ترسناکی بناوانگریه‌تی (الاصولیة) ئیسلامی…
ترسناکی بناوانگریه‌تی (الاصولیة) ئیسلامی و دووڕوویی ئیمپریالیزم
نووسینی لال خان
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه
مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان
m_o_osman@hotmail.com
به‌شی یه‌که‌م
له‌م رۆژانه‌دا کاتێکی سه‌خه‌ت به‌سه‌ر ده‌به‌ین. له لایه‌که‌وه ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی هاوچه‌رخمان به پێشکه‌وتنێکی بێهاوتا له‌سه‌رده‌مه‌کانی تر جودای ده‌کاته‌وه و له‌لایه‌کی تره‌وه بهرتهسکبوونهوهیهکی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی توند به‌خۆوه ده‌بینێت. بارودۆخێکی ترسناک و زۆر ئاڵۆزه له په‌ره‌سه‌ندنی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی نایه‌کسان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌م ناسه‌قامگیرییه که هیچ کات ئه‌م ئهستێرهمانه ئه‌مه‌ی به خۆوه نه‌بینیوه. یه‌کێک له گرنگترین دیارده که له سه‌رده‌می دوای شه‌ڕی سارد سه‌ریهه‌ڵدا: بناوانگریه‌تی(ئسوڵی) ئیسلامییه. چه‌ندین شێوه‌ی بناوانگریه‌تی هه‌یه که په‌یوه‌سته به بزووتنه‌وه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی ئاینه جیاوازه‌کان، به‌ڵام بناوانگریه‌تی ئیسلامی زۆرتر بڵاوبووه‌ته‌وه له جیهاندا. له به‌شێکی زۆری ئاسیا و ئه‌فریکا بووه‌ته خاڵێکی ناوه‌ندی له چالاکی سیاسیی جیهانێکی یه‌ک قوتبدا که به خێرای له ژێر رکێفی ( هێزی لێده‌ر) ( ئیمپریالیزمی ئه‌مریکا) ده‌رچوو.
له میسره‌وه تا جه‌زائیر، بناوانگریه‌تی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی ئێسته. به‌ڵام له زۆنگاوی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، بووه هۆیه‌کی ده‌سه‌ڵاتدار. بناوانگریه‌تی ئیسلامی له‌م وڵاتانه‌دا: ئه‌نده‌نوسیا، فلیبین، مالێزیا و وڵاتانی تری( ئیسلامی) له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، وه‌ک هێزێک له ناو سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌پیو ده‌رکه‌وتن. له نیودوورگهی هیندی شێوه‌یه‌کی دژایه‌تی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی درێژ خایه‌ن سه‌ریهه‌ڵدا له‌م زه‌وییه قێزه‌وه‌نه. په‌ره‌سه‌ندیان له ئاسیای ناوه‌ڕاست بووه هۆی دروستبوونی ناسه‌قامگیری و ڕقه‌به‌ری له نێو ڕژێمه‌کاندا وه‌ک هه‌ر یه‌ک له مۆسکۆ و به‌کین.
ئێران و عه‌ره‌بی سعودی وه ئه‌فغانستان نوسخه‌یه‌کی جێاوازن له‌م دیارده‌یه. له کاتێکدا پاکستان له‌سه‌ر لێواری دڕندایه‌تی ئوسوڵی ده‌وه‌ستێت.
به‌ڵام بناوانگریه‌تی (ئسوڵی) ئیسلامی چییه و ئاسۆی ڕاستییه‌که‌ی چییه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که دیارده‌یه‌کی نوێ نییه، به‌ڵام له‌م ماوه‌ی دواییه‌دا ڕواڵه‌تێکی دڕندایه‌تی و فه‌وتێنه‌ری وه‌رگرد. له ڕاستیدا ئسوڵی ئیسلامی لوتکه‌ی کۆنه‌په‌رستییه له هێڵی بوژانه‌وه‌ی ئیسلامی له‌م سه‌رده‌مه که سه‌رده‌می ئابووری جیهانی و سیاسه‌تی هاوچه‌رخه. له دوای سه‌رده‌می ڕینیسانسی ئه‌ورۆپا و ڕوخانی 800 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له ئیسپانیا له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی پازده‌هه‌م 15، سه‌رده‌می داڕوخانی درێژخایه‌نی جیهانی ئیسلامی ده‌ستی پێ‌کرد. له به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی مێژووی و کۆمه‌ڵایه‌تی ههمهجۆر، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دژ به کۆمه‌ڵگه‌ی کۆیلایه‌تی ده‌ستیکرد به سستی و ئه‌و پێشکه‌وتنه که له زانست و ته‌کنیکا بهدهستیهێنرا وه‌ک دۆزینه‌وه‌ی جه‌بر، به‌ره‌و لاوازی چوو و له کۆتایدا وه‌ستا.
