ئایا کورد هه‌یه له‌ئه‌وروپا هۆمۆ بێت؟
ئایا کورد هه‌یه له‌ئه‌وروپا هۆمۆ بێت؟
ئه‌و ده‌مه‌ی پیاوان ئاوێزانی یه‌کتر ده‌بن
بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید
له‌كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی هۆڵه‌ندی سیسته‌م دیمۆكرات‌و له‌هه‌ندێ وڵاتانی ڕۆژئاوادا دیارده‌ی "هۆمۆسێکسوالیتی"، هاوڕه‌گه‌زبازی، یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ی كه له‌كه‌ناڵه‌كانی تهلهفزیونو ڕادیۆو گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كان، له‌كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا بایه‌خی گه‌وره‌ی پێده‌درێت، به‌زمانێكی ڕوون‌و ئاشكرا له‌لایه‌ن پسپۆڕ‌و شاره‌زاو حیزبه سیاسیه‌کانه‌وه باسی قوڵ‌و لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ. مه‌به‌ست لههاوڕهگهزبازی ئه‌وه‌یه: كه‌سێك ههستو ئاره‌زوو خۆشه‌ویستی بۆ هه‌مان ڕه‌گه‌زی خۆی هه‌بێت، واته ههستو مه‌یلی كوڕێك بۆ كوڕێكی دی، یان ههستو مه‌یلی كچێك بۆ كچێكی دی.
ئه‌م دیارده‌یه مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه له‌هه‌موو کۆمهلگایهکداو له‌هه‌موو چین‌و توێژه جیاجیاکاندا به‌دیده‌کرێت. گه‌رچی به‌هاتنی ئایینه ئاسمانیه‌کان (جوله‌که، مهسیحو ئیسلام) هاوره‌گه‌زبازی بهکرداریکی قێزهونو نه‌شیاوو نه‌فره‌تلێکراو سه‌یرکراوه، به‌ڵام مرۆڤ به‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجامیداوه.
ئاشکرایه بیروبۆچوون له‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زبازی وه‌ک دیارده‌یه‌کی دزێوی کۆمهڵایهتیو مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌سانی هاوڕه‌گه‌زبازدا هه‌روه‌ک خۆی نه‌مایه‌وه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ گۆرانی کۆمه‌ڵگاداو هاوکات لێکۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆردا، بیروبۆچوونی کۆمه‌ڵگاش به‌رامبه‌ر دیارده‌که‌و که‌سانی هاوڕه‌گه‌زبازدا گۆڕا. گۆڕانه‌که‌ش له‌لایه‌ک له‌ڕوی یاسا‌و له‌لایه‌کیدی لایه‌نی کهلتووریو کۆمهڵایهتیو سایکۆلۆژیدا بوو.
بۆ نمونه له‌سه‌ره‌تای ساڵانی سه‌ده‌ی ڕابوردودا، لههۆلهنداو له‌زۆر ولاتانی تری ئه‌وروپادا هۆمۆسکسوالیتی ئه‌و دیارده‌یه بوو که به‌کردارێکی نائاسایی‌و ناسروشتی ده‌بینرا. هۆمۆکان نه‌ک هه‌روه‌ک لاده‌رو تێکچوو یان نه‌خۆش سه‌یرده‌کران. به‌ڵکو به‌چاوی سوک‌و نزم‌و به‌دڕه‌وشت ته‌ماشا ده‌کران. نه‌ک هه‌ر له‌شوێنه گشتی‌و تایبه‌تیه‌کاندا جیاکاری ده‌کران، به‌ڵکو ڕووبه‌روی توندوتیژی جه‌سته‌و ده‌روونی ده‌بونه‌وه. لێره‌وه هه‌ندێک له‌پسپۆران بۆ چاره‌سه‌ری هۆمۆ پێیان وابوو گه‌ر که‌سه‌که بخرێته شوێنی تایبهتو له‌ژێر چاودێری پزیشکی ده‌رونیدا، یاخود