زیندان و شێعر….. سه‌عید ئه‌مانی
"زیندان و شێعر"
سه‌عید ئهمانیههرچهند شێعر و باقی ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بیات به‌رده‌وام یار و یاوه‌ری كات و ساته‌كانی ته‌نیایی و گۆشه‌گیری مرۆڤ بوون، به‌ڵام شێعر له زینداندا، ئه‌ویش له‌كاتی پشوبڕی ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆحی، شێلاق و لێداندا، شتێكی تایبه‌تتر بووه. كه‌متر زیندانیه‌ك ده‌توانی ببینی كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ قایم و خۆڕاگر بێت و پایه‌دار له زینداندا، له سلوله تاكه‌كه‌سیه‌كاندا، له ڕۆژگاری ته‌بعید و دوورخرانه‌وه‌یدا، نهخزابێته ژێر سایه‌بانی ئه‌من و پڕ له ئاسایشی شێعره‌وه. كه‌متر زیندانیه‌ك ده‌بینی، له‌كاتی به‌ڕێ كردنی ساته پڕ له ئازاره‌كانی ته‌نیایی و بێ پشت وپهناییدا له زیندان، به خوێندنه‌وه‌ی سرود یان زه‌مزه‌مه‌ی شێعرێك له شێعره‌كانی خۆڕاگری، وره‌ی نه‌گرتبێته‌وه.
ڕه‌نگه پێویست بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌مز و ڕازی كاردانه‌وه‌ی جادویی شێعر له‌سه‌ر گیان و ئه‌ندێشه‌ی زیندانی، ئیجازی شێعر به وردی بپشكنین؛ ده‌ربڕینی چڕوپڕی چه‌مكه ئینسانیه‌كان له هه‌یكه‌لی ئوستوره‌یی شیعردا؛ چه‌مكگه‌لی وه‌ك خۆڕاگری، پاراستنی نهێنی، چۆكدانه‌دان و پارێزگاری له سنووری بیر و باوه‌ڕه ئینسانی و سیاسیه‌كانی خۆی، ئه‌وده‌مه‌ی كه زیندانی ئازاركێشانه نیازمه‌ندی كه‌سێكه تا ته‌نیاییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ش بكات، برینی جێی دابه‌زینی قامچی و شێلاقهكانی سه‌ر جه‌سته و ئه‌ندێشه‌ی له‌گه‌ڵدا ساڕ‌ێژ بكات وبتوانێ به‌سه‌ر دوودڵیه‌كانی له سه‌رده‌می كێشمه‌كێشی خۆڕاگری و ته‌سلیمبووندا زاڵ‌بێت. له‌م رووه‌وه‌یه كه له‌گشت گۆشه و قوژبنه‌كانی زینداندا، هه‌ر سوچێكی كه زیندانیه‌كی سیاسی تێیدا قه‌راری گرتبێت، ئاسه‌وارێك له شێعری خۆڕاگری به ڕوخساری دیواره‌كانه‌وه به‌دی ده‌كه‌یت. هیچ دیارده‌یه‌ك ناتوانێ ڕونتر و ڕه‌وانتر له شێعر هه‌لومه‌رجی ئه‌وكاته‌ی كه زیندانیه‌ك شێعرێك بۆ یادگاری له‌سه‌ر دیواری سلولهكهی هه‌ڵده‌كه‌نێ، ده‌رببڕێ. جا ئه‌م شێعره به‌رهه‌می خۆی بێت یان بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌ستێك له كه‌سانی دیكه‌ی وه‌رگرتبێت.
كه‌متر سلولێك ده‌سده‌كه‌وێ زیندانیانی سیاسی، ده‌ورانی لێپرسین و بازجویی خۆیان تێدا به‌سه‌ر بردبێت، به‌ڵام شێعرگهلێكی وه‌ك "وارتان قسه‌ی نه‌كرد" و "لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه‌مژی چۆن بژی شه‌رته نه‌وه‌ك چه‌نده بژی" به دیواره‌كه‌یه‌وه نه‌نوسرابێت. زۆربه‌ی ئه‌و زیندانیانه به خوێندنه‌وه و زه‌مزه‌مه كردنی شێعری سه‌ر دیواره‌كان په‌یامی پایه‌داری و خۆڕاگری خۆیان و هیوا به داهاتوویه‌كی گه‌ش و شكست و سه‌رشۆڕی دوژمنانیان چرپاندۆته گوێی باقی زیندانیه‌كانی دیكه‌وه.
