په‌رچه‌می زوله‌یخا ونهێنییه‌کانی ئاو
په‌رچه‌می زوله‌یخا و
نهێنییه‌کانی ئاوئهحمهدی مه‌لا
مانگی دوو/2009پرچی شه‌وم توند گرت
سه‌فه‌رێکی شینم
له باڵای زه‌ریا دووری،
به‌ڵام
ساتمه‌م به سه‌ر ته‌نافه‌کاندا ده‌کرد،
گیرفانی پانتۆڵه‌که‌م زیواڵ،
په‌شته‌ماڵێک ئاوی نووری پێدا رژابوو،
جه‌سته‌می وه‌ک کفنێ داپۆشی،
وه‌ک گیا کێوییه‌کانی دورگه‌کانی که‌ناری
له‌شمی دهقهوزاند وبه شاده‌ماره‌کانی مه‌مله‌که‌تدا سه‌رده‌که‌وتم.
باوکمم بینی سپی ده‌چووه‌وه وه‌کو به‌فر
له لوتکه‌کانی قه‌ده‌ردا نه‌ده‌توایه‌وه،
چاوم به که‌ڵه‌پیاوان که‌وت
له‌به‌ر سێبه‌ری خود دانیشتبوون.سه‌رم له‌و عیشقه ده‌رنه‌ده‌کرد
که سه‌روپۆته‌ڵاکی کردبوومه سوتماک
له سه‌رخۆ به سهرخۆمدا ده‌توامه‌وه.نه سیمورغ بووم
نه بێچووه عهنقابهڵام هێوڕ هێور
ده‌گه‌ڕامه‌وه نێو ئاوان
نێو گیژهلوولهکهی ویژدان
له‌و سه‌فه‌ره‌دا
به ده‌ور خودا
به ده‌یان ته‌رح ده‌خولامه‌وه…قیبلهنامهکهم ده‌رهێنا
ئاراسته‌کانی نه‌ده‌خوێنده‌وه
کوێرایم داهات
له رێگاکانی قوسته‌نتین
به سه‌ر کێڵهکانی ئۆسکۆدار
وه‌کو مویموونێکی هاوچه‌رخ بازم ده‌دا.هیچم پێ نه‌ده‌خوێندرایه‌وه.
به‌سه‌رهاته‌کانم له‌سه‌ر
له‌وحێکی چه‌رمگ
له مهرمهڕهکانی تاج مه‌حه‌ل
له ناوه‌ند حه‌وزه‌کانی ئێستادا
چه‌قاند.هیچم پێ ناخوێندرێته‌وه.
ئاوڕم له مێژوو دایه‌وه
چوومه نێو چاوه زه‌قه‌کانی
سفانکس
به‌رامبه‌ر به ئه‌به‌دییه‌ت
له سپێتی راماو
له‌ش له لم هه‌ڵده‌کیشێ
ده‌گه‌ڕێ له لوغزی ئاو.له‌م کووچانهوه تا
حه‌وزه‌کانی به‌ر با
له نێو ئه‌م خۆڵه‌مێشه‌وه
تا به‌ر ده‌رگاکانی سه‌دا
له‌م هه‌یوانه به‌رزانه‌وه
تا ئاواته‌کانی شینی دهریارۆ ده‌چمه نێو
هه‌موو به‌رجه‌سته‌یه‌ک
تا به ئاسپایی
نهێنیی وزه و
نهێنی خه‌ون
بچرپێنمه بنا گوێی که‌ون….