Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
لە پێناوى راستیەكاندا گەر بەتەنهاش بێت ئەو شەرە دەكەم …..سۆران عەزیز

لە پێناوى راستیەكاندا گەر بەتەنهاش بێت ئەو شەرە دەكەم …..سۆران عەزیز

Closed
by January 19, 2009 گشتی

 لە پێناوى راستیەكاندا گەر بەتەنهاش بێت ئەو شەرە دەكەم
 سۆران عەزیز

 بەڵىَ ئەمە ئەوكێشەیە بوو كە كاك"ئیسماعیل" بۆ من و بۆ خۆشى دروستكرد، كاتێكى زۆرى هەرەكەمانى پێوە كوشت كە دەكرا لەم كاتەدا  تۆزێك بیرمان بكردایەتەوە بۆ ئێستا و ئایندەمان ،ئەمە ئەو كێشەیە بوو كە منى پێتاوان بار دەكات و منیش لەرۆژانى رابردوو رونكردنەوەم لەبارەوەدا بەوەدا  ئەو دەیگووت گوایە من گەنجێكى دزم ئەم مۆدێلەش بەكێشەیەكى گەورە بۆ رۆشنبیرى دەزانێت، ئەوە لەكاتێكدا دەسە چەورەكەى خۆى بەمندا دەسرێت ، كەسێك كەخۆى بەشێكی گرنگە لەو قەیرانەى ئەمرۆ لەرۆشنبیرى كوردیدا هەیە نەك من ، ئەو  یەكێكە لەوانەى كە وجودى رۆشنبیرى لەناو كوتلەیەكدا هەیە كە چەندین نووسەر و رۆشنبیرى بەئەزموونى تێدایە ،بونى ئەو لەناو بیركردنەوەو رامان بەدیار دەقە مەزنەكانەوە ئەو ناوەى بۆ دروست نەكردووە ، ئەوەندەى بەخۆ هەڵواسین بەو گوروپەدا هاتۆتە ناو بازنەكەوە ،ئەو تا ئێستا هەرچى كردووە لە سنورى ئەو گوروپە گەورەیە تەجاوزى نەكردووە بۆیە سەرەنجام ئەم جۆرە لەنووسەر مایە پوچ دەبن كە هەرواش بوون، بەڵام ئەوانەى ئەو خۆی پێدا هەڵواسیوون ئەوانە بەشێكیان  خاوەنى بیركردنەوە و داهێنانن كە بونەتە جێگەى رێزى هەمومان ئاخر رۆشنبیرى گەورە چۆن خۆى خەریك دەكات بەبابەتێكەوە كە لەئەسدا سادەیە، دەكرا بەجۆرێكى عەقڵانى و هێمن چارەى بكات ،ئەمە رەئى من بووە هەر لەسەرەتاوە بۆیە هەمیشە دەمپرسی  گوناهە نووسەرى جدى خۆى  بەمانەوە خەریك بكات ، بۆ قسە لەبابەتێكیتر ناكات، كە بۆ ئەورۆى كورد رەنگە سودێكى هەبێت ،بەڵام دواى تێگەیشتم ئەم ئەوەشى نووسیویەتى لەسەر ئەساسى كوتلەو برادەرایەتى و هتد بووە،  ئەواتا بەرلەوەى "هیوا قادر" شیعرەكەى بڵاو بكاتەوە ئەو بریارى دابوو لەسەرى بنوسێت ئەوە كە دەش زانین چ نووسینێك نووسینێك كە هەر لەسەرەتاوە بریارى داوە وەسفى بكات، ئیدى ئەم نوسینانەشى دەكەونە  دەرەوەى ئەخلاقیاتى نووسینەوە ،ئەم نوسینانە ئەوەندەى غەمى هاورێیانەیە ئەوەندە غەمى رەخنەى ئەدەبى نیە ،هەر لەم رێگەیەشەوە ئەوان ساڵانێكى زۆرە لەناو ئەم كوتلە بازى و هاورێیەتیەدا  درێژەیان بەوجودى خۆیان داوە.
 دواتر ئەوەى منى زۆر نیگەران كرد هێنانى ناوى "هەندرێن" بوو بەئەنقەست ئەوە لەكاتێكدا ئەو تەنها داوایەكى لە "ئیسماعیل"كردووە لەسەر داواى من كەچى ئەمەى بەهەل زانى بۆ ئەوەى لە سوچێكەوە پەلامارى بدات، هەر هیچ نەبێت ئەوەندەى پێبڵێت كە تۆ هاورێى دزت هەیە .
