
دادگای باڵای تاوانه‌كان …..عومه‌رمحمه‌د
دادگای باڵای تاوانه‌كان
له‌یه‌كه‌مین دانیشتنی‌دا رێزی له‌قوربانیانی كیمیابارانی نه‌گرت .
عومه‌رمحمه‌د
به‌داخه‌وه تاوانی هه‌ڵه‌بجه كه به‌یه‌كێك له‌تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو ده‌ژمێردرێت، له‌لایه‌ن دادگای عێراقیه‌وه كه به‌دادگای نیشتمانیش ناوزه‌د ده‌كرێت، به خه‌مساردیه‌وه، یه‌كه‌مین دانیشتنی دۆسێكه‌ی به‌رێوه‌برد، بێگومان ئه‌مه‌ش رێزنه‌گرتنه له‌گیانی قوربانیانی ئه‌و تاوانه قێزونهو هه‌ستی شایه‌تحاڵه‌كان، كه هه‌موویان قوربانی ده‌ستی رژێمی ڕوخاوی بهعسو ده‌وڵه‌تی عێراقن، ئهوشایهتحاڵانهی كه چوون بۆ به‌غدا بۆخۆشیو گه‌شتوگوزار نه‌چوون، به‌ڵكو كه‌سوكاری شههیدانو بریاندارانن یان خۆیان بریندارن‌و به‌ر كه‌وتووی چه‌كی قهدهغهگراوی نێوده‌وڵه‌تین له‌لایه‌ن رژێمێكهوه كه ئێستا لهگۆرنراوهو سه‌رانیشی ئێستا ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ن كه له قه‌فه‌زی دادگادا ئاماده‌ن، به‌داخه‌وه دادگای باڵای تاونه‌كان وه‌كو نه‌یتوانی بوو، سه‌رجه‌می تۆمه‌تبارانی تاوانه‌كه ڕاكێشێته به‌رده‌می یاسا، خۆ ده‌یتوانی وه‌رگێرێكی شایسته له‌یه‌كه‌مین دانیشتن‌دا ئاماده‌بكات، نه‌ك پارێزه‌رێكی ناو دۆسێكه (كاك پشكۆ) بهناچاریو خۆبه‌خشانه له‌به‌ر په‌رۆشی دۆسێكه ئه‌ركی وه‌رگێرانیش بگرێته ئه‌ستۆ.
بێگومان ههركهمتهرخهمییهك له‌و دادگایه‌دا، چ له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه بێت، یان له‌لایه‌ن هه‌رتاكێكی ئه‌م وڵاته‌وه، سوكایه‌تیه به قوربانیانی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و رێز نه‌گرتنه له‌هه‌یبه‌تی دادگا‌و دادوه‌ری، چ جای ئه‌وه‌ی خودی دادگاكه، زه‌مینه‌ی ئه‌و بێرێزیه خۆش بكات.
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی دادوهریو سه‌رۆكی دادگا له‌یه‌كه‌مین دانیشتنی‌دا، دۆسێكه‌ی به‌هه‌ند نه‌گرتووه، ئه‌وا هه‌قوایه له‌دوای ئه‌وه‌ی ئاپۆره‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یان بینی له‌شاره‌كه‌ی خۆیاندا، وه‌ك رێزلێنانێك لهقوربانیانیانو پشتیوانی‌و رێزلێنانیش له‌خودی دادگاكه،ئیتر هه‌ڵوه‌سته له‌خۆیان بكهنو به‌بێ هه‌ڵاواردن و به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی به ئه‌ركێكی ئهخلاقیو یاسایی ره‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی دادگاكه بگرنه ئه‌ستۆو دۆسێكه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
بێگومان دادگای باڵای تاوانه‌كان بهگشتیو سه‌رۆكی دادوه‌ران، به‌تایبه‌تی له‌مرۆدا وێرای هه‌لومه‌رجی سیاسی ئالۆزو هه‌موو ئه‌و ته‌نگژه ئالۆزنهی له‌عێراق به‌رێوه‌ده‌چن، ئه‌ركێكی یاسایی‌و مێژوویی له‌ئه‌ستۆیه‌و ههركهم ته‌رخه‌میه‌ك، زه‌ره‌ری مێژوویی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و بۆیه له‌وه‌ها حاڵیكدا مافی خه‌ڵكه به‌تایبه‌تی رێكخراوه‌كان‌و كه‌سوكاری قوربانیان لێی بێده‌نگ نه‌بن، هه‌روه‌ها مافی گه‌لی كوردیشه كه قوربانی تاوانی جینۆسایده. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تاوانه‌كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وله‌تی مه‌ترسیداره‌و دادگاكه ده‌بێت به ئامانهتو به‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا بكات. به‌پێچه‌وانه‌وه مافی خۆمانه لێی بێده‌نگ نهبینو تانه‌ی لێبدهینو سه‌رنجی رای گشتی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی بۆ رابكێشین