به‌ڵام، بانتر له كاردانه‌وه‌ی شێعری خۆڕاگری، له‌سه‌ر گیان و ئه‌ندێشه‌ی زیندانی سیاسی، نووسینی ئه‌م شێوه شێعره له‌لایه‌ن خودی زیندانیانه‌وه، یه‌كێك له ڕێگا كاریگه‌ره‌كانی مانه‌وه و خۆڕاگری زیندانیان بووه له هه‌لومه‌رجی سه‌خت و دژواری به‌ندیخانه‌دا. زۆربه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی له‌ناو زینداندا پێیان ناوه‌ته به‌ستێن و بواری شێعر نووسینه‌وه، به‌ر له چوونه زیندان خاوه‌نی هیچ ئه‌زموونێكی ئه‌ده‌بی نه‌بوون. ئه‌م زیندانیانه، چه‌ند ساتێكی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی به گۆشت و پێسته‌وه له به‌ندیخانه‌دا ئه‌زمونیان كردووه، له‌ڕێگای زمانی شێعره‌وه گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌وان، سه‌ره‌تا بۆ ساڕێژی ئازاره‌كانی ڕۆح و گیانی خۆیان و خاڵیكردنی زوخاوی پۆنگخواردو له ده‌رونیاندا و دواتر بۆ سه‌بتی ساته ئازاراویهكانی زیندان له زه‌ین و بیره‌وه‌ری مێژوودا و گواستنه‌وه‌ی له‌م ڕێگایه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، یان بۆ كه‌سانێك كه له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌ست به‌م ئازارانه ناكه‌ن، له‌ژێر ساباتی شێعردا ده‌فته‌ری پڕ له ئه‌زموون و ئازاریان واڵا كردوه.
زیندانی/ گه‌ر بیه‌وێ/ له ده‌ربیجه‌ی/ ته‌سكی سلوولی ژانه‌وه /به‌ره‌و كووچه‌ی /هه‌ستی ئینسانی بڕوانێ
شووشی قامچی ده‌بنه په‌رده. /گه‌ر بیه‌وێ / مه‌لی فڕین ده‌سته‌مۆ كات /به سێداره‌وه ده‌نیشێ. /له‌جیات په‌نجه‌ی حه‌وانه‌وه‌ش /جه‌سته‌ی/ له‌رز ڕایده‌ژێنێ /به درێژایی/ ته‌مه‌نی گشت شه‌و و ڕۆژێ /وهرزێرێكه /له مه‌زرای بیر و خه‌یاڵا/ بۆ داهاتووی /تۆوی هومێد داده‌چێنێ.*
له‌م ڕوه‌وه ئاماژه كردن به لایه‌نی فه‌ننی و ته‌كنیكیه‌كانی شێعر، بێبه‌شمان ده‌كات له هه‌ستكردن به پێویستی ئه‌و ساتانه‌ی كه نووسه‌ری شێعره‌كه ئه‌زموونی كردووه. پێویست به ئاماژه‌یه ئه‌و شاعیره مه‌زنانه‌ی كه خۆیان به‌ندیخانه‌یان ته‌جروبه كردوه، به‌شێك له جوانترین و نه‌مرترین به‌رهه‌مه‌كانیان، كه ده‌كرێ پێیان بڵێین شێعری خۆڕاگری، له ده‌ورانی زیندانی بووندا هۆنیوه‌ته‌وه. له‌نێو ئه‌م بهندیانهشدا كه‌سانێك هه‌بوون هه‌رچه‌ند بۆ یه‌كه‌مجار بووه ده‌ستیان داوه‌ته نوسینی شێعر، به‌ڵام به‌رهه‌مگه‌لێكی نه‌مر و پڕبایه‌خیان خوڵقاندووه.
