بهيت له بهستێنيرهخنهى هێرمنۆتيكى دا…محهممهد تهرهغه
(1)
« ئاڵبێرتيبوده له فيزيولۆژى رهخنه دا،باسى سێ رهخنهى جياواز دهكاو ئاوا ناويان دهبا:
رهخنهى زارهكى،رهخنهىحيرفهيى ورهخنهى هونهرمهندانه.
مهبهستى تيبوده له رهخنهى زارهكى (شفاهى) نوسراوهى رۆژانه و نامه لێكتر نووسين و دهگهڵ يهكتر ديالۆگ كردن وههروهها كارى رۆژنامهوانيش دهخاته پاڵ ئهوانهوه. رهخنهى حيرفهيى بهكارى ماموستايانى رهخنه دهزانێ و بهتايبهت ئهوكهسانهى كه له كارى رۆژنامهوانى دا سهرناكهون.
بهڵام سێههم رهخنهى كه تيبوده باسى دهكا، رهخنهى هونهرمهندانهيه. رهخنهى هونهرمهندانه له روانگهى تيبودهوه، ئهو رهخنهيهيه كه ههموو مێژووى ئهدهبيات دهگرێتهوه. ئهو ئهم جۆره رهخنهيه لهسىَ خاڵ دا ئاوا كورت دهكاتهوه:
1)ئهمجۆره رهخنهيه، ئهوروانگهيه كه تايبهتهكانى نوسهرو ههروهها لايهنى جوانى ناسى و بۆتيقاى خوێنهر تاووتۆىَ دهكا، ئهوه دا بهئاوێتهكردن و رهنگ دانهوهى ههمووى ئهوانه له بهرههمى كهسانى تريش دهكۆڵێتهوه.
2)ئهوكهسانهى كه ههرجارناجارێك ولهماوهى چهند حهوتوويهك وبهگشتى زۆر به دهگمهن وتارێكى رهخنهيىو تۆذينهوهيىدهنوسن و زۆر جاركهسێكى نزيكى خۆيان يا يهكێك له قوتابيانى خۆيان دهناسێنن.
3)رهخنهى هونهرمهندانه به بهرههمێكى هونهرى دهزانىَ و پێىوايهكه ئهم رهخنهيه ساغ كردنهوهى شێوازێكه به يارمهتى شێوازێكى تر و گۆڕانى زمانێكه بۆ زمانێكى تر.«1*
ئهمه راسته كه بۆ ئينسان بوون دهبێ ئينسان بى، بۆرهخنه گرتن دهبێ، رهخنهگر بى، بۆ رهخنهگريش دهبىَ دهق بى. بهڵام به ههمووى ئهوانهوه،رهخنهى ئهدهبى ههر وڵاتێك له ئهدهبياتى ئهم وڵاتهوه سهر چاوه دهگرێ.كه وابوو رهخنه پىَ به پێى دهق، بوونى خۆى دهسهلمێنێ.ئهگه رئهدهبيات، تا دوێنێ، لهچوار چێوهى پێناسهيهكي بهرتهسك دا له ناو مێشكى ئهديبان دا مايهى بهست بوو، رهخنهش مافى خۆى بووكه لهئاستى نوسينى رۆژانهو ديالۆگ دا بمێنێتهوه.تبهڵام ئهمڕۆكه دنياى زانست و دياريهكانى دنياى زانست تهواو له ناو خۆى دا گرمۆڵهى كردووين و بمانههوێ و نهمانههوێ، ههڵیبژاردووين. ئهم ههڵبژرادنه، ههر له كردهوهى رۆژانهوه بگره، ههتا دهگاته ههست و نهستى دنياى ئهدهبى، رهنگدانهوهيهكى بهرچاوى بووه. ههر بۆيه بهخێرايی ههموو سنورهكانى پهرژين و بهرتهسك بوونهوه، ههڵبڕان و رهههندهكانى ناخ روويان به رووى ئهدهبيات دا كراوه. كه لايهنيهكى ئهم رهههندهناخيانه، زهقكردنهوهى ئاستى زمان وچۆنيهتى كهڵك وهرگرتن له زمان بوو. لهم پێوهنديه دا ياكووبسێن، دهڵىَ:« ئهدهبيات،نيشاندهري ، تێكهلأكردن، ورێكخستنى قسهى، ئاسايييه «3.