پێویستی ئایدۆلۆژیای سیاسی نه‌ک گوتاری ئایدیۆلۆژیای …. ئازاد به‌کر
پێویستی ئایدۆلۆژیای سیاسی نه‌ک گوتاری ئایدیۆلۆژیای …. ئازاد به‌کر
تێگه‌یشتن له چه‌مکی ئایدیۆلۆژیا وه‌ک توێژێنه‌وه له زانستی فیکر و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له مارکسه‌وه فێربووین، "ڕۆشنه کۆڵێک تیۆر و ڕه‌خنه ناتوانێ جێگای پراکتیک بگرێته‌وه، هیچ هێزێکی ماددی نوێش دروست نابێت گه‌ر هێزێکی ماددی تر لای نه‌بات، به‌ڵام تیئۆری خۆی ده‌بێته هێزێکی ماددی کاتێ جه‌ماوه‌ر ده‌ستی پێوه‌ده‌گرێت. ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیش له بنه‌ڕه‌تدا پراکتیکه، هه‌موو ئه‌و نهێنیانه‌ی لای سۆفیگه‌ر و ڕوحانیه‌کان نادیار‌و لێڵن، ده‌کرێ چاره‌سه‌ری ژیرانه‌ی له پراکتیکی مرۆیانه‌ی تێگه‌یشتن و ده‌رک پێکردندا بۆ بدۆزرێته‌وه". ئایدۆلۆژیا ڕوانینێکی تیۆریه و شێوازێکی تایبه‌ته له بیرۆکه‌ی ژیانی مرۆڤ، ڕۆشنبیرییه له زانست و فه‌لسه‌فه و ئایین و ئه‌ندێشه، ئایدیۆلۆژیا مه‌زهه‌بێکی فیکرییه بۆ شیکاری دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه ئاڵۆزه‌کان له ڕوانگه‌یه‌کی لۆژیکییه‌وه، سیسته‌م و ڕێبازێکی باڵا و گشتگیره له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی تیئۆری ئابووری و سیاسی، کۆمه‌ڵه بیروباوه‌ڕێکی تایبه‌تی هه‌ر تاک و ده‌سته‌و تاقم و حیزبێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه. تاقیکردنه‌وه‌کانی مێژوو پێمان ده‌ڵێن هه‌ر حیزب و کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوێک ئایدیۆلۆژیای تایبه‌تی خۆیان نه‌بوو به‌ره‌و نه‌مان و پوکانه‌وه ده‌چن، هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاڕاسته‌یه‌کی ئایدیۆلۆژی دووره‌په‌رێز ڕابوه‌ستێ ناتوانێ ئاینده‌یه‌کی پرشنگداری هه‌بێت و له پهراوێزداههڵدهسوڕێ و کاڵده‌بێته‌وه، ناتوانێ تازه‌گه‌ری زانستی و تیۆری پراکتیکی له ڕیشه و ناوهرۆکیدا بکات، بگره ده‌بێته ڕێگر له هه‌موو پێشکه‌وتنخوازی و گۆڕانکاریه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریدا. هه‌موو ڕێکخراوێکی خاوه‌ن ئایدیۆلۆژیای سیاسی به‌دوای پێکهێنانی سیسته‌مێکی سیاسیه‌وه‌یه که‌له ئایدۆلۆژیاکه‌یدا به‌رنامه‌ی کارکردنی ڕۆشنه، هه‌ر ئایدۆلۆژیایه ناکۆکیه سیاسی و چینایه‌تیه‌کان دیاریده‌کات. شێوازه‌کانی ئایدیۆلۆژیا و ڕۆڵیان له کۆمه‌ڵگاکاندا وه په‌یوه‌ندییان به به‌رژوه‌ندی چینه‌کانه‌وه چۆنه؟ بۆ ڕاڤه‌کردنی ئایدیۆلۆژیا، ده‌بێ ههڵوێستکاری له کرۆکی ناکۆکی نێوان چینه‌کاندا هه‌ست پێبکه‌ین. ده‌بێ بزانین تا چ ڕاده‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پڕ له چه‌وسانه‌وه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه، تاچ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه پێگه‌یشتوو و سوودبه‌خش و پڕ به‌رهه‌مه بۆ چینه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه. له قۆناغه‌کانی کێشمه‌کێشی نێوان چینه‌کاندا شێوازی جۆراوجۆر له ئایدیۆلۆژیا هاتنه کایه‌وه و کاریانکرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ئایدیۆلۆژیا بۆ تێگه‌یشتنێکی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی چۆن ده‌بێت؟ به چ شێوازێک میزاجی ئایدۆلۆژی ڕێ و گوزه‌رده‌کا و سه‌رده‌که‌وێ؟ لێره‌وه ده‌توانین ئه‌و مه‌سه‌لانه بزانین که گرنگیان له فه‌لسه‌فه‌ی ئایدۆلۆژیای سیاسی‌دا هه‌یه نه‌ک ته‌نیا له گوتاری ئایدیۆلۆژیانهدا، ئه‌مه که‌مترین هه‌وڵێکه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و چه‌مکه‌ی ده‌مانه‌وێ باسی لێوه بکه‌ین. چۆن له ژیانمان تێبگه‌ین، به چاوپۆشی له هه‌ستکردنمان، له‌و شێواز و چوارچێوانه‌ی له ئه‌زموونه‌کاندا وه‌ریده‌گرین که به‌شێکی دانه‌بڕاوه‌ن له ژیانمان، هه‌ر هه‌نگاوێک که ئێمه ده‌ینێین له شێوه و جۆر و مانا و مه‌به‌سته‌که‌ی ئاگادار ده‌بین. له سه‌رمایه‌داریدا به‌شێکی زۆری ئه‌م ئاگایی یه له‌لایه‌ن بیر و بۆچوونی ناسراو به ئایدیۆلۆژیای بۆرژوازی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه. ته‌نیا ڕێگایه‌ک بۆ به‌رهه‌مهێنانی سامانی سه‌رمایه‌داری به‌هۆی بنچینه‌ی به‌رهه‌م هێنانی کاڵاوهیه، له ناو پڕۆسه‌ی بازاڕی ئاڵوگۆڕ و دارایدا، ئامێر و پێویستیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و کارخانه‌کان سه‌رمایه‌داری خاوه‌نیه‌تی، بۆ ده‌ستکه‌وتنی قازانج به‌کاریده‌هێنێ نه‌ک له‌به‌ر گرنگی و بایه‌خی کاڵاکه، وه کرێکارانیش ناچارن هێزی کاریان هه‌رزان فرۆش بکه‌ن به‌رانبه‌ر به‌کرێیه‌ک که وه‌ریده‌گرن. ئه‌م شێوازه له په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان پێویستی به کۆمه‌ڵێک مه‌رجی دامه‌زراوه‌یی گه‌شه‌ی ئابووری له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، وه‌ک بیر و ئایدیۆلۆژیا که به‌رهه‌مهێنان ده‌کاته کاڵایه‌کی بنه‌ڕه‌تی و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه، به دروستکردنی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. سه‌رمایه‌داری ڕاسته‌وخۆ په‌ره‌ی به‌زۆر لایه‌نی جۆراوجۆرداوه، ده‌زگاکانی کارگێڕی و یاسایی دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری خۆی له ده‌وڵه‌تدا ڕێکبخات، وه سه‌رکوتی هه‌رجۆره نه‌یارێک له‌ڕووی سیاسی و ئابووریه‌وه ده‌کات که دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتداربێت ، که‌ئه‌مه‌ش گرنگترین و نزیکترین ڕێگایه بۆ که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه، ده‌وڵه‌ت ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێ له بازاڕی سه‌رمایه‌دا و کۆمه‌ڵگه به‌و ئاڕاسته‌دا ده‌بات و ڕێکده‌خات. به‌ڵام تاقیکردنه‌وه‌کانی مێژوو فێریکردین ناکۆکیه‌کانی ناوخۆی ئه‌م ڕژێمه هه‌موو کات له‌زیادبووندایه و ململانێکان ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر قووڵده‌بنه‌وه و په‌ره‌ده‌سێنن، چینی زۆرلێکراو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر