
ئه‌دۆلف ئایخمان یش ….
" ئه‌دۆلف ئایخمان " یش
له‌تاوانی هۆڵۆكۆستدا ته‌نها فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت بوو.
عومه‌رمحمه‌د
ئه‌دۆلف ئایخمان لەسەردەمی ده‌سه‌ڵاتی نازیەكاندا به‌رپرسی گواستنەوەی، جوله‌كه‌كان بوو ئه‌و وەک فەرمانبەرێکی ده‌وله‌ت به‌شداری تاوانی هۆلۆكۆست بوو، ده‌نا خۆی راسته‌وخۆ بەدەستی خۆی کەسی نەکوشتبوو، ئه‌ویش وەک فەرمانبەرێک"سولتان هاشم" ئاسا تەنها فەرمانی سه‌روخۆی جێبەجێکردبوو، یان وه‌كو پیاوێكی ده‌وله‌ت به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی هه‌ستاوه، به‌ڵام به ئاگا بوو لەوەی کە جولەکەکان چاره‌نوسیان چی لێدێت، ده‌یزانی دەبرێن بۆ كهمپهكانوحهمامهکانی "ئاوشفیتس" بۆ ئەوەی لەوێ بهكۆمهلبكوژرێنو قەڵاچۆبکرێن، بێگومان له‌پش روخانی نازیه‌ت ئەمە نه‌بوه هۆی به‌رائه‌تی به‌ڵكو دوای چه‌ندین جارناوگۆرینو شوێن گۆرین به‌هه‌وڵی لێبراوانه‌ی " وایزنتاڵ " دهستگیركراوسزا درا، ئه‌دۆلف وه‌كو تاوانبارانی ئەنفال بێده‌ربه‌ست نه‌بوو، له‌سایه‌ی حه‌ێانه‌ی حزبی چه‌كداره‌وه، بەپاساوی ئه‌وەی ئەوانە بێده‌سه‌ڵات بون‌و تەنها فەرمانی سه‌روخۆیان جێبەجێکردووە. ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ده‌بێت له‌سه‌ری بووه‌ستین به‌شداری كردنه له‌تاواندا، بێگومان تاوانێكی نائاسایی كه مه‌به‌ستمان له‌تاوانی جینۆسایده، راسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌تاوانی ئهنفالو كیمیابارانكردنی هه‌له‌بجه‌دا كردووه تاوانبار نین، به‌ڵام ناشێت به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ی دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند كه‌س به‌بێ تاوان بزانرێت‌و خۆمان ببینه پارێزه‌ریان، كه ده‌لێم خۆمان مه‌به‌ستم ئێمه‌ی قوربانیه، من پێموایە ئەم دۆسێیه زۆر قسه هەڵگره، ناشێت به پاساوی ئالۆزی دۆسێیه‌كه ده‌ستبخه‌ینه ژێرچهنهمانو بێده‌نگ لێی دابنیشین، چونكه ئه‌وه بێده‌نگی بوو زه‌مینه‌ی خودی تاوانه‌كه‌ی سازكرد‌و ده‌رفه‌تی بۆله شكرێكی جاهیل به‌مافه‌كانی مرۆڤ ره‌خساند پیلانی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه جێبه‌جێبكرێت، چونكه له‌راستیدا ئه‌وه بێده‌نگی بوو دیكتاتۆریه‌تی به‌عسی خستبوه سهرپێو به راست‌و چه‌پدا ملهوری ده‌كرد، هه‌روه‌كو چۆن ناهۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌به‌رانبه‌ر مافی هاوڵاتی بوون‌و مافه‌كانی مرۆڤ زه‌مینه‌ی بێده‌نگی ره‌خساندبوو، بێگومان له‌پێشه‌وه بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی‌و ئینجا بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی. هیچ کردەوهیەکی جینۆسایدوکۆمەڵكوژی شه‌رعیه‌تی یاسایی نیه هه‌تا ئێمه بێده‌نگه‌ی لێبكه‌ین. به‌عس بهولۆژیكه كاره‌كه‌ی ئه‌نجامدا ئه‌وانه‌ی نایه‌نه‌وه ریزی نیشتمانی ده‌بێت له نیشتمان ده‌ربكرێن، دواتریش واوه‌تر رۆیشتوبهلۆژیكێك كاری كرد ( ئه‌وانه‌ی خیانه‌ت له‌نیشتمان ده‌كه‌ن، ده‌بێت بنێردرێن بۆ جه‌هه‌ننه‌م)( ) وه‌كو بلێی ئه‌وانه‌ی لهگوندهكانیاندا دهژیانونهیاندهویست زیدی خۆیان به‌جێبهێلن هاونیشتمانی نه‌بووبن..؟! به‌عسیه‌كانیش وه‌كو نازیه‌كان به‌م لۆژیكەوە بەنهفامیەکی له‌راده به‌ده‌ره‌وه مرۆڤی كوردیان قەلاچۆ دەکردو به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نفالیان ده‌كردن‌و كۆمه‌ڵكوژیان ده‌كردن، ئه‌وانیش وه‌كو نازیه‌كان چۆن لایان وابوو بەبێ ڕیشەکێش کردنی ڕەگەزه پیسه‌كانی ئەوروپا گەیشتن بەکۆمەڵگەیەکی باڵا ئەستەمە. هەموو ئەم ڕه‌فتارانه‌ی نازیەکان، لەبیرورهفتاری به‌عسیه‌كاندا له‌په‌لاماره‌كانی ئه‌نفالدا به‌زیاده‌وه پیادهكراوون.