بێگومان قۆناخهكانى رهخنهى زانستيش ههر لهو سهردهمانهوه سهرى ههڵدا. كهوايه ههتا ئهدهبياتێكى زيندوو بوونى خۆى نهسهلمێنىَ، رهخنه مانا بهخۆيهوه ناگرىَ. بهڵام ئێستا دهگهڵ دووپرسيارى زۆر گرينگ رووبهڕوو دهبينهوه: يهكهم ئهوهى كه ئاخۆشتێكمان بهنێوى ئهدهبيات ههبووهو ههيه؟ ئهگهر وايه؟ ئهدى رهخنه چى؟ وهڵام دانهوه بهم پرسيارانه قوڵتروريشهیتر لهوهيه كه له وتارێك دا جێى ببێتهوه. بهڵام سهرهڕاى ئهوهش، بهيتى كوردى وهكوو دهقێك، دهكرێ ببێته ههوێنێك بۆ وهڵام دانهوهى ئهم پرسيارانه.
بهيت وهكوو ژانڕێكى ئهدهبى، بهپێچهوانهى ژانڕگهلێكى وهك رۆمان و چيرۆك وشێعر، بهستراوهتهوه به بێژهرهكهى. واته ئاستى مانادان و چێژ وهرگرتنى بهيت، ههربهيت بێژه. رهنگه وهها شتێك له ئهدهبياتى ئێستا دا نهبيندرێ، بهڵام شتى لهمايهى ئهوهدا له دهقگهلى كۆن دا ههيه «له كتێبى عههدى نوێ دا، رهساڵهكانى پولس رسول كه رووى لهرۆميهكانه ،ئاوا نوسراون،كه دهبێ بهدهنگى بهرز بخوێندرێنهوه » 4. لهيهكێك لهمهزاميرهكانيماني-يشدا هاتووه:
«ههركهسێمهزمورێبهدهنگ بخوێنێ/وهك ئهوكهسهوايهتاجه گوڵينهدهچنێ/ئهوانهی كه بۆشی دهستێنهوه،وهك ئهوكهسانهن كه گوڵيسوور دهنێنه دهستيان.»5 ههروههاههموو دهقهكۆنهكانلهوانه شێعر دهگهڵ مۆسيقا دهگوترا، ههربهوبۆنهوه، بێمۆسيقا ئهم جۆرهی كه پێويسته نهياندهتواني وهك دهقێكی سهربهخۆخۆيان بسهلمێنن.
بهيتهكان لهدهمى بهيت بێذهوه، مانا و ههستى تايبهت و له ئاكام دا كاريگهرى تايبهتى خۆيان له سهر بيسهرههيه. چونكه لهراستىدا بهيت بێژ بهپێى ههلومهرجى مۆسيقای بهيتهكه، بهپێى دهورگێڕانى قارهمانهكانى بهيتهكه، بهپێى ههڵكشان وداكشانى ئاستى لايهنى غهنايی لهبهيتهكهدا، بهيتهكهى دهگووت، كهلهراستى دابهيت بێژ بهم جۆره گوتنه تايبهتهوه، بهجۆرێك بهيتهكهى بۆ بيسهر تهئويل يا ئازهنتى دهكرد وسهرهڕايى ئهوهى كه ئاسۆكانى بهيتى دهگهڵ دهقى ئهدهبى يهك دهخستهوه، بيسهريشى دهگهلألايهنه نهديارهكانىبهيتهكه بهشدار دهكرد.