چینی سه‌رمایه‌و ده‌وڵه‌ته‌کانیان به‌ڕاوه‌ستاوی بوه‌ستنه‌وه و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، هه‌میشه په‌نایان بردۆته به‌ر ئایدیۆلۆژیا بۆ کۆتاییهێنان به‌و دۆخه پڕ چه‌وسانه‌وه و کێشمه‌کێشه‌ی که له سایه‌ی ڕژێمی سه‌رمایه‌داریدا هاتۆته کایه‌وه، بهڕهخنهگرتنی له سیسته‌می باو و به‌خستنه ڕووی ئه‌لته‌رناتیڤی خۆیان بۆ ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری. کاتێک مارکس ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی ئایدۆلۆژیای بۆرژوازی ده‌کات، ئاشکرایه که ڕه‌خنه‌ی ئه‌و له سه‌رمایه و ڕژێمی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌تی، ڕه‌خنه‌ی ئه‌و له که‌مینه‌یه‌که که هه‌موو موڵک و سامانی کۆمه‌ڵگه‌یان بۆخۆیان قۆرخکردووه، له‌سه‌ر ڕه‌نجی شانی چینی کرێکار درێژه به‌ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن. سه‌رده‌مانێک له ئه‌وروپادا بیرمه‌ند و ڕۆشن فیکری گه‌وره، خاوه‌نی که‌سایه‌تی بیر و هه‌ستی قووڵ‌و به‌هێز هاتنه کایه‌وه ، بلیمه‌ت و خاوه‌ن خوێندنه‌وه‌یه‌کی فراوان، که هه‌موو ڕه‌وه‌نده‌کانی زانست و فیکریان ده‌رک پێ‌کردبوو. وه له‌بیرکردنه‌وه‌یاندا زۆرشتیان ده‌پێکا، له هه‌مووی گرنگتر خۆیان نه‌کردبوو به کۆیله‌ی ئاسۆیه‌ک که بۆرژوازی نوێ دایمه‌زراندبوو. به‌پێچه‌وانه‌وه گیانی جووڵانه‌وه و به‌رهه‌ڵستی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان تێدابوو، که تاڕاده‌یه‌ک زۆر که‌سانی کۆتکردبوو، به نووسین و قسه و کرده‌وه قه‌ڵایه‌کی پته‌وی خه‌بات و تێکۆشان و داهێنه‌ری ئایدیۆلۆژیای چینایه‌تی و ڕه‌خنه‌گری هه‌موو بیرێکی زاڵی بۆرژوابوون. ئه‌مانه له پشت به‌ستنیان به چوارچێوه‌یه‌کی مێژووکردی پێش خۆیان توانیان ئازادی بیرێکی پرشنگدار به‌ده‌ست بهێنن، جێ په‌نجه‌ی قووڵی خۆیان به مێژووی فیکر و فه‌لسه‌فه‌وه بنێن و وێنایه‌کی نوێ له ئایدیۆلۆژیای چینی چه‌وساوه بده‌نه ده‌سته‌وه و شۆڕشێک له‌بواری تیئۆری زانست و زانیاری چینایه‌تیدا به‌رپابکه‌ن. کرۆک و ناوه‌خنی ئه‌و تیۆریه‌ش کێش و بایهخێتی له ڕۆچوونی ئه‌و میتۆده‌دا به مێژوویه‌کی پڕ له ناکۆکی و کێشمه‌کێشی چینایه‌تیدا، له په‌یوه‌ندیه ئاوهژووهکانی نێوان دوو دونیا بینین‌دا، له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان قووڵایی و ڕوخساری ده‌ربڕین و هۆشمه‌ندی و ئاگایی له وه‌ستانه‌وه به‌وپه‌ڕی هۆشیاری و ووریاییه‌وه به‌رانبه‌ر که‌موکوڕی ناتهواویهکاندا، هه‌ر ئه‌و هۆشمه‌ندییه بیرمه‌ندانی گه‌یانده په‌یوه‌ندیه ڕاست و دروسته‌کان بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵگاکان. که‌واته ئایدیۆلۆژیا ئاگایی و هۆشمه‌ندییه له بنه‌ڕه‌ت و ناوه‌رۆکی پڕۆژه‌یه‌ک له په‌یوه‌ند ڕاستی و واقیعدا. مارکس ووته‌نی فه‌یله‌سوفه‌کان جگه‌له شیکردنه‌وه‌ی مێژوو به‌چه‌ند ڕێبازێکی ئایدۆلۆژی جیاواز هیچی تریان نه‌کرد، به‌ڵام خۆی ڕزگاربون له ئایدۆلۆژیایه‌ک که