
جیهان له به‌رانبه‌ر شێتایه‌تی مرۆڤدا
جیهان له به‌رانبه‌ر شێتایه‌تی مرۆڤدا
دارا مه‌حمود
derachimen@hotmail.com
ئه‌مساڵیش وه‌ک گشت ساڵانی ڕابردوو به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت و یه‌کێکی تر لهڕێگایه. به‌شێکی زۆر له مرۆڤه‌کانی سه‌رزه‌وی به ئێمه‌شه‌وه وه‌ک نه‌ریتێک به‌چه‌ندان شێوازی جۆربه‌جۆر پیرۆزبایی دهگۆڕینهوهو، وه‌ک هه‌میشه هیوای داهاتوویه‌کی باشتر بۆ یه‌کترو مرۆڤایه‌تی ده‌خوازین.
به‌ڵام داهاتوویه‌کی باشتر چییه..؟ ئایا خواستێکی گونجاوه‌و شیاوی به‌دیهاتنه..؟ خواسته‌کان چین و کێهه له ناویاندا له‌وانی تر گرنگتره…؟
بێگومان خواسته‌کانی مرۆڤ گه‌لێکن و هیچ کاتیش کۆتای‌یان نایه‌ت. چونکه مرۆڤ به‌سروشتی خۆی تێربوونی بۆ نییه. ئه‌مه‌ش له‌سه‌رێکه‌وه مۆتیڤ به‌خشی هه‌ره‌گرنگی پێخۆشبوونی ژیان و سه‌رچاوه‌و هانده‌ری کار‌و چالاکی و داهێنان و پێشکه‌وتنه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه کاتێک مرۆڤ له‌پێناو گه‌یشتن به خواسته‌کانی په‌نا بۆ ههرئامرازێک ده‌بات و ههربایهخێکی له‌پێناودا به‌خت ده‌کات بۆی ده‌بێته یه‌کێک له‌خه‌سڵه‌ته‌کانی وه‌حشیگه‌ریی.
داهاتوویه‌کی باشتر بۆ مرۆڤێکی نه‌خۆش چاکبوونه‌وه‌یه. بۆ برسیه‌ک تێری و بۆ نه‌دارێک دارایی. به‌ڵام بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندێک ده‌وڵه‌مه‌ندیی هه‌رچی زۆرتر..! بۆکۆیلهیهک ئازادی و بۆ ئازادێکیش ئازادی زۆرتر. بۆ بێده‌سه‌ڵاتێک بڕێک ده‌سه‌ڵات و بۆ ده‌سه‌ڵاتداریش ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر. بۆکرێچییهک هه‌بوونی چواردیوارێکی ساده‌و بۆ خاوه‌ن خانووش خانووی باشتر‌و گه‌وره‌تر…
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی سه‌یره. که‌ته‌وای چه‌مکه دووانه‌کانی دژ به‌یه‌ک: باشی و خراپی، جوانی و ناشیرینی، غه‌م و شادی، دڕنده‌یی و میهره‌بانی، مه‌زنی و بچوکی، ساردی و گه‌رمی، ڕه‌شی و سپیه‌تی، تاریکی و ڕووناکی،…وه‌ک بوونێکی حه‌تمی ئه‌و شێوازه له‌خۆیدا حه‌شارده‌دات.
ئه‌وه‌تا به دیوێکدا عه‌قڵ و هۆشی مه‌ودای شوێن و زه‌مان ده‌بڕێت و په‌ی به‌و بوونه‌ی له‌دووری چه‌ندان ملیۆن ساڵی تیشکیهوهیه ده‌بات و به‌دیوێکی تریشدا له‌به‌رانبه‌ر زاڵبوون به‌سه‌ر چه‌ند ڤیرۆس و به‌کتریادا ده‌سته‌وه‌ستانه.
به‌دیوێکدا پلان بۆ ژیانی چه‌ند سه‌ده‌ی داهاتووی خۆی داده‌ڕێژێت و به‌دیوێکی تریشدا ژیانی ئه‌مڕۆی له خۆی تاڵ و ژینگه‌ی وێران ده‌کات.
له‌دیرۆکی چه‌ندان هه‌زار ساڵه‌ی ڕابردووه‌وه ده‌بینین چۆن مرۆڤی سه‌ره‌تایی له‌پێناوی نان، خاک، ده‌سه‌ڵات، باوه‌ڕ… دڕندانه هاوڕه‌گه‌زی خۆی له‌ناوده‌بات و چێژ له ڕشتنی خوێنی وه‌رده‌گرێت و له‌سه‌ر ته‌رمی نه‌یارانی سه‌مای سه‌رکه‌وتن ده‌کات. ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و شتانه پانتایی شه‌ڕو له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌و پاکتاوکردن.. هه‌روا لهبهرفرهیی دایه.