له‌كۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند به‌رهه‌مێكی شێعری ده‌خوێننه‌وه كه یان له زینداندا نووسراون، یان بۆ زیندانی نووسراوه له‌لایه‌ن شاعیرێكه‌وه كه‌خۆی زیندان و ئازاره‌كانی ئه‌زموون كردووه.
ئه‌حمه‌د موسه‌وی له شێعرێكی نیمچه درێژدا، كه من كورته‌یه‌كم لێ كردووه به كوردی، به‌م شێوه‌یه باسی زیندان و زیندانی ده‌كات:
"لێره"
خۆر به دلۆڤانیه‌وه
له‌ولاوه‌تر
له‌پشت ئه‌م زاخه شێداره‌وه
له پانتایی ده‌شتی لاله‌زار – ئه‌م ده‌شته سوورباوه -
له‌گه‌ڵ نه‌سیمدا
سه‌رگه‌رمی سه‌مایه‌كی بههارانهن و
بولبولانی سه‌رخۆش له پشكوتنی گوڵ
به خونچه‌ی سوور به لێوه‌وه
باڵ دهبزوینن و ده‌فڕن له پهلكێكهوه بۆ په‌لكێكی تر
تا چێژی تێكشكانی زستان ڕازاوه‌تر بكه‌ن.
٭ ٭ ٭
لێره
له‌م زاخه تاریك و شێداره‌دا
كۆمه‌ڵێك ژن و پیاو خزاونه‌ته كونجی بێده‌نگیه‌وه
دوای تێپه‌ڕبوونی درێژترین ڕۆژ و مانگه‌كان
چون، هه‌ر وشه‌یه‌ك تاوانێكه به به‌رینایی شه‌و.
لێره
دانیشتوان كۆمه‌ڵێك ژن و پیاو به‌بێ هیچ بزوتنێك
به‌پشت سه‌ری تێپه‌ڕبوونی ڕۆژه درێژهكانهوه
وه‌ك بڵێی كۆمه‌ڵێك كه‌ژ و لوتكه‌ی سه‌ربه‌رزن
له شكڵ و شێوه‌ی ئینسانی‌دا
چون، هه‌ر جوڵه‌یه‌ك تاوانێكه
به درێژایی چه‌ند شه‌و و ڕۆژێك
مانه‌وه له قه‌ره‌نتینه
به توێشوی قورسی ئازاره به‌رده‌وامه‌كانیه‌وه.
٭ ٭ ٭
واوه‌تر به‌هاره و پشكوتنی گوڵ
سه‌ڵاو ئاوازی مه‌لانی ڕه‌نگاو ره‌نگ
له‌گه‌ڵ سه‌مای سهرمهستانهی داری بی و
زایه‌ڵه‌ی پڕ له چێژی ئاوی خڕ و لاشیوان
كه‌وا له دڵی شاخه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵێن و ئهخرۆشێن
تا ئه‌چنه كۆشی ده‌شتێكی سه‌وز و بژوێن.
٭ ٭ ٭
لێره،
به‌جێگای كهوێشكهی سه‌وزه‌ڵانی ده‌شت
ته‌نیا ڕوانینه واتای گرتووه
. . .
پایه‌داری و مانه‌وه‌ی ئینسان به دووباره ژیاندنه‌وه و به‌دیهێنان و خوڵقاندنه‌وه به‌نده. ئه‌مه پێویستیه‌كه له زینداندا زیاتر زه‌روره‌تی خۆی ده‌سه‌لمێنێ. زیندانی له‌ڕێگای خوڵقاندنی به‌رهه‌می هونه‌ریه‌وه نه‌مری بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌یه كه له چوارچێوه‌ی زینداندا جاری واهه‌یه جوانترین و نه‌مرترین به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌خوڵقێ. له زینداندا هونه‌ر ئامرازێكه زیندانی ڕێگای ئه‌وه‌وه، جیا له‌وه‌ی كۆڵنه‌دان و ڕاوه‌ستاوی خۆی له به‌رانبه‌ر ئهشكهنجهگهرانیدا ڕاده‌گه‌یه‌نێ ته‌نانه‌ت مژده‌ی شكست و به‌چۆكدا هاتنی بهرانبهرهكهشیمان به گوێدا ده‌دات.