پێچه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیه واقعیه‌کان بێت، پێچه‌وانه‌ی ئاستی هۆشمه‌ندی خه‌ڵک بێ له بوونی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، هه‌ر ئه‌و بوونه کۆمهڵایهتیهشه که ئاگاییان له ئایدیۆلۆژیای نوێ دیاریده‌کات. وه مارکس شۆڕشێکی مه‌زنی ڕیشه‌یی له ڕاستای زانستی مێژوویی ئایدۆلۆژی بۆ مرۆڤ هێنایه کایه‌وه و بزوێنه‌ری پایه‌یی ئه‌و شۆڕشه زانستیه‌ی مێژوو زانستی مێژووی مارکسیزم بوو، که مێژووی مرۆڤایه‌تی له لنگه‌وقوچی هه‌ڵسانه‌وه و له‌سه‌ر پێی زانستی مێژوو ڕایگرت، به هه‌وڵی مارکسی بلیمه‌ت له بواری په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ماددیه‌وه تیۆریه‌کی شۆڕشگێڕانه له‌دایک بوو، واته له‌سه‌ر بنچینه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌م هێنان، بزوێنه‌ری مێژوویی چینایه‌تی مرۆڤ له‌سه‌ر کێشمه‌کێشی چینایه‌تی دامه‌زرا. ماتریالیزمی مێژووی، نه‌ک ته‌نیا مێژووی چینایه‌تی پرۆلیتاریایه به‌ڵکو زانستێکی مێژوویشه، وه هه‌روه‌ها ئایدیۆلۆژیای شۆڕشگێڕانه‌ی چینێکه، پێچه‌وانه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کانی تر مارکس به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه ماتریالیزمی دیالکتیکی شیکردۆته‌وه، مارکس دنیای ته‌نیا له شیکردنه‌وه‌دا نه‌ده‌بینی به‌ڵکو له گۆڕیندا ده‌یبینی و ڕێگای شۆڕشگێڕانه‌ی کێشمه‌کێشی چینایه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه خسته‌به‌رده‌م پرۆلیتاریا، به‌وه‌ی که پرولیتاریا ته‌نیا چینی شۆڕشگێڕی کۆمه‌ڵایه‌تیه، وه چه‌مکی حیزبی شۆڕشگێڕی پڕۆلیتاریای هێنایه ئاراوه، واته هۆشیاری مێژوویی چینایه‌تی پێشکه‌ش به بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری شۆڕشگێڕکرد و شۆڕشێکی له زانیاری و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رپاکرد. ئێستاش زۆربه‌ی زانایانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌م زانسته له قۆناغی گه‌شه و پته‌وی و نوێ بوونه‌وه‌دایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زیاتر له سه‌ده‌یه‌کی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، هه‌تاکو بۆ زانایانی جیهانی سۆسیۆلۆژیش گرانه بتوانن له کاتی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا ده‌ستیان له میتۆد و ئایدۆلۆژیای مارکسیزم ببێته‌وه. تا ئێستا شتێک له ناخی ئینسانه‌کاندا هه‌یه پێی دووترێ دۆزی به‌ئه‌رکی خۆزانین و ئیلتزام بهچهمکێکهوه که به ئایدیۆلۆژیا ناوزه‌ند ده‌کرێ، که‌ناکرێ هه‌رکه‌سێکی ڕۆشنبیر و سیاسی و مرۆڤ دۆست خۆی لێ ببوێرێ، ئه‌م ڕه‌وشته‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیر و بۆچوون و بڕوا له به‌شداریکردنی ژیانی سیسته‌می فیکری تاکدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پڕۆژه‌یه‌کی باڵاتر و فراوانتر له گه‌شه‌ی ڕۆشبیری. ئه‌و قسانه‌ش که له‌باره‌ی کۆتایی هێنانی ئایدیۆلۆژیاوه ده‌کرێ خۆی