
گه‌مه‌ی پوسل له لای Roy Andersson له فلیمی Du levande
ئه‌و فلیمه‌ی باشترین خه‌لاتی ده‌رهێنه‌ر و مانۆس فلیمی وه‌رگرت
دلێر محمد طاهیر…
له سالی 1964 سالانه پێشبرکێیه‌ک ده‌کرێت له‌بواری فلیمدا بۆ ده‌ست نیشانکردنی باشترین فلیم باشترین ده‌رهینه‌رو ئه‌کته‌ر.و…بۆهه‌موو بواره‌جیاجیاکانی فلیمسازی له‌وولاتی سوێدا ..ئه‌م سال ( Roy Andersson ) زۆرترین خه‌لاتی به‌ده‌ست هێناله فلیمی Du levande ) ) باشترین فیلم ،ده‌رهینان .مانۆس.واته سێ گولدباگهی برده‌وه که‌به‌رزترین خه‌لاتی بواری فلیمسازییه له سویدا. بۆ وه‌بیرهینانه‌وه‌ی خوێنه‌ر هه‌رهه‌مان ده‌رهینه‌ر دووجاری تر خه‌لاتی باشترن فلیمی وه‌رگرت له‌هه‌مان پێشبرکێدا.ئه‌ویش فلیمی ( Sånger från andra våningen 2000). En kärlekshistoria 1970 .
Du levande درێژکراوه‌ی هه‌مان گوزارشتی سینه‌مای ( Roy Andersson ) که سیما و شیوازێکی تایبه‌تی داوه بهفلیمهکانی ،.ناوازه‌ی کاره‌کانی ( Roy Andersson ) له‌وه‌دایه که‌فێری وێنه‌ی ساده‌و ساکارمان ناکات له له‌گه‌ل خۆیدا ده‌مانباته ئه‌وجیهانه ئالۆزه‌ی ئه‌مرۆی دینیا به‌تایبه‌تیش سوید .جیهانێک که والهیهک ترزاوه زۆرسانانیهی بارچهکانی له‌یه‌ک بدیته‌وه تاکو سیمایه‌ک به‌خشی پێی یان وێنه‌یه‌کی دروستمان بداتێ پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و مانۆس له لای( Roy Andersson ) له‌هه‌مان پرۆسه‌ی یاری پوسل ده‌چێت که وێنهیهکهو بووه به‌ده‌یان پارچه‌ی جیاواز و له‌یه‌ک نه‌چوو که هه‌ریه‌که‌یان وێنه‌یه‌کی ناته‌واوه به‌لام کاتێک ته‌واو ده‌بێت .کههاوپارجهکانی خۆی دۆزییه‌وه. واته هه‌ر پاجهیهک له‌وێنه‌کان ناته‌واوه به‌لام بێ‌مانا و لۆژیک نیه بوونی مانا‌و لۆژیک له‌پارچه‌کانی تره‌وه وه‌رده‌گرێت..
ههردیمهنێک له‌فلیمی Du levande ) ) پرهله مان و ئاماژه‌ی نوێ که بینه‌ری ورد‌و به‌سه‌لیقه‌ی ده‌وێت تاکوو جێژوهرگرێت له ته‌ماشاکردنی . بۆنمونه پیره‌میردێک بهرهورهوهیهکی پیرییه‌وه دهرواتوو به‌په‌تێکی درێژ سه‌گێک راده‌کێشێت که له‌سه‌ر قاچ ناروات به‌لکۆ له‌سه‌رپشت راده‌کێشرێت لهپهنجهریهکی گه‌وره‌وه که‌سانێک تێیدهروانن. دیمه‌نیکی تر پیاوێکی پیری لاواز به‌رووتی لهسهرگازی پشت که‌وتوه سه‌ری شوربۆتهوه بۆ نزیک کامێرا و راسته‌وخۆ باسی کێشه‌یکی جدی خۆی ده‌کات بۆ چاوی کامێرا بێئه‌وه‌ی هیچ جووله‌یه‌ک بکات به به‌رده‌وای قسه‌ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا ژنێکی قه‌له‌و به‌رووت له‌سه‌رێتی خه‌ریکی سێکسه‌و کلاوێک ئاسنینی جه‌نگاوره کۆنه‌کانی له‌سه‌ره..ئه‌م دیمه‌نه ته‌واو ده‌بێت و له‌دیمه‌نی دواتردا تیپی مارشی سه‌ربازی هه‌مان کلاویان له‌سه‌ردایه‌و مۆزیک دهژهنهن. وێنه‌کان پچر پچرن ..له‌دیمه‌نێکی تردا مێزێکی گه‌وره‌ی نان خواردن ئاماداکراوه کۆمه‌لی شتی ئه‌نتیکه‌ی له‌سه‌ره کرێکاریک که‌خۆی و به‌رگه‌که‌ی زۆر به‌و جێگایه نامۆیه که‌مێک به‌ده‌ور و خولی مێزه‌که‌دا دێت به‌ئارامی دواتر سفره‌که راده‌کێشیت و شته‌کان ده‌خات له‌ژێر سفره‌که‌وه که‌نه‌خشی مێزهکهدهردهکهوێت ئارمی نازیه‌کان له‌سه‌رمێزه‌که ده‌بینرێت….
