بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌ته‌و نیته به من بچێ….. نیگارنادر
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌ته‌و نیته به من بچێ
نیگارنادردانوساندن و ململانێه‌کی ژنانه ده‌گه‌ڵ ژیان
نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری ئه‌گه‌رچی پێویستی به راستگۆیه‌کی بێ ئه‌ژمار هه‌یه پێویستیشی به جه‌ساره‌تێکی گه‌وره هه‌یه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی مرۆده‌بیت گه‌یشتبێته حاله‌تێک له دابران و خۆخواردنه‌وه و ته‌رزه ژیانێکی تایبه‌ت زه‌ینیکی به‌بره‌و و تیژ،به‌تایبه‌ت نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌ک که تێکهه‌ڵکێشی ئه‌ده‌ب کرابێ سه‌رله‌به‌ری به زمانێکی شێعری دارێژابێت.
نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری له ناو که‌لتوری ئه‌ده‌بی گه‌لانی پێشکه‌وتودا پێشێنه‌ی خۆی هه‌یه‌و به گه‌لێک قوناخیشدا تیپه‌ریوه لق وپۆپی جودای لێبونه‌ته‌وه وه‌کو پاراستنی نامه‌ی که‌سی ونامه‌ی دڵداری وپاشان بلاوکردنه‌وه‌یان یانوسینه‌وه‌ی بایۆگرافی ویا بڵاوکردنه‌وه‌ی زۆر وێنه‌و دۆکیۆمێنت که‌تێکڕایان ده‌چنه‌وه‌سه‌ر و بازنه‌یه‌کی مێژووی ده‌بنه به‌شێک له بیره‌وه‌ری،هه‌روه‌ها ئێستا نوسینی ئه‌و کتێبانه جێگا‌و نرخی خۆیان هه‌یه له کتێبخانه‌کانی دونیادا هه‌ندێکیان ده‌بنه پرفرۆشترین کتێب چونکه کتێبێکن ئاسان بۆ خوێندنه‌وه‌و خوێنه‌ر چێژێکی تایبه‌تیان لێده‌بینێ وهه‌وه‌ها ئه‌و جۆره کتێبێانه به کتێبی رۆژانه ناوزده‌کرێن و وه‌کی تیشویه‌ک ئاسان ده‌گه‌ڵ خۆ هه‌ڵده‌گیرێن به‌رێگاوه وله‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رو مێترۆ و زۆربه‌یان له‌سه‌ر به‌رگه‌کانیان نوسراوه چه‌ند شیعرێک بۆ سه‌فه‌ر یا بۆ دڵداری یا بۆ خاوبوونه‌وه‌ی گرژی ماندویه‌تی سه‌ر کار یا هه‌ندێکی تریان به کتێبی ئارامکه‌ره‌وه‌ی رووحی
ناوزه‌دکراون و به شێوه‌یه‌کی سه‌رسورهێنه‌ر به ئاستێکی سایکۆلۆژی باڵا دیزاین کراون له‌ناویاندا وته‌ی ڕێبه‌رانی ڕوحی و فه‌یله‌سوفانیان تێدا دارێژراوه که مرۆ به خویننه‌وه‌یان ته‌واو ئارام ده‌بێته‌و له‌و ده‌مانه‌ی که زۆر له‌سه‌رحاڵ نیه یه‌کجێ ووزه‌و که‌یفی وه‌به‌ر دێته‌وه تا راده‌یه‌ک له فشاری رووحی دورده‌که‌وێته‌وه.
بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌ته‌و نیته به‌من بچی کتێبێکه له‌ساڵی 2008 له ده‌زگای ئاراس چاپکراوه‌و له‌کۆی187 لاپه‌ره‌دا و ده‌رهێنانی هونه‌ری ناوه‌وه‌ی به ده‌ستی هونه‌رمه‌ند ئاراس ئه‌کره‌م کراوه که جێی ده‌ستخۆشی له‌کردنێ و سوپاسی تایبه‌تی منه چونکه شێوه‌یه‌کی تایبه‌تیه‌ندیه‌کی به‌خشیوه‌ته کتێبه‌که که ته‌واو شێوه‌ی رۆژمێری هه‌یه و له هه‌مووش جوانتر ساڵ و مانگه‌کانی به‌کوردی له‌سه‌ر نوسراوه.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ته‌و نیته به من بچێ ده‌قێکه به به‌شیوه‌ی بیره‌وه‌ری دارێژراوه و ئه‌ز له‌و به‌رهه‌مه‌دا هه‌وڵمداوه دیوه‌کی رووحی ژن وه‌ده‌رخه‌م که گه‌لێک شاراوه‌یه بگره جێی ده‌ست بۆ بردنێش نیه وپاشان به هه‌موو دیوانداویستومه زمان وژیانی ژن به گه‌رمی تێکه‌ڵی کارێکی ئه‌ده‌بی بکه‌م هه‌رچه‌ندو هه‌رچۆنی له‌ده‌ستم هاتبێ ویستومه ئه‌و سنوره بپه‌ڕێنم که زمانی ژنی ته‌وقداوه وپه‌یوه‌ندیه گه‌رمه‌که‌ی نێوان سروشت و ژن بنوسمه‌وه که چۆن دڵۆپه‌کانی بارانێ رۆژانه له سه‌ری کارده‌داته‌وه و چۆن با به‌دڵی ژنان هه‌ڵده‌کاو سروشتێش که‌یفی به دڵی ژنان دی و زۆر جاران خۆ ده‌گه‌ڵ پرچ و که‌راس و پیاوه‌کانی ناو دڵیان تێکه‌ڵ ده‌کا زۆرجاریش ململانێه‌کی پیاوانه‌یان ده‌گه‌ڵ ده‌کا، هه‌روه‌ها ده‌ستمداوه‌ته‌و هه‌موو ئه‌و که‌لوپه‌له که‌سیانه‌ی رۆژانه ژن به‌کاریاندێنێ و به ژیانیه‌وه به‌ندن وه‌کوو ئه‌و شامپۆیه‌ی پرچی پێده‌شوات ئه‌و گوارانه‌ی له گوێچکه‌یان ده‌کات ئه‌و جانتایه‌ی به ده‌ستیه‌وه ده‌گرێ و هه‌تاره‌نگی ئه‌و که‌راسانه‌ی له‌به‌ریانده‌کاو هه‌تا ئه‌و بازنه‌و ئه‌و موبێل و ئه‌ونامانه‌ی پێیده‌گات و ده‌ستیان لێده‌دات.