ئهمجۆرهشفاهىخوێندنهوهيه،يابهگشتى ئهم تهئويل و ئازهنتىكردنه،لهرهخنهى هاوچهرخ دا بههێڕمنوتيك دهناسرێتهوه كه ئهمڕۆكه،ئاسۆكانى دهگهلأفهلسهفه تێكهلأبوونهوه .بهڵام ئهوه بهو مانايه نىيه كه ئهم باسه لهروانگهی هيڕمنوتيكيفهلسهفيهوه تيشك دهخاته سهربهيتهكان،بهڵكوو تهنيا لهو رهگهزههيڕمنوتيكيانهى كه له بهيتهكان دابهدىدهكرىَ، دهكۆڵێتهوه . يا ههمان قۆناخىسێههمى تيبوده واته ساغكردنهوهى شێوازێكىئهدهبىبه يارمهتى شێوازێكىتروگۆڕانى زمانێك بۆزمانێكىتر.
تيشكێك بهسهرهێڕمنوتيك داوپێوهندی ئهو دهگهڵ زهنديك وگووسان** دا:
هێڕمنوتيك وشهيهكىيونانىيه كه واوێدهچىَلهوشهىهێڕمينويين وهرگيرابىَكه رهچهڵهك ناسان به تهئويل كردن و راڤهكردن وهريانگێڕاوهتهوه.يالههێڕمنياكهبهماناىتهئويل و راڤهيه.ههروهها ئهم بۆچونهش ههيه كه رهنگه له هێرميس،راسپارده و پهيام هێنهری خوداكان وهرگيرابێ،
ئهو دوو لهفزهبهلێشاو له دهقهكانى يونانىكۆن دا دهبيندرىَ،بهتايبهت ئهرهستوو كه ئهرغنوونى خۆى بۆ تهرخان كرد. كهوابوو ههرچهند له سهدهى حهڤده بهدواوهوشهى هێڕمنوتيك بوو به باو،بهڵام راڤهكردنى دهق و روانگهكانىتهئويلى ئاييني،ئهدهبى و حقووقى ههڵدهگهڕتهوه بۆسهردهمايىكۆن.
بهڵام ئهگهر ساكارانهترپێناسهيبكهين،ههرخوێندنهوهيهك له روانگهى خۆمانهوه،لهراستىدا رهگ و ريشهى له تهئويل دا ههيه.به گشتى تهئويل ههموو كارهكانى ئێمه له جيهان دا دهگرێتهوه.لهبهيانيهوه كه له خهو ههڵدهستين و كاروبارى رۆذانهمان دهس پىَدهكهين،لهراستىدا كاروبارىتهئويلمان دهست پىَكردووه.بهكورتى،كاتىَبهردهوام لهبيرى دۆزينهوهى چۆنيهتىذيان و لايهنهناديارهكانى ئهو داين،بهگشتى بهردهوام لهحاڵىتهئويل وراڤهكردنين. هاودهنگ دهكهلأ جانى واتيمۆ:»ههرشتێك كهئێمه ئهزموونى دهكهين،نهزۆرترلهتهئويلێكه و نه كهمتريشه،شتهكانى جيهان بهردهوام له قالبى بايخه زهينيهكانى ئێمه دا تهئويل دهبن.بهمشێوهيه تاكهجيهانێك كهدهتوانين بيناسين، جيهانى جياوازيهكانه،واته جيهانى تهئويلهكانه«.6
بهم پىَيهدهكرىَبڵێين كه هێڕمنوتيك شتێكى هاوبهشه له ئهدهبياتى وڵاتان دا.بهڵام ئاستى ئهو هابهشىيه دهكرىَ جياوازى ههبێ.