له‌ڕێی ئینستووتی تایبه‌تی سه‌رله‌نوێ په‌روه‌رده بکرێنه‌وه، ئیدی که‌سه‌که به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌که یاخود گرێ ده‌روونیه‌که‌ی زاڵ دهبێتو کێشه‌که‌ی نامێنێت. بۆ نمونه شاعیری لاوی هۆله‌ندی هانس لۆدایزن 1924_ 1950 که له‌خێزانێکی ئۆرستۆکراتدا چاوی کردۆته‌وه، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی لاوێتیه‌وه کورێکی نامۆ بوه‌و ئاره‌زوی تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ کچدا نه‌بوه. به‌ڵکو مهیلو ئاره‌زوی بۆ کور هه‌بوه، هه‌رچه‌نده باوکی بۆ خوێندن ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریکای ده‌کات، به‌ڵام له‌نیویۆرک بهژیانیکی تر ئاشنا دهبێتو خوێندنی پێته‌واو ناکرێت، ئه‌ویش پراکتیزه‌کردنی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کوڕا ده‌بێت. ئه‌م لاوه له‌لایه‌ک له‌گه‌ڵ خودی خۆی ده‌که‌وێته ململانێیه‌کی ئاڵۆز‌و گه‌وره‌وه، به‌ڕه‌نگاری کێشه‌ی ناسنامه ده‌بێته‌وه، به‌جۆرێک تووشی خهمۆکیو گۆشه‌گیری ده‌کات. له‌لایه‌کیدی کێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ده‌بێت. به‌چه‌شنێک باوکی ده‌یه‌وێت له‌رێگای پزیشکی ده‌روونی کێشه‌ی هانسی لاو چاره‌سه‌ر بکات. هه‌ربۆیه هانس وه‌ک نه‌خۆشێک ره‌وانه‌ی پزیشکێک ده‌کرێت. ههلوێستو ڕه‌فتاری باوکی، هه‌ستی توره‌ییو بێزاری له‌ناخی هانسدا زیاد ده‌کات که لههۆنراوهکانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. ئه‌و هۆنراوهیهشی بۆ پزیشکه ده‌روونیه‌که‌ی پرۆفیسۆر کارب نوسیوه. به‌واتایه‌کی تر هۆمۆ بوون له‌و کاته‌دا کێشه‌یه‌کی گه‌وره بووه، کۆمه‌ڵگا قبوڵی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها شاعیری شۆڕشگیری چه‌پی ئیسپانی گارسیا لۆرکا (1898-1936) که له‌شه‌ڕی ناوخۆی ئیسپانیادا کوژرا، چه‌ندین شانۆگه‌ری نوسیوه، هۆمو بوو. بیروبۆچونی جیا هه‌یه له‌سه‌ر کوشتنه‌که‌ی، هه‌یه ده‌ڵێ که مه‌سه‌له‌ی هۆمۆ بونه‌که‌ی مۆتیفی کوشتنی بووه. ئیسپانیاش ئه‌و وڵاته‌یه که که‌لتووری مه‌چۆ Macho ، زۆر خۆ بهنێرزان باڵاده‌ست بووه، ساڵانێکی زۆر دژایه‌تی هۆمۆیان ده‌کرد.. به‌لام ئه‌وانیش له‌سالی 2005، یاسای هاوسه‌رگیری هۆمۆیان دانا.
دیاره له‌ئه‌نجامی جوڵانه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازیی هۆمۆکان له‌هۆله‌ندا، ده‌ستکه‌وتی گرنگ‌و بایهخدارییان به‌ده‌ستهێنا. دیارده‌که گرنگی پێدرا، ئیتر له‌ساڵانی هه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابوردو بیر‌و بۆچوونی نه‌گه‌تیف له‌سه‌ر هۆمۆ گۆڕاو کراوهییو تۆلهرانسی کۆمه‌ڵگا بۆ دیارده‌که په‌ره‌ی سه‌ندو بابه‌ته‌که وه‌ک تابو سه‌یر نه‌ده‌کراو بیر‌و بۆچوونه‌كان پله به‌پله گۆڕانکاری به‌سه‌رداهات.
