
یاسا و ئازادی، سه‌نگی مه‌حه‌كی میدیای سه‌ركه‌وتوون ….نوری بێخاڵی
یاسا و ئازادی، سه‌نگی مه‌حه‌كی میدیای سه‌ركه‌وتوون
نوری بێخاڵیئهگهر به‌باری ئامێر و هۆكاره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی وه‌ربگرین، ده‌توانین بڵێین ئێمه‌ی كوردیش، چ وه‌ك كۆمه‌ڵگه (له ئاسته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی)، چ وه‌ك كایه‌ی راگه‌یاندن و رووناكبیری، كه‌م تا زۆر چووینه‌ته نێو پرۆسه‌كه و له به‌رهه‌مه‌كانی جیهانگیری سوود مه‌ند بووین، به‌ڵام سوودمهندییهكهمان هێنده‌ی له ئاستی روخسار و ئامرازهكانهوهیه، به قه‌د ئه‌وه له ئاستی ناوهڕۆك و مه‌عریفییه‌وه نییه، واز له‌وه بێنین كه نه‌مانتوانیووه له واری كاركردنماندا شتی نوێی له‌سه‌ر بونیاد بنێین و به‌رهه‌م بێنین، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت جیهانگیری به‌و كرانه‌وه و پێشكه‌وتنه تهكنهلۆژییهی خۆی، زه‌مینه‌سازی ئه‌وه‌ی بۆ كردووین هه‌نگاوێكی تر كاروانی كاری میدیاییمان له ئاستی شێوه‌دا به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.
كه ئه‌وه ده‌ڵێین مه‌به‌ستمان سفر كردنه‌وه‌ی كۆی كار و به‌رهه‌مه‌كان نییه، ئه‌وه‌نده‌ی گه‌ره‌كمانه بێژین، كه وه‌كو كۆی بواره‌كانی تر هێشتا پێڕهوكهین، پێڕهوكه به‌و مانایه‌ی نهمانتوانییووه وه‌ك پێویست ستایلی كاری میدیاییمان بگۆڕین، به شێوه‌یه‌ك كه زۆرترین وه‌رگر له ده‌وری خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه، ئیدی چ به سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌وانی تر بێت، كه رۆژانه له به‌رده‌ممان دان، یان به به‌خۆداچوونه‌وه و بینینی بۆشایی و كێماسییهكانمان. به‌ڕای من میدیای ئێمه هێنده‌ی سه‌رقاڵی هۆنینه‌وه‌ی ته‌ونی خه‌ونی زه‌به‌لاح و فڕێدانی وشه و دروشمبازییه، چاره‌كی ئه‌وه كاری بۆ گۆڕینی مه‌وداكانی بیركردنه‌وه‌ی خۆی و ستایلی كار و جۆری په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی (مه‌به‌ست جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی) نه‌كردووه، بۆیه‌ش شتێكی ئاساییه كه ده‌بینین زۆرینه‌ی كار و بیرۆكه‌كانی ئیشكردنمان هاوشێوه و له‌یه‌ك چوون و كه‌متر سیمای داهێنان و جیاوازییان پێوه ده‌بینرێ، به مانایه‌كی تر ده‌شێ بڵێین ده‌قمان به شێوه كاركردنێكهوه گرتووه، كه له‌و دونیا به‌ربه‌رینه‌ی ئه‌مڕۆی زانیاری‌دا خوازراو و ویستراو نییه. هه‌ر بۆ نموونه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی وه‌رگرێك له رۆژنامه‌یه‌كدا ده‌یخوێنێته‌وه، هه‌ر هه‌مان هه‌واڵ و زۆرجار به كه‌مترین زانیاری، دوای كاتژمێرێك رادیۆیه‌ك پێی ده‌فرۆشێته‌وه و شه‌ویش كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی بۆی ده‌كاته‌وه شه‌وچه‌ره، وه‌ك ئه‌وه وایه كه چێشتێك بۆ چه‌ندین جار گه‌رم بكرێته‌وه و به زۆری بیخه‌یته به‌ر ده‌می كه‌سێك و ناچار به خواردنی بكه‌یت، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ئاره‌زووی ناكات. ئاخر كه مرۆ سه‌یری ماس میدیاكانی جیهان و ته‌نانه‌ت ده‌وروبه‌ر و بگره خودی كه‌ناڵه‌كانی میدیای عیراقی دوای رووخانی (سه‌ددام) ده‌كات، به ئاسانی هه‌ست به‌و خه‌وشانه‌ی راگه‌یاندنی كوردی ده‌كات و په‌ی