لهدهقگهلی كۆنی ئێرانيش دا ئێمه دهگهڵ زاراوهيهك به ناوی »زهند« رووبهروودهبينهوه،سهرچاوهی وشهی »زهند« دهگهرێتهوه سهر زمانی پالهوی و له وشهی » زانستن«(زانين)وهرگيراوهبه وتهی مهلهكوشوعهرای بههار ئازهنتی له زهندهوه دێت.زهند دهقگهلی ئاويستايی بوون،كه هاوكات دهگهڵ پاچڤانی و ئازهنتی كردنيان به زمانی پالهوي،له لايان كهسانێك به ناوی زهنديك يا زهنديق-وهئهنجام دهدرا«7.(ئهم زاراوهيه لهلايان موسوڵمانهكان، بهو كهسايهتيانهدرابوون.ئهم زاراوهيه بهرلهههر شتێك بهمانای گهندهڵی ئهخلاقيو ههوسار پچڕاويوخودا نهناسييه،كه ههروهك گوتمان موسوڵمانهكان بۆلايهنگرانی مانهوی دايانتاشی بوو). ئهمڕۆكهش له هێندێك شوێنی كوردهواری دا ئهم وشهيهههر وا زيندوو ماوهتهوه.كهسانێكی خاوهن رای ئهدهبی وهك دوكتوور سيروس شهميسا لهسهر ئهم باوهڕهن كه دهكرێ به جێی هێڕموتيك له زهنديك كهڵك وهرگرين.گووسانيش ئهم كهسانهبوون كه هاوكات دهگهڵ بهدهنگخوێندنهوهی شێعر،مۆسيقاشيان دهذهني.(بهوتهی عهليرهزا پلاستيد گرينگترين يادگاری هونهری مۆسيقی پاڕتی گووسانه.)ئهوان له كۆڕی غهم و شادی شايهكان و گهورهكانی سهردهم بهشداريان دهكرد.ئهوان ميرات گری كۆمهڵێك «گێڕانهوه» و «سونهت» بوونكه لهكاتی پێويست دا كهڵكيان لێ وهردهگرت. گوسانهكان چۆن درێژه پێدهری بير و باوهڕی ئايينی مانی بوون، بهردهوام دهگهڵ قهشهكان لهمشتومڕ دابوون. چۆن قهشهكان پێيانوابووكه شێعرهكانيان كافرانهيه. گووسانهكان درێژهپێدهری ئهدهبيات بهتايبهت ئهدهبياتی ئاشقانه بوون، ههروهها ئهدهبياتی كۆن وزارهكييان له فهوتان رزگار كرد. لهكتێبی(مجملالتواريخالقصص)داهاتووهكه گووسان به پالهوی ئهشكانی بهمانای خونياگهر و هۆزان وانــــه8. ههروهها بهرێز مهحموود فهلهكی لهكتێبی «مۆسيقالهشێعری سپی دا» كورته باسێك سهبارهت به گووسان دێنێ كه ئێمهش خودی دهقهكه دێنينهوه:
«يهكێك له زمانه ئێرانيهكان زمانی ئهشكانی يان پارتی (كه دواتر ورده ورده گۆڕا و بوو به پالهوي)به هێندێك هۆ دهتوانيين باسی شێعر وبهستهكانی وان بكهين. ئهوهی كه «مانهوي»يهكان ئامۆژگاريهكانيان وهك بهسته دهچڕی و ئێستا دوو دهقی پاڕتی مانهوی له توركستانی چين بيندراونهوه،دهكرێ ببێته هۆيهك بۆ ئهو داخوازيهی ئێمه. له لايهكی تريشهوه،باسی جۆرێك بهستهی خهڵكی ئاسايی دهكهن به ناوی گووسان و به زمانی پاڕتی بووه،كه له وه دهچێ به ماناي «هۆزان وان» يا «ههمان بهيتت بێذی خۆمان» بووبێت، له يهكێك له بهستهكانی ئهوان دا ئاوا هاتوه:
« گووسان(خونياگهر)
هونهری شاليار وقارهمانهكانی رابردوو
دهگێڕێتهوه
بهڵام بۆ خۆی جگه له گێڕانهوه، هيچی تری پێ نابڕێ.»9
له لايهكي تريشهوه ئهم بۆچونهش ههيه كه هێرمنوتيك له هيرميس وهرگيرابێ، هيرميس راسپارده وپهيام هێنهری خودايانی يونانی كۆن بوو،كه پهيامی ئهوانی بۆخهڵك دههێنا وزۆر جار ئهم پهيامانهی بۆ خهڵك به زمانێكی ئاسايی ئهو كات شی دهكرده وه.بهڵام ئهوهی كه لێرهدا گرينگه باسی بكهين،ئهوهيه كه هيرميس له ئهساتيری كۆنی ئێران دا ههمان ئيدريسی پێغهمبهره10،له ئانندراج دا له ژێر وشهی ئهخنوخ كه لهتهوڕات دا هاتووه،ئاوا نوسراوه: به ئيدريسيان هێرميس يا هۆرموز گوتووه. ههروهها هورموزبغ (هورموز-ئههورامزدا)لهئايينی مانيدا يهكهمنمادی ئينسانهكانهونموونهی ئهزهلي وههرمانی ههموو ئهو ئينسانانهيه كه لهم دنيايهدا ئهسير و گيرۆدهی تاريكين.