که‌سی هاوره‌گه‌زباز چیتر وه‌ک که‌سێکی نه‌خۆش یان لاده‌ر سه‌یر نه‌ده‌کراو به‌ڵکو پسپۆره‌کان پێیانوابوو که هاوره‌گه‌زبازی پێدراوێکی سروشتیه‌و مهیلو ئاره‌زوی که‌سه‌که بۆ ڕه‌گه‌زی خۆی، له‌ناو خودی که‌سه‌که خۆیه‌تی نه‌ک وابه‌سته‌ی فاکته‌ره
ده‌ره‌کیه‌کانه. لێره‌وه هۆمۆ وه‌ک که‌سانی ئاسایی سه‌یر دهکرێنو خاوه‌ن مافن، له‌وه‌ش بترازێت مافی دروستکردنی ژیانی هاوسه‌رگیریان پێدراو له‌ساڵی 2001 هۆمۆ ده‌توانێت به‌ڕه‌سمی ژیانی هاوسهرگیریو پێکه‌وه‌ژیان لههۆلهندادا دروست بکات، له‌به‌لجیکا له‌ساڵی 2003 دوابه‌دوای ئه‌وانیش چه‌ند وڵاتێکی تریش هه‌مان یاسایان دانا.
سه‌ڕه‌رای پشتگیرکردنی هۆمۆ له‌لایه‌ن ده‌زگا حکومی‌و ناحکومیه‌کانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، هێشتا زۆرێک له‌پیاوانی ئایینی مه‌سیحی دژی کرداری سێکسی هاورهگهزبازین، وه‌ک لادانێک یان برینێک باسی ده‌که‌ن.
پاپای فاتیکان Benedictus XVI له‌وتاری ئه‌م جاره‌یدا ووتی " مرۆڤایه‌تی ده‌بێت لههۆمۆسێکسوالیتی و ترانسسێکسوالیتی* بپارێزرێت، هه‌ر وه‌ک چۆن جه‌نگه‌ڵ له‌کاره‌ساتی باران ده‌پارێزرێن، مرۆڤیش وه‌ک بوونه‌وه‌رێک که‌متر پێوستی به‌پارێزگاری نیه، کڵێسا ده‌بێت، مرۆڤه‌کانی خۆی بپارێزێت".
لێره‌وه سیاسه‌تمه‌نداران، مرۆڤ دۆستان‌و پشتیوانانی مافی مرۆڤ لههۆلهنداو ولاته‌کانی تری ئه‌وروپا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م گرژی‌و کێشه‌یه‌ی نێوان کڵیسهو هۆمۆکان له‌ڕیگه‌ی یاسای مافی مرۆڤه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ساڵی 2001، ئیمامی مه‌غریبی خه‌لیل ئهلمومنی له‌وتارێکی ڕۆژی هه‌ینی له‌ڕۆته‌ردام له‌باره‌ی هۆمۆسکوالیتی وتی: "هۆمۆ سکسوالیتی نه‌خۆشیه‌و وه‌ک درمێک وایه بڵاوده‌بێته‌وه، زه‌ره‌رمه‌نده بۆ کۆمه‌ڵگا".
ئه‌م وتاره‌ی ئیمام بووه هۆی بریندارکردنو ڕوشاندنی هه‌ستی هه‌زاران هۆمۆ، ئه‌وه بوو له‌هه‌مو لایه‌که‌وه دهزگاکانو ڕیکخراوه‌کان سکاڵایان دژی ئه‌م ئیمامه تۆمار کرد، مشتومڕی زۆر کرا که له‌هۆله‌ندا دهریکهنو ڕه‌وانه‌ی مه‌غریبی بکه‌نه‌وه!
هه‌ندێک پێیانوابوو که په‌ره‌سه‌ندی ئیسلام له‌هۆله‌ندا مه‌ترسیداره بۆ ژیانی هۆمۆ، چونکه هه‌ر خه‌ریکی چاندنی ڕق‌و کینه‌و جیاکاریین.. له‌مروه‌وه دیارده‌ی جیاکاری‌و به‌کارهینانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر هۆمۆ چووه ناو ئه‌جندای سیاسی ده‌وڵه‌ته‌وه‌و بووه به‌شێكی گرنگی گفتوگۆ سیاسیه‌كان. له‌پاش لێكۆڵینه‌وه له‌شاره گه‌وره‌کان ئه‌وه ده‌ركه‌وت، كه زهبروزهنگو سوکایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌م گروپه به‌رده‌وامه، كێشه‌یه‌كی گشتی سه‌رانسه‌رییه‌و ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیاره له‌چاره‌سه‌ر كردن‌و قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌م كێشه‌یه.