بۆ نمونه گۆرانی شاعیر له‌م سروده‌دا:
به‌سته‌ی نه‌به‌ز
من ئه‌و دیله‌م له زیندانی تاریكا
هه‌تاوی بیر ڕوناك ئه‌كا به‌ر چاوم؛
به‌ناو هه‌زار حه‌ڵقه‌ی داوی باریكا
قه‌فی زنجیر ئه‌پچڕێنێ هه‌نگاوم!
من ئه‌و دیله‌م له پشت شوورای پۆڵاوه
ئاسۆی هیوای گه‌شم هه‌رگیز ون ناكه‌م؛
له‌ڕووی ئاسمان به گڕی سوور نوسراوه
به‌ند به به‌ندی ئایین نامه‌ی بڕواكهم!
من ئه‌و دیله‌م ئامانجم قیبله‌ی گشته؛
با سامدار بێ و پڕ دڕك بێ ڕێی ڕاستم،
مادام هێزی زۆربه‌ی گه‌لم له‌پشته:
دڕك گوڵه و ترس ئارامه بۆ خواستم!
من ئه‌و دیله‌م كه سرنجی بێباكم،
سڵ له چاوی پڕ له قینی زه‌ق ناكا؛
دانه‌چیڕه‌ی گورگی هاری سه‌ر لاكم
زاتی گیانی نه‌له‌رزیوم له‌ق ناكا!
من ئه‌و دیله‌م كه دیل كه‌ری زۆردارم،
دڵی له‌به‌ر گوڕی ناڵه‌م ئه‌له‌رزێ؛
تا شڕتر كا كه‌ڵبه‌ی له‌شی زامارم،
خۆی خراپتر له‌ناو خوێنا ئه‌گه‌وزێ!
من سه‌ربازی ئامانجێكم: پیرۆزه،
فیداكاری ڕێگایه‌كم: بێگه‌رده،
ڕهنجێك ئه‌ده‌م ڕه‌نجی كه‌سی دڵسۆزه،
له ڕێیه‌كا بێ‌باك ئه‌مرم: ڕێی مه‌رده!…
كه‌م و زۆر، ئازار و ئه‌شكه‌نجه، هه‌ست به ته‌نیایی و بێ ده‌ره‌تانی كردن، هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌ره‌سه و ئامرازێك تا به هۆیه‌وه بتوانێ وره بگرێ، پارێزگاری له نهێنیه‌كانی بكات و سه‌رئه‌نجام هه‌ست به براوه بوونی خۆی و دۆڕانی به‌رانبه‌ر بكات، له دنیای ده‌روونی زیندانیانی گشت دنیادا هه‌ستێكی له‌یه‌ك نزیك پێكدێنێت. هه‌ربۆیه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه باس له هه‌لومه‌رجی زیندان، لایه‌نه جۆراوجۆره ڕۆحی و ڕهوانیهكانی زیندانی و خه‌ون و ئاواته‌كانی ده‌كات سه‌رئه‌نجام ده‌بێته به‌رهه‌مێكی جیهانی و بۆ زۆربه‌ی زمانه‌كان ته‌رجومه ده‌كرێ. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه سه‌رنج بده‌نه ئه‌م دوو ده‌قه‌ی خواره‌وه كه یه‌كه‌میان له عه‌ره‌بیه‌وه و له‌لایه‌ن مامۆستا گۆرانه‌وه كراوه به كوردی و دووهه‌میشیان له فارسیه‌وه هادی محه‌مه‌دی وه‌ریگێڕاوه:
گه‌ڕانه‌وه له زیندان
ده‌رچووم… ده‌رچووم.. به‌ندم پسان
له‌گه‌ڵ هاوڕێ و براده‌ران
هاتینه‌وه ده‌ر له زیندان
دڵ پڕ له كینه‌ی زۆرداران
وه‌ك ده‌می بوڕكان خرۆشاین
له تاریكی‌دا درهوشاین
گرتمانه ده‌س (مه‌شخه‌ڵ) بۆ ڕێ
له‌و نركه‌ی تۆپانه‌ی كه دێ
له به‌ند، له زنجیر… نه‌ترساین،
(له‌گیان بووردوو)ی ڕێگای ئاشتین!
به دوشمنی ئاشتی گه‌لان
چه‌شین وه‌كوو پڵنگی لان!
