Skip to the content
به‌شی (2) و کۆتایی..
-به‌يت‌وئاهه‌نگی تايبه‌تی خۆي:
هه‌روه‌ك ده‌زانين به‌يته‌كان كێشی بڕگه‌يان هه‌يه. به‌ڵام هێندێك لايه‌نی تايبه‌ت‌له‌كێشی بڕگه‌يی ئه‌م به‌يتانه‌دا، ئاهه‌نگ و كێشێكی تايبه‌تيان پێ‌به‌خشيوه. له‌ئه‌ده‌بياتي‌كه‌ونارايی زۆربه‌ی گه‌لان‌دا ئه‌وه ده‌بيندرێ،كه‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له پێناوی ئايين دابووه،هه‌ربۆيه ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌گه‌ڵ ئاهه‌نگێكی تايبه‌ت به‌ڕێوه چوون. له‌لايه‌كي‌تريشه‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شێعرانه كێشی بڕگه‌يان هه‌بووه،بێ ئه‌و ئاهه‌نگه تايبه‌ته نه‌بێ،ناكوترێن،واته‌بێ ئه‌وئاهه‌نگه تايبه‌ته، ده‌قێكی سه‌ربه‌خۆنين.يه‌كێك له توێژه‌راني ئه‌ده‌بی كۆنی ئێرانی ده‌ڵێ: به‌گشتی شێعر له ئێرانی سه‌رده‌مي ساساني‌دا تاڕاده‌يه‌ك له چاو مۆسيقی گه‌شه‌ی كردووه،كه‌وه‌ك ئه‌مڕۆكه سه‌روای نه‌بووه. ئه‌م شێعره ساده‌وبێ سه‌روايانه،كێشی مۆسيقي‌يان بووه،كه به درێژكردنه‌وه‌ی ده‌نگ ياكێشانی وشه ياچۆنيه‌تی كوتنی وشه‌كان(واته‌درێژ و كورت كردنه‌وه‌ی وشه‌كان) ده‌كوتران. هه‌ربۆيه شێعری كه‌ونارايی كێشی بڕگه‌يان هه‌بووه. له‌شێعره‌فولكلۆڕيه‌كودي‌يه‌كان دا وبه‌گشتی له زمانی كوردي‌دا وه‌ك زمانه‌ئوروپايه‌كان‌و له‌وانه‌ئينگليزی كێشي‌بڕگه‌يي‌و«ته‌كيه»14ده‌وری سه‌ره‌كيان هه‌يه. (ته‌كيه‌بريتيه له زه‌ق‌كردنه‌وه‌ی به‌شێكي«ده‌نگ»له كه‌لام‌دا ده‌رحه‌ق به به‌شه‌كاني‌تري‌ئه‌م كه‌لامه، يا زه‌ق كردنه‌وه‌ی به‌شێكی رسته‌ده‌رحه‌ق به به‌شه‌كاني‌تري‌ئه‌م رسته‌يه، يازه‌ق كردنه‌وه‌ی به‌شێكی ده‌نگ له كه‌لام يارسته‌دا ده‌رحه‌ق به‌رسته‌كاني‌تر ياكه‌لامه‌كاني‌تر).
به‌گشتی له‌شێعر و به‌سته‌ی فولكلۆری كوردي‌دا دوو جۆر ته‌كيه ده‌توانين ده‌ست نيشان بكه‌ين:
يه‌كه‌م)ته‌كيه‌يي‌ده‌وري:زه‌ق‌كردنه‌وه‌ی به‌شێكی «ده‌نگ» له كه‌لام يا رسته‌دا ده‌رحه‌ق به‌كه‌لامي‌تريارسته‌ي‌تر.
10بڕگه‌يي) ره‌شه‌ريحانه / خۆمی پێ‌ره‌ش كه‌م له‌دوای باڵاكه‌ت / دڵ به كێ‌خۆش كه‌م
8 بڕگه‌يي) چاوت ره‌شن / به‌خوماره‌وه خوا پێي‌داوی / مه‌يشاره‌وه
Ca-wIt*-re-shIn* / bIxu-ma*-re.we* Xwa-pey*-da-wi*- / mey-sha*-re-we*
– – U – – – U U – – – – – – U U
ده‌بينين كه وه‌ستانێك له وه‌سه‌تی مسره‌عی هه‌وه‌ڵ‌داوهه‌ر به‌م جۆره له وه‌سه‌تی مسره‌عی دووهه‌ميش‌دا (به‌گشتی له به‌سته‌و گۆرانی 8و10 بڕگه‌يي‌دا )ده‌بيندرێ ، ئه‌م وه‌ستانه حاڵه‌تێكی ده‌وری به به‌يته‌شێعره‌كه ده‌دا‌وده‌يهێنێته سه‌ر ريتم و ئاهه‌نگ.
دووهه‌م)ته‌كيه‌يي‌بڕگه‌يي:زه‌ق‌كردنه‌وه‌ی به‌شێكی »ده‌نگ«له بڕگه‌دا ده‌رحه‌ق‌به به‌شه‌كاني‌تري بڕ گه‌كه.