ئه‌مه‌یش بووه هۆی داگیرکردنی زۆربه‌ی جیهانی ئیسلامی له لایه‌ن ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوایی تازهههستاو. شۆڕشی پیشه‌سازی له ئه‌وروپا بنکه‌یه‌کی ئابووری و سه‌ربازی دروست کرد بۆ ئه‌م کۆڵۆنیالیزمه. ڕژێمه ده‌ربه‌گایه‌تییه ته‌پیوه‌کان له‌م وڵاته ئیسلامییانه‌دا ڕیگر بوون به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه کۆمه‌ڵایه‌تییه. هه‌ندێک بزووتنه‌وه هه‌بوون که له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ئیسلامی درووست بووبوون دژ به ئه‌م حکومه‌ته پاشاییهتییه دهربهگانه بوون و له دوایدا دژ به کۆڵۆنیالیزم بوون.
هه‌ندێک بنه‌مای پێشکه‌وتنخوازی هه‌بوون، به‌ڵام پشتیان به ئایدۆلۆجیی پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵاتییه‌کان به‌ستبوون، له ماوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له مێژوودا، ئه‌م بزووتنه‌وانه نه‌یانتوانی په‌ره‌سه‌ندنێک به خۆۆوه ببینن. هه‌ندێک له‌م بزووتنه‌وانه له کۆنگره‌ی ڕۆژهه‌ڵات ئاماده‌بوون که پهلشهفییهکهکان ڕیکیانخستبوون له سیپته‌مبه‌ری ساڵی 1920 له باکۆ، ئازربیجان. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م کۆنگره‌یه دروست بوو له پێناو یه‌کخستنی خه‌بات بۆ دژایه‌تی کردنی ئیمپریالیزم و به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئیستعماری به‌ریتانی.
به هۆی بوونی شێوه‌ی ڕۆژئاوایانه له په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌م وڵاتانه‌دا که له‌ژێر رکێفی ئیمپریالیزم بوون، ئه‌مه‌یش کاری کرده سه‌ر سروشتی ئه‌و بزووتنه‌وانه که دژ به ئیمپریالیزم بوون و به‌تایبه‌تی کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ئیسلامی. ئه‌م بزووتنه‌وانه دابه‌ش بوون بۆ چه‌ند هێڵیکی ئایدۆلۆجی و پراکتیکی جیاواز.
شۆڕشی ئوکتۆبه‌ری ساڵی 1917 ی ڕوسی کارتێکردێکی بێوێنه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر خه‌بات دژ به ئیمپریالیزم له‌م کۆمه‌ڵگه ئیسلامییانه‌دا، تێراونین و هیوایه‌کی نوێی به‌رجه‌سته‌کرد له ناوه‌ڕۆکی بزووتنه‌وه‌کانی بوژانه‌وه‌ی ئیسلامی، بۆ نموونه: یه‌کێک له هه‌ر سه‌رکرده‌کانی قوتابخانه‌ی دیوباند( سنه مه‌زهه‌ب) که ناوی عوبیدڵای سندی بوو، ئه‌وه‌نده به‌باشی شۆرشی به‌لشه‌فییه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاند که ئاره‌زووی هه‌بوو دیده‌نی لینین بکات، بۆیه له‌ساڵی 1921 چوو بۆ یه‌کێتی شوره‌وی. یه‌کێک له‌و قه‌ده‌ره گاڵته‌جارییه ئه‌وه‌یه که شوێنکه‌وته‌کانی ئه‌م قوتابخانه فیکرییه، سه‌رکه‌رده‌کانی بزووتنه‌وه‌ی تالهبانن له ئه‌فغانساتن و سه‌رکرده‌ی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ن که هاوشێوه‌ی تالهبانن.
زانایه‌کی ئیسلامی تر ئه‌ویش مه‌ولانا حه‌سره‌ت موهانیییه ئه‌وه‌نده شۆڕشی به‌لشه‌فیک کارتێکردی هه‌بوو له‌سه‌ری، بۆیه بووه چه‌پ و پاشان له ساڵی 1924 بووه سکرتێری گشتی حیزبی کۆمۆنیستی هند، شاعیر و شۆڕشگێڕێکی کۆڵنه‌ده‌ر بوو و له ژیانیدا زۆرجار زیندانی کرا به هۆی خه‌باتی دژ به ئیمپریالیزم.