ئه‌م دیارده‌یه، به‌جۆره جیاجیاكانیه‌وه جا چ توندوتیژی فیزیكی بێ (ئازار گه‌یاندنی به‌جه‌سته‌ی هۆمۆکه ، چ ده‌روونی بێت وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌و سوكایه‌تی پێكردن، به‌كارهێنانی ووشه‌ی ناشرین، بایه‌خی پێدراو لێکوڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کرا. لهڵیکۆڵینهوهیهک که* له‌زانکۆی ئه‌مستردام ئه‌نجامدراوه، ده‌رکه‌وتوه ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌مسته‌ردام دژی هۆمۆنو شه‌ڕ بههۆمۆ ده‌فرۆشن ئه‌و گه‌نجانه‌ن که له‌ته‌مه‌نی
17 -25 ساڵیدان. 36 %ی تاوانباره‌کان هۆلهندیو مه‌غریبین. هه‌ر چه‌نده گه‌نجی ئه‌مستردامی تێکرا تا ته‌مه‌نی 24 ریژه‌که‌ی 39% ی گروپی یه‌که‌من. له‌کاتێکدا گروپی دوهه‌م 16%.
گه‌نجی مه‌غریبی له‌ئه‌مستردام له‌سه‌روی گروپه‌کانی تره‌وه‌ن. تاوانباره‌کان ئه‌و گه‌نجانه‌ن که بهنێرێتی خۆیان ده‌نازن، شهرهنگێزن، ده‌یانه‌وێت هه‌ستی پیاوه‌تی خۆیان به‌و شێوه‌یه ده‌ربخه‌ن، نه‌ک مۆتیفی ئایینی له‌پشته‌وه‌یان بێت. ئه‌مانه پێیان ناپه‌سه‌نده که کوڕێک ببینین‌و وه‌ک کچ هه‌لسوکه‌وت بکات، هه‌روه‌ها هه‌ندێکیشان ده‌ترسن، که هۆمۆکان لێیان نزیک ببنه‌وه، شایانی باسه به‌شێک له‌م تاوانبارانه که شهرهنگێزن، خۆیان له ڕابوردودا له‌لایه‌ن پهیدۆفیلهکانهوه (مناڵباز)ه‌وه ده‌ستدرێژی سێکسیان به‌رامبه‌ر کراوه. ئه‌م تاوانبارانه ئاستی خوێندنیان به‌رز نیه، به‌تاڵه‌ن، له‌و خێزانانه‌وه هاتوون که کێشه‌ی خێزانی جۆراوجۆریان هه‌یه.
هه‌رچه‌نده گه‌نجی مهغریبیو تورکیش هه‌ن که هۆمۆن به‌ڵام له‌ترسی که‌لتوره‌که‌یان، له‌شوێنه گشتیه‌کاندا ده‌رناکه‌ون. بێگومان کوردیشمان هه‌یه که هۆمۆن (له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌ش)، ژماره‌یان چه‌نده، ئه‌و زانیارییه رون‌و ئاشکرا نیه. لێره‌وه ده‌زگا حکومیی‌و ڕێکخراوه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن دیارده‌ی جیاکاری‌و توندوتیژی به‌رامبه‌ر هۆمۆ قه‌ڵاچۆ بکه‌ن. بۆ نموونه له‌بواری فێربووندا پسپۆره‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌قوتابخانه‌کان گفتۆگۆ سازبده‌ن به‌شێوه‌یه‌کی کراوه‌یی باسی له‌سه‌ر ده‌که‌ن که چۆن قوتابیه‌کان فێربکرێن به‌بێ جیاوازی‌و به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی هۆمۆ بکه‌ن. هاوکات له‌بنکه‌و ڕێکخراوی کۆچبه‌رو پهناهندهکانیش کۆڕ‌و کۆوبونه‌وه دروستده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی شکاندنی تابوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و به‌ئامانجی په‌ره‌سه‌ندنی تۆلهرانسیو قه‌لاچۆکردنی جیاکاری هۆمۆسکسوالیتی.
