‌م قه‌یرانه کاریگه‌ری له‌سه‌ر چینی کرێکار و هه‌ژارانی جیهان داناوه، له ماوه‌ی ئه‌م دوو سێ مانگه‌ی ڕابردوودا ده‌یان هه‌زاران کرێکار بێکارکراون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی کۆچکردنی کرێکارانیش له نێوانی ووڵاتاندا هه‌ر له‌زیادبووندایه. ئێسته زۆرینه‌ی کرێکارانی بێکارکراو له ئه‌مه‌ریکادا ته‌نیا له ئه‌مساڵدا نزیکه‌ی دوو ملیۆن که‌سه، ده‌رکردن و ئاواره‌کردنی کرێکاران له کارگاو کارخانه‌و شوێنه خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆته دیارده‌یه‌کی ڕۆژانه‌ی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری و کرێکارانی له‌نێوان ئاگری چه‌وسانه‌وه‌ی توند و داماوی و بێکاریدا ڕاگرتووه. قه‌یرانی ئابووری سه‌رمایه ژماره‌ی برسیه‌کانی جیهانی گه‌یاندۆته نزیکه‌ی ملیارێک که‌س، هه‌ر ئێستا به‌هۆی گۆڕانی ئاوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراکه‌وه برسێتی و بێخۆراکی هه‌ڕه‌شه له ژیانی 20 ملیۆن که‌س له کیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقادا ده‌کات، وه کیشوه‌ره‌کانی تری ئاسیا و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاشی گرتۆته‌وه. ئه‌مڕۆ سه‌رمایه‌داران پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه زێده‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بهرهمهێنان هۆیه‌کی تری قه‌یرانه‌که‌یه، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی پاشه‌کشه له که‌م به‌کارهێنانی کاڵاکاندا هۆکاریکی جه‌رگبڕه بۆ کرێکاران و خه‌ڵکی برسی و هه‌ژاری ئه‌م سه‌رزه‌ویه، چونکه ئه‌وه خه‌ڵکی بێده‌رامه‌تن له توانایاندا نییه پێویستییه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان دابین بکه‌ن، ئه‌وه ڕژێمی سه‌رمایه‌دارییه ڕێگره له‌وه‌ی مرۆڤه‌کان ده‌ستیان به پێوستییه‌کانی ڕۆژانه‌یاندا بگات ئه‌وه هه‌ر ئه‌وانن سامان و موڵک و هه‌مووشتێکیان بۆ خۆیان قۆرخکردووه، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕژێمه هارو نا ئینسانیه‌یه ده‌ستی به‌سه‌ر نرخی کاڵاکانی بازاڕداگرتووه. قه‌یرانی ئابووری که‌ئێستاکه حکومه‌ته‌کان به‌دوای چاره‌سه‌ره‌وه‌ن بۆی، هه‌رگیز له ناو چوارچێوه‌ی ڕژێمی سه‌رمایه‌داریدا ناکرێت، چونکه چاره‌سه‌ری هه‌ژاری و برسێتی و بێ خانه‌ولانه‌یی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و چه‌وساوه ناکات، بگره چاره‌ی بۆرژوازی بۆ ئه‌م قه‌یرانه توندکردنه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکارانه و ده‌بێ هه‌ر ئه‌وانیش باجه‌که‌ی بده‌ن. درۆیه‌کی تری بازاڕی ئازاد ئه‌وه‌یه گوایه سه‌رمایه‌داری په‌یوه‌سته به بازاڕی ئازاده‌وه ، به‌ڵام له ڕاستیدا سه‌رمایه‌داری به‌بێ بوونی کۆمه‌ک و هاوکاری ده‌وڵه‌ت دروست نابێت. به‌م بیانوانه ده‌یانه‌وێ وای نیشان بده‌ن گوایه سیسته‌می موڵکایه‌تی تایبه‌ت و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه گرفتی سه‌ره‌کی نیه و به‌ڵکو ناڕێکی له شێوازی کارکردنی ئابووریدایه و ده‌بێ ده‌وڵه‌ت زیاتر بیخاته ژێرچاودێریه‌وه. پێویسته کرێکاران و هه‌ژارانی جیهان بجوڵێن و به‌ره‌نگاری سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌کانیان ببنه‌وه، ئه‌گینا ئاگری ئه‌م قه‌یرانه هه‌ژاری و برسێتی و شه‌ڕ و ماڵوێرانی زیاتر دێنێته کایه‌وه، ده‌کرێت کرێکاران داخوازی پلانی ڕزگاریبه‌خشی بکه‌ن نه‌ک سه‌رمایه‌داران، ده‌بێ ئه‌و ملیار و ترلیۆنانهی باسی ده‌که‌ن بخرێنه خزمه‌تی خه‌ڵکی هه‌ژار و برسی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌وه، ده‌کرێ ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی کرێکاران و خه‌ڵکی چه‌وساوه وه‌ڵامی ئه‌م ده‌ورانه‌ی قه‌یرانی ئابووری سه‌رمایه‌داری بێت.
12ی دیسه‌مبه‌ر 2008 azada9@hotmail.com