ئه‌گه‌رچی ئەنفال خوێندنەوەیەکی دیکەی گه‌ره‌كه لهچاوهۆلۆكۆستدا، چونكه ئه‌گه‌ر له رووی ژماره‌وه لههۆلۆكۆست جیاوازبێ ئه‌وا له‌روی واتاوه هه‌مان نیاز‌و مه‌به‌ستی پاكتاوكردن ئاماده‌بووه‌و جیاوازیه‌كه‌یان هیچی وای تێدا به‌دی ناكه‌ین، به‌ڵكو جیاوازیه‌كه هێنده‌ی لهئهنجامدایه ئه‌وه‌نده لهنیازومهبهستی پاكتاوكردندانیه، ئه‌وه‌ی به‌عس كردی ده‌ستنیشانكردن بوو " ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان" به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها بۆ سه‌ره‌تای پلانه‌كه راسته، هه‌روه‌كو چۆن له پێشتریش ده‌ستی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی گروپی تری كورد بردبوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه به فهیلیهكانو دواتریش به بهرزانیهكان نیازی پاكتاوكردنی كوردی ئه‌زموونكرد، به‌ڵام ئه‌وی بووهكۆسپ له‌به‌رده‌م سه‌رخستنی یه‌كجاره‌كی پرۆژه‌ی پاكتاوی كورد له‌عێراقدا ئه‌و قه‌یرانه قولهبوو كه له‌دوای جه‌نگی ئێران عێراق به‌رۆكی گرتبوو، كه له جه‌نگی كه‌نداودا بهچۆكداهاتو دواتر راپه‌رینی كورد‌و شیعه‌ی به‌دوادا هات.. ده‌نا به‌عس هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كی بۆ سه‌رخستنی پاكتاوی ره‌گه‌زی كردبوو، بێده‌نگی کۆمەڵگە له‌به‌رانبه‌ر تاونه‌كان، هه‌روه‌ها بارگاوی بوونی كۆمه‌ڵگه به ره‌فتاری به‌عسیزم. له‌ئاماده باشیدابوون بۆ ئەنفالكردنو دەرئەنجامه خراپه‌كانی توندوتیژی، هه‌روه‌كو ده‌بینین کولتوری به‌عس هه‌تا ئێستا كلتوری کۆمەڵگەیە کەههتاوەکو ئێستا خۆی نمایش دهكاو له فۆرمی قیرسچمهییو توندوتیژیدا خۆی دووبارە دەکاتەوە، هەر لەڕەشەکوژی ژنانەوە بیگرە تاوەکو توندوتیژی نێوخێزان وههلپهی ههڵلوشینو ته‌ماحكاری نیوخیابانو رێزنه‌گرتن له مرۆڤ‌و به‌هاكانی، هه‌رله سیسته‌می په‌روه‌رده‌وه تاوەکو هەڕەشە له رۆژنامهنوسانو تیرۆر‌و بێده‌ربه‌ستی ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌نفالدا كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی بوون وه‌كو موستهشارهكانو ته‌راتێنیان به پێشچاوی قوربانیان‌و كه‌سوكاریانه‌وه. ئه‌مه له‌بری ئه‌وه‌ی ئەنفال ئەنجامێكی سه‌د له‌سه‌د پێچه‌وانه‌ی ئه‌م توندوتیژیو بێحورمه‌تیه‌ی به‌مرۆڤ لێبكه‌وێته‌وه، كه‌چی هێشتا سیاسەتێکە له فۆرمی تردا مامەڵە ده‌کات، بەبێئەوەی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق یان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بیر لە دەرئەنجامەكهی بكاته‌وه بێئه‌وه‌ی بیرله پابهندهیه ئهخلاقیو مرۆیەکانی بکاتەوە، چونكه ئەنفال خۆ هه‌ر گوند روخاندن‌و كۆمه‌ڵكوژی نیه، به‌ڵكو دەرئەنجامێكی ترسناكتریشی هه‌یه ئه‌ویش خاڵی کردنه‌وه‌ی ئینسانە لە به‌ها ئینسانیه‌كه‌ی بێئیرادهكردنو بێئهرزشكردنێتی له به‌شداری سیاسی‌دا، به‌لای كه‌مه‌وه زه‌وتكردنی جورئه‌تی ئینسانی دوای ئه‌نفاله تا نه‌توانێ به‌جدی بپرسێ تاوانی ئەنفال بۆچی ڕوویدا؟!.