بێگومان دیارده‌ی هۆمۆ له‌ناو گروپه موسلمانه‌کان ئالۆزترو گرانتره چونکه کۆمه‌ڵگاکه‌ی که‌لتورێکی داخراوه‌و تا ئێستا قسه‌کردن له‌سه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی کراوه‌یی نیه، تابویه‌کی گه‌وره‌ی دروستکردوه. به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا
تێگه‌یشتنی خۆمان بۆ دیارده‌ی هۆمۆسێکسوالیتی چیه و چۆن سه‌یری که‌سی هاوره‌گه‌زباز ده‌که‌ین؟ ئایا له‌کۆمه‌لگای خۆمان به‌یه‌ک چاو سه‌یری دوو که‌سه‌که ده‌کرێت که ئه‌م کرداره ئه‌نجامده‌ده‌ن؟ ئایا دوو که‌سه‌که خۆیان یه‌کتر هه‌ڵده‌بژێرن ؟ ئایا دوو که‌سه‌که له‌روی تهمهنو توێژ‌و ستاتوتیان وه‌ک یه‌که؟ په‌یوه‌ندییه‌که هاوتایه‌و له‌ئه‌نجامی خۆشهویستیو ئاره‌زو بۆ یه‌کتر دروست ده‌بێت؟ یان کرداره‌که ئهلتهرناتیفێکه و له ئه‌نجامی نه‌بوونی ئازادی‌و دابڕانی نێر‌و مێیه له‌یه‌کدی که کرداره‌که دروست ده‌کات؟ ڕوونتر بڵێین وه‌ک ناچاریه‌ک هاوره‌گه‌زبازی دروست ده‌بێت؟ ئایا په‌روه‌رده‌ی کۆلانو جاده‌و چ کاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه؟
دیاره له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا دیدو بۆچون له‌سه‌ر که‌سی "بکه‌رو کارپێکراوهکه" به‌شێوازێکی چونیه‌ک ته‌ماشا ناکرێت، به‌ڵکو جیاوازی هه‌یه. که‌سه بکه‌ره‌که جا ئه‌گه‌ر که‌سیکی شهرهنگیز بێت‌و به‌مه‌به‌ستی کوژانه‌وه‌ی ئاگری شه‌هوه‌تی بێت، له‌گه‌ڵ مێردمندالێک له‌ژێر فشاری جهستهییو ده‌روونی ده‌ستدرێژی سێکیسی له‌گه‌لدا بکات، کرداره‌که بۆ ئه‌م که‌سه پهلامارداره، بێڕێزیو سوکایه‌تی نیه، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌که‌سێکی به‌هێز وه‌ک پیاو مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، که له‌راستیدا ئه‌م کرداره خۆی له‌خۆیدا ده‌چێته خانه‌ی تاوان‌و ئه‌وپه‌ڕی نامرۆڤایه‌تی. له‌کاتێکدا که‌سه "کارپێکراو"ه که ئامڕازی چێژی شهڕهنگێزهکهیه، هه‌مو ژیانی ده‌بێت سه‌رشۆرو نهفرهلێکراو بێت. کۆمه‌ڵگا که‌سی " کارپێکراو"، به بهدڕهوشتو بێ‌ڕێز سه‌یر ده‌کات. هه‌رچه‌نده ئه‌م که‌سه زۆرجار له‌ژێر فشار‌و هه‌ڕه‌شه ده‌که‌وێته ئه‌م بازنه‌یه‌وه که ده‌رچوونی بۆ نیه. هه‌ندێک گه‌نجیش له‌ئه‌نجامی چه‌پاندنی سێکسی‌و نه‌بوونی ئازادی په‌نا ده‌به‌نه مناڵبازی، فڕاندنی مناڵی کوڕ، کاری سێکسی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. که دوباره کرداره‌که ده‌چێته خانه‌ی تاوان‌و ده‌ستدرێژی.