مرۆڤایه‌تی له گوێدرێژه‌وه بۆ فڕۆکه‌و که‌شتی ئاسمانی، له نووشتوو و جادوه‌وه بۆ نه‌خشه‌ی ژینه‌تیکی جه‌سته‌ی مرۆڤ، له ژوورێکی تاریک، گوند‌و گه‌ڕه‌ک و شارێکه‌وه بۆ جیهانی ئینته‌رنێت… ژیانی خۆی گواسته‌وه به‌و هیوایه‌ی ژیانی ئاسانترو بهختڕهشییهکانی که‌متر ببنه‌وه. به‌ڵام مرۆڤ دهستڕهنگینی و عه‌بقه‌رییه‌تی خۆی هه‌ر له‌و پێشکه‌وتنه ئهرێیانهدا نیشان نه‌دا. به‌ڵکو لهشمشێرهوه بۆ چه‌کی ناو‌کی و له مه‌ترسی تاعون و کۆلێراوه بۆ تێکوپێکدانی ژینگه‌و هه‌نگاونان بۆ بنبڕکردنی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی، له به‌کۆیله‌کردنی گروپێکه‌وه بۆ هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و ئاسمانیش هه‌روا به‌هه‌ڵپه‌وه مێشکی خۆی ده‌گوشێت.
مه‌زهه‌ب ده‌بێژێ من له‌لایه‌ن خوایه‌که‌وه په‌یامێکم پێ سپێردراوه که‌له‌سه‌ر هه‌مووانه په‌یڕه‌ویم بکه‌ن، ده‌نا ڕێگایه‌کی جگه له، له‌ناوبردن نامێنێته‌وه. ئیتر ئه‌وه‌ی پێیوایه میکانیزمی به‌دیهێنانی ئه‌و په‌یامه شوومه‌ی له‌ده‌ستدایه ئه‌وه هه‌وڵده‌دات ده‌سته‌به‌ری بکات و ئه‌وه‌ی تریش بۆ ڕۆژێکی دیکه‌ی هه‌ڵده‌گرێت.
له‌نێوان بێ باوه‌ڕان و خاوه‌ن باوه‌ڕاندا داسی گه‌مژه‌یی و جه‌هاله‌ت و خورافات بێ ڕاوه‌ستان گیانی مرۆڤ درهودهکات و نه‌ڕۆژێک خوا‌و نهڕۆژێکیش شه‌یتان خۆی نیشانی که‌س نه‌دا تا لانیکه‌م چه‌ندکه‌س تروسکه ڕاستییه‌ک له‌و درۆیانه‌دا ببیننه‌وه‌و ئیتر پێویست نه‌بێ ئه‌مڕۆ هاواربکه‌ین و بڵێین: ئه‌رێ تاکه‌ی درۆ..؟
ئایدیۆلۆژیا سکولارهکانیش هه‌مان بالۆره به‌ڵام به‌سازێکی تر لێده‌ده‌ن و هه‌ریه‌که مژده‌ی ئه‌وه ده‌به‌خشێته‌وه کهئایدیۆلۆژیای دوایین‌و تاکه هیوای مروڤایهتییه.
که‌چی چه‌وساندنه‌وه‌و به‌کۆیله‌کردن و زۆرداریی… بۆ یه‌ک چرکه‌ساتیش چییه له‌ڕه‌وتی خۆی ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام فوو له‌مۆمی ژیان ده‌کات.
هێشتا شه‌ڕێک له شوێنێک کۆتایی نه‌هاتووه له دوانی تردا ده‌ست پێده‌کات و هێشتا مرۆڤ به‌سه‌ر نه‌هامه‌تی و کاره‌ساتێکدا زاڵ نه‌بووه بهعبقهرییهتی خۆی چه‌ندان نه‌هامه‌تی و کاره‌ساتی تر ده‌خوڵقێنێت..!
ئایا که‌س هه‌وڵده‌دات ئه‌و پرسه له‌خۆی و ئه‌وی تر بکات که ئه‌گه‌ر ههرلهحزهی ژیانی مرۆڤایه‌تی له به‌رانبه‌ر کاره‌ساتێکی سروشتی گه‌وره‌دا، یان له ئه‌نجامی تێکچوونی ژینگه له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌دا.. ڕوو له‌کۆتایی بێت، ئیتر شه‌ڕله‌سه‌ر نه‌وت و شڵه‌ژانی بازاڕه‌کانی بورس، یان بستێک خاک و چۆڕێک ئاو، یان کورسی و پاره‌و خۆشگوزه‌رانی …چ واتایه‌کیان هه‌یه..؟
ئایین، فه‌لسه‌فه، سیاسه‌ت و هونه‌ر… نه پێکه‌وه‌و نه به‌جیا نه‌یانتوانیوه ژیان بخه‌نه سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی که هیوای مرۆڤ خوازیارییه‌تی.
هه‌رکه‌س ته‌نیا گوێی لهبالۆرهی خۆیه‌تی و خۆی به‌مرۆڤ و شایسته‌و مافدار ده‌زانێت و ئه‌وی تریش نا..
تۆ بڵێی جیهان و سروشتی بێ گیان له‌به‌رانبه‌ر شێتایه‌تی مرۆڤدا شتێکی له‌ده‌ست بێت..؟ یان مرۆڤه باش و که‌م ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵپه‌و چاوسووری و ملئه‌ستووری هاوجۆری خۆی، جگه له‌هه‌وڵ و کۆشش موعجیزه‌یه‌ک هه‌بێ ڕزگاری بکات…؟
ئایا ئهوداهاتووه باش یان خراپه‌ی له‌به‌رده‌مماندایه هه‌ر به‌ده‌ستی ئێمه‌ی مرۆڤ به‌دی نایه‌ت. ئایا لێگه‌ڕێین خه‌ڵکانی تر به‌وه‌کاله‌ت بۆ ئێمه‌ی دیاریی بکه‌ن، یان ئه‌رکی هه‌ر یه‌کێک له ئێمه‌یه به‌شداریی له بنیاتنانیدا بکه‌ین…؟