10بڕگه‌يي) بنێ‌سه‌ر‌دڵم / ناسكه‌په‌نجه‌كه‌ت باوه‌شێنم كه / به ئه گريجه‌كه‌ت
Bi-ne*-ser*-di-lim*- nas-ke*-pen*-je-ket* ba-we*-se*-nim-ke* -be-ag*-re*-je-ket*
U- – U – – U – U – – U – – U U – – U
ده‌بينين كه ته‌كيه‌له‌سه‌ر بڕگه‌كانی 2،3و5 له نێو مسره‌عي‌هه‌وه‌ڵ‌دا‌و هه‌ربه‌م شێوه‌يه له به‌شه‌كاني‌تريش دووپات‌ده‌بنه‌وه.(له‌و به‌يته‌شێعره‌ی سه‌ره‌وه ته‌كيه به ئه‌ستێره ده‌ست‌نيشان كراوه) ئه‌م حاڵه‌ته له 8بڕگه‌يش‌دا هه‌ر هه‌يه به‌ڵام جێگه‌ی ته‌كيه-كان جياوازیه هه‌يه.واته‌ته‌كيه‌له سه‌ربڕگه‌كانی دوو،سێ‌و چوار- به‌ڵام له 7بڕگه‌يی دا به‌م جۆره نيه. له حه‌وت بڕگه‌يي‌دا ئاهه‌نگه‌كه ده‌گۆڕدرێ و ده‌بێته زه‌ربي‌و ئيقاعي،كه (ته‌كيه‌يی ده‌وري‌تێدا كه‌م ره‌نگه، هه‌روه‌ها وه‌ك 8و10بڕگه‌ييش جێگه‌يه‌كی دياری كراوی نيه، هه‌روه‌ك له‌و به‌يته‌شێعره‌ی خواره‌وه دا به‌م شێوه‌يه‌يه) ته‌كيه‌يی بڕگه‌يش له بڕگه‌يي‌دا، ده‌گه‌ڵ 8و10بڕگه‌يی جياوازی هه‌يه.له‌خواره‌وه ته‌كيه-كان به‌ئه‌ستێره ده‌ست نيشان كراون،كه‌جوانتر مه‌به‌ستي‌ئێمه روون ده‌كاته‌وه.
7بڕگه‌يي)ده‌سكه گوڵ‌وريحانه ماڵم به تۆوه جوانه.
Des-ke*-gu-lu* / -ri*-ha-ne* ma-lim*-be-to* -we* / -jva-ne*
هه‌روه‌ك ده‌ر ده‌كه‌وێ ته‌كيه‌ی ده‌وری كه‌م ره‌نگه.به‌ڵام به گشتی ته‌كيه له ئاهه‌نگی ئه‌م به‌سته و گۆراني‌يه فۆلكلۆڕيانه ده‌وری سه‌ره‌كيان هه‌يه‌وهۆكاری پێكهاتنی ئاهه‌نگی جۆراوجۆر له‌م جۆره به‌سته‌وگۆراني‌يانه‌هه‌ر ئه‌م دووجۆره ته‌كيه‌يه.به‌گشتی له شێعره بڕگه‌يه فۆلكلۆريه‌كان‌دا:
1-ژوماره‌ی بڕگه‌كان له هه‌ر به‌يتێكی شێعری دا به‌رانبه‌ره. (هه‌ڵبه‌ت ذوماره‌ی بڕگه‌كورت‌و درێژه‌كان‌به قه‌را‌يه‌ك‌نين.)
2-ته‌كيه‌يي‌ده‌وری و بڕگه‌يي‌له‌شێعره‌كان‌دا ده‌بيندرێ.هه‌رئه‌وشێوازه، ئاهه‌نگی جۆراوجۆر به شێعره‌كه ده‌به‌خشێ.
3-له‌ئاكامی ئه‌و دووبه‌شه‌دا كه گه‌ڕيانێكی تايبه‌ت له‌شێعره‌كه‌دا ده‌گێڕێ،شێعره‌كه ئاهه‌نگ به‌خۆيه‌وه ده‌گرێ.
به‌ڵام له به‌يته‌فۆلكلۆريه‌كان‌دا ته‌كيه به‌م شێوه‌يه نيه،هه‌رئه‌م جياوازيه‌ش بۆته هۆي‌ئه‌وه‌ی كه به‌يته‌كان ئاهه‌نگێكی تايبه‌ت به خۆيان هه‌بێ،هه‌روه‌ك دواتر‌باسی ده‌كه‌ين ته‌كيه‌يی ده‌وري،له‌وان دانيه‌به‌ڵكووبه جێی ئه‌وه،ته‌كيه‌يی پله‌يي-يان هه‌يه.به‌واتايه‌كي‌ترله‌به‌يته‌كان‌دا،دووجۆره ته‌كيه الف)ته‌كيه‌يي‌بڕگه‌يی وب)ته‌كيه‌يی پله‌يی ده‌بيندرێ.
(ته‌كيه‌يي‌پله‌يی بريتيه له زه‌ق كردنه‌وه‌ی به‌شێكي‌ده‌نگ له كه‌لام،ده‌رحه‌ق به به‌شه‌كاني‌تری ئه‌و كه‌لامه يا كه‌لامه‌كاني‌تر كه‌وه‌ك ته‌كيه‌يی ده‌وری له‌نيزامێكی به‌رابه‌ر په‌يره‌وی ناكا‌وحاڵه‌تێكی پله‌يی هه‌يه.) له‌لايه‌كي‌تريشه‌وه ته‌كيه‌يی بڕگه‌يش له بهيتهكاندا ده‌گه‌ڵ ته‌كيه‌يي‌بڕگه‌يی له‌به‌سته‌وگۆراني‌يه‌فۆلكلۆريه‌كان،جياوازی هه‌يه چونكه له به‌سته‌و گۆراني‌يه فۆلكلۆريه‌كان‌دا ته‌كيه‌يی بڕگه‌يی جێگه‌يه‌كی دياری كراوی هه‌بوو به‌ڵام له بهيتهكاندا جێگه‌يه‌كی دياری كراوی نيه. ئێستا سه‌رنج بده‌نه ئه‌م به‌شه له به‌يتی ئازيزه:15
ده‌وه‌ره/ ئازيزێ de-we*-re*/-a-zi*-ze*
سه‌رم ديشێ/له‌دڵی من گه‌ڕێ se-rim*-di-she*/-le*-di-li*-min*-ge-re*
دڵی من/ چه‌ندی له‌برينه،/چه‌ندی له‌برينه‌برينه dI-li*-min*/-cen-di*-le*-bri-ne*/-cen-di*-le*-bri-ne*-bri-ne*
زه‌ينم ده‌دا/ برينی راسته‌م/،له‌به‌ری ده‌ڕوا/،كێم،هه‌وا،زووخاو zey-nim*-de-da*-/bri-ni*-ras-tem*/-le*-be-ri*-der-wa*-kem*-he-wa*-zoo-xav*
له‌برينی چه‌په‌م/ ده‌تكا/ دڵۆپ دڵۆپی ده‌خوێنه. Le-bIri*-ni*-ce-pem*-/det-ka*/-dlop*-dlo-pi*-de-xuy*-ne*
….
