له‌هه‌ر دڵۆپێکدا.. چاوت بۆ ده‌گێڕین قوربان!
بۆ رۆحی ره‌وانی (عومه‌ر حه‌مه‌که‌ریمی) قه‌دیس و لاوچاک
له‌هه‌ر دڵۆپێکدا.. چاوت بۆ ده‌گێڕین
قوربان!گه‌ر حه‌زده‌که‌ن بگه‌ڕێمه‌وه.. یاران
سپێدانێ، چوون دڵۆپه‌ی باران پژانێک.. چاوههڵبڕن،
که دڵاوا دڵاوا ده‌چن به هانای گوڵخونچه‌ی په‌ریزاده‌وه، له خاکسارهکانی سلێمانیدا.
گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ن بمبیننه‌وه.. یاران
خۆرنشینان، دڵگه‌رم دڵگه‌رم له‌گه‌ڵ ته‌ڵ ته‌ڵی ئه‌و دواتیشکه زه‌بوون و بێ داڵدانهشدا گه‌شتێ بکه‌ن، هێشتاکونێ…
خوڕخوڕ شیله‌ی ئه‌شکی شه‌یدایه‌کی په‌تیاره و
قرچه‌قرچی دڵی پیره‌مێردێکی قهلهندهرنشین ده‌بارێنن،
له قوببه و ناوسه‌ری که‌سیره‌بووی ئاسمانی سلێمانیدا.گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ن ئه‌هلی دڵیش، کانی مهحهببهتیان کوێر نه‌بێته‌وه.. یاران
گرانمایه و گرانمایه.. دڵۆپه و دڵۆپ ،
گوێ له حه‌یرانی ئه‌و گوڵستانه گوڵگوڵی و درهخشانهش رادێرنهوه،
که گڕوپڤی ده‌روونی گوڵه‌باخیان، هێدی هێدی و په‌ڕ به په‌ڕ به واوهیلاوه ده‌ڵێنه‌وه.
له پاڵهپهستهی پڕوکان و شینیستانی سلێمانیدا
تۆ باوه‌ڕده‌که‌ی، شلێری شوعله لهسهرتهریقهتی تاریکیدابوبێت، گه‌شابێته‌وه؟ژیان به ژیانێتی خۆیه‌وه له‌سه‌ر به‌رماڵی مهرگێکیدا بووبێت،
گه‌ردان.. گه‌ردان سوژده‌ی بۆ مهحاڵستانێکی سه‌وزی گومبووی خۆی بردبێته‌وه؟داخۆ یاران، ماڵه‌باجێنه‌ی شادمانی له‌حه‌وشه‌ی وهحشهتێکدا.. چی ده‌گه‌ێنێت به تۆ!؟
ئێ یاران منیش چۆن بزانم.. له‌م برینستانهی سلێمانیدا،
به‌و هه‌موو خوێنه‌وه که تک تک له مێرگی رۆحم ده‌چۆڕا،
به‌چه‌پکێ تریقهوه، پاراو پاراو.. له‌پێش ده‌روازه‌ی دڵه‌کاندا پێدهکهنیمهوه ؟
به‌و هه‌موو ته‌وقی مه‌راق، و کسپه بێ سهرحهدانهوه، بهعهزرهتی نزارێکی شینبوهوه، میوه‌ی رووسوور رووسوورم بۆ بنچک و چڵۆپکی باخچه په‌ژمورده و ره‌نج به باچووهکانی ده‌گرته‌وه؟
چوزانم بۆ، به‌و هه‌موو هه‌پرون هه‌پرون بوون و ته‌که‌ته‌کی تهنیاییانهمهوه.. جارناجارێک خۆرنشینی ئه‌زمڕ و گۆیژه، شه‌که‌شه‌ک ده‌هاتنه لام و
به‌تیشکه تێکشاوهکانیهوه، له ئاگردانی نیگای شپرز شپرزی مندا،
گه‌ش گه‌ش پشوویان ده‌دایه‌وه؟یاران من هیچ نه‌بووم، هیچ.
