
ئه‌ردۆگان سه‌رکه‌وتوی دۆڕاو!
ئه‌ردۆگان سه‌رکه‌وتوی دۆڕاو!
پێم وابێت یه‌کێک له‌و چه‌مکه کوێرانه‌ی تا ئێستا باڵی کێشاوه به‌سه‌ر دنیابینی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه، ئه‌و چاوه‌ڕوان خوازیه‌یه که له‌پاڵه‌وان هه‌یه‌تی تا ئومێده‌کانی خۆی تێدا ببینێته‌وه، ئه‌مه یه‌کێکه له‌و خاڵه لاوازانه‌ی تا ئێستا زۆرێکی خه‌ڵکی له‌نێو ئه‌و کوێرهوهریهی دوور له کایه مه‌عریفیه‌کان ژیانی خۆیان ڕۆژانه ده‌ده‌ن به‌ده‌م قه‌ده‌ری ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی خه‌ریکی گێل کردنیانه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، بوو به‌و پاڵه‌وانه‌ی توانی دڵی زۆرێکی خه‌ڵکی دواکه‌وتو سۆزدراو به په‌روه‌رده‌ی دینی به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت. پاش ئه‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌ی مونته‌دای ئابوری دافۆس، به‌رانبه‌ر سه‌رۆکی ئیسرائیل شیمۆن پیرێز وه‌ستایه‌وه، دهمهگرژی نێوان وتووێژه‌کانیان کاریانی گه‌یاند به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌ردۆگان دانیشتنه‌که به‌جێبهێڵێت، به‌خاتری ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ته‌واوی پێنه‌دراوه به‌و کاته‌ی بۆی دیاری کراوه وته‌کانی خۆی بخاته ڕوو. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگای لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌ردۆگان بوو کاتێک ده‌ڵێت ئێوه له (تهوراتاندا) نووسراوه خه‌ڵکی (مه‌کوژن) به‌ڵام ئێوه خۆشحاڵ ده‌بن کاتێک له‌کوشتن به‌رده‌وامن. ئه‌م وته‌یه وای کرد له‌هه‌زاران خه‌ڵکی هه‌رێمی غه‌زه و تورکیا تا ده‌گات به‌زۆرێک له وڵاتانه‌ی نه‌یاری ئیسرائیلن ئه‌م بیروڕایه‌ی ئه‌ردۆگان به‌سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زن بده‌ن له‌قه‌ڵه‌م. تا ئه‌ندازه‌ی ئه‌و خاڵه‌ی ئه‌ردۆگان له‌خۆی غرور ده‌بێت و له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه نوسیدا ده‌ڵێت ئێمه نه‌وه‌ی باوباپیرانمانین واته (عوسمانیه‌کان) بۆیه ده‌بێت هه‌میشه بوێرانه و بێ‌ترس ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ به‌ره‌نگاری کردنی ئیسلام و نه‌ته‌وه‌که‌مان بیڵێین؟ ئه‌مه تائێره جێی سه‌رسوڕمان نیه بۆ که‌سانێک که‌مێک تێگه‌یشتنیان هه‌بێت له‌وه‌ی چۆن سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فاشستی و قه‌ومیانه بۆیان ناکرێت چاره‌سه‌ری کێشه سه‌ره‌کیه‌کان بکه‌ن، دێن مه‌یلی خه‌ڵکی راده‌کێشن به‌ڕوی سۆزداریدا. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی هه‌رێمی غه‌زه پێوه‌ی ده‌ناڵێنن و ڕۆژانه ژیانیان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیلدایه، به چ جۆرێک ده‌توانێت به پێی وته‌یه‌کی گرژانه‌ی ئه‌ردۆگان ژیانیان بگۆڕێت بۆ ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر و هێمن. ئاخۆ خه‌ڵکی فه‌له‌ستین ئێستا زۆرینه‌یان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ژێر که‌وتوی باری ئابوری‌دا ناژین؟ بۆ کام یه‌ک له‌و ده‌سه‌ڵاته تهعهسوبیه قه‌ومیانه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌یدانی نێو ململانێکان هه‌رده‌م له‌و پلانه‌دا نین خه‌ڵکی فرۆشراوی فه‌له‌ستین بکه‌ن به قوربانی نێو پلانه شاره‌وه‌کانیان؟