هه‌روه‌ك ده‌بينين ته‌كيه‌يی بڕگه‌يی جێگه‌يه‌كی دياری كراويان نيه (ته‌كيه‌يی بڕگه‌يی به ئه‌ستێره ده‌ست نيشان كراون)ته‌كيه‌يی پله‌يش به‌پێی دريژی و كورتی دێڕه‌كه جياوازی هه‌يه(ته‌كيه‌يی پله‌يی به هێڵی لار دياری كراون). هه‌رئه‌م تايبه‌ت‌مه‌نديانه،ئه‌م زاته‌يان به به‌يته‌كان به‌خشيوه‌كه‌ئاهه‌نگه‌كه‌يان نه‌گۆڕبێت و ئاهه‌نگێكی تايبه‌تی خۆيان هه‌بێ، به‌ڵام لێره‌دا ره‌نگه ئه‌م پرسياره بێته گۆڕێ كه ده‌ق گه‌لێكي‌كۆنی ئێرانی وه‌ك (دره‌ختی ئاسۆرێك‌كه‌هێندێك له‌خاوه‌ن رايانی وه‌ك بنوه‌نيست به‌سه‌ر 5،6،7،8 ،9 و10 بڕگه‌يي دا، دابه‌ش ده‌كه‌ن) ئه‌م دوو خاڵه‌ی به‌يته‌كانی تێدا به‌دي‌بكرێ،به‌م پێ‌يه ده‌بێ‌دره‌ختی ئاسۆڕيكش وه‌ها كێشيكی هه‌بيت. به‌ڵام جياوازيه‌ك كه له‌نێوانی ئه‌م دوو ده‌قه‌و به‌تايبه‌ت جياوازی نێوان به‌يت ده‌گه‌ڵ‌ده‌قگه‌لێكی له‌وچه‌شنه،ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شێوازی به‌يان كردنی وشه‌كان، چۆنيه‌تی درێژوكورت كردنه‌وه‌ی وشه‌كان و چۆنيه‌تي‌ده‌ربڕيني‌تۆنی وشه‌كان كه له‌هه‌ر زمانێك دا تايبه‌ت به‌وزمانه‌يه.هه‌رۆه‌ها چۆنيه‌تی شێوازی خوێندنه‌وه‌ی زمانی پاله‌ويش ئه‌م جۆره‌ی پێويسته مه‌علووم نيه،چونكه چۆنيه‌تی ده‌ربڕينی تۆنی ده‌نگ وشه‌كان له ته‌كيه دا ده‌وری سه‌ره‌كيان هه‌يه.به‌ڵام هه‌روه‌ك گوتمان ده‌ربڕينی تۆنی وشه‌كان له هه‌ر زمانێك تايبه‌ت به‌و زمانه‌يه.بۆنموونه له‌زمانی فارسی دا »دووبێ‌ده‌نگ«(دوصامت)به‌ته‌نيا قه‌ت له‌هه‌وه‌ڵه‌وه نايه،به‌ڵام له كوردی دا وه‌ها گرفتێك نيه.هه‌ر ئه‌م جياوازيه كه كێشي‌بڕگه‌يي‌شێعری كوردی ده‌گه‌ڵ كێشی بڕگه‌يی شێعری فارسی لێك جياده‌كاته‌وه.
بۆنموونه سه‌رنج بده‌نه ئه‌م چوار خشته‌كيه‌ی ئه‌بووسه‌عيد‌ئه‌بووخيه‌ركه كێشی بڕگه‌يی هه‌يه
وافريادا،زعشق،وافريادا – – – -× – – – – –
كارم به‌يكی ترفه‌نگارافتاده – – × × – – × × – – – –
گر‌دادمن شكسته‌دادا،دادا – – × × × × – × × – – – –
ورنه،من‌وعشق،هرچه بادا،بادا 16 – × × × – × – × – – –
ده‌بينين كه له‌هه‌موويان دا به بزوێن»مصوت«(-) ده‌ستی پێ‌كردووه.يابه‌گشتی دوو بێ ده‌نگ به شوێن يه‌كدا نايه‌ن.به‌ڵام له نموونه‌كورديه‌كه‌ي‌دا دووبێ‌ده‌نگ »صامت«(×) به شوێن يه‌كدا دێت.
»كريستين سن« له شێعری پاله‌وی دا كێشی سه‌ره‌كي‌ته‌كيه ده‌زانێ و ده‌ڵێ به‌رانبه‌ری ذوماره‌ی بڕگه‌كان له دێڕك دا يا له كۆپله‌يه‌ك دا كه‌متر هه‌بووه.هه‌رئه‌م شێوازه‌ی كه له به‌يته‌كانيش دا هه‌يه.واته ته‌كيه(بڕگه‌يي‌وپله‌يي) له‌به‌يت دا هۆكاری سه‌ره‌كی ئاهه‌نگی به‌يته.كه‌هه‌روه‌ك گوتمان ئه‌م ته‌كيانه وه‌ك شێعری 10بڕگه‌يي‌و…نيزامێكی تايبه‌تيان ني‌يه،به‌ڵكوو به پێی دێڕی به‌يته‌كه‌وپشووی به‌يت بێذه،واته له دێڕيك دا وه‌ستانێك،له‌دێڕكي‌تر دوو‌يا سێ يا چوار وه‌ستان و‌ره‌نگه له‌دێڕكه‌ی دوای ئه‌و ببێته‌وه دوو،وه‌ستان هه‌بێت(هه‌روه‌ك له‌به‌را به‌دوو شێوازی بڕگه‌يي‌وپله‌يی دابه‌شمان كردبوو).سه‌رجه‌م له بهيتهكاندا له‌به‌ر ته‌كيه‌يی پله‌يي‌و هه‌روه‌ها له‌به‌ر جياوازی ته‌كيه‌يی بڕگه‌يی ده‌گه‌ڵ ته‌كيه‌ی بڕگه‌يی له‌شێعر‌وبه‌سته فۆلكلۆريه‌كان‌دا،به‌يته‌كان ئاهه‌نگێكی تايبه‌ت و سه‌به‌خۆيان هه‌يه، كه ده‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی شێعر و به‌سته‌ی فۆلكلۆری جياوازی هه‌يه.ته‌كيه‌يي‌بڕگه‌يي‌وپله‌يي‌وبه‌قه‌را يه‌ك نه‌بوونی دێره‌كان،له‌به‌يته‌كان دا ئاهه‌نگێكی تايبه‌تيان به پر ۆسه‌ي‌به‌يت به‌خشيوه،كه‌ده‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌قه‌كاني‌تر كه كێشی بڕگه‌يان هه‌يه، جياوازی هه‌يه.
