Skip to Content

Friday, November 8th, 2024
کاروان عوسمان بێ پێناسه !….جه‌بار حه‌مه‌د

کاروان عوسمان بێ پێناسه !….جه‌بار حه‌مه‌د

Closed
by January 26, 2009 گشتی

 ‌ جه‌بار حه‌مه‌د
 کاروان عوسمان بێ پێناسه ! !  
    
 له‌ عاریف عامییه‌ک پرسی هه‌واڵی مه‌سله‌خ و قه‌ێێاب
  به‌ ئه‌نگوشتی شه‌هاده‌ی کرد ئیشاره‌ی مه‌حکه‌مه‌ و نائیب
  (مه‌حوی)

 
 ڕاستی فه‌رموو مه‌حوی،مه‌حکه‌مه‌و نائیب،بووه‌ به‌ مه‌سله‌خو قه‌ساب.ئاخر دیاره‌ له‌ شوێنی حاکمه‌کان  قه‌سابه‌کان خه‌ریکی سه‌ربڕینو پارچه‌ پارچه‌ کردنی نێچیره‌کان بوون.له‌ قه‌سابخانه‌ش حاکمه‌کان…
 ئه‌گه‌ر مه‌حوی ئه‌مه‌ی نه‌دیبێت،یان هه‌ستی پێ نه‌کردبێت.پێش سه‌دو په‌نجا ساڵێک،ئاوای نه‌ ئه‌فه‌رموو.دیاره‌ داوه‌ری،بۆ دادوه‌ر،سه‌ربرینیش بۆ قه‌ساب ((به‌ده‌ر له‌وه‌ی،که‌ خوازیاری نه‌مانی قه‌سابو،ئازادی بۆ گیانداره‌کانیش)) ئه‌مه‌ خوازیاری هه‌موومانه…ئه‌ی چی بڵێین، که‌ دادو دادوه‌ر،بۆ پاریزگاریو کێشانی تاوانو ڕاستیه‌کان،نه‌بنوو به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندیو لایه‌نگری بۆ لایه‌نێک،ته‌رازوی دادیان دانابێ؟
 ئه‌و ته‌رازوه‌ی که‌ له‌زۆرێک له‌ باڵه‌خانه‌کانی ددادگا راسته‌وخو به‌رامبه‌ر به‌ چاو هه‌ڵواسراوه‌،ته‌رازویه‌کی ناڕێکو نایه‌کسانه‌،،،سه‌نگه‌کانیان له‌ به‌رد داتاشراوه‌و که‌س یه‌کسانی ئه‌و تای ته‌رازوانه‌ی‌ بۆ ڕوون  نییه‌.هه‌روه‌ها دادوه‌ری به‌ یاساکانی که‌ له‌سه‌ر به‌ردو ئه‌شکه‌وته‌کان،که‌به‌زمانه‌کانی مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان نوسراون،ئه‌برێ به‌ڕێوه‌.
 زۆرن ئه‌و بێتاوانانه‌ی که‌ له‌سه‌رده‌می ڕژێمه‌ ڕابردووه‌کان،به‌ تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ڕژێمی ڕوخاوو قه‌سابه‌کانی دادگا، به‌چه‌قۆکانیان ملیان په‌راندن.یان دادوه‌ره‌کانی قه‌سابخانه‌ ده‌سته‌کانی به‌خوێن سوریان به‌ ته‌رازوی لارو پاراو به‌ مێشکه‌ ئاودراوه‌کانی دیکتاتۆرو حیزبو ئایدۆلۆژیه‌ دژه‌ مرۆڤیه‌کان،ئازاد کرانو له‌ جیاتیان قه‌سابی، بێتاوانێک کرا.
 کێن ئه‌وانه‌ی له‌ دادگا خۆیان ئه‌بیننه‌وه ‌؟ تاوانبار کێیه‌ ؟ تاوان چییه ‌؟ چی ئه‌بێ به‌تاوان ؟ به‌ کام یاسا تاوان ؟ یاسای کوێ ؟ یاسای کێ؟ کێ دادوه‌ره ‌؟ کێ تاوانباره ‌؟
 ئه‌مانه‌ پرسیارگه‌لێکن که‌ بۆ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌ر که‌سێک،،گروپێک،،لیره‌.،له‌وێ،،ئێستا،،ئه‌وسا،،به‌و ته‌رازوه‌ بۆیان کێشانه‌ کردووین،که‌ له‌ گه‌ڵ شوێنو کاتو مه‌به‌ست گونجێنراوه‌و
 ئێمه‌ش ته‌ماشه‌که‌رو بیسته‌رو خوێنه‌ر بووین.جاری واهه‌بوه له‌ هیچ قۆناخو سه‌رده‌مێکی،رابوردوو ئێستاو داهاتوو هه‌ستمان پێنه‌کردوه.یان ئه‌گه‌ر پێشمان زانیبێ به‌هه‌ر فاکته‌رێک بوو بێت،،،نقه‌مان نه‌کردووه‌.
 له‌وه‌ش خراپتر، ڕاستیمان به‌لارێدابردووه‌.
 دادوه‌ره‌کان بڕیارده‌ری دادگا بوون.یاساکانیان به‌پێی نوسراوه‌ ئاماده‌ کراوه‌،داڕێژراوه‌کان،خوێندۆته‌وه‌.ئه‌ویاسایانه‌ی (چاوێک به‌چاوێک،ددانێک به‌ددانێک)ی له‌سه‌ر به‌رد نوسراوه‌که‌ی حامورابی.