  تۆیەك كەكەسێك لەتارانەوە نامەت بۆ بنێرێت یەكسەر بڵێى لەخزمەتاندام ئامادەى وەڵامدانەوەى پرسیارى گۆڤارێك بیت كە بەحساب لەتارانە،  ئەمە ئەو گرفتەیە كەسیاسیەكان هەیانە ئەوان دایم وەك بێگانە پەرست لەقەڵەم دەدرێن، نەك هەر ئەوەندە بەڵكو وەك بچوك لەئاست بێگانەدا ناسراون كەچى تۆش وەك بەناو رۆشنبیرێك هەر خەریكى ئەوەیت كەسیاسیەكان دەیكەن ،دواتر ئەگەر رۆشنبیرێك ئەوەندە راقى بێت چۆن پرسیار ناكات ،ئەم گۆڤارە كێیە ئەو برادەرانەى كارى تێدادەكەن كێن، ئەوە یان نیشانەى،  گەم ژەى نووسەرە و یان خۆهەڵدانە بۆ دەرەوەى لۆكاڵیەتى كوردى كە ئەمەش هەقى نووسەرە ،بەڵام كام نووسەر نووسەرێك كە خاوەنى عەقڵێكى گەورەتر لەلۆكاڵیەت بێت،تۆیەك بەم توانا مەعریفەیەتەوە چۆن دەبیتە تارانى كاكە تارانى پێویستى بەكەرەستەیەكى مەعریفى گەورە هەیە،  نەك بەوەهم و كوتلە بازى و برادەرو ئەوانە. بۆیە ئەمانە لەتاران وەك كەفى سەر ئاو  وان زوو بڵق دەدەن .خۆلالۆ تاران و رۆشنبیرەكانى تاران وەك ئەم تەرزە رۆشنبیریەى كورد نین ، بەخوێندنەوەى وەڵامێكت ئەقڵت دەپێون ، دواتر لەشوێنێكدا وەك ئەوەى خۆڵكاتە چاومان دەڵێت برادەرێكم كەبەسەر دان لام بوو گوتى هاوكارى كردنى كوردەكانى رۆژهەڵات كارێكى كوردانەیە ئەوە نووسەرە دەیەوێت بەم عەقلەَ گەورەوە كوردایەتیمان پێبفرۆشێت كورد خاوەنى ئەم رۆشنبیریە ساختانەبێت هەرگیز ناتوانێت بچوكترین گۆران بكات، خاڵێكیتر من تائێستا زۆر ترین دیدارى رۆشنبیریم كردووە هیچ كەس ئاوا گەمژانە رازینەبووە یان ئاواسیاسیانە وەڵامى پرسیارى نەداوەتەوە .
 من نیگەرانم لەم باسەدا ناوى كەسێك هاتووە كە ساڵانێكە بەشێكى زۆر لەكوتلەكەى  تۆ  خۆیانى لێ دورە پەرێز دەگرن ،نەوەك بكەونە ژێربارانى رەخنەى ئەو بەڵام ئێستا بۆ مەبەست ئەتەوێت ئەمە بقۆزیتەوە و ناوى بهێنیت، ئەوە لەكاتێكدا هەموو خوێنەرى كوردى تۆ  و"هەندرێن" باش دەناسێت ، بۆیە من داواى لێبوردن لە"هەندرێن" دەكەم كە ئەمە هۆكار بوو بۆ ئەوەى ناوى  بێنن بەڵام یەشتا خوێنەر دەزانێت ئەو ناگاتە دامێنى  "هەندرێن" چونكە (هەندرێن) بەهەوڵ و ماندو بوون و شەو نخونى پێگەشتووە نەك بەكوتلە و كوتلە بازى و یارى و گەمە كردن بەناوى رۆشنبیریەوە، ئەو رۆشنبیرى نەكردۆتە كەرەستەى خۆ دەرخستن و مەرامى شەخسى بەڵك و ئەو لەناو رۆشنبیرى بێجگە لەزیانى گەورە هیچى بۆ خۆیى وەك كەس بەرهەم نەهێنا، بەس  دنیایەك دەقى خستە خزمەت هاو جڤاتیەكانى خۆى ، ئائەمەیە جیاوازى لەنێوان "هەندرێن" وەك رۆشنبیر و  ئێوەش وەك؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟.
 
 تێبینى كاك ئیسماعیل نازى هەندێك كەسى هێناوە بێجگە لە كاك یوسف عیزەدین نابێت خەیاڵى خۆمان بەوانەوە بكوزین.
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.