Skip to Content

Monday, May 20th, 2024
ئارتۆ…..ئامادەكردنى/كاردۆ

ئارتۆ…..ئامادەكردنى/كاردۆ

Closed
by February 15, 2009 شانۆ

 ئارتۆ
 1896-1948
ئامادەكردنى/كاردۆ

 شاعیر و وێنەكێش و شانوَكارێكى فەرەنسییە، لە شارى مرسیلیا لە دایك بووە و لە (ئێڤرى_سور_سین) كوَچى دوایى كردووە، ماوەیەك لە نەخوَشخانە دەروونییەكاندا ژیانى بە سەر بردووە ، دواى دەرچوونى لە نەخوَشخانە دەستى كردووە بە وێنە كێشان، لە ساڵى1920 ڕووى كردە شارى پاریس وەك كارمەندێك لە گوَڤارى (سبەى) كارى دەكرد،پاشان ژمارە سێى بڵاوكراوەى (شوَڕشى فەرەنسا) ى ڕادەست كرا، دواى پەیوەنیكردنى بە (لوَنى_بوَ) وە چەند ڕوَڵێكى سینەمایى بەرجەستە كرد كە گرنگترینیان ڕوَڵى (كرسیانى باوك) بوو لە فیلمى (ژان دارك) دا. ئارتوَ ژمارەیەك چامەى خوَى نارد بوَ گوَڤارى (فرەنسا) بەڵام بڵاو نەكرانەوە، تا لە ڕێى نامە گوَڕینەوەوە پەیوەندى بە (جاك پریڤەر)ى سەرنوسەرى گوَڤارەكەوە كرد و داكوَكى لەبوونى چامەكانى خوَى كرد، ئاڕتوَ پێیوابوو چامەكانى پارچەیەكن و لە نەبوونەوە (عدم) هێناونى، وەلىَ سەرنوسەرى گوَڤارەكە هەمیشە پێداگرى ئەكرد لە بڵاونەكردنەوەیان، بەڵام دواتر لە دووتوێى دیوانێكى شعریدا بە ناوى (زارى ئاسمان) ەوە بڵاوكرانەوە.
 لە بارەى چامەكانییەوە ئەڵێت" ئەو پەردبوونەى نێو ئەو سیستمە بەردەوامەیە كەلە نێو بیروَكەى مندایە، ئەو كەم وكوڕییانەى لە فوَڕم دایە، تەواوى ئەوانە ناگەڕێنەوە بوكەم وكوڕی ڕاهێنانى یان كەم هوَشیارى لەو ئامرازەى كە بەكاریدێنم، هەروەك ناگەڕێنەوە بوَ سستى لە گەشە سەندنى عەقڵ، بەڵكو ئەگەڕێنەوە بوَ هەرەسهێنانى ناخ و جوَرێك لە پەرتبوونى هزر"خودى ئەو پەرتبوونەى كە لە ناخى ئاڕتوَدا بوو بووە مایەى ئەوەى كە لە دواییدا سوریالیزمى بە دوَخێكى نێگەتیڤ لە قەڵەم دا "منێك كە لە بازنەى خوَمدا لە نێو ئازار و بەدبەختیدا ژیان بەرمە سەر، ئەبىَ شوَڕشى جیهان بەلاى منەوە چ بایەخێكى هەبێت؟ ئەوەى من لە سوریالیزم و سوریالیستەكان دووردەكاتەوە من چەندە ڕقم لە ژیان ئەبێتەوە ئەوان هێندەى ئەو ڕقە ژیانیان خوَش دەوێت"
 بەڵام ئاخوَ سوَفییەتى گوێنەدان بە ژیان لەگەڵ ئەفسونى ڕاستەقینەدا جیاوازە؟ ئەفسون ئاڕتوَى بەرەو ئەستێرەناسى و نهێنى ئاینەكانى خوَرهەڵات و سوپەر سروشت ئاڕاستە دەكرد، پێیوابوو سوَفییەتى لە ئەزموونى نێو ووشەكان دایە، "ئەوەى ئەمڕوَ پێیدەڵێم سیعر، هوَشیاریەكە سەبارەت بە ئاكامى ناوەكى و دینامیك بیروَكە" بوَیە هەوڵیئەدا لە ڕێى كوَمەڵێك وێناى ماددییەوە ئەم ئەزموونە بەرجەستە بكات. ئاڕتوَ بڕیارى لەسەر ئەوە دا كە ووشەى ڕاستەقینە ڕوون و ئاشكرا نییە، هەروەها زمانیش هەمیشە دوورە لە واقیعەوە، لێرەدا گرنگى و بایەخى بە گوزارشتى جەستە ئەدا، پێیوابوو پێویستە شانوَى (توند و تیژى) پێكهاتەى ئیستاتیكاى دەنگێكى ئەفسوناوى و جوانى گوزارشت كردن بێت. ئەمەش زیاتر لە سەردەمى دامەزراندنى شانوَى (ئەلفریدَ جارى) نمایشى شانوَیى (خێزانى چێنچى) دا بانگەشەى بوَ دەكرد،تاكو لە ساڵى 1938 بووە بنەماى كتێبەكەى كە بەنێوى (شانوَ و هاوشانۆ بڵاوكرایەوە).
 ئاڕتوَ دواى گەڕانەوەى لە مەكسیك و ئاشنابوونى بە ڕیتوالى هیندییەكانى (تارا هو مارا)، سەردانى ئێرلەنداى كرد و لە ماوەیەكى كورتدا لەو ووڵاتە دەركرا و ڕەوانەى نەخوَشخانەى دەروونى كرا، ماوەى 9 ساڵ لە نەخوَشخانەكاندا ژیانى بردەسەر، كاتێكیش كە لە نەخوَشخانە هاتە دەرەوە دووچارى نەخوَشى شێرپەنجە ببوو، بوَیە هەمیشە خوَى بە قوربانى كوَمەڵگا ئەزانى، وەك مروَڤێكى تەرێك هەستى بە ئازارێكى زوَر ئەكرد، تا لە ساڵ 1948 دا بەیەكجارى كوَچى دوایى كرد.
 
 ژێدەر:
 * أرتو/جهاد هواش
 * انتوان أرتو: الرجل الذى تحول الى مسرح/ضياء ألاسدي
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.