ته‌نێ له خانه‌خه‌رابی رۆح پروکانهکاندا نیازم بوو سلێمانی بم،
له نه‌زاکه‌تی شیعرێکی به‌شه‌وکه‌ت و ورشه‌داری نالی‌دا!
ته‌نێ له‌نێو غوربه‌تی رۆح پروانهکاندا نیازم بوو سلێمانی بم،
له ئه‌فسانه‌ی جوانێکی بێ‌ناو و به‌هه‌شت و یادگاری عه‌بدوڵڵا گۆرانیدا
ته‌نێ له ژاروژه‌نگی رۆح پروانهکاندا نیازم بوو سلێمانی بم،
له نه‌ریتی میوانپدهیی پیره‌مێردی مامه‌یاره و
عیشقی پرتهودار و خودایانه‌ی مه‌حویدا .ئێوه بڵێن.. له‌م کڕووزه‌ی رۆحه شکاوانهدا
پرشنگی وشه، چۆن هه‌ڵنه‌یه‌ت له‌و ناو و نیشانانه‌ی، چیدی، جێی باخه گوڵڕێژهکانی زمانی ئه‌ویان تیا نابێته‌وه؟
ئه‌و دڵه سه‌رکه‌شانه له کوێ بێنینه‌وه، گوێ بێ، بۆ ئهلف و بێی دڵته‌نگی، و
سه‌برۆکه سه‌برۆکه هۆره‌ی بارانه هه‌ناسه‌سارد و بێکهسهکانمان بۆ بژنهوێتهوه ؟
چۆن مه‌ئیوس نه‌بم و هه‌نسک هه‌ڵنه‌ده‌م.. یاران
من هه‌موو شتم بینی. به شایلۆغانێکهوه ئه‌وداڵ بوون له‌دووی نه‌وای شادییهکدا،
و به وهحشهتێکدا راگه‌یشتن!؟ئێوه بڵێن، بۆ بگه‌ڕێمه‌وه.. یاران
بۆلای ئهوتیشکانهی، دوانهێنی سه‌فه‌ری خۆیان لهزیارهتگای دڵۆپێکدا جێنه‌هێشت، که زوڵاڵ زوڵاڵ بهسهرگهڵای دارسنهوبهرێکهوه له نوێژدابوون.. له باخی گشتیدا!
ئێوه بڵێن، بۆ بگه‌ڕێمه‌وه.. یاران
کهباڵنده ههڵوهداکان، متمانه‌یان بهئهفسوون و سه‌فای هێلانه‌کانی خۆیان نه‌مابێت؟
میوه‌ی ماڵه‌کان بڵێن، دره‌خته‌که‌مان بۆ جارێکیش بێت عاشقانه تامی نه‌کردووین!
ته‌نانه‌ت ئاسمانیش بێزار بوبێت به فڕینی ئه‌و فڕهندانهی له‌ودا باڵیان گرتووه!
به‌یانیه‌کی گه‌ڕه‌کێکی سلێمانی، بهدههریبوونهوه، ده‌نگی ده‌ربێت، و
بڵێ من قه‌ت قه‌ت ده‌نگی گزنگێکم نه‌گه‌یشتۆته‌وه به‌و زه‌رده‌تاوه خۆشخوانه‌ی، ئێوارانێک بوو ده‌یلاواندمه‌وه!
یاران، چیدی ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه..
بۆ لای ئه‌و ونبوانه‌ی تا هه‌نووکه‌ش، له ئافاته‌کاندا
ئاڵ و واڵای ژیانێکی لاژوهردییان له مردنه گرنج گرنجهکان بۆ جودا ناکرێته‌وه!
نا یاران .. بمبه‌خشن چیدی من ناگه‌ڕێمه‌وه!
(هه‌تاوه‌کو.. دڵبه‌ند بوون به یاری و نامۆییه‌کانی ژیان ئاوێزانی یه‌کتر نه‌بنه‌وه)*
*** *** ***
*( ده‌بێ یاری و ژیان ئاوێته بکرێن….. ) ئه‌لبێر کامۆ
ئه‌نوه‌ری ره‌شی عه‌وڵا