به کورتی…..ڕووناك شوانی
به کورتی…..
ڕووناك شوانی
یه‌کێك له نهینییه‌کانی سه‌رکه‌وتنی رێکخراوه مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌رییه‌کان له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا ئه‌وه‌یه، که خودی کۆمه‌ڵگه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و رێکخراوانه‌یه، و له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی دیموکراتیانه‌وه سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌رانیشی بۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت. ئه‌م رێکخراوانه به شێوه‌یه‌کی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ رێکخراوه و دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تدا کار ده‌که‌ن و که‌سیان ده‌ست له کاری ئه‌ویتریان وه‌رنادات ، به پێچه‌وانه‌وه ، رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان خزمه‌ت به ئامانجه‌کانی خه‌ڵك ده‌که‌ن و به‌رگری له مافه‌کانیان ده‌که‌ن و ڕه‌خنه‌یش له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن و له ڕێگه‌ی کامپاین و خۆپیشاندان و ناردنی یادداشته‌وه پرۆتێستی کاری پارت ده‌سه‌ڵاتدار و حکومه‌تیش ده‌که‌ن. هه‌ربۆیه له‌و وڵاتانه‌دا هه‌موو کاتێك نوێکاری هه‌یه و کۆمه‌ڵگه له پێشکه‌وتنی به‌رده‌وامدایه. له کوردستاندا حیزب و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی مۆنۆپۆلی ده‌زگا و رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانیان کردووه و به بێ ته‌زکییه‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار که‌س بۆی نییه نه رێکخراوه دامه‌زرێنێت و نه هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی ساز بکات. به‌رپرسی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هه‌ر خۆیان ئاغا و کوێخا و موهه‌ندیس و خاوه‌ن پڕۆژه جه‌ماوه‌ریی و ده‌وڵه‌تییه‌کانن. به‌م شێوه‌یه جه‌ماوه‌ری کوردستانیان تووشی ئیفلیجی کردووه. هه‌ندێك له‌و رێکخراوانه‌ی کوردستان ئه‌دای به‌رپرسه‌کانیان نه‌ك ته‌نها گوزارشت له ناوه‌کانیان ناکات به‌ڵکو به ئاراسته‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی ئامانجه راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی کار ده‌کات. نموونه‌یه‌کی زیندووی ئه‌و رێکخراوانه یان ئه‌و دامه‌زراوانه مه‌کته‌بی رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه، که به‌رپرسه‌که‌ی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیاره. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به پێی ناوه‌که‌ی ده‌بێت کار بۆ ئه‌وه بکات کۆمه‌ڵگه له داب و نه‌ریته کۆنه‌کان رزگار بکات و به سیستمی هاوچه‌رخ و دنیای مه‌ده‌نییه‌ت ئاشنای بکات، به‌مه‌یش له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌بێت کۆمه‌ڵگه له سیستمی عه‌شیره‌تی ده‌رباز بکات چونکه خێڵ و عه‌شیره‌ت، یه‌که پارێزه‌ری سیستمی فیئوداڵین، که تیایاندا دواکه‌وتووترین ده‌ستووری نه‌نووسراو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌پێت. به‌داخه‌وه به‌رپرسی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له گه‌رمه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رۆکی عه‌شیره‌ته‌کانی عه‌ره‌بی کۆکردبووه‌وه و داوای پشتیوانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی لێئه‌کردن. گومانم له‌وه‌دا نییه که له گفتوگۆکانیدا پشتیوانی پارت و حکومه‌تی بۆ عه‌شیره‌ته‌کانیش هه‌زارپات کردووه‌ته‌وه. ئاشکرایه که هه‌موو لیستێك مافی خۆیه‌تی تاکتیکی جۆراو جۆر به‌کاربهێنێت بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام بۆچی ئه‌بێت ڕێکخراوه‌یه‌ك پره‌نسیپی خۆی بدۆڕێنێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی دیکه (هه‌رچه‌نده چاره‌نووسسازیش بێت)؟ ئایا نه‌ده‌بوو ئه‌و پڕۆپاگه‌نده‌یه‌ی له ناوه‌ندێکی ڕۆشنبیری، یان هه‌ر کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی تردا بکردایه؟ به‌رپرسێك که چه‌ندین کتێب و بابه‌تی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سیستمی نوێخوازی هه‌یه، بۆچی ده‌بێت دروشمی زیندووکردنه‌وه‌ی سیستمی عه‌شایه‌ری هه‌ڵگرێت و کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و سه‌ده تاریکه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه و ناوێکی زل و زه‌به‌لاحیش بۆ خۆی داگیر بکات؟ ئه‌گه‌ر ناتوانن ئه‌و ئه‌رکه به جێ بێنن رێگه بۆ خه‌ڵك چۆڵکه‌ن با رێکخراوه‌ی خۆیان دامه‌زرێنن و به‌رێزتانیش ئه‌رکه سیاسیه‌کانتان له ئه‌ستۆ بگرن، ئه‌و کاته ئێوه‌ش ئازادن له کوێدا پڕۆپاگه‌نده‌ی خۆتان ئه‌که‌ن.