لهبهراورد كردنی ئهوانهدا، دهبينين كه ئهم رهگهزه، كه ئێمه لێرهدا بهرهخنهی هێڕمنوتيكی ناومان برد، دهبيندرێ. ههروهها ئهوهی كه زمانی كوردی و زمانه كۆنهكانی ئێرانی وهك پالهوی له يهك ريشهوه سهرچاوهيان گرتووه، كهوابوو زۆر به سانايی دهتوانين ئهم دهقانه به يهكهوه بلكێنينهوه. بهتايبهت بهيتی كوردی كهزۆربهی زۆريان كۆنن و زار بهزار بهئێمه گهيشتون، لهم لايهنهيان تێدا بهدی دهكرێ. ئهم شێعرهی سهرهوهكه سهبارهت بهگووسان بوو، ههردروست به جێی گووسان دهكرێ بهيت بێژ دابنێن، چونكه ئهم خاڵانهی كه سهبارهت به گووسان و زهنديك و هێڕمنوتيك باسمان كرد، زۆر لێك نزيكن و له پاڵ ئهوانهش دا بهيتی كوردی ههڵگری زۆريهك لهم لايهنانهيه. چونكه بهيتهكا، وهها خوڵقاون، كه ئهگهر به دهنگى تايبهتى خۆيان نهخوێندرێنهوه ، زۆربهيان ئاستى ئهدهبى بوونيان،تا قسهيهكى ئاسايى دادهكشىَ. ئهمه چ لهباسی گووسان و چ لهباسی زهنديهكان وچ له باسی هێڕمننوتيكی دا وهك لايهنی ههره به هێزی ئهم بهشانه سهير دهكرا كه له ههر كام لهم بهستێنانهدا دهبوو له لايان كهسانێكهوه خوێندرابانهوه،بهڵام ئهوهی كهلهبهيتهكاندا ئاشكرايه،ئهگهر بهدهنگی بهرز نهخوێندرێنهوه،ناتوانين وهكوو دهقێك سهيريان بكهين ولهسهريان بدوێن. ههرچهند نيشانهكان بهوه رازيمان دهكهن كه باسی گووسان و زهنديك و هێڕمنوتيك-يش ههر ئاوا بووبێ، بهڵام ههروهك ئاماذهی پێكرا، دهكرێ جياوازيان ههبێ. بهڵام ئێمه لێرهدا له ههمووی ئهم زاراوانه خۆدهپارێزين وبه لای هێڕمنوتيك دا دهيشكێنينهوه.
ئێمه گووتمان كه لهههركام لهوانه دا دهبوايه به جۆرێك بابهتهكه بۆ«بيسهر» يا «بهردهنگ» به دهنگی بهرز و « به تايبهت له بهيتهكان دا به دهنگێكی تايبهت» گوتراباوه ئهم به دهنگى تايبهت خوێندنهوهيه، قۆناخێكى هێڕمنوتيكى مۆدێڕنه، بهناوى خوێندنهوهى دهق بهشێوهی زارهكي. ئهم قۆناخه له ههموو سهرچاوه هێڕمنوتيكيهكاندا وهك لايهنێكی بنهمای هيڕمنوتيك سهير دهكرێ. ريچارد.ئه.پالمێر-ش له كتێبی زانستی هيڕمنوتيك ***دا باسی ئهم لايهنه دهكا و به گشتی هيڕمنوتيك بهسێ لايهنی سهرهكی و جياوازلێك، بهم شێوهيهی خوارهوه دابهش دهكا.
