ئازار
Closed
هۆنراوەی : فەرەیدون موشیری…
وەرگێڕانی: د. ناێح قەرەداخی…
نازانم و
-ئەمەش مایەی ئەشكەنجەیەكی سەختمە-
كە بۆ مرۆڤ، ئەم دانایە،
پەیامبەرە
لە هەوڵیدا:
-كە لەرادەی موعجیزەشی رەت كردووە-
كەچی پەیی بە موعجیزەی خۆشەویستی نەبردووە،
لەبەر چییە؟
***
لەبەر چییە
كە هێشتاكە
میهرەبانیی نەناسیوە؟
وە نازانێ لەتوێی زەردەخەنەیەكدا
چ شتگەلی سەرسورَهێنەر شاراوەیە!
***
من لام وایە، لەم دنیایە
چاك بوون –بە خوا- لە گشت شتێ ئاسانترە
وە ناشزانم،
بۆچی مرۆڤ،
بەم رادەیە
لەگەلأ چاكی
بێگانەیە.
ئەمەش مایەی ئەشكەنجەیەكی سەختمە!
*****