ئهیخنكێنین، خوێنی ئه‌مژین
دایئهڕێژین بناغه‌ی ژین!
ئه‌قیڕێنین: بژی خه‌بات،
ڕۆیشت دیلی، ئازادی هات
ئه‌ی گولانی ئازا و به‌زات،
هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و ئاوات!
"سزا"
ن: ئه‌حمه‌د شاملو
ئالێره‌دا چوار زیندانه
له‌هه‌ر زیندان چه‌ن ڕیز داڵان، له‌هه‌ر داڵان سیاچاڵان،
له‌هه‌ر چاڵێك چه‌ندین به‌ندی لهزنجیردان…
یه‌كێ له‌م به‌ندییانه، له‌نێو یاوی ڕه‌ش و تاری بوختانێكا
ژنه‌كه‌ی خۆی به زه‌بری نه‌شته‌ر كوشتووه.
یه‌كێ تریان
له نیوه‌ڕۆی هاوینێكی سوتێنه‌ردا له كۆڵانی هه‌ڵقرچاوا
نانی مناڵه‌كانی خۆی، له‌نێو خوێنی نان فرۆشێكی لاسارا
خووساندوه.
چه‌ن كه‌سێكیان
له خه‌ڵوه‌تی ڕۆژێكی بارانیدا ڕێیان له سه‌د خۆر گرتووه.
چه‌ن كه‌سێكیان
به‌سه‌ر دیواری نزمه‌وه خۆیان بۆ بان سه‌رخستووه.
چه‌ن كه‌سێكیان
نیوه‌شه‌وێك له‌نێو گۆڕه تازهكانا دان ئاڵتوونی مردووه‌كانیان شكاندوه.
به‌ڵام ئه‌من
له شه‌وێكی تاریك و ته‌متوومانا هیچ كه‌سێكم نه‌كوشتووه
به‌ڵام ئه‌من له ژینمدا ڕێم له سه‌د خۆر نه‌گرتووه
به‌ڵام ئه‌من نیوه‌شه‌وێك خۆم بۆ سه‌ربان سهرنهخستووه.
٭ ٭ ٭
ئالێره‌دا چوار زیندانه
له‌هه‌ر زیندان چه‌ن ڕیز داڵان، له هه‌ر داڵان سیاچاڵان،
له‌هه‌ر چاڵێك چه‌ندین به‌ندی لهزنجیردان…
له‌نێو ئه‌م به‌ندیانه دا پیاوانێك هه‌ن لاشه‌ی مردووی هه‌ر ژنێكیان
خۆشده‌وێ.
پیاوانێك هه‌ن هه‌موو شه‌وێ له خهونیانا ژنێك به ترسی مه‌رگه‌وه
ئه‌قیژێنێ لهجهرگهوه.
به‌ڵام ئه‌من له ژناندا هیچ نابینم – ئه‌گه‌ر ڕۆژێكی له ناكاو
ئاوهڵدوانهم كپ و خامۆش نه‌بینمه‌وه –
به‌ڵام ئه‌من له‌نێو ناخی چیای به‌رزی خه‌ونه‌كانما بێجگه له زایه‌ڵه‌ی نزمی
ئه‌م بژارانه‌ی بیابان كه ده‌ڕۆین و داده‌ڕزێن و وشك هه‌ڵدێن و دادهوهرێن،
ده‌نگێكی تر نابیسمه‌وه.
گه‌ر زنجیری ئه‌م ئه‌ركه گه‌وره و گرانه نه‌بووبایه
ڕه‌نگه ئه‌من كازیوه‌یه‌ك وه‌ك یادێكی دوور و له‌رزان
به‌جێم ده‌هێشت ئه‌م زه‌مینه په‌سته‌ی پاوان…
ئه‌مه‌یه تاوان!
ئه‌مه‌یه تاوان!
زیندانی شاره‌وانی 1336
باغ اینه.
_________________________________________________
سه‌رچاوه‌كان:
گۆڤاری ئاره‌ش ژماره…
دیوانی گۆران
كتێبی باران ودڵۆپه
كتێبی هه‌رێمی شین.
————————————–
٭شێعرێكی: سه‌عید ئه‌مانی