 ئه‌ی پارێزه‌ر؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
 له‌ژێر ڕکێفی ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌ تۆقێنه‌ره‌کاندا،پارێزه‌ر چ رۆڵێکی بینیوه ؟
 ئایه‌ پارێزگاریان له‌ کێ کردوه‌ ؟ رژێم یان تاوان بار؟؟ (ئه‌و که‌سه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئه‌وان تاوان باره‌،نه‌ک من ئه‌ڵێم)
 ئایه‌ پارێزه‌ر توانیوێتی که‌سێکی بێتوان که‌ ئه‌وان به‌ تاوانباریان دانابێ،له‌ قه‌فه‌سی تاوان بێنێته‌ ده‌رێو رزگاری بکاتو به‌ژیان شاد بێته‌وه‌؟
 چه‌ندن ؟ له‌کوێن ؟ ئه‌و پارێزه‌رانه‌،دادوه‌رانه‌،که‌ له‌ژێر کارتێکه‌ری رژێمێ،سه‌رده‌مێ یان فاکته‌رێک،بوون به‌ قه‌سابه‌که‌ی (مه‌حوی شاعیر )؟
 ئه‌ی که رژێمو سه‌رده‌مو فاکته‌ر نه‌ما چیان لێهات،بۆکوێ چوون ؟ یان ئه‌مانه‌ بۆ رژێمو سه‌رده‌مو فاکته‌ری تازه‌،عه‌بای داد ئه‌پۆشنوو چه‌کوشی یاسا زرم ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر مێزه‌که‌یاندا (( رفعه‌ الجلسه‌ )).
 گه‌لی براده‌رینه‌، دوای ئه‌م هه‌موو شێروو رێوییه‌،،،ئه‌م پرسیاره‌ ئه‌که‌م؟
 تۆ بڵێیت کاروان عوسمانی هونه‌رمه‌ندی لاو،له‌ژێر چه‌قۆی ئه‌م دادوه‌رو،پارێزه‌رو نائیبانه‌دا،له‌ قه‌سابخانه‌که‌ی،دادگا قه‌سابی نه‌کرابێت ؟
 ئه‌گه‌ر وایه‌،ده‌ستم دامێنتان،دادوه‌ری شاعیر قوبادی جه‌لیزاده‌و دادوه‌رانی وه‌ک قوباد.پارێزه‌ری شاعیر جه‌مال غه‌مبارو پارێزه‌رانی وه‌ک جه‌مال.بۆ بێده‌نگن ؟ تۆ بڵێی پاکبونه‌وه‌و به‌رائه‌تی هونه‌رمه‌ندێک،له‌ شێعره‌ ناسکه‌کانتان،گرنگ تر نه‌بێ؟؟؟دایکی هونه‌رمه‌ندێک که‌ به‌ کوله‌مه‌رگیو فه‌ڕاشی،پێی گه‌یاند نه‌تان جوڵێنێ؟؟؟
 ئه‌ی هونه‌رمه‌ندانو گۆرانی بێژانو شاعیران:… ئه‌ی یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندان،یه‌کێتی نوسه‌ران،ئه‌زانن ئه‌ولاوه‌،به‌ده‌ر له‌وه‌ی به‌ چی ده‌ردێک چوو،تائێستا پێناسی هیج لایه‌کی نیه‌!!!زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌ هونه‌رمه‌ندو نه‌ نووسه‌ر،ته‌نها زورنا ژه‌نێکی حیزبن،ئه‌ندامی یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانن،ئه‌ندامی یه‌کێتی نوسه‌رانن،،ئه‌ندامی زۆر ئه‌کێتی ترن بۆ ده‌سکه‌وتو چڵێسی،
 ئه‌ی ئه‌و گۆرانی بێژانه‌ی که‌ زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی کاروانتان بۆ خۆتان بردو خۆتان پێبرده‌ پێشه‌وه‌،هیمه‌تێک،خۆتان له‌ ژێر ئه‌و قه‌رزه‌ بێننه‌ ده‌ره‌وه‌،،،کاروان عوسمان بێ پێناسه‌!!!!!!!!!!!
 کاروان عوسمان دوای ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه‌ جوانانه‌، که‌ جه‌ماوه‌ر، شایه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندی ئه‌ده‌ن،،،تا ئێستا  بێ پێناسه‌.!!!!!!!!!!!!!!
 
 
 من له‌و بروایه‌دام که‌ هونه‌ره‌که‌ی کاروان جوانترو به‌ به‌هاترین پێناسه‌،،،،،،،،،،به‌ڵام؟؟؟؟؟؟؟
 
  ‌
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.