چاوه‌ڕوانیی … گوڵاڵه پشده‌ری
ساڵانێکه چاوه‌ڕوانم هه‌رنه‌هاتی
ئاوی چاوانم داهات و هه‌ر نه‌هاتی،
باخچه‌ی ژیانم بێ‌تۆ ووشکه
بێ تۆ
خانه‌ی هیواو ئاوات چۆڵوهۆڵ و
ساردوسڕه..
تۆی سه‌رتۆپی جوانیی گه‌ردوون
تۆی ژێده‌ری هۆش و هزر و ئه‌ندێشه‌و و سۆز،
له چاوی من
تۆ له خه‌رمانه‌ی مانگ ده‌چی
به هه‌ستی من
ڕۆژ له تۆ گه‌رمیی وه‌رده‌گری..
له ئه‌ندێشه و له‌نێو خۆمدا
خانۆچکه‌یه‌کی ئارامم بۆ چێکردووی
نه‌خشه‌وپلانی ژیانێکی پڕ ئاسووده‌م
له‌نێو دڵ و ده‌روونی خۆم بۆکێشاوی .
خه‌ڵکی شادن به هاتن و دیداری تۆ
که‌چی من هه‌ر چاوه‌ڕوانتم
نه‌هاتنت دهمکرۆژێ و
شیوه‌ن گیانی داگیرکردووم..
خه‌می دڵم بۆ کێ به‌رم؟
کێ به کێیه و.. کێ ئاگای له رازی دڵی منه؟
من چ چێژێک له‌م گهردوونهداببینم
تۆی تیا نه‌بێ و له باوه‌شم نه‌توێیه‌وه..
خه‌ڵک هه‌رده‌م لێمده‌پرسن :
چی بوو.. نه‌گه‌یشت سواره‌ی تۆ؟
شکۆفه‌ی نه‌دا گوڵی تۆ؟
وه‌ڵام: نه‌خێر ، نه‌خێر.. نه‌خێرررر….
ئه‌من گه‌ڕام ، گه‌ڕام.. گه‌ڕام نه‌مدۆزیه‌وه
زۆر زۆر گه‌ڕام نه‌مدۆزیه‌وه
ده‌گه‌ڕێم و هه‌ر ده‌گه‌ڕێم نایدۆزمه‌وه..
ئیدی ته‌واو، بێ ئومێدم و نایبینمه‌وه
چاوه‌ڕوانیی تێكڕای رهنجمی به‌بادا
ماندووم.. ته‌واو شپرزه بووم
پاڕانه‌وه و ههناسهساردییش داد نادا.
ئه‌ز نازانم..
ئه‌ز نازانم و یه‌ک ده‌نک چییه تێیناگه‌م:
بۆچی ئه‌من
دلێک نه‌بێ رازهکانمی تیا وه‌شێرم
مۆمێک نه‌بێ به‌دیاریه‌وه هه‌ڵپڕووکێم
که‌سێک نه‌بێ له‌نێومدا.. له‌نێویدا بتوێینه‌وه..
نا نا دیاره ته‌نیایی دۆستی دێرینمه و
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربم
جێگای خودام گرتۆته‌وه
یان هه‌ر خودی خۆم خودامه !