به بۆشایی و لاوازییه‌كانی ده‌بات، ئه‌مێستا وه‌ك ساده‌ترین نموونه له ئاستی عیراقدا میدیایه‌ك له دایك بووه و خه‌ریكی هه‌نگاونانه، كه له زۆر بوار و وێستگه‌دا ئێمه‌ی به‌جێهێشتووه، ئیدی چ له باری ته‌كنیكییه‌وه بێت، یاخود له باری كاری پیشه‌یی و ناوه‌ڕۆكه‌وه بێت، كه پێویسته ئه‌مه‌ش وامان لێبكات چاوێك به خۆمان و جۆری كاركردنمان بگێڕینه‌وه، چونكه زیاده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌نووكه راگه‌یاندنی كوردی له پلیكانه‌ی خواره‌وه‌ی په‌یژه‌كانی متمانه‌ی خه‌ڵكه، به‌وانه‌ش كه‌پێیان وایه بازێكیان به‌سه‌ر كاری میدیای ئاراسته‌كراو داوه و له راگه‌یاندنی حزبییان تێپه‌ڕاندووه، كه‌می و نادروستی و لێڵی زۆربه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و نێوه‌ندانه و زۆرجاریش شێواندن و ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان و په‌نا بردن بۆ ختوكه‌دانی شه‌قام و وروژاندنی وه‌رگر، ئاماژه و نیشانه‌ی روونی ناته‌ندروستی ئه‌و شێوه و ئاراسته كاركردنه‌ی راگهیاندنێكن، كه ناویان له خۆیان ناوه ئازاد و سه‌ربه‌خۆ. جا ئه‌گه‌ر حاڵی ئه‌و جۆره راگه‌یاندنه وابێت، بێگومان كه‌ناڵه‌كانی میدیای حزبی له دواوهترن، سه‌یریش له‌وه‌دایه ئه‌وه‌ی دێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات گوایه شتێكی نوێتری پێیه، زۆر نابا دێته‌وه سه‌ر هه‌مان سفره و به هه‌مان ریتمه‌وه خۆی ده‌جوێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له واری پراكتیكدا هه‌نگاوێكی جددی و جیاواز له‌وانی دیكه بنێ، ئه‌م ئه‌زموونه‌ش ده‌كرێ له هه‌رسێ كه‌ناڵی راگه‌یاندنی (خوێندراو، بینراو، بیستراو)دا ببینین، كه ره‌نگه نه ئێره جێی ناوهێنانیان بێت و نه مافی ئه‌وه‌شمان هه‌بێت به‌بێ ئامارێكی ورد و راپرسییه‌كی بێلایه‌ن و خوێندنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی و دروست بۆ هه‌ریه‌ك له‌و رۆژنامه و گۆڤار و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنانه‌ی كوردستان، حوكمی باشی و خراپی به‌سه‌ر هیچ كامیان بده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی راستییه‌ك له‌و نێوه‌دا هه‌یه، ئه‌ویش گرفتی وه‌رگر خۆیه‌تی، به‌و پێیه‌ی هێشتا وه‌رگری ئێمه‌ش له‌و ئاستی هوشیاری و تێگه‌یشتنه‌ی نییه بتوانێ دروست هاوكێشه‌كان بخوێنێته‌وه، وهرگرێكه كه‌مترین به‌شداری له ده‌سپێشخه‌ری و ئه‌لته‌رناتیف هه‌یه بۆ چاككردنی باری میدیای كوردی، ته‌نانه‌ت ئه‌ویش میزاجییانه و له روانگه‌ی سه‌لیقه و هوشیاری و چێژه‌وه له‌و بواره‌دا توانای حوكم دانی نییه، ئه‌وه‌نده‌ی میزاج بڕیار و بیركردنه‌وه‌كانی ئاراسته ده‌كات. بۆیه‌ش ئاماژه‌م به دیوی دووه‌می پرۆسه‌كه‌دا، كه وه‌رگره، چونكه له سای جیهانگیریدا، وه‌رگریش به قه‌د ئه‌و ده‌زگا و دامه‌زراوه و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندن رۆڵ له باشتركردنی ئاراسته‌ی كار و جۆری به‌رهه‌م و په‌یوه‌ندیگرتنیان ده‌بینێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، واته له سای هه‌لومه‌رجی جیهانگیریدا ئه‌وه به ته‌نها ماركه‌ی هۆكاره ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی زانیاری و گه‌یاندن نییه، سه‌رنجی وه‌رگر