له کۆرێکدا له‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زبازی که له 7-12 له شاری ده‌نهاخ* ئه‌نجاممدا، گه‌نجێکی سه‌رو 40 ساڵ له‌نیوه‌ی کۆڕه‌که‌دا هه‌ستایه سهرپێو هه‌ستی توڕهییو بێزاری هه‌راسانی کرد بوو، که کۆمه‌لگای کوردی چۆن تاوانبارن له‌دروستکردنی تۆمـهتو قسه‌ی ناشرین. له‌کاتی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی خۆی خه‌ڵک بێده‌نگ بوو،
به چه‌شنێک کپیو خامۆشیه‌ک باڵی به‌سه‌ر هۆڵه‌که‌دا کێشا، پیاوه‌که روی کرده خه‌لک و پرسیاری کرد که بۆ تاوانی بۆ دروست دهکهنو بۆ پێیده‌ڵین
" کارپێکراو". به‌تایبه‌تی له‌کاتی پێشمه‌رگایه‌تیدا ئه‌م ناوناتۆره خراوه‌ته شوێنیو به‌راده‌یه‌ک کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستاش له‌هۆڵه‌نداش ده‌ژی، به‌هه‌مانشێوه قسه‌وباسی له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام ئاماده بووه‌که به‌رپه‌رچی ئه‌و قسه‌و باسه‌ی دایه‌وه‌و ئه‌و به‌کراوه‌یی باسی ئه‌م هه‌سته‌ی خۆی کرد، که له‌هیچ کات‌و شوێنێکدا روداوی وا ڕوینه‌داوه. به‌ڵام دیاره له‌کۆمه‌لگای خۆمان هه‌ر سوکایه‌تی بهکچو ژنان ناکرێت، به‌ڵکو کوڕانیش دوچاری توندوتیژیو سوکایه‌تی ده‌بنه‌وه.
له‌پاشاندا پیاوێکی تر باسی ڕوداوێکی کوڕێکی کوردی له‌به‌ریتانیا کرد، که "گه‌نجێکی کورد له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی کورده‌وه، پێیوتراوه دێت له‌گه‌ڵمان، کوڕه گه‌نجه‌که، وتویه‌تی بوه‌ستن با بچم بۆ ته‌والێت، کاتێک ده‌زانن کوڕه‌که له‌پشته‌وه له‌نهۆمی پێنجه‌وه خۆی خستووه‌ته خواره‌وه"!
بێگومان کوڕی گه‌نجمان هه‌یه که وه‌ک نێچیر بهکاردههێنرێنو ناتوانن جا به‌هۆی هه‌ر چ هۆیه‌که‌وه بێت، به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن، زهفهرمهندنو به‌کارده‌هێنرێن. بۆیه گرنگه به‌کراوه‌یی بتوانین ئاماژه به‌م بابه‌ته بده‌ین، هه‌روه‌ک فهیلهسوفو حه‌کیمی سه‌ده‌ی نۆهه‌م "محه‌مه‌د ئیبن زه‌که‌ریا ئه‌لرازی" ده‌ڵێت: "مرۆڤ ده‌بێت خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌و بابه‌تانه بدات که له‌جیلی پێشووتر بهلێلیو ته‌مومژاویی ماونه‌ته‌وه، یان به‌ناڕونی باسی له‌سه‌ر کراوه، ده‌بێت تابوی له‌سه‌ر بشکێنرێتو زانیاری له‌سه‌ر کۆبکرێته‌وه، ناڕۆشنایی، ده‌بێت ڕونبکرێته‌وه. بۆیه گرنگه لای خۆمان باسی ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره بکرێت، پرسیار بکرێت که ئایا هۆمۆ لای خۆمان مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه که دوو که‌س هه‌مان ههستو ئاره‌زویان بۆ یه‌ک وه‌ک یه‌که و خۆیان یه‌ک هه‌لده‌بژێرن؟ هه‌مانکات پرسیار بکه‌ین مه‌به‌ستمان له‌ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر مناڵ‌و مێردمندالی کور چیه؟ مناڵبازی ( په‌یدۆفیلی) چیه؟ چۆن بتوانین ئه‌و دیدو بۆچونه نێگه‌تیفانه‌ی خودی خۆمان که له‌سه‌ر گه‌نجێک "کارپێکراو" بگۆڕیینو به‌شێوه‌یه‌کی کراوه‌ترو لۆجیکانه بۆ بابه‌ته‌که بڕوانین.
* ترانسسێکسوالیتی: پیاوێک که حه‌ز ده‌کات ژن بوایه،ژنێک حه‌ز ده‌کات پیاو بوایه، ئه‌وانه‌ی به‌نه‌شته‌گه‌ری خۆیان ده‌گۆڕن بۆ ڕه‌گه‌زه‌که‌ی تر
*ئه‌م وتاره بابه‌تی کۆڕێکم بوو، که مه‌ڵبه‌ندی کلتووری کورد له‌شاری ده‌نهاخ رێکیخست.
v Islam en Homoseksualiteit
v 20 november 2008، volkskrant
v ئه‌م بابه‌ته له ئاوێنه له 6-1-2009 دا بلاوکرایه‌وه