
گه‌نجێکی کورد ، یه‌که‌مین خه‌ڵاتی ئاشتی شاری پێ ده‌به‌خشرێت..!
له وڵاتی نه‌رویچ :
گه‌نجێکی کورد ، یه‌که‌مین خه‌ڵاتی ئاشتی شاری پێ ده‌به‌خشرێت..!
ئاماده‌کردنی : کامه‌ران عه‌زیزله رۆژی 10. 12 .2008 دا که یادی 60 ساڵ به سه‌ر تێپه‌ڕبونی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی جاڕی گه‌ردونی مافی مرۆڤه‌دا تێپه‌ڕ بوو ، رێکخراوی ئه‌مینستی ئه‌نته‌رناسیۆنال له‌شاری فرێدریکستاد / نه‌رویج ، که له مێژووی ئه‌م شاره‌دا بۆ یه‌که‌م جاره ئه‌م خه‌ڵاته ، خه‌ڵاتی ئاشتی پێشکه‌ش ده‌کرێت ، وه بۆ رێزلێنان له‌م یاده 8 که‌س هه‌لبژێردرابوو له شاری فرێدریکستاد Fredrikstad بۆ به‌خشینی خه‌ڵاتێک به ناوی ( fredsprisen ) واتا و مانای به‌های ئاشتی بۆ یه‌کێک له‌و 8 که‌سه‌ی که به‌شێکی زۆر له ژیانیان به‌خشیوه به مرۆکانی دی ، وه کاری گه‌وره‌ی مرۆڤانه‌یان ئه‌نجام داوه و مرۆڤه‌کانیان له کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆجی و ته‌ندروستی و ئازار و خه‌می ڕۆژانه رزگار کردوه ..!
یه‌کێک له‌و 8 که‌سه که هه‌ڵبژێردرابو بۆ ئه‌م خه‌ڵاته ، گه‌نجێکی کورد بوو به ناوی ( هۆگر ئه‌مین قه‌ره‌داغی ) که ئه‌م گه‌نجه نزیکه‌ی 10 ساڵه له وڵاتی نه‌رویج ده‌ژی و هه‌رله‌م وڵاته‌دا زانکۆی ته‌واو کردوه ، له به‌شی( توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ) که له زانکۆی ( lille hammer ) له ساڵی 2007 ته‌واوی کردوه . وه دوای ته‌واوکردنی زانکۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره‌که‌یی و هه‌ر له‌وێ له شاره‌وانی شاره‌که‌ی خۆی کار وه‌رده‌گرێت له بواره‌که‌ی خۆیدا ،وه ده‌بێته ڕاوێژکار بۆ گه‌نجانی کۆچکرد و په‌ناهه‌نده ، له ته‌مه‌نی 12 بۆ 25 ساڵ که خوێندکارن له قوتابخانه‌ی ئه‌م شاره‌دا ، بۆ هاوکاری کردن و یارمه‌تیدانیان له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی و سایکلۆجیهکانیان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کاره‌که‌ی به هاوکاری هه‌موو ده‌زگا و دائیره ده‌وله‌تی و مرۆیییه‌کان .
به‌بێ وچان و ماندوبون به‌رده‌وام له هه‌وڵ و کارکردندایه بۆ تێکشکاندنی ته‌عه‌سوبی کولتوری و کۆسپه‌کانی به‌رده‌م تێکه‌ڵبونی کولتوره جیاوه‌زاکانی نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه و توانیویه‌تی له ئاستی توانای خۆی زیاتر ڕێگا بگرێت له دروست بونی کێشه و توندوتیژیه‌کانی نێوان گه‌نجانی کولتوره جیاوه‌زه‌کان و دوور خستنه‌وه‌یان له کاری نابه‌جێ و هاندانیان بۆ خوێندن و خوێندنه‌وه و پاشه‌ڕۆژێکی باشتر ، وه توانیویه‌تی چه‌نده‌ها چالاکی جۆراو جۆریان بۆ ئه‌نجام بدا بۆ به‌رنامه‌کردنی کاته‌کانیان و ئارامی و هێوربونهوهیان .
به کورتی توانیویه‌تی ئاشتی و ئارامی و هاوڕێیه‌تی و مرۆدۆستی له نێوان ئه‌م گه‌نجانه‌دا دروست بکات و ژیان بکاته ئه‌سڵ و خاڵی پێکه‌وه‌بونیان ، وه ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه که توانیویه‌تی متمانه‌یه‌کی ته‌واو بۆ خۆی دروست بکات له نێوان گه‌نجه‌کاندا و هه‌م له نێوان خێزان و که‌س وکاری گه‌نجه‌کاندا ، وه ڕۆژانه له نزیکه‌وه په‌یوه‌ندی و هاوکاری خۆی له‌گه‌ڵ که‌سوکاری ئه‌م گه‌نجانه ده‌باته پێشه‌وه و یه‌کتر ئاگادار ده‌که‌نه‌وه له کێشه‌ی گه‌نجه‌کان و گۆڕانکارییه‌کانیان . هه‌ر به‌هۆی ئه‌م گیانه لێبوردهیییه و چالاک بون و دڵسۆزی و دڵگه‌رمییه‌ی بۆ گه‌نجان ، که‌سایه‌تییه‌کی فریاره‌سی بۆ دروست بوو ، ئه‌م دڵسۆزیه‌ی لێبوردییه و هۆکاره ئیجابیانه بونه بنه‌ما بۆ ده‌ستنیشانکردنی که‌سایه‌تی( هۆگر ئه‌مین ) بۆ به‌خشینی یه‌که‌مین خه‌ڵاتی ئاشتی شار به ناوی (fredsprisen ( شاری فرێدریکستاد..، له ڕۆژی 10/12/2008 له کاتژمێر 7 ی ئێواره ، ئه‌م بۆنه‌یه سازکرا بۆ به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته ،که به‌شێکی زۆر له که‌سانی به‌رپرس و نوسه‌ر و مۆسیقار و ماف په‌روه‌ران و مرۆدۆستانی ئه‌م شاره به‌شداری ئه‌م بۆنه‌یان کرد ، که له پێشدا به چه‌ند گۆرانی و مۆسیقا و هه‌ستی ژیان دۆستی و مرۆدۆستی ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان خه‌ڵاته‌که‌یان به به‌ڕێز ( هۆگر ئه‌مین قه‌ره‌داغی ) به‌خشی ، ئه‌ویش دوا به دوای چه‌پڵه‌ڕێزانی خه‌ڵکه‌که چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد ، که به‌رده‌وامی و جدی بون و پڕۆژه‌ی نوێی زیاتر نیشاندا بۆ زیاتری کارکردن له پێناو پێگه‌یشتن و پێشخستن و ئایندیه‌کی ڕوون بۆ گه‌نجان …!
16.12. 2008