-چۆنيه‌تي‌زمان له‌به‌يت‌دا:
1)زمانێك كه ئاوێته‌يه ده‌گه‌ڵ مه‌جاز و خوازه.له‌م جۆره زمانه دا به‌ييت بێژ زۆر جار له ذێر توێژی رواڵه‌تی زمانه‌كه،باسی هێندێك شتی شاراوه ده‌كا،كه به مه‌جاز و خوازه ده‌ريان ده‌بڕێ.ئه‌م لايه‌نه له زمان ،حاڵه‌تی زه‌يني‌و سوبذه‌يي‌به به‌يته‌كان به‌خشييوه.
الف)زمانی حه‌ماسي،كه به‌شێكی زۆر له به‌يته‌كان ئه‌م لايه‌نه‌يان تێدا به‌دی ده‌كرێ.كاكڵ و مانای ئه‌م به‌يتانه زۆرتر له چوار چێوه‌ی كه‌سايه‌تی و بارودۆخی ذيانی گه‌لی كورد دان. وه‌ك به‌يتی دمدم،هه‌مزاغای مه‌نگوڕ،تێلی هه‌مزه.
ب)زمانی غه‌نايي: ئه‌م به‌يتانه كه به ناوه‌رۆكيان ڕا وا ده‌رده‌كه‌وێ له به‌يته حه‌ماسيه‌كان كۆنتر بن،چۆنكه زۆرتر باسی سونه‌ت و باوه‌رَگه‌لی كۆن ده‌كه‌ن.وه‌ك به‌يته‌كانی :شێخی سه‌نعان،شيرن وفه‌رهاد،زه‌مبيل فرۆش‌وشێخ‌فه‌رخ‌و خاتووئه‌ستي.
ج) زمانێك كه ئاوێته‌يه‌ك له‌م دوانه‌يه،واته هه‌م حه‌ماسی و هه‌م غه‌نای يه،زۆربه‌ی به‌يته درێذه‌كان ئه‌م لايه‌نه‌يان تێدا به‌دی ده‌كرێ.وه‌ك به‌يته‌كاني:خه‌ج و سيامه‌ند،مه‌م و زين، سه‌يده‌وان،سه‌عيدی مير سێوه‌دين‌و…
2)زمانێك كه به‌سه‌ر به‌يت دا سه‌پاوه.
له هه‌ر سه‌ر ده‌مايه‌ك دا ده‌س هه‌ڵات داران بۆ مانه‌وه‌ی زياتری خۆيان هه‌وڵ ده‌ده‌ن توێذی ئه‌ديب و هونه‌رمه‌ند بێنه ذێر ده‌س هه‌ڵاتی خۆيانه‌وه.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو رێگه و شێوازه‌كانی كه بكرێ خه‌ڵكی پێ فريو بدرێ، كه‌ڵكی لێ وه‌ر ده‌گرن. هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانين كه له‌رابردوودا شێعرومۆسقا(به‌تايبه‌ت كه شێعر بێ‌مۆسيقا نه‌ده‌كوترا)هه‌روه‌ها حه‌قايه‌ت گيڕانه‌وه پێوه‌نديان به‌شايه‌كانه‌وه هه‌بووه، هه‌موو توێژه‌ران له سه‌ر‌ئه‌مه هاوبيرن‌كه شاعير و خونياگه‌ر‌و رامشگه‌رێكی پێوه‌نديان به‌ده‌رباره‌وه بووه. دواتريش‌كه‌شێعر و به گشتی ئه‌ده‌بيات به‌ره‌و به‌ستێنێكی سه‌ربه‌خۆيی هه‌ڵكشا وئيتر بێ‌مۆسيقاش شێعر ده‌كوترا، هه‌ر له ده‌ربار رزگاريان نه‌بوو، هه‌ر له‌به ئه‌وه شێعره‌كانيش زۆربه‌يان ره‌نگ دانه‌وه‌ی ئاكار و شه‌ڕ وئازايه‌تی شايه‌كان بوو،به‌ڵام له‌و نێوه‌دا ده‌سته‌يه‌ك به‌ناوی خه‌ڵكی ئاسايه‌وه به‌سته‌و گۆرانيان ده‌كوت،كه له‌راستی دا ئه‌م هه‌ست و ئيحساسه‌ی كه هه‌يان بوو،هه‌ر به‌م شێوه‌يه ده‌ريان ده‌بڕي،له‌وانه ده‌توانين ئاماژه بكه‌ينه به‌سته‌ی خه‌ڵكی ئاسای (ته‌رانه‌ی عاميانه)گه‌لانی ئێران كه‌سادقی هيدايه‌ت ئه‌مانه واته (ته‌رانه‌ی عاميانه،مه‌ته‌ڵ و ئه‌فسانه‌كان) به نوێنه‌ری رۆح و ده‌نگی ناوه‌وه‌ی هه‌ر گه‌لێكيان ده‌زانێ كه له خه‌ڵكی بێ سه‌واده‌وه سه‌ر چاوه‌يان گرتووه. ئه‌م نموونه‌يه‌ی خواره‌وه كه وه‌رگێڕانی (ته‌رانه‌يه‌كی عاميانه‌ي)16فارسی يه و هه‌ر له كێشي‌خۆي‌داكه كێشێكي10 بڕگه‌يی بوووه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه،جوانتر مه‌به‌سته‌كه‌مان روون ده‌كاته‌وه:
تاڵی ژينی مه بڕستی بڕين
هه‌ڵنايه خۆر‌و چ بێ وی سڕين
رێگه‌ی گرتووه دێوه درنجه
پێی كيژی خۆری به‌زنجير ته‌نين
هه‌ر داری ته‌ون، هه‌رداری ته‌ون
ديسان ره‌نگ زه‌رده ديواری ته‌ون