لایه‌نگرییه له ئایدۆلۆژیایه‌کی تر، که ئه‌مه‌ش زۆر به‌ڕوونی دیاره سه‌ر به چ ئایدیۆلۆژیایه‌کی سیاسی و چینایه‌تیه. له مێژه کێشمه‌کێش و به‌ربه‌ره‌کانی له نێوان دوو ئایدیۆلۆژیادا هه‌یه، نه‌زمی نوێی جیهان و گڵۆباڵیزمه‌که‌ی په‌یوه‌ستن به چوارچێوه‌یه‌کی ئایدیۆلۆژییهکهوه که ئه‌ویش ئایدیۆلۆژیایی سه‌رمایه‌داری کۆڵۆنیالیزمه، که له ئه‌نجامی لاوازی و سستی هێزی ئایدیۆلۆژیایی پرۆلیتاریدا، ئه‌م ته‌رزه له ئایدیۆلۆژیایی بۆرژوازی ده‌ستی به‌سه‌ر جیهاندا گرتووه. له هه‌مووی سه‌یرتر هه‌ڵگرانی بیری کۆتایی ئایدیۆلۆژی سیاسی هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێکیان نییه جگه له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی بیری بۆرژوا و به تاقانهکردن و پیرۆزمانهوهی ئه‌م نه‌زمه دژ به شۆڕش و گۆڕانکاری و ئازادی و یه‌کسانییه‌ی جیهانی له تراژیدیادا ڕاگرتووه. به‌ئاسانی ناتوانین ئه‌م دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تیه له ئایدیۆلۆژیایی سیاسی ڕوتکهینهوه و تێڕوانین و ڕه‌خنه‌ی فیکریمان وه‌ک که‌سێکی سیاسی و ڕۆشنبیر بێ ئایدیۆلۆژیای سیاسی هه‌بێت، بۆچونه گۆڕه‌پانی خه‌باتی چینایه‌تی ده‌بێ چه‌کی چینایه‌تی که ئایدیۆلۆژیایی مارکسیزمه به‌ئاگاییه‌وه به‌کاربێنین بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای چه‌وسێنه‌رانه و پێدانی هۆشیاری ڕاسته‌قینه بۆ به‌رگریکردن له مافی ئینسانه‌کان و ڕزگاربوون له چه‌وسانه‌وه. خاڵێکی گرنگ ئه‌وه‌یه که ئایدیۆلۆژیا ناکۆکی و کێشمه‌کێشه‌کان به‌رهه‌م ناهێنێ هه‌رچه‌نده ئایدیۆلۆژیاکان جیاوازبن به‌ڵکو ئه‌وه ناکۆکیه چینایه‌تیه‌کانه که ئایدیۆلۆژیا ووردبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌کات بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ. پێناسه‌ی مارکسیانه بۆ ئایدیۆلۆژیا له‌ده‌ربڕینی گشتی یان چه‌مکێکی ته‌نیادا فراوانه، شێوازی ئاگایی کۆمه‌ڵاتییه له ده‌ربڕین سه‌باره‌ت هاوتایی سه‌رخان و ژێرخانی کۆمه‌ڵگه، وه ده‌رکه‌وتنی شێوازی بیروباوه‌ڕی دیاریکراوی سیاسی جیاواز په‌یوه‌ست به بنیاتنانی جۆرێک له یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ سروشتی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کان و شێوه‌ی ناکۆکیه‌کان که له ئایدیۆلۆژیای مێژوو و ئاگایی چینایه‌تیدا هاتۆته‌کایه‌وه. ڕوانگه‌ی ئایدیالیستی و ماتریالیستی بڕێنهرهوهی چه‌مکی ئایدیۆلۆژیایه، واته ئایدیۆلۆژیا به ئایدیۆلۆژیا وه‌ڵام دهدرێتهوهوچهمکی ئایدیۆلۆژیای ماتریالیستی هه‌ر زیندوو ده‌مێنێته‌وه.
1ی ژه‌نیوه‌ری 2009
تێبینی : بیرۆکه‌ی ئه‌م نوسینه سه‌رنجی خۆمه له‌سه‌ر ووتاری هێندێک نووسه‌ر که له‌ڕۆژنامه‌و پێگه ئه‌له‌کترۆنی و میدیاکاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه، گوایه پاگه‌نده‌ی کۆتایی و نه‌مانی ئایدیۆلۆژی سیاسی ده‌که‌ن و بۆ خۆشیان هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێکی ئینسانیان نیه.