كوردستان كەى پڕدەبێت لە ئەخلاق و خەیاڵ ؟…پێشڕەو حەمید
كوردستان كەى پڕدەبێت لە ئەخلاق و خەیاڵ ؟
پێشڕەو حەمیدسیاسیە باڵادەستەكانى كوردستان هەمیشە ( گەنجان ) بەوەتاوانباردەكەن كە نەوەگەلێكى نابەرپرسن و هۆشیارى سیاسى و نەتەوایەتیان لاوازە و هەمیشە ئەم نەوەیە لەلاى دەسەڵاتى سیاسى كورد ( وێنەیەكى شەیتانى پێدارەوە ) و لەتەواوى كایەجیاجیاكانى دەسەڵاتدا پەروێزخراون و ڕێگەیان بۆ فەراهەم نەكراوە كەوەك گەنجێك بەشدارى لە بڕیارە سیاسیەكاندابكات و بتوانێـت وەك بونەوەرێكى ئاكتیڤ بەشداربێـت و تەعبیر لە ڕەئى خۆى بكات , تەنها لەبەرئەوەى زۆرێك لەگەنجان بڕوایان بەو قەوانەكۆنەنییە كە خودى بەرپرسەباڵاكانى دەسەڵات پێى سەرمەست دەبن , سەرەڕاى ویناكردنى گەنج لەئەجنداى دەسەڵاتى سیاسى كوردستاندا بە نەوەگەلێكى ( ناكامڵ و كاڵ فام ) هێشتا ئەم نەوەیە لەهەوڵى ڕاستكردنەوەى شوناسى خۆیدا لەدیدى دەسەڵاتەوە و فریاد ڕەسانە كار بۆئەو پرسەئاڵۆزانەدەكات كەكارى دەسەڵاتەوە وخودى دەسڵات تواناى شرۆڤەكردنى نییە , دروستكردنى ( بێ متمانە ) ى لەنێوان تاكى كوردى و ( پەك خستن ) ى تواناكان بۆ هوشیاركردنەوەى شەقامى كوردى و ( كوشتن ) ى گیانى حەماسیەتى كاركردن و قوربانى دان بۆ نیشتمان , كارگەلێكبوون كە دەسەڵاتى كوردى بەدرێژەپێدانى ( پرۆژە گەندەڵیەكانى خۆى ) لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراقەوە كارى لەسەر دەكات و تائێستاش بەردەوامە و لە دەرئەنجامدا تـائێستا شەقامى كوردى لەدۆخى سڕبوندایە و لەبەرامبەر بابەتەهەستیارەكان و پیلانە دەرەكییەكان و بۆردومانكردنەكان و دواتریان دیارنەمانى فڕۆكەوانێكى ( نەخۆش ) لە بن دەستى ئاسایشى سلێمانى شەقامى كوردى یەك ناخات و لە دۆخى سڕبونەوە نایوروژینێت بۆ دەنگ هەڵبڕین و ئاشكراكردنى چارەنوسى ئەو فڕۆكەوانەكە و بێدەنگى دەسەڵات لەئاست پیلانە دەرەكییەكاندا ؟!
كەچى ئەو گەنجانەى كە دەسەڵات هەمیشە كاربۆ دەستەمۆكردنیان دەكات دور لە ئەجینداى دەسەڵات و مژدەكانیەوە , كاربۆ بەئاگاهێنانەوەى شەقامى كوردى دەكات و لەبەرامبەر وروژاندنى گیانى بەرپرسیارێتدا ئامادەى باج بدات و لەدژى هەر پیلانێك ئامادەیە بڕژێتە سەرشەقامەكان و داواى یەكگرتنى شەقامى كوردى بكات و شوێن ئەو هۆكارەكان بكەوێت بەمەبەستى كۆدەنگیەك بۆچارەسەركردنیان كە دەسەڵاتى كوردى تێدا قەتیسكردوە .
ئەو سیناریۆیە ى كە بۆ دیار نەمانى فڕۆكەوانە ( نەخۆشەكە ) دروستكرابو , جارێكى تر گەنجانى ئەم وڵاتەى یەكخست و بە ئەنجام دانى دەیان چالاكى جۆراوجۆر دژ بە خەم ساردى سەركردایەتى كورد لەبەرامبەر ( هەڵهاتن و ونكردن ) ى فڕۆكەوانە كەدا , ڕژانە سەرشەقامەكان و داواى ڕونكردنەوەى زیاتریان لەئاسایشى سلێمانى و دەسەڵاتى كوردى كرد لەبەرامبەر ئەو كارەدا .