بێده‌نگ زۆرکاری له‌سه‌رکراوه ریتم زۆر ئارامه لهفلیمهکهدا موزیک زۆر که‌م به‌کارهاتووه ره‌نگ به‌شیوه‌یه‌کی گشتی مردووه ره‌نگی زه‌ق به‌دیناکرێت دیمه‌نه‌کان له‌نێوان ره‌سای و خۆله‌مێشیدا خۆیان ده‌نوێنین ..
له‌سه‌ره‌تای کاره‌که‌وه تاکۆتای چیرۆکێکی باو ده‌ست بینهرناکهوێت بوویه ئه‌م کاره له‌رووی بینه‌ره‌وه زۆرینه به‌ده‌ست ناهێنیت وه‌ک من مهزهنهدهکهم به‌لام له‌نێوه‌ندی هونه‌ری و فلیمسازاندا ئاستێکی گه‌وره‌ی داهێنانه له کارکردن به‌شێوازێکی نوێ که ده‌کرێت له مێژووی سوێدا شوین و کارکردنی خۆی هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره جوانده‌کات ئه‌وه‌یه که پێمان ده‌لێت ئه‌وه‌ی پارچه پارچه بووه ماناکانی بوونمانه په‌یوه‌ندیه‌کانه به‌وی تره‌وه به‌وی ئینسان ..ئه‌وه‌ی بووه بهگهمهئ پوسل و سته‌مه چاک بکرێته‌وه په‌یوه‌ندیه‌کانه به‌تایه‌به‌ت له گۆمه‌لگای سوێدا ..له‌سه‌ران سه‌ری فلیمه‌که‌دا په‌یوه‌ندیه‌کی ئاسای به‌دی ناکه‌یت ، نێوان کاره‌کته‌ره‌کان زۆر دووره بگره په‌یوه‌ندیه‌کان چۆته ئاستێکی کۆمیدیه‌وه ..ده‌لاک و مشته‌ری ژن و مێرد له‌سێکسدا ..له‌ژیانی رۆژانه‌دا ..کاره‌کته‌ره‌کان خه‌ونه‌کانیان باو ئاسایی نیه پیره‌مێردێک ده‌لێت ئه‌مشه‌و خه‌وم بنی که ئه‌فریم له ئاسمانه‌وه ده‌ستم بۆدایکم و باوکم راده‌وه‌شان ئه‌وانیش وایان ده‌کرد بۆمن ..کچێک ئاشقی گیتارستێک بووه ده‌رهێنه‌ر خه‌ونێکی جوانی به‌خشی وه به‌و کچه هه‌ر لهبارهکهدایه خه‌یال ده‌کاته‌وه له‌به‌رگی بووکێنیدا ..له مالێکدا له‌گه‌ل میکی کهگیتراژهنهکهیه گیتاری بۆدهژهنێت مال ده‌بێت به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌روات خه‌لکی لێیان کۆده‌بنه‌وه پیرۆزباییان لێده‌که‌ن
نواندن له‌م کاره‌دا زۆر تایبه‌ته له‌و روه‌وه‌ی که سایکۆلۆژیانه کاره‌کته‌ر دروست نه‌کراوه زۆرساده وه‌ک ئه‌وه‌ی بینه‌ر ئاگادارکاتهوهلهوهی که ئه‌مه نواندنه. قوول بوونه‌وه بۆناو زۆر که‌مه له کاری نواندندا ..زۆجار ئه‌کته‌ر راسته‌وخۆ روولهکامێرهداکات وقسهدهکات بۆ بینه‌ر . وههم ده‌کۆژێت وه‌همێک که زیاتر کار له‌سه‌ر ویژدان ده‌کات نه‌ک ئه‌قل.