راده‌كێشێ، به قه‌د ئه‌وه‌ی شێوازی سوود وه‌رگرتن و به‌كاربردنی زانستی و هونه‌رییانه‌ی ئامرازه‌كان و عه‌قڵیه‌تی ئاراسته‌كردن و به‌ڕێوه‌بردنی نێوه‌نده‌كانی میدیا و توانای سه‌رنج راكێشانی زۆرترین ژماره‌ی وه‌رگره له ده‌وری خۆت، كه رۆڵ له نێو پڕۆسه‌كه‌دا ده‌بینن، به كورتی و به شێوه‌یه‌كی روونتر، میدیای جه‌ماوه‌ری و سه‌ركه‌وتوو له سای جیهانگیری و پێشكه‌وتنه تهكنهلۆژییهكانیدا، به قه‌د ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئامراز و هۆكاره‌كانه، ئه‌وه‌نده و زیاتریش به‌رهه‌می عه‌قڵیه‌تی ئیشكردن و مه‌عریفه‌ی به‌كارهێنان و سه‌لیقه‌ی ئه‌داكردن و توانای سه‌رنجڕاكێشانی زیاتری وهرگرهكانه.
دوای نزیك به هه‌ژده‌ساڵ له راپه‌ڕین و حوكمی خۆماڵی، له‌وێ رۆژێوه تا ئه‌مڕۆ، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به كۆی كایه (سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، رووناكبیری، فه‌رهه‌نگی)یه‌كانی، دروشمی كاركردن بۆ هێنانه‌دی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و كراوه و چه‌سپاندنی دیموكراسی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، له نێویشیاندا رووناكبیران و رۆژنامه‌نووسان زیاتر له هه‌ر كایه‌یه‌كی دیكه خۆیان به خه‌مخۆری ئه‌و به‌ها و چه‌مكانه ده‌زانن و به‌رده‌وام له ئاستی گوتاردا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له پێناو زیاتر فراوان كردنی پانتایی ئازادییه كه‌سی و گشتییه‌كان، له نێویشیاندا پانتاییه‌كانی ئازادی راده‌ربڕین و نووسین. بێگومان یه‌كێكیش له كۆڵه‌گه و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، یاسایه. به مانایه‌كی دی ده‌توانین بڵێین له ته‌ك دیموكراسییه‌ت و ئازادییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ و كرانه‌وه و جیاوازی، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵگه‌ی یاسایه، كاتێكیش رووناكبیران و له نێویاندا رۆژنامه‌نووسان خه‌می به یاسایی و دامه‌زراوه‌ییكردنی كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ده‌سه‌ڵات ده‌خۆن، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بێننه به‌رچاوی خۆیان، كه له پێناو رێزگرتنی ئه‌وی دی و ده‌ستدرێژی نه‌كردنه سه‌ر سه‌روه‌ری و كه‌سایه‌تی و به‌های مرۆیی به‌رامبه‌ر له ژێر په‌رده‌ی ئازادی راده‌ربڕین، پێویست ده‌كات كاری رۆژنامه‌گه‌ریش وه‌ك هه‌ر كایه‌یه‌كی دی به یاسا رێك بخرێ، به‌ڵام یاسایه‌ك به‌ر مه‌بنای ئازادییه‌كان و دیموكراسییه‌ت، یاسایه‌ك دوور له هه‌ژموون و سانسۆر و چاوسووركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئایین و خێڵ و نه‌ریت، یاسایه‌ك بواری زیاتر له به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان بكاته‌وه بۆ ده‌ست گه‌یشتن به زۆرترین زانیاری و ئازادنه كاركردن له ناو ته‌واوی كۆمه‌ڵگه، یاسایه‌ك له هه‌ناوی مادده و بڕگه‌كانیدا و به‌بێ هیچ فشارێكی ده‌ره‌كی، گیانی به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و پیشه‌یی له‌لای رۆژنامه‌نووسان پته‌و بكات، یاسایه‌ك رۆژنامهننوس ناچار به‌وه بكات، به‌و په‌رۆشییه‌ی خۆی بۆ كرانه‌وه و ئازادی و شه‌فافیه‌ت، خۆی بباته شوێنی ئه‌وانی