دواى ئەوەى دادگاى باڵاى تاوانەكانى عێراق بەخوێندنەوەى نوسراوێكى ئاسایشى سلێمانى لەمەڕ هەڵهاتنى فڕۆكەوانەكە هەمومانى توشى شۆككرد هەربەهەمان گومانەوە چەند پرسیارێك خوى فەرزدەكات كە ئەو فڕۆكەوانە وەك تاوانبار و وەك شاهدێك لە كەیسى هەڵەبجەدا كە پاڵپشتیى یەكى گەورەبو بۆ بردنە پێشى كەیسى هەڵبجە , ئەگەر نەخۆش بوبێت و بۆچارەسەركردن ڕەوانەى نەخۆش خانە كرابێت ,ئەوا چۆن لە ڕێگرتنەبەرێكى ئەمنى توندو تۆڵدا پرۆسەى گواستنەوەكەیان جێبەجێ نەكردوە و ئەو تاوانبارە گەوەریە چۆن هەڵهات ؟ كە هەڵهات چۆن فڕى و بۆدیار نەما ,ئەگەر فڕۆكەوانەكە هەڵهاتبێت و سیناریۆكى دروستكراو نیە , بۆچى لەكاتى هەڵهاتنیدا وێنەكەى لەمیدیاكانەوە بڵاو نەكرایەوەو داواى یارمەتى لە خەڵكى كوردستان و لایەنەپەیوەندە دارەكان نەكرا بۆ دۆزینەوەى تاونبارەكە,لەكاتێكدا ئەگەر ئەو كاتە و لەكاتى خۆیدا ئەو كارەبكرابا , ئەوا دیارنەمانى فڕۆكەوانەكە لەلاى خەڵكى حسابى قەزاو قەدەرى بۆدەكراو تاڕادەدەیەكى زۆر خەڵكى بڕوایان بەهەڵهاتنەكەى دەكرد وەك ئەوەى كە ئێستا بڕوایان بەو جۆرە هەڵهاتنە نییە !.
بەداخەوە دواى بیستو یەك ساڵ لەئاشكرابونى تاوانبارێكى فڕۆكەوان لەو فڕۆكەوانە گوم ناوانەى تر كە هەڵەبجەیان شەهید كرد و لەدواى دوبارە دیارنەمانى ئەویتر , هێشتا شەقامە ساردو مردو وەكەى ( كورد ) ڕۆحى بە بەردانایەتەوەو لەو خەونە جەهەنیمییەى خۆى بەئاگانایەت , بەداخەوە هێشتا ئەو حیزبانەى خۆیان بە ئۆپۆزسێون دەناسێنن و هەر دومانگ جارێك پرۆژەیەكى بیتام بەناوى چاك سازى و گۆڕانەوە دەخەنە مەزاد خانەى بێ سەرو بەرى سایسى كوردیەوە , هێشتا بێدەنگن و هیچ پڕۆژەیەك , هیچ ئازایەتییە كیان تێدانییە واز لەو هەمو سازشە بێًهنن و تەنها هەڵوێستێكیان هەبێت و تەكانێك بە خۆیان و شەقامە خەوتووەكەى كورد بدەن ,بەداخەوە جارێك فڕۆكەوان هەڵدێت و جارێك فڕۆكەوانەكان قەندیل بۆردومان دەكەن و جارێك گوندو دەشتایە كانمان دەسوتێن , كەچى هێشتا شەقامى كوردى نوستو وەو بڕیارى داوە دەیان هەڵەبجەى تر دروست ببێت و ئەوانەشى ئێستا لە قەفەزى تاوانكاریدان لەسەر كەیسى هەڵبجە , هەڵبێن و جارێكى تر هەڵبجە شەهید بكەنەوە , ئەوا ( شەقامى كوردى ) هێشتا هەر لە مردنى خۆى ڕاناچەنێت , بەداخەوە چاوەڕوان بوم بە درێژاى تەمەنێك كە شەقامى كوردى بجوڵێت و جارێكى تر نیشتمان پڕبكاتەوە لە ئەخلاق و خەیاڵ و ئەقڵیەتى سیاسیانەى تەندروست , بەڵام شەقامى كوردى وەك خۆى نەبو , ئەمرۆ بۆ هەمیشە مرد و ئەو مردنەیش هێشتا نابێتە لەمپەرێك بۆ دروستكردنەوەى شەقامێكى تر بەناوى شەقامى ( گەنج ) چونكە دەسەڵاتى كوردیى لەماوەى تەمەنێك لە خۆ بەڕێوەبردندا بڕواى بە كارو تواناكانى گەنج نەبوە وەك بونەوەرێكى هەستیار , بەڵام ئەمڕۆ لەدواى ئاشكراكردنى مەرگى حەتمى شەقامى كوردییەوە , خۆى ڕادەگەیەنێت و ئیدى قبوڵى نییە بە ( كاڵ فام و نابەرپرس و نائاگا ) وێنەى ناشرین بكرێت , ئەوەندەى لەئێستادا داوا لەدەسەڵاتى كوردى دەكات وەك ئەوەى ڕێگریەتى كە بەشدارى لەپرسە سیاسیەكاندا بكات و بەشێك بێت لەگۆڕان ئەگەر گۆڕان هەرگیز لەئارادابوبێت لە ئەقڵیەتى كاركردن و بەڕێوەبردنى دەسەڵاتدا , ئەواچیدى شەقامەكان پڕنەكات لە ( كوتەك ) بەدەست , ئەگەر گەنجان لە سەر شەقامەكان دەسەڵات لە هەڵەكانى خۆى بەئاگابهێنێنەوەو پیلانى دوژمونان شەرمەزاربكات.