ئه‌مڕۆ هه‌ر لهدهسهڵاتهکهی ئه‌ردۆگانه‌وه تا ده‌گات به‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک به‌یه‌کی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان هه‌رهه‌مویان له ژێر عه‌ماله‌تی ئیسرائیل‌دا ده‌ژین. ئاخۆ بۆ ئه‌ردۆگانێک ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیسرائیل ده‌گرێت دژ به کوشتنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی غه‌زه(دیاره هه‌ڵوێستێکی وا هه‌رچۆنێک بێت کارێکی ئینسانیانه‌یه) ئه‌گه‌ر به‌بێ مه‌به‌ست بێت، ئاخۆ چ جیاوازیه‌ک هه‌یه له نێوان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی غه‌زه و ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره‌ی گونده‌کانی کوردستان ڕۆژانه گیانیان له‌به‌رده‌م تۆپ و تانکه‌کانی ئه‌ردۆگان و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادا له‌به‌رده‌م ئاینده‌یه‌کی نادیاردا ده‌گوزه‌رێنن؟ئه‌وه ده‌بێت چ هه‌ڵوێستێک بێت وا ئێستا له وڵاتانی دنیای ئیسلامدا هه‌رهه‌موو ڕێز بۆ ئه‌ردۆگان ده‌رده‌بڕن به‌ڵام هه‌ر ئه‌و پیاوه به‌خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه له‌ڕێگای شه‌ڕێکی شۆفێنساتانهوه یه‌خه‌ی به مالوێرانکردنی ده‌یان ملیۆن ئینسانی کورد گرتوه. ئه‌وه کامه ڕهوایهتیهکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فاشیسته (کاتێک له میدیاکانه‌وه بینیمان چۆن جه‌ندرمه‌کانی ئه‌ردۆگان باڵی منداڵێکی خوار 18 سال باده‌دا تا ده‌یشکێنێت) ئاخۆ ئه‌م دیمه‌نه قێزه‌ونه چ جیاوزیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌و سه‌دان دیمه‌نه نائینسانیانه‌ی له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کانه‌وه بینیمان چۆن خه‌ریکی ئه‌تک کردن و سه‌ربڕینی مرۆڤه‌کانن! ده‌بێت ئه‌م دیمه‌نه‌و ئه‌و دیمه‌نه‌ی له کوشتن و ئه‌تک کردنی منداڵانی فه‌له‌ستینی دیمان له‌لایه‌ن هێزه وه‌حشیه‌که‌ی ئیسرائیله‌وه چ جیاوازیه‌کیان هه‌بێت؟ له‌گه‌ل سه‌رجه‌م ئه‌و دیمه‌نه قێزه‌ونانه‌ی له نێو جیهانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیسلامدا ده‌گوزه‌رێت. ئه‌وه چ ویژدانێکه کاتێک ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستی ئییسلامی له ئێران ڕۆژانه خه‌ریکی له‌سێداره‌دانی منداڵانی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵیه‌وه‌یه، له‌و لاشه‌وه ڕه‌فسنجانی ده‌ست خۆشی له ئه‌ردۆگانی هاوه‌ڵی ده‌کات.
ئه‌م لێکدانه‌وانه، ڕه‌نگه که‌مێک وردبینانه نه‌بین تیایاندا دهکوینه نێو هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌وه که له‌کۆتاییدا به قازانجی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه‌کانی ناوچه‌که ته‌واو ده‌بێت. چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رۆک ده‌سه‌ڵاتانه پێی هه‌ڵده‌ستن هه‌ریه‌ک به‌شێوازێک خه‌ریکی ڕێکخستنی نێو به‌رژه‌وه‌ندیه سه‌رمایه‌داریه‌کانی خۆیه‌تی، که‌واته ئێمه له‌نێو ململانێیه‌کی چینایهتیداین، له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانین دروست بگه‌ین به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی شوێنی که‌وتوین. سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه‌کان بۆخۆیان به‌شێکی دانه‌بڕاون له‌نێو ئه‌و پیلانه شه‌ڕانگێزیانه‌ی که ناتوانن ژیانی کۆمهڵگاکهیانی تێدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن، دواجار دێن پلانه قه‌ومی و مه‌زهه‌بیه‌کان زیندوو ده‌که‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئاگای له‌و ئه‌سڵه نه‌بێت کهمهوقعیهتی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌کوێدایه.
مێژوی ڕابردووی مرۆڤایه‌تی لێوانلێوه له‌م جۆره پلانانه. ئێستا ته‌یب ئه‌ردۆگان خۆی به‌سه‌رکه‌وتو نیشان ده‌دات به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی نواندی، به‌ڵام له‌لایه‌کی دیه‌وه ئه‌و دۆڕاوه‌یه که بۆ دواجار هێنده‌ی تر تورکیای به‌ره‌و ئه‌و مه‌نزڵه نارد که زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت بتوانێت له‌نێو وڵاتانی یه‌کگرتوی ئه‌وروپادا جێگه‌ی ببێته‌وه. بۆیه به‌ناچار ئێستا به‌شوێن ئه‌و مهیلهوهیه تا بتوانێت سه‌رنجی وڵاتانی ئیسلامی و خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کان بۆلای خۆی ڕابکێشێت، بێگومانم له‌وه‌ی له‌و ساته‌وه‌خته‌شدا که به‌و ئومێده‌وه‌یه جارێکی دی هه‌یمه‌نه‌تی ئیمبراتۆریهتهکهی عوسمانی بداته‌وه به ده‌وڵه‌تی تورکیا، هێنده‌ی که خۆی له‌نێو دۆڕاویدا ده‌بینێته‌وه. ئیستا تورکیا بۆخۆی له‌نێو قه‌یرانی بێ‌کاری و گرانی و مه‌ینه‌تیدا خه‌ڵکه‌که‌ی ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه بێبه‌ش نیه له‌نێو بێچاره‌سه‌ری ئه‌و ململانێ و دژایه‌تیه‌ی ڕۆژانه له‌گه‌ل باڵی عهسکهرتاردا ڕوبهرودهبێتهوه، تا ده‌گات به‌کێشه سه‌ره‌کیه‌که‌ی که خه‌ڵکی کوردستانه و ئاماده‌یی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه عه‌سکه‌رتاره نیه ته‌نانه‌ت ڕێگا بدات به‌زمانی( دایک)ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێی بدوێت؟ ئه‌مه چ پاڵه‌وانێکی سه‌رکه‌وتوه له چاو ئه‌و خه‌ڵکه دواکه‌وتوه موسوڵمانه‌ی به ئه‌ردۆگانی بکوژ ده‌ڵێن پیاوی پاڵه‌وان. ئاخۆ ده‌بێت چ جیاوازیه‌ک هه‌بێت له نێوانی ئه‌ردۆگان و شیمۆن پیریزدا؟ ئایا هه‌ردوکیان ته‌واوکه‌ری یه‌ک سیاسه‌ت و یه‌ک ئامانج نین؟ واته سیاسه‌ت کردن بۆ ئامانجێک که تا ده‌توانن خه‌ڵکی بده‌ن به‌یه‌خه‌ی یه‌کتردا و خۆشیان وه‌ک پاڵه‌وان له‌دوره‌وه سه‌یریان بکه‌ن. ئه‌وان هه‌موو له‌به‌ره بابی یه‌ک دایک و باوکن، ئه‌وان سه‌رپه‌رشتیاری نیزامی چینایه‌تی و ڕاگری دینه‌کانن. بۆیه نابێت گلله‌ییان لێبکرێت که چۆن سیاسه‌ت ده‌که‌ن، ئه‌وان ڕاستگۆن له به‌رنامه‌کاری خۆیاندا، به‌ڵام ده‌بێت چینی به‌رهه‌م هێنه‌ریش ئاوڕێک له تواناکانی خۆیان بده‌نه‌وه تا ئه‌وه‌ی چیتر نه‌بن به‌سوته‌مه‌نی نێو شه‌ڕه ته‌عه‌سوبی و قه‌ومیه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌میشه به چه‌وساندنه‌وه درێژه به ته‌مه‌نی خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان ده‌ده‌ن!!!!!!!
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
30/01/2009
هۆڵه‌ندا