
یاداشتى بەفر …. حەمە سەعید كەلارى
شنروىَ
رەچەڵەكى دچێتەوە سەر ئاگر و
یاداشتى بەفر دەنووسێتەوە
كۆچ و خوێن
خوێن و غەزا
*
شنروىَ
بە ناخى گڕ و
كەللەى بەفرین و
چاوى گومانەوە
پەیامى سوڵتان دەخوێنێتەوە
*
شنروىَ
بەرائەتى پێدەشت وشاخ
تاوتوىَ دەكا
بەرائەتێك لەسەر پەلكى شەرمى تەڕى
رەشە گوێزێكى بێوەژن
بەقەد پرچى شۆڕەبیەكى قەیرەوە
هەڵواسراوە
یاداشتێكە نووسراوە :
لە شەوێكى قەترانیدا كىَ وەك ئێمە
پەى بەسووتانى كشانى هەزاران هەسێرە دەبا
*
شنروىَ هەزاران مانگە
لە باوەشى " هەزار مێردا "
لەبەر رووناكى مۆمێكى نیوە گیانا
شەوى درێژى تەمەنى بەسەر دەبا
بیرەوەرى موغەیەكى
پیر
نوورانى
ئەزبەر دەكا
نەْ ، ببورن بیرەوەرى نەبوو
یاداشت یاداشت نەبوو ،
مێژویەك بوو
دەیان سەدە
دەیان مانگە
دەیان رۆژە بەر لە ئەمڕۆ
نااااا ، دەڵیىَ دوێنىَ روویداوە ،
وا نووسراوە :
لەم دەڤەرە حەرامەدا
گەلە كەڵێك
رەوە ئاسكێك
بریقەى شمشێر هەڵى بڕین
بەدەم راوە
لە تەك ئیقاعى ترپەى دڵ
بەدایەلۆگى مەرگ و مسك
بەقاقاى خوێن كۆچیان كرد و
بە خامۆشى گڕى لوتكە
كۆتاى بەو دیرۆكە هات و
هەر نەهات
دیرۆكێك بوو
بە نووكى تیژى شاخى كەڵ
لەسەر پێستى كارمەزێك نووسرابوو
(( بەپێى ئایەتى ئاگر و
لە بەر رۆشنایى بەرائەتى " مەریەم "و
""لكم دینكم ولى دین ""
ئێمە هەموو پڕ گوناهین
—-