ئه‌ز پێم وایه ژن له‌وه‌گه‌وره‌تره که به زمانێک و عه‌شقێکی ته‌قلیدی چ پێ ڕۆنێته ناو ئه‌ده‌ب چ بنوسرێته‌وه هه‌روها ژیانی تژی یه له سیحر که جێی خۆیه‌تی به‌زمانێکی باڵا ببیته ده‌قی ئه‌ده‌بی ژن هه‌ر به‌ته‌نها ئه‌و له‌ش و لاره نیه که پیاوان له بۆ حه‌زو دڵداری خۆ پێیهه‌ڵابڵێن و ژن هه‌ر ئه‌وه‌نده نیه له‌و ڕێ و ده‌ریچه‌وه خۆ بنوسێته‌وه و خۆش به ئه‌دیب بزانێ.
ئه‌وه‌ی بۆته جێێ سه‌رنجم تا ئێستا زمانی ژن له‌ئه‌ده‌بی کوردی دازمانێکی خاو‌و زمانێکی ئابڵۆقه‌داراوه به‌بیست پێچوپه‌نایاند ده‌گوزه‌رێ تا گوزارشت له‌هه‌ستێک بکا سه‌د سه‌ره‌دولکه تێک ده‌کاته‌وه تا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وه‌ی بیبێژێ ناراسته‌خۆ بێت و به جۆره وشه‌یه‌ک ده‌ریببڕێ که بۆی گونجاو بێت ئه‌وه‌ش ده‌بته هۆی وشک داگه‌ڕنی زمانه‌که‌ی و پیشنه‌که‌وتنی ئه‌ده‌به‌که‌ی و قه‌تیسمانی له‌چوارچێوه‌ی شیعر وچیرۆک یا رۆمان نوسین دا‌و جه‌ساره‌ت نه‌کا په‌ل باوێته سه‌ر ژانره‌کانی دیکه‌ی ئه‌ده‌ب بۆ نموونه نوسینی شانۆنامه‌و ره‌خنه‌و یا هه‌رله‌شیعر نووسین و چیرۆک نوسین و ڕۆمان نوسینیشدا دوره‌په‌رێزه له ده‌ربڕینیکی راستگۆ‌و به‌و ئاقارانه‌دا ناگوزه‌رێ که ده‌بنه جێی پرسیار‌و گومان له‌نوسینه‌کانی دابه دیوێکی دی‌دا هه‌وڵینه‌داوه ژیان به گه‌رمووگوڕی و به هه‌موو ئه‌زمه‌نه‌کانیه‌وه تێکهه‌ڵکیشی ئه‌ده‌ب بکا تا زیندویه‌تیه‌ک به ئه‌ده‌به‌که‌ی بدا.
هه‌روه‌ها تائێستێ ئه‌وه سه‌رنجم تاو ده‌دات هه‌ر ژن نا به‌ڵکو پیاوان ئه‌دیبیش زۆر به ترسه‌وه باس له خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن و به هه‌زار پێچ و په‌نای دا ده‌گوزه‌رێنن،کێهه خۆر خۆ به‌ر پێگه‌یشتوو ده‌زانێ ئاماده نیه هه‌موو ئه‌زمونه‌کانی خۆی به راستی بنوسێته‌وه‌و بڵاویان بکاته‌وه! به تێکڕایی ئه‌وه‌ی جه‌ساره‌ت نه‌کا ئازایانه ژیانی به تێکكشکان و سه‌رکه‌وتنه‌کانیه‌وه بخاته به‌ر چاوان و راستگۆیانه باس له‌خۆ بکا ئه‌وا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌ینوسێ جێی پرسه‌و! ئه‌ز قه‌ت به‌رهه‌می ئه‌و که‌سانه ناخوێنمه‌وه‌و چاوی خۆ ماندوو ناکه‌م.
ژ دو‌ماهیه‌دا چاوه‌رێده‌که‌م ئه‌گه‌ر به هه‌نگاوی گچکه‌له‌ش بێت بتوانینین ئه‌و رۆتینه بشکێنین که ئێستا کتێبی کوردی پێده‌نوسرێ و ئه‌و سنورانه ببزێنین که زمانیان له ئه‌ده‌بدا ته‌و‌ق کردوه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه کلیکی ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه……