به‌لگه‌نامه‌ووێنه‌کانی شۆرشی ئاگری‌داخ له ئێواره‌یه‌کدا…یوسف مه‌نتک
نووسه‌روسیاسه‌ت‌مه‌داری‌کورد‌یه‌لمازچه‌ملیبل،له‌ئێواره‌یه‌کدا رێکه‌وتی ،19،1،2008،بابه‌تی شۆرشی چیای ئاگری داخی له سمینارێک‌دا پێشکه‌شکرد که له‌لایه‌ن کۆمکاری شاری مانهایم ئاماده‌باشی بۆکرابوو.
نووسه‌ر په‌رتوکێکی به‌ناوی (گه‌لی‌داخ بێخودانینه) نوسیووه که‌باس له سه‌رهه‌لدان وشۆڕشی ئارارات ده‌کات که له‌پێنج به‌ش پێکهاتووه،له‌گه‌ل باسکردنی ناوه‌رۆکی کتابه‌که به ئامێری سینه‌ما وێنه‌و به‌لگه‌نامه‌کانی پیشانی ئاماده‌بوان ده‌دا،یه‌ک له‌به‌شه گرنگه‌کانی بابه‌تی په‌رتوکه‌که چۆنیه‌تی ده‌ست که‌وتنی وێنه‌کانی ناو کتابه‌که‌بوو،به‌شه‌کانی نێو په‌رتۆکه‌که:
به‌شی یه‌که‌م/ نووسه‌ر له‌سالی 1950 (ده) چاو پێکه‌وتنی له‌گه‌ل ئه‌وانه‌دا کردووه که به‌چاوی خۆیان سه‌رهه‌لدانی ئاگریان بینیوه‌و به‌شداریان کردووه.
به‌شی دووه‌م/ وێنه‌کانی شه‌ری ئاگری،ئه‌فسه‌رێکی پایه‌به‌رزی هێزه‌ئاسمانییه‌کانی تورک وێنه‌کانی به‌فرۆکه له ئاسمانه‌وه گرتووه شوێنی شه‌روانانی دیار کردووه، دوایی بۆمبارانی شوێنه‌کانیان کردووه که‌ناوی(میرالای نه‌عیم بورکوت) بووه فرۆکه‌وان ولیپرسراوی هێزه‌ئاسمانییه‌کان بووه له کاتی سه‌رهه‌لدانی ئاگریدا، کۆی52 فرۆکه به‌شداریان کردووه له دژی شۆرشی ئاگری،به‌ر له به‌ردبارانکردنه‌کان فرۆکه‌ی که‌شف شوێنی شه‌روانانی کورد وئه‌و شوێنانه‌ی شۆڕشی لێبووه وێنه‌ی کێشاوه،نوسه‌ر وێنه‌کانی له‌رێگای براده‌رێکی کورده‌وه به‌ده‌ست که‌وتووه که‌ناوی مه‌مه‌د بووه،چیرۆکه‌که به‌م شیوه‌یه‌بووه،مه‌مه‌د کچێکی تورکی خۆش ده‌وێت،کچه‌که به مه‌مه‌د ده‌لێت من کۆمه‌له‌ک وێنه‌ی سه‌رده‌می شه‌ری ئاگریم لاهه‌یه، مه‌مه‌دیش وێنه‌کان ده‌بینێ سه‌ر سام ده‌بێ به‌وه‌ی که‌ئه‌م وێنانه بۆ لای ئه‌و کیژۆله‌یه،ئه‌ویش به‌نووسه‌ر ده‌لێ شتێکی وام لای کچه‌کی توورک بینیوه،نووسه‌ریش ده‌لێ قوربانت ده‌بم مه‌مه‌د هه‌رچۆنێکی بێت ئه‌م وێنانه‌م بۆ وه‌رگره له‌م کچه،مه‌مه‌د ده‌گه‌رێته‌وه لای کچه پێی ده‌لێ که ئه‌م وێنانه‌ی بداتێ،ئه‌ویش ده‌لێ‌نا ئه‌وه هی باوکمه به‌میرات بۆم ماوه‌ته‌وه لام زۆر ئه‌زیزه،من شوێنه‌ک وه‌قفه‌ک ده‌که‌مه‌وه ئه‌م وێنانه له وێ داده‌نێم،مه‌مه‌د هه‌ر له‌بیری ئه‌وه‌دا بووه که هه‌ر چۆنێکی بێت ئه‌م وێنانه‌وه‌رگرێ،ئێواره‌یه‌ک کچه‌وکوره ده‌چن بۆئاهه‌نگێک دیاره ئه‌و شه‌وه کچه‌که زۆرده‌خواته‌وه‌و سه‌ر خۆش ده‌بێت،بۆ یه به‌مه‌مه‌د ده‌لێت ئه‌م وێنانه پێش که‌ش به تۆبێت،ئه‌ویش به نووسه‌ر ده‌لێ که وێنه‌کانی هه‌موو وه‌رگرتووه،نووسه‌ریش ده‌لێ باشه تۆ چی له‌م وێنانه‌ده‌که‌ی بیانده‌به‌من،ئه‌ویش وێنه‌کان ده‌دا به‌نووسه‌ر،وێنه‌کان وێنه‌ی فرۆکه‌وانانی تورک،له ئاسمانه‌وه شوێنی دیاری کراوی شه‌روانانی کورد،وێنه‌ی‌ئه‌سیرانی‌کورد‌ژن‌ومنال‌و مه‌لاو شێخ‌وگه‌نجان،نه‌خشه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی که شۆڕشگێرانی کوردی لێ‌یه….هتد،وێنه‌کان به‌رهه‌می دلداری نێوان کورێکی کوردوکچێکی تورک بوون له فه‌وتان رزگاریان بووه.