ژیان وه‌ک وێنه‌یه‌ک پارچه پارچه کراوه و بلاو بۆته‌و به شێوه‌یه‌ک په‌رت بوو وه که په‌ێوه‌ندی نێوان پارچه کانی زۆر دووره له یه‌که‌وه سه‌ره‌رای ئه‌م په‌رت بوونه مه‌ترسی ترمان ده‌داتێ له‌زۆرکاتدا راوانینێک هه‌یه بۆ ئاسمان وه‌ک ئه‌وه‌ی له چاوه‌روانی شتێکدابین له دیمه‌نه‌کاندا له‌ناکاو هه‌موو شتێک دهووهستێ کاره‌کته‌ره‌کان بۆ ئاسمان ده‌روانن ئه‌وان له‌سه‌رتای فلیمهکاوه له‌ئاسمان ده‌روانن روانینێک که هه‌م ترس هه‌م جۆشدامان و بێدهسهلاتی تێدا ده‌خوێنیته‌وه …کامێره تاکۆتای فلیمه‌که ئه‌وه‌مان نیشان نادات که ئه‌وان ده‌یبینن له ساته‌وه‌ختی به‌ر له‌ته‌واو بوونی کاره‌که به چه‌ند چرکه‌یه‌ک نه‌بێت که ئاسمانێک هێواش هێواش پرده‌بێت له فرۆکه که زیاتر له فرۆکه‌ی جه‌نگی ده‌چن ..له‌م کاره‌دا ناتونیت وێنه‌یه‌ک به‌دی بکه‌یت و دلنیابیت لێی که ج وێنه‌یه‌ک ،ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌دات که هه‌رگیز شته‌کان وه‌ک خۆی نه‌بینین که هه‌ن بگره واتا‌و ده‌لاله‌ته‌کانیان به‌دی بکه‌ین که چه‌نده شێواون
جێژێک بۆ بینه‌ر ی جدی دروست ده‌کات که له‌چنینه‌وه‌ی ماناکاندا هاوکاربێت له‌پانتاییه‌کی مانای باو دۆڕاودا.
جگه‌له‌وه‌ش وێنه‌ی ئهوژیان پارچه پارچه و دڕاوهمان ده‌داته‌ده‌ست گه‌ر شتیکمان پێبکرێت بۆ بهیهکاوهنانی و درووست بوونه‌وه‌ی له کاردابین و په‌یوه‌ندیه‌کان دروست که‌ینه‌وه.
ROY ANDERSSON له‌سالێ 1943 لهیۆتێبۆری له‌دایک بووه له زانکۆی لوند کۆمه‌لێ بواری جیا جیای خوێندووه وه‌ک فلیم، شانۆ، مێژوو ،له1970-یه‌که‌م فلیمی درێژی ده‌رهێنان به‌ناوی چیرۆکی ئه‌شقێک که‌بووه هۆی ناسینی و وه‌ک ده‌رهێنه‌رێک له‌هه‌مان کاتیشادا تووش ره‌خنه‌یه‌کی زۆرهات.
کۆیبهرههمهکانی
• 2007 –Du levande
2000 – Sånger från andra våningen
1991 – Härlig är jorden کورته فلیم
1975 – Giliap
1970 – En kärlekshistoria
1969 – Lördagen den 5.10
1968 – Hämta en cykel کورتهفلیم
1967 – Besöka sin son کورته فلیم