ته‌نانه‌ت له کاتی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دژ به ئیپریالیزم، چینی کرێکاری تازه‌پێگه‌یشتوو و ئایدۆلۆجی چه‌پ له‌م وڵاتانه‌دا سه‌رکردایه‌تی خه‌باته‌که‌یان ده‌کرد. ته‌نها به هۆی ڕۆڵی تاوانکارییه‌کانی تێوری ( دوو قۆناخی) ستالین، ئه‌م بزووتنه‌وانه‌ی ڕزگاری نیشتمانی نه‌یانتوانی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێبکه‌ن. زۆر ئیمکانی ئه‌وه هه‌بوو که ده‌رئه‌نجامێکی جیاواز بووایه ئه‌گه‌ر سه‌رکرده ستالییهنییهکانی ئه‌و حیزبانه پشتیان به ( برژوازی نیشتمانی) نه‌به‌ستایه و حیزبه کۆمۆنیسته‌کان هه‌ڵوێستێکی سه‌ربه‌خۆیان وهرگردایه وه سیاسه‌تی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتویان په‌یڕه‌و بکردایه له ناو خه‌باتی ڕزگاری نیشتمانی، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه خه‌باته‌که په‌ره‌یده‌سه‌ند بۆ شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی.
نموونه‌ی، هند، عێراق، ئێران، سودان، جه‌زائیر، ئه‌نده‌نوسیا و هه‌ندێک وڵاتی تر، نموونه‌یه‌کی ڕۆشنه که ناتوانین پشتگوێان بخه‌ین. به هۆی سیاسه‌تی سازشی چینایه‌تیی سه‌رکرده کۆمۆنیسته‌کان و باوه‌ڕ نه‌بوونیان به چینی کرێکاری تازه‌پێگه‌یشتوو و زیندوو، ئه‌م شۆڕشانه له‌باربران و له هه‌ندێ شوێندا بوونه هۆی سه‌رکه‌وتنی ئوسوڵی ئیسلامی وه‌ک ئیران.
دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، بناوانگریه‌تی ئیسلامی بووه دیارده‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه و به گشتی دژی شۆڕش بوون. له بنه‌ڕه‌تدا له لایه‌ن ئیمپریالیزمی ئه‌مریکییه‌وه به‌کارده‌هێنران بۆ تێکشکاندنی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و پێشکه‌وتنخوازه‌کان له وڵاته ئیسلامییه‌کاندا. ڕه‌وتی سه‌ره‌کی ئوسوڵییه‌کانی هاوچه‌رخ پشتیان به ئیخوانی موسلمین له میسر و له وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی له پاکستان ده‌به‌ست. ئیخوان له ساڵی 1928 له میسر له لایه‌ن حه‌سه‌ن به‌ناوه( 1906-1949) دروستبوو. کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی درێژکراوه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه. له ساڵی 1941 له هند دروست بوو له لایه‌ن مه‌ولانا ئه‌بو عه‌لاء ئهلموسوی( 1903-1978). به به‌رواردێک له‌گه‌ڵ سۆفیزم و ڕه‌وته میانڕه‌وه‌کانی تر له بزووتنه‌وه‌ی ڕابوونی ئیسلامی، ئیخوانی موسلمیین و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ڕواڵه‌تێکی دڕندانه‌یان هه‌بوو و زمانێکی به‌هێزی فاشیزیمی نوێان هه‌بوو. ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شێوه‌یه‌کی تر له ده‌مارگیریی بناوانگریه‌تی ئیسلامی له ده‌یه‌کانی داهاتوودا.
له په‌نجاکان و شه‌سته‌کان و هه‌فتاکاندا چه‌ند ڕه‌وتێکی چه‌پی به‌هێز هه‌بوون له جیهانی ئیسلامی‌دا، له سوریا، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، ئیسیوبیا و وڵاتانی تری ئیسلامی. کوده‌تای سه‌ربازی چه‌پ هه‌بوو دژ به ڕژێمه ده‌ربه‌گایه‌تی- سه‌رمایه‌داریی ساوا که بووه هۆی دروست بوونی ده‌سه‌ڵاتی پرۆلیتاریای پۆناپرتی یان وڵاتێکی کرێکاری وه نابووت بوون. له وڵاتانی تردا شه‌پۆلی به‌هێز هه‌بوو له بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان که مه‌یلی چه‌پیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها سه‌رکرده میلییه‌کان له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م شه‌پۆلانه بوون. له ئاووهه‌وای شه‌ڕی ساردا هه‌ندێک له‌م سه‌رکردانه کێبرکێیان له‌گه‌ڵ ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی ده‌کرد و ده‌ستیان کرد به داڕشتنی سیاسه‌تی خۆماڵیکردن و ڕیفۆرمێکی بنه‌ڕه‌تییانه. بیروکراتییهکان چی له مۆسکۆ و چی له به‌کین، نه له‌گه‌ڵیان بوون و نه دژی ئه‌م تهقهللایانه وه‌ستان.