به‌شی سێیه‌م/ ستران،نووسه‌ر ده‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندن ونوسین وقسه‌کردن به‌کوردی قه‌ده‌غه‌بووه،زۆر له‌مێژووی کورد فه‌وتاوه،به‌لام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌رێگای ئه‌ده‌ب وهونه‌ره‌وه ماوه‌ته‌وه،که کلتوری نه‌ته‌وه‌یی کوردیان له فه‌وتان پاراستوه،یه‌ک له‌وانه‌ش سترانه،نووسه‌ر سه‌د سترانی کۆکردۆته‌وه که‌باس له‌رووداوه‌کانی سه‌رده‌می شۆرشی ئاگری ده‌کات،به‌لام نووسه‌ر (30) سترانی داناوه.
به‌شی چواره‌م/مێژووی سه‌رهه‌لدان(خۆیبوون)نووسه‌ر به ووردی وچروپڕی باس له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی خۆیبوون وسه‌رهه‌لدان ده‌کات تاکۆتایی هاتنی، پێکهاته‌و ئامانج،راهێنانی شه‌روانانی کورد له‌سه‌ر ده‌ستی احسان نوری پاشا، باسی‌دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی کورد،هه‌لدانی ئالای کورد ستان له‌سه‌ر مقه‌رات، که پێکهاتبوو له که‌سک‌و سپی وسۆر،زه‌ردی ناوه‌راستی ئالاکه خره وێنه‌ی هه‌ردوو چیای گه‌وره‌و بچوکی ئاگری داخی له‌ناو کێشراوه به‌ره‌نگی مه‌یله‌و سپی.
به‌شی پێنجه‌م/ناوی شه‌روانانی ئاگری ئاماژه پێده‌کات،ناو وێنه‌و پله‌ی لێپرسراوه‌تیان له شۆڕشدا دیاری ده‌کات،نووسه‌ر سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی کردووه که شه‌ر لێێ رووی داوه،باسی درنده‌یی تورکان ده‌کات که‌چۆن ژنی سک پری کوردیان کوشتووه،سۆڤیه‌ت وئێران وترکیا سێ جار دانیشتوون بۆ تێکدانی شۆڕش،بۆ یه‌که‌م جار بووه ژن به‌شداری له‌شۆرش بکات 50 ژن بوون به‌لام ناوی ده‌یانی تۆمار کردووه،بۆ یه‌که‌م جارله‌و شۆڕشه‌دا گه‌ریلاکان شه‌ری پارتیزانیان کرد،گه‌ریلاکان به‌شێوازی عه‌سکه‌ری راهێنراون،شێخ عبدولقادرسه‌رۆکی محکه‌مه بووه وشه‌ش ئه‌ندامی له‌گه‌لدابووه،رۆژنامه‌یان به‌ناوی (ئاگری) ده‌رکردووه جار هه‌بووه به‌ده‌ست نووسیویانه جاربووه چاپیان کردووه ئه‌رمه‌نییه‌کان ئه‌م کاره‌یان به‌جێ ده‌هێنا،زۆر له‌نه‌ته‌وه‌کانی وه‌ک ئازه‌ری وئه‌رمه‌نی مه‌سیحی به‌شداری شۆڕشه‌که‌یان کردووه،حکومه‌ت سێ جار عه‌فوی داوه بۆ شکست پێهێنانی شۆڕشه‌که به‌لام که‌س گوێی پێنه‌داوه وهه‌وله‌که‌ی حکومه‌ت سه‌ر که‌وتو نه‌بوه،نامه‌ی تایبه‌تیان بۆ احسان نوری پاشا ناردووه گووتویان چی ئه‌تو بخوازی ئێمه ده‌یده‌ین،به‌لام وه‌لامی داونه‌ته‌وه که سه‌کردایه‌تی خۆیبوون ئه‌ویان داناوه ئه‌مانه‌تی ئه‌وان به‌جێ ده‌هێنێ،دواجار به‌قه‌تلو‌عامی کوردان کۆتایی به شۆڕشه‌که ده‌هێندرێ.
نووسه‌روسیاستمه‌دارله‌چه‌ند دێرێکدا:یه‌لماز چه‌ملیبل له سالی 1938 له بایه‌زید له دایک بوه هه‌نده‌سه‌ی میکانیکی ته‌واو کردووه، ئه‌ندامی پارتی سۆسیالستی کوردستان بووه‌به‌م تۆمه‌ته‌ش ده‌گیرێ‌له دوازده‌ی ئه‌یلولی 1980 تاسالی 1986له زیندان دا ده‌بێ، 6 ساله له ئه‌لمانیادا ده‌ژی،چوار په‌رتوکی هه‌یه به‌ناوی کاروانی یه‌که‌م به‌تورکی،کوردکاڤ به‌تورکی،گه‌لی داخ بێ خودا نینه به‌کوردی وتورکی،گولێ وه‌ره بن تویان کورته چیرۆک به‌کوردی.
/ئه‌لمانیا