ده‌ستم بڕيوه‌و ره‌نگه بپشكوێ
گوڵه‌سوره‌كه‌ی لێواری ته‌ون
هه‌واكه‌ی ژوورێ وه‌ك سڕسڕخانه
له ره‌گ هه‌ر ئه‌وه‌ن خوێنمان گه‌ڕيانه
«ئه‌ستێره» ده‌مرێ خه‌ريكه له«یاو»
«رووناك» خه‌مين و لێو به گريانه
زستانی سته‌م بۆ ريسوا نابن
گوڵانی ته‌ون شكۆفا نابن
نيگاری ته‌ون، فه‌رهاد و قوڵينگ
ئه‌ی بۆ له‌خه‌وي!شيرن رانابن
ئه‌گه‌ر ئێستا بێنين ئه‌مه ده‌گه‌ڵ شێعرێكی ده‌رباری به‌راورد كه‌ين ده‌بينين كه ئه‌م ته‌رانه‌يه له هه‌ست و ئێحساسی راسته‌قينه‌ی خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. باسی ئه‌م زوڵم و سته‌مانه ده‌كا به سه‌رچينی خۆيان دا هاتووه و به راشكاوی له چنگ حاكمی وه‌خت كه‌زستانی سته‌می ناساندووه،وه‌زاڵه هاتووه،گله‌يی له‌وه‌يه كه گوڵی ناپشكوێ،ته‌نيا مه‌گه‌ر به خوێنی قامكه‌كانی نه‌بێ كه گوڵه ده‌ست كرده‌كه‌ی ده‌پشكوێ، پاشان زۆر به‌راشكاوی خه‌ڵك بۆ رابوونێكی يه‌كجاری هان ده‌دا و ئه‌م گلێ‌يه ده‌كا كه بۆله خه‌وی شيرن رانابن. ره‌نگه له سه‌راپای ئه‌ده‌بياتی شاعيراني‌ده‌رباری دا ئه‌گه‌ر يه‌ك دوو شاعيری لێ ده‌رهاوێن شێعرێكی ئاوا سه‌رڕاست‌و سادق كه له ده‌ست جه‌وری زه‌مانه وه‌زاڵه هاتبێ، نه‌بينين،ئه‌وه له حاڵێك دايه‌كه‌ئه‌مه به‌سته‌يه‌كی خه‌ڵكی ئاسای يه. له كورده‌واريش دا به‌يته‌كان و لاوك و حه‌يران و…ره‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌ستی راسته‌قينه‌ی خه‌لك بوون.به‌ڵام له كورده‌واری داله به‌ر ئه‌وه‌ی كه شاعيری ده‌ربار ی نه‌بووه يا خود له‌چاو به‌شه‌كانی تر كه‌متر بووه،هه‌ست و ئێحساسيان زۆرتر له‌به‌يته‌كان و..ره‌نگی داوه‌ته‌وه،به‌گشتی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه كه به‌يته‌كان خاوه‌نی ره‌سه‌نايه‌تی خۆيانن. به‌ڵام دواتر وبه تايبه‌ت له سه‌رده‌می ئاغا و ره‌عيه‌ت دا كه ئاغا وه‌ك ده‌سهه‌ڵات داری ئه‌م مه‌ڵبه‌نده حكوماتی ده‌كرد،هه‌ر دروست شێوازی پاشاكانيان ره‌چاو كرد وده‌رگای ديوه‌خانی له‌رووی چينی هونه‌رمه‌ند كرده‌وه،كه له‌و ناوه‌دا به‌يت بێذه‌كانيشی گرته‌وه.هه‌ر بۆيه به‌يت بێذه‌كانيش وه‌ك شاعيری ده‌رباری بوونه به‌يت بێذی ديوه‌خاني،له‌به‌ر ئه‌وه ئاڵوگۆڕێك له‌ناوه‌رۆكی به‌يته‌كان دا پێك هات،ئه‌ويش ئه‌وه‌بوو كه به‌يت بێذ زۆر جار تاريف وباس كردن له ئاغای نێوئاخنی به‌يته‌كان ده‌كرد،زۆر جار وه‌ك قاره‌مانێكی سوار چاك نێوی ده‌برد، كه بێ شك ئه‌مه له ديوه خانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.ئه‌و ده‌مه‌ی كه به‌يت بێذچووه ديوه‌خان و بۆ سه‌رگه‌رمی ئاغا به‌يتی ده‌كوت ئه‌م لايه‌نه‌شی به‌به‌يته‌كانه‌وه لكاند.ئه‌مرَۆكه له به‌يته غه‌نايه‌كانيش دا كه له به‌يته‌كانی تر كۆن ترن،ئه‌م لايه‌نه‌ی تێدا ده‌بيندرێ.شتێكي‌تريش كه جێي‌سه‌رنجه ئه‌وه‌يه كه به‌يته‌كان به پێی ناوچه‌و به پێی ده‌سهه‌ڵات‌داری ناوچه گۆڕانی به سه‌ر داهاتووه.بۆ‌وێنه به‌يتی سه‌يده‌وان كه به‌يتێكی كۆنه،له ناوچه‌ی موكريان‌دا به‌يت‌بێذ رووی له مه‌كه‌ی موعه‌ززه‌م وبه‌يتی شه‌ريفه
ئه‌وه به‌هارێكم گه‌يوه‌تێ،چ به‌هارێكی له‌من سه‌ره به‌هارێ
خزمينه!عاشيره‌تی ده داسنيان!ئه‌هلی ده‌ژه‌نگارێ!