الف)بهيان كردن به دهنگى بهرز
ب)شیكردنهوهو باس كردنى دهق
ج)وهرگێڕان و هێنانه سهر زمانى خۆ
ئێمه لێره دابهيتهكانبهدووروانگهی (الف)و(ب) تاوتوێ ده كهينكه مهبهستی ئێمه زۆرتردهپێكێ.
الف)كوتن و بهيان كردن به دهنگى بهرز:ئهم شێوازه كه به شفاهى خوێندنهوه ناومان برد،يهكهمين ههنگاوو سهرهكى ترين لايهنى هێڕمنوتيكى له بهيتهكان دايه.له مهڕوشهى شفاهى دا خودى ريچاڕد دهڵێ كه «خودى وشهى شفاهى هێزێكى سێحراوى ههيه. چونكه پاش ئهوهى به شێوازى نوسراوهيى دهرهاتن،لهم ئاستهى خۆيان دهترازێن.» ئهم خاڵه له بهيتهكان دا شوێنى كاريكهرى ههيه، ههر ئهم لايهنهيه كه بهيتهكان له دهقهكانى تر له روانگهى هێڕمنوتيكيهوه، جيا دهكاتهوه.
بهڵام دهم و دهست ئهم پرسياره دێته ئاراوه، «كه شفاهى خوێندنهوه، شتێك نيهبۆههميشه بمێنێتهوه. كهوابووبهو بهوپێه ئێمهناتوانين بۆرابردوو بگهڕێنهوه. بهڵام سهڕهڕاى ئهوانهش زمان لهبنهڕهتا پێش ئهوهى ببيندرىَ، دهبيسترێ، ههربۆيه لهزمانى شفاهى دا رادهى تێكهين وفام كردن زۆرتره ههتازمانى نوسراوهيى. 11كهئهمه لهبهيتهكان داشتێكى بهرچاوه. هێنانهوهى ئهم قسهيهى ريچارد جوانتر ياريدهم دهداكهمهبهستم چيه.ريچاڕد دهڵێ:شێوازاى شفاهى خوێندنهوه، دوولايهنى ههيه. يهكهم ئهوهى كه «پێداويستى ههرشتێك لهبهيان كردنى ئهم شتهوه ساز دهبێ و دووههم ئهوهى كه ههر خوودى تێگهين و فام كردن له گوتنهوهى تهئويلى ساز دهبێ، واته لهبهيان كردنى ئهو شتهدا. »12
ئهم لايهنه هێڕمنوتيكيه، زۆرتر له دهقه كۆنهكان دا رهنگ دانهووهى ههيه. له مێژوى يونان دا هێرميس خواداى راسپارده و پهيام هێنهر، پێوهندی دهرى خودا و خهڵك بوو. ئهو كارو پهياماناى كه لهلايان خوداكانى يونانهوه بۆ خهڵك چهتوون بوون، هێرميس بۆى شی دهكردنهوه، یابهواتايهكى تر بۆى تهئويل دهكردن. ئيون شێعرهكانى هۆمێڕى لهبهر بۆ خهڵك دهخوێندهوهو خهڵكى بهرهو دنياى شێعرهكانى هۆمێڕ بانگهشه دهكرد. لهئێرانى كۆنيش دا كهسانێك به ناوى «زهند»يا «زهنديك» كتێبى ئاوێستايان بهزمانى ئهوسهردهم بۆ خهڵك دهخوێندهوهوده يانهێنانه سهر زمانى خهڵك. ياگووسانهكان كهئهوانيش بهموسيقييهوه شيعَر و بهستهيان بۆخهڵك دهخوێندهوه. ههمووى ئهوانه، هێرميس و ئيون و زهنديك و گووسان،ئامڕازى راگهياندنى پهيام بوون بۆ خهڵك. بهيت بێژهكانيش هێڵى پێوهنديدارى دنياى بهيت و خهڵك بوون. بهڵام جياوازيهك له نێوان بهيت بێژ هێرميس وئيون و زهنديكهكان دادهبيندرێ. كارى هێرميس بهيان كردنى ئهم لايه چهتوونانهى پهيامى خودايانى يونانى كۆن بووكه بۆخهڵكيان شى دهكردهوه. زهنديكهكان لهزمانێكى ترهوه (ئاوێستايى) بۆزمانێكى تر (پههلهوى) كتێيى ئاوێستايان بۆ خهڵك دهخوێندهوه. كهههمان لايهنى وهرگێڕانی هێڕمنوتيكى بوو.