جه‌مال عبهدولناسر یه‌کێک بوو له‌و سه‌رکردانه‌ی که سواری ئه‌م شه‌پۆلی میلیگهرییانه بوو و دواتر بووه سه‌رۆکی میسر، هه‌ڕچه‌نده بیروکراتی له مۆسکۆ دژی ئه‌وه بوون که ببێته ئه‌ندامی حلفی وارشۆ وه دژی خۆماڵیکردنی زۆربه‌ی ئابووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون، به‌ڵام به‌رده‌وام بوو له سه‌ر سیاسه‌ته‌که‌ی و ده‌ستی کرد به خۆماڵیکردنی قه‌ناتی سویس که دژیاتییهکی توند بوو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئیمپریالیزم و به‌تایبه‌تی ئیمپریالیزمی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا. ئه‌مه‌یش بووه هۆی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی سویسی ساڵی 1956 که هێزه‌کانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا شکستێکی کهساسیان به‌سه‌رداهات به‌ده‌ستی عه‌بدولناسر.
له هه‌ندی وڵاتی ئیسلامی هه‌مان په‌ره‌سه‌ندن هه‌بوو که دژ به به‌رژه‌وه‌ندی واشنتنگتن و ناوه‌ندییه‌کانی تری ئیمپریالیزم بوو. یه‌کێک له بنه‌ڕه‌ته‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، یارمه‌تی و ڕیکخستن و پڕچه‌ککردن و هاندانی ئسوڵی ئیسلامی هاوچه‌رخ بوو وه‌ک چه‌کێکی کۆنه‌په‌رستانه دژ به‌و سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینه ملییه‌کان وه دژ به شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بوو. کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی و ئیخوانی مۆسلمین ده‌ستیانکرد به جێ بهچێکردنی ئه‌و سیاسه‌ته و پاشان وه‌ک فاشیستێکی نوێی ده‌مارگیر به وه‌حشیترین شێوه ده‌رکه‌وتن. به هۆی دۆڕاندنیان له شه‌ڕی سویس، ئیمپریالیزمه‌کان گرنگییه‌کی زۆریاندا به‌م سیاسه‌ته. پاره‌یه‌کی زۆریان خه‌رچ کرد له ڕێگه‌ی کاره تایبه‌تییه‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی و له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکاوه، یارمه‌تیی ئیستراتیجییان ئاماده کرد و ڕاهێنانی باشیان پێشکه‌ش به توندڕه‌وه ئاینییه‌کان ده‌کرد.
چونکه ئسولییهکان توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو پشتگیری به‌ده‌ست بهێنن له لایه‌ن گه‌لانی وڵاتانی( ئیسلامی)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌وته چه‌په‌کان هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌یان ڕاماڵی بوو، ئوسوڵییه‌کان هێچیان بۆ نه‌مایه‌وه ته‌نها خۆیان بخه‌نه باوشی ئیمپریالیزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیانپارێزن و بمێنن. زۆربه‌ی ئه‌م وڵاته ئیسلامییانه ناسه‌قامگیر بوون و ڕواڵه‌تێکی کۆنه‌په‌رستانه‌یان هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه پشتیان به ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی به‌ستبوو بۆ سه‌رکوتکردنی شۆڕشه میلییه‌کان که ڕووبه‌ڕوویان ده‌بوونه‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه له هه‌ندێ وڵاتی ئیسلامی‌دا، ئسوڵییه ئیسلامییه‌کان بوونه به‌کرێگیراوی ئه‌م ڕژێمه ده‌ره‌به‌گایه‌تی- سه‌رمایه‌دارییه و به پاراستنیان له‌لایه‌ن ئیمپریالیزمه‌وه. ده‌ستیان کرد به جاسوسی‌کردن و کاولکردن و کوشتنی چه‌په چالاکه‌کان، ڕۆژنامه چه‌په‌کانیان وێران کرد، هه‌ڵسوکه‌وتی ژنانیان دیاری کرد و ده‌ستیان کرد به کاری باندگهرایی. چه‌ته‌کانی ئه‌م ده‌مارگیرانه‌ی ئیسلامی بوونه ئامرازێکی سه‌ره‌کی بۆ کۆنه‌په‌رستی و دژ به شۆڕش له‌م وڵاتانه‌دا.