داره‌مه‌يتێكم بۆ ساز كه‌ن؛
مه‌يتی كاكه سه‌يده‌وانم له چيايه ره‌نگين ده‌گه‌ڵ بێننه‌وه خوارێ
توخودا قه‌بری ئه‌ويشم بۆ هه‌ڵكه‌نن له كن نێچيروان و مه‌لكه‌وانی
ئه‌ويشم بۆ بده‌نه‌وه له له قه‌تارێ
شه‌رت بێ رۆڵه له پاش ئێوه پشت له داسنيان كه‌م
روو كه‌مه‌وه به‌يتی شه‌ريف؛
بۆ مه‌كه‌ی موعه‌ززه‌م بچمه‌وه خوارێ.17
به‌ڵام له ده‌شتی هه‌وڵێرێ به‌يت بێژ به مه‌سحه‌فه ره‌ش‌و شێخی ئادێ‌ومه‌ركه‌زی ئيزه‌ديخانێ سوێند ده‌خوا
(به‌هاره،رۆره له‌منی ماروێران‌ده‌رێم ئه‌وڕۆ به‌وێ‌سيبانێ
له چيايه‌كی پيره‌مه‌قلووبان،
ئاگره‌ك به‌رده‌بته‌وه‌هه‌ناوی بابێ‌سه‌يده‌وانێ،
نه‌به‌چ‌بايان ده‌كوذێته‌وه،
نه‌به‌ته‌رزه‌و‌بارانێ
ئه‌من سونده‌كی ده‌خۆم به خودای گه‌وره،به‌هه‌موو دينان
به مه‌سحه‌فی ره‌ش،به‌شێخ‌ئادێ،
له مه‌ركه‌زی ئيزه‌ديخانێ،)18
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێ‌كه به‌يته‌كان هه‌روه‌ك ئه‌ده‌بياتی زاره‌كی هه‌موو وڵاتان‌داگۆڕانی به سه‌رداهاتووه،به ڵام به بڕوای من ئه‌م كاره هيچ له ده‌ربڕينی ئيحساساتی تاكه كه‌سی و به‌كۆمه‌ڵ-ي‌به‌يته‌كان كه‌م ناكاته‌وه‌وهه‌ر له سه‌ر ئه‌وه پابه‌نده كه‌له به‌يته‌كان به‌يت بێژ و بيسه‌ر هه‌ريه‌كن،چونكه به‌يته‌كان زار به‌زار هاتوون‌وبه‌ره به‌به‌ره به‌ئێمه گه‌يشتون تا ئاوايان لێ‌هاتووه‌و هه‌ر له‌لايان خه‌ڵكی ئاسايه‌وه گوتراون،به‌ڵام ئه‌م لايه‌نه ده‌سه‌لمێنێ كه ده‌ستهه‌ڵات‌داران له هه‌ر زه‌مانێك‌دا به قازانج‌و به‌رذه‌وه‌ندی خۆيان گۆڕان به سه‌ر شته‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆيان دا دێنن.واته ده‌خاله‌تی راسته‌وخۆی ده‌ستهه‌ڵاتدار له‌زمانی به‌يت‌دا،كه ئه‌ويش ده‌بێ‌تاريفێكی ره‌ها له‌ده‌ستهه‌ڵات‌دار به‌كا.بارت له جێگه‌يه‌ك دا باسی فاشيست بوونی زمان ده‌كا(هه‌رچه‌ند له‌لايان كه‌سانی وه‌ك:ئومبرتۆئيكۆ به‌رهه‌ڵستی دراوه)به‌ڵام بارت به‌و نيه‌ته زمان به فاشيست بوون داده‌نێ كه چۆن فاشيست به‌رگری له قسه كردن ناكا،به‌ڵكوو وادار به قسه‌كردنی ده‌كا،به‌ڵام به قازانجی خۆي،بارت له درێذه‌ی بۆچونه‌كه‌ی خۆي‌دا ده‌ڵێ: زمان مه‌جبوورم ده‌كا هه‌ر كات باسی شتێك به‌كه‌م،خۆم ده‌بێ «كارا» بم. ده‌كرێ ئه‌م لايه‌نه له زمانی به‌يت به ته‌عبيره‌كه‌ی بارت بگرين. چونكه ده‌س هه‌ڵات داران دروست هه‌ڵس و كه‌وتێكی ئاوايان ده‌گه‌ڵ به‌يت بێژ ده‌كرد.به تايبه‌ت ئاغاوات كه به‌رگريان له كوتنی به‌يت نه‌ده‌كرد،به‌ڵكوو به‌يت بێذيان وادار ده‌كرد بچێته ديوه‌خان و به‌يت بڵێ،به‌ڵام به قازانجی خۆيان.
2) شی كردنه‌وه و راڤه كردنی ده‌ق.