بهڵام،ئهمڕۆكه بێ ئيون-يش شێعرهكانى هوَمێڕ،تام وچێژى شێعريان ههر ههيه. ههربۆيهلايهنى هێڕمنوتيكى له بهيتهكان دا دهگهڵ ههمووى ئهوانه جياوازى ههيه. چوونكه بهيت،بێدهنگى بهيت بێژ لهو ئاستهى خۆى دهترازىَ و بهشێوهى نوسراوهيى ئهومانا دهقيهى خۆى نادا. كه وا بووهۆكارى سهرهكى سهرههڵدانى عاتيفهی دهقی لهبهيتهكان داتهنياوتهنيابهيت بێذهكانن .ههرئهو شتهی كه ئيليوت ئاوا باسى دهكا:«عاتيفه پێكهاتهيهكان (Structural emotions)لهخودى دهقهوه سهر ههڵدهدهن. مهبهستى ئيليوت ئهوهيه كه خوێنهر بۆ خوێندنهوهى شێعر(ياههردهقێكى تر) بههۆى تهرزكردنى رواڵهتى وێنهشێعريهكان، ههستێكى تايبهت لهخۆى نيشان دهدا. ئهم وێنانه لهدهق دا هاوتايى عهينى خۆى(Objective correlative)يادهبنه جهللهى وێنهگهلێكى تايبهت و هاوتايى عاتيفهى ئينسانى، كهلهئاكام دا، ئهم كاره واته بهدهنگ خوێندنهوه، ههمووى ههست و سۆزێك بۆ به ديهاتنى عاتيفهيهكى تايبهت، دێته ئاراوهكه ههمووى ئهوانه له دهقهوهدهس دێن 13. بهڵام دهكرىَ بڵێين كه بهيتهكان بهرههمێكى عهينى نين كه ئێمه به لێكۆڵينهوه پێيان بگهين،بهڵكوو دهبىَ بيان بيستين. يا بهوتهيهكى تر تهئويل لهبهيتهكان دا تهنيا له رێگهى بيستنهوهيه.
گادامێڕلهجێگهيهك دا دهڵىَ: « خوێندنهوه، راڤهكردنه و راڤهكردنيش شتێك نيهجگه لهتاو و توێكردنى شێوازى خوێندنهوه». بهڵام ههروهك لهبهرا ئاماژهمان پێكرد، شێوازى تهئويل لهبهيتهكان دا دهگهڵ ههر دهقێكى تر جياوازى ههيه،كهوايه ئهم وتهيهى گادامێڕ ئاوا لهسهر بهيتهكان دا دابڕێژين:خوێندنهوهى بهيت لهلايان بهيت بێژهوه راڤهكردنى بهيتهوراڤهكردنيش شتێك نيهجگهلهتاوو تۆى كردنى شێوازى خوێندنهوهى بهيت لهلايان بهيت بێژهوه. يا بهواتايهكى تر ئاڵقهكانى ئاسۆى بهيت لهلايان بهيت بێژهوه بهيهك دهگهنهوه.كهوايه ئێمه له ههوهڵين ههنگاو دا دهگهڵ لايهنى شفاهى بوونى بهيتهكان رووبهڕووين،باسى شفاهى،يان كوتنهوهى بهيت لهلايان بهيت بێژهوه، دووباسي گرينگدێنێته گۆڕێ
يهكهم:بهيتوئاههنگيتايبهتی خۆي
دووههم: چونێتى زمان لهبهيتدا
درێژهی ههیه…..
taraga54@gmail.com
www.taraga.blogfa.com