گەشتێك بە جیهانی پەرتوكێكی بەناوبانگدا… بژار…بهشی پێنجهم
Closed
بەشی پێنجەم…
خێزان , جگە لەوەی كە مەڵبەندی پێگەیاندنی تاكی تایبەت و بنكەی دروست بوونی هەڵاواردن " ڕاسیزم " و شوێنی بەرهەمهێنانی ناوەندێتییە , بچوكترین یەكەی كۆمەڵایەتیشە بۆ زۆرترین دابەش بوونی مرۆڤایەتی . لانەی دواكەوتن و ژینگەی ئایین و زیندانی خۆشەویستی یە . بناغەی لێوەهەڵسانی بیرۆكەی بەرژەوەندی گشتی و پاشكۆ پێكردنی بەرژەوەندی تاكایەتییە . هێڵەرەوەی پیرۆزییەكان و جەللادی قوربانییەكانە . بەرجەستە كەرەوەی كۆمەڵایەتییانەی سیستمی دەسەڵاتدارێتی و عەقڵسالاری و نوێنەرایەتییە . هۆكار " عامل " ی جێگیركردنی ئاكار " ئەخلاق " ە . ئەمانە و گەلێكی تریش بەرهەمی هەبوون و بەسەر بردنی ژیانی ڕۆژانەی خێزانن . شیكردنەوەی هەر یەكەیان لەم باسەدا بە پێویست دەزانم بۆ تێگەیشتن لە ئایدیای هەڵوەشاندنەوەی خێزان . …….