ئه‌م قۆناخه له سه‌رچاوه‌ی هێڕمنوتيكی دا ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ راڤه كردن و شه‌رح له سه‌ردان.ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناخه له روانگه‌ی سونه‌تيه‌وه‌باس بكه‌ين،خاڵی هه‌ره‌به‌ر چاوی ئه‌ده‌بيات بووه و وه‌ك ره‌خنه‌ی سونه‌تيش ده‌كرێ سه‌يری بكه‌ين.له ئه‌ده‌بياتی كلاسيك دا كه‌به‌ده‌گمه‌ن‌له‌سه‌ر شێعره‌كان نوسراون،هه‌ر له ئاستی وشه مانا كردنه‌وه‌ی چوار چێوه‌ی شێعره‌كه بووه.نموونه‌ی زۆر زيندوو بۆئه‌و مه‌به‌سته شه‌رح ولێكدانه‌وه‌كانی به رێزمحه‌ممه‌د مه‌لا كه‌ريم و عه‌بدولكه‌ريم موده‌ڕڕه‌سی بووه،كه ده‌توانين بڵێن بۆنی هيڕمنوتيكيان لێوه دێت.به واتايه‌كی تر ئه‌وان له روانگه‌ی خۆيانه‌وه كه زۆر جار به باری ئاينيش دا ده‌يانشكانده‌وه،شێعره‌كه‌يان مانا ده‌كرده‌وه.به‌ڵام له هێندێك له‌و به‌يتانه دا كه هه‌ڵگری چه‌ند مانا بوون هه‌ر له لايان ئه‌وانه‌وه يه‌ك دوو شه‌رحيان بۆده‌نوسرا.ره‌نگه خوێنه‌رێكی ئه‌مڕۆيی كاتێ ئه‌م به‌يته شيێعره‌ی نالي19 :
هه‌ناسه‌م زولفه‌كه‌ی لاداومه‌يلێكی نه‌كرد چاوی
نه‌سم ئه‌نگووت‌وشه‌و رابردو نه‌رگيز هه‌ر له‌خه‌و دايه
ده‌خوێنێته‌وه،بۆچونيكی تايبه‌ت به خۆی هه‌بێ،به‌ڵام به‌رێز موده‌ڕڕه‌سی ئاوای شه‌رح كردووه: «هه‌ناسه‌م دای له گونای ياروزولفی له سه‌ر رووی لادا،به‌ڵام ئه‌و چاوێكی نه‌تروكاندولايه‌كی نه‌كرده‌ووه. يا هه‌ناسه‌م وه‌ك شنه‌ی بای به‌يان وابوو،هه‌ڵی كرد و شه‌وی زولفی يار ی لادا،كه‌چی نه‌رگسی چاوی يار هه‌ر له خه‌و دايه و هه‌ر نه‌پشكوتووه». ره‌نگه له‌و نێوه دا كه‌سێك په‌يدا بێت كه بڵێ له ژێرئه‌م تۆخه ناسكه‌دامانايه‌كی تری هه‌بێ باسی به ئاكام نه‌گه‌يشتنی گه‌له‌كه‌ی به يه‌كه‌وه را نه‌بوونی ئه‌وان بكات ،له لايه‌كی تريشه‌وه ره‌نگه خوێنه‌رێكی تريش بێت وبڵی ئه‌م شێعره ته‌واو له ژێر سايه‌ی عيرفان دايه و هه‌ناسه و زولف و نه‌سيم و نه‌رگيس نمادی عيرفانين.ده‌بينين كه ناتوانين هيچ كام له‌وانه فيدای ئه‌وی تر بكه‌ين. كه‌وايه روانگه و چۆنيه‌تی راڤه‌كردن جياوازی هه‌يه.ده‌كرێ پێشه‌نگی ئه‌م جۆره ره‌خنه ته‌ئويليه له‌كوردستانی رۆذهه‌ڵات دا كاك سواره‌ئيلخانی زاده بزانين ،له ده‌يه‌كانی په‌نجای هه‌تاوی دا كاك سواره له به‌راوه‌ردێك كه له‌نێوان تڕاذيديای سه‌يده‌وان وهاملێتی شكسپيه‌ڕ دا،ده‌يكا،هه‌وه‌ڵ دێنی له روانگه‌ی خۆيه‌وه هه‌ردوو بابه‌ت ده‌خوێنێته‌وه و پاشان تای ته‌رازوو به لای سه‌يده‌وان دا ده‌خا وده‌ڵێ:به‌يتی سه‌يده‌وان زۆر له هامڵێتی شكسپيه‌ڕ به‌رزتره، (ئێمه لێره داله قه‌زاوه‌ته‌كه‌يی ده‌گه‌ڕێن) پاشان ده‌ڵێ: شكسپييه‌ڕلاي‌وايه«هه‌بوون»يا«نه‌بوون» مه‌به‌ست يه‌كێ له‌م دووانه‌يه. به‌يت بێژی سه‌يده‌وانيش ده‌ڵێ: «ديلان»يا «ماته‌م»كاميان مه‌به‌ستی ژيانه؟!پاشان هێندێك له شوێنه حه‌سته‌مه‌كانی به‌يته‌كه له روانگه‌ی خۆيه‌وه ته‌ئويل ده‌كا ،وه‌ك «بۆچی عه‌بدلعه‌زيز پاش مردنی دوو كوڕی هه‌ر رازی نابێ كه داوه‌ت به‌ربێ،يا له لايه‌ك عه‌بدلعه‌زيز دوو كوڕی ده‌مرێ،به‌ڵام له لايه‌كی تريش به هاره‌ره ولاسكی ناسكی گوڵی كێوی به‌ده‌م بای نه‌رم و نيانه‌وه هه‌ر‌ده‌له‌رێته‌وه»20. ده‌كرێ بلێن ئه‌م جۆره روانينه ده‌گه‌ڵ روانينه كانی پێشتر تا راده‌يه‌ك جياوازی هه‌بووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م شێوازه ده‌گه‌ڵ‌ئه‌م جۆره شێوازه شه‌رح دانه‌ی ناو به‌يته‌كان جياوازی هه‌يه. جۆری راڤه‌كردنی به‌يته‌كان كه هه‌ر له‌لايان به‌يت بێذه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درا، وه‌ك دووهه‌مين ره‌گه‌زی هيڕمنوتيكی ده‌توانين سه‌يری بكه‌ين.هه‌ر ئه‌وشته‌ی كه له‌رونگه‌ی ئاڵبێرتيبوده ئاوابه‌يانمان كرد: ره‌خنه كاری سه‌ره‌كی ره‌خنه‌گر نه‌بووه،به‌ڵكوو له سه‌ر كاری قوتابيه‌كی خۆی دواوه‌و به پێی بيروبۆچونی خۆی بابه‌ته‌كه‌ی ته‌ئويل كردووه.له هێندێك له به‌يته‌كان دا،به‌يت بێذ به پێی بير و بۆچونی خۆيي،شه‌رح وته‌فسيری له سه‌ر به‌يته‌كه ده‌دا ،هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌سترابۆه سه‌ربه‌يت بێژ، چونكه زۆر جارله‌يه‌ك به‌يت دا به ده‌نگی به‌يت بێژێك ئه‌م شه‌رح و ته‌فسيره‌ی هه‌بوو، به‌ده‌نگی هێندێك به‌يت بێژی تر نه‌يبووه.به‌تايبه‌ت به‌يته كورته‌كان و ئه‌وبه‌يتانه‌ی كه له‌باری درێژی و كورتيه‌وه مام ناوه‌ندی بوون،به‌م شێوه‌يه بوون.تبه‌گشتی ئاوا ده‌توانين ده‌سته به‌نديان بكه‌ين:
ــــ به‌ر له‌ده‌ست پێ كردنی به‌يت به‌ده‌نگی به‌يتی له‌لايان به‌يت بێژه‌وه،به‌يت بێژ به زمانی ئاسايی هێندێك له سه‌ر به‌يته‌كه‌ده‌دوا وبيسه‌ری له ئاكامی به‌يته‌كه ئاگادار ده‌كرد. به‌تايبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌يته‌كه درێژ بوايه،له هه‌وه‌ڵه‌وه كورته باسێك له سه‌ر قاره‌مانه سه‌ره‌كيه‌كانی به‌يته‌كه‌ی ده‌كرد وپاشان به‌يت بێژ به‌ده‌نگی تايبه‌تی به‌يت،درێژه‌ی به‌به‌يته‌كه ده‌دا، ئه‌م شێوازه به‌تايبه‌ت له به‌يته درێژه كان دا تا ئاخری به‌يت هه‌ر تيكرار ده‌بۆه،بۆنمونه به‌يتی لاس وخه‌زاڵ كه به‌يتيه‌كی درێژه،ئاوا به‌قسه‌ده‌س پێ ده‌كا. به‌يته‌كانی سه‌عيدوميرسێوه‌دين و…له‌م چه‌شنه‌ن.به‌ڵام هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكرا ئه‌م شه‌رح و ته‌فسيرانه به‌سترابوونه‌وه به بير و بۆچونی به‌يت بێژ،به‌يته‌كانی سه‌يده‌وان(به‌ده‌نگی قادر قادر پوور)21،خه‌ج و سيامه‌ند(به‌ده‌نگی محه‌ممه‌د خه‌ليل شاي)22، مه‌م وزين (به‌ده‌نگی مسته‌فا ته‌ره‌غه)23 ، ناسر و ماڵمال(به‌ده‌نگی مسته‌فا ته‌ره‌غه) 24له‌م جۆره به‌يتانه‌ن
ـــــ به‌يته‌كه هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه به‌ده‌نگی به‌يتی ده‌ستی پێده‌كرد،كه ئه‌وه زۆربه‌ی به‌يته كورته‌كان ده‌گرێته‌وه. به‌يتی ئازيزه (به‌ده‌نگی عه‌لی كه‌ردار)25و (خله‌درزي)26له‌م چه‌شنه‌ن.
به‌گشتي ته‌ئويل له به‌يته‌كان دا ده‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌قێكی تر جياوازيان هه‌يه.چونكه ته‌ئويلی به‌يت ته‌نياوته‌نيا به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌ر به‌يت بێژه‌وه،به‌واتايه‌كی تر به‌يته‌كان ته‌نيا به‌حزوری به‌يت بێژ ده‌قێكی مانادارن. ئه‌وه هه‌مان ئه‌و روانگه هيڕمنوتيكي‌يه كه ده‌ڵێ: مانا شتێكی سه‌ر به‌ده‌قه. به‌گشتی پرۆسه‌ی ده‌ق له به‌يته‌كان دا له‌لايان به‌يت و به‌يت بێژوبيسه‌ر پێك دێ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان:
1)نقدادبی در قرن بيستم نوشته‌ی ذان ايو تاديه وه‌رگێڕ: مهشيد نونهالي
2)تیئۆری ئه‌ده‌بی تری ئيگلتۆن < و.عباس مخبر>
3)نقد ادبی در قرن بيستم ژان ايو تاديه
4)علم هرمنوتيك ريچارد.ا.پالمر «و.محمد سعيد حنايی كاشاني»
5)مزامير مانی «و.دكتر ابوالقاسم اسماعيل پور»
6)هرمنوتيك مدرن گزيده جستارها گادامر،نيچه و…«و.بابك احمدی و»
7)نقد ادبی دكتر سيروس شميسا
8)خنياگری ورامشگری در دوران ميانه(وتار-عه‌لی ره‌زا پلاستيد)
9)موسقی در شعر سپيد دكترمحمود فلكي
10)نقدادبی دكتر سيروس شميسا
11)علم هرمنوتيك ريچارد.ا.پالمر<و.محمدسعيد حنايی كاشاني>
12)هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
13)فصلنامه‌ی ارغنون شماره 4
14)مبانی زبان شناسی دكتر ابوالحسن نجفي
15)گه‌نجی سه‌ربه‌مۆر ئه‌حمه‌د به‌حري
16)كارنامك-كتاب پژوهش‌های تاريخی وزن شعر در ايران قبل از اسلام(علي‌ره‌زا وامقي)
17)گه‌نجی سه‌ربه‌مۆر ئه‌حمه‌د به‌حري
18) گۆڤاری لالش
19)ديوانی نالی چاپی صلاح‌الدين ايوبي
20)تاپۆوبوومه‌لێڵ سواره ئيلخانی زاده
21و22)گه‌نجی سه‌ربه‌مۆر ئه‌حمه‌د به‌حري
23و24) نه‌ورای كاسێت به ده‌نگی مسته‌فا ته‌ره‌غه
25و26) گه‌نجی سه‌ربه‌مۆر ئه‌حمه‌د به‌حري.
taraga54@gmail.com
www.taraga.blogfa.com
……………………………….
په‌راوێز:
×-بۆزانياری زۆرتر بڕوانه كتێبی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له سه‌ده‌ی بيسته‌م‌دا ژان ئيو ته‌ئديه
××-گووسان:له‌ده‌وروبه‌ری شاری خوچا-ی چين ئاسه‌واری شارێكی له‌مێژينه ده‌بيندرێ كه به خونياگه‌ر و رامشگه‌ری باش ناوبانگی هه‌بووه،ئه‌م شاره كۆنه ناوی گووسه‌نه بووه كه هێندێك له توێذه‌ران له سه‌ر ئه‌م بڕوايه‌ن كه گووسان له‌وه‌وه وه‌رگيرابێت.
×××-بۆزانياری زۆرتر بڕوانه كتێبی زانستی هيڕمنوتيك له نوسينی ريچاڕد.ئه.پالمێر