Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
مه‌رگی ئه‌م دیوپه‌نجه‌ره‌ ته‌م گرتووه‌که‌م

مه‌رگی ئه‌م دیوپه‌نجه‌ره‌ ته‌م گرتووه‌که‌م

Closed
by February 9, 2009 ئەدەب

 سیروان حه‌مه‌ ڕه‌شید 
  مه‌رگی ئه‌م دیوپه‌نجه‌ره‌ ته‌م گرتووه‌که‌م

 
 
 
 دیسانه‌وه‌به‌رپه‌نجه‌ره‌که‌و
 جگه‌ره‌که‌ی نێوپه‌نجه‌م
 یادگاره‌ ته‌م گرتووه‌کان
 چاک ده‌زانم هه‌رڕۆژێکبێت
 له‌به‌ر ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌داگیان ده‌سپێرم
 به‌ئاهی تیری یادگارێکه‌وه‌
 کۆتره‌شینکه‌کان
 بۆخۆیان یادی مه‌رگێکن
 داره‌ڕووته‌کانی به‌رقامچی سه‌رماخه‌مێکن
 جۆگه‌له‌به‌ستووه‌کان
 ڕیشۆڵه‌کزهه‌ڵنیشتووه‌کان
 رێبواره‌ پۆشته‌کان
 هه‌موو ئاهن، هه‌موو ئازار
 ته‌مه‌نم له‌به‌رئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌دا
 به‌سه‌ربردوکه‌س نه‌یزانی
 زۆر په‌له‌مه‌و زه‌مه‌ن ده‌ڕواوهیچم نه‌کرد بۆنه‌وه‌کانم
 !!به‌دیاری به‌جێیبێڵم
 نه‌فریای شیعرێ که‌وتم
 نه‌ڕۆمانێ، نه‌ئاوازێکی نه‌مر
 نه‌قه‌سیده‌یه‌ک بۆمه‌رگی پایز
 ،فریانه‌که‌وتم نه‌یانهێشت
  له‌توره‌که‌ی ئه‌م غوربه‌تاداوایانبادام
 گێژووڕبووم
 به‌یانیان خۆرهه‌ڵاتن و
   ئێواران خۆرئاوابوون
 له‌به‌رده‌م ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌دا ده‌بینم
 شووشه‌یه‌ک له‌ نێوان من و باخه‌که‌دایه‌
 ئه‌وشووشه‌ ته‌م گرتووه
 دیوارێکه‌ به‌باڵایی ئازاره‌کانم
 ئاوێنه‌یه‌که‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی خه‌مه‌کانم
 :ده‌ده‌ی خوایه‌
 یان باخه‌که‌م له‌به‌رپه‌نجه‌ره‌که‌م مه‌هێڵه‌و
 ئه‌م شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌م ووردوخاشکه‌
 ئیتر باهینده‌ ئازارچێژنه‌بم
 باهینده‌ گیرۆده‌ی گوناهه‌کانی رابردو نه‌بم
 لێم گه‌ڕێن؛
 بۆ ئاینده‌م، گۆرانیه‌ک له‌ئاوازه‌سڕبووه‌کانم بڵێمه‌وه‌
 تابه‌سته‌ڵه‌کی چه‌مه‌کان بتوێنه‌وه‌
 چرۆی عومرێکی نوێ بگرم
 چیرۆکێ بۆ منداڵان بنوسم
 تاله‌ڕۆحی پاکی ئه‌واندا بمێنم
 ته‌نیا له‌ خۆشبه‌ختی ئه‌واندا
 .خواگوناهه‌کانم ده‌شواته‌وه
 
 
 serwan95@hotmail.com                                                                                           
 
 

Previous
Next