تر، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی پێشێلكردنی مافی ئه‌وان و له‌كه‌داركردنیان و بێبه‌هاكردنی ئازادی و كه‌سایه‌تییان، كه بێگومان به‌مه‌ش هه‌نگاوێك زیاتر له رۆحی چه‌مكه‌كانی جیهانگیری له ئاستی فه‌رهه‌نگی و سیاسی نزیك ده‌بینه‌وه (ئاشتی، به‌یه‌كه‌وه‌ژیان، قبوڵكردنی جیاوازی، دیموكراسییه‌ت، مافه‌كانی مرۆڤ، ئازادی…)، كه‌وابێت بوونی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی زه‌روره‌تێكی هه‌نووكه‌ییه له پێناو رێكخستنی بواره‌كه و به دامه‌زراوه‌یی كردنی، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه دروستكردنی هه‌ست و پابه‌ندبوونی ئه‌خلاقی و پیشه‌یی رۆژنامه‌نوسان به به‌رپرسیارێتی كاره‌كه‌یانه‌وه.
به‌دیوه‌كه‌ی تردا ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانین، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئازادی واته به‌رپرسیارێتی، ئازادییه‌كی بێ چوارچێوه‌ی یاسایی و هوشیاری دیموكراسی (نه‌ك سانسۆر كرا‌و و ده‌مبه‌ست كرا‌و)یش، دیاره سه‌ر به‌روه فه‌وزا و گه‌ره‌لاوژه ده‌كێشێ، نه‌ك ناتوانێ خزمه‌ت به به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه و پرۆسه‌كانی چاكسازی و گۆڕان بكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هێنده‌ی تر كێشه‌كان قوڵ ده‌كاته‌وه و ده‌یانگه‌یه‌نێته ئاستی قه‌یران. به‌م پێودانگه كاری رۆژنامه‌نووسیش له‌به‌رئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كارگێڕی و په‌روه‌رده‌یی و فه‌رهه‌نگی و ته‌واوی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه، پێویست ده‌كات ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی ژیان له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی شارستانی و دیموكراسی رێك بخرێ، یاسایه‌ك تیایدا ئازادییه‌كان به پێی هه‌ندێ مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی كولتوری و ترادسیۆن و پیرۆزی سنوردار نه‌كات و پێشوه‌خته هێڵی سوور به ده‌وری كۆمه‌ڵێ چه‌مك و كایه و كه‌سایه‌تیدا نه‌كێشێ و به‌رگی پیرۆزییان نه‌كاته به‌ر، یاسایه‌ك بێت له پێناو چاكسازی و گۆڕان.
پێم وایه به خوێندنه‌ه‌ی وردمان بۆ ئێستای میدیای كوردی ده‌گه‌ینه ئه‌و رایه‌ی، كه هێشتا كۆمه‌ڵێ ئاسته‌نگ له به‌رده‌م میدیای كوردی و كاری رۆژنامه‌گه‌ری هه‌ن له كوردستاندا، كه به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به خودی رۆژنامه‌نووسان خۆیان و به شێكی دیكه‌یشی به‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی له پشتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنن هه‌یه، هه‌ندێكیشی په‌یوه‌سته به باری دارایی و ئابووری و رۆتینی كاری ده‌زگا و كه‌ناڵه‌كان، به‌شه‌كه‌ی تریشیان په‌یوه‌سته به وه‌رگر خۆی.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به رۆژنامه‌نووسانه‌وه هه‌یه پیشه‌یی نه‌بوون و ورد مامه‌ڵه نه‌كردنه له‌گه‌ڵ روودا و پێشهاته‌كان، جگه له هه‌ژاری له بواری مه‌عریفی و كڵۆڵی له بواری زمان و لاساییكردنه‌وه‌ی سه‌قه‌ت و ده‌ق گرتن به یه‌ك ریتم و ستایلی دیایكراو، هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ناسه‌یه‌كی سواری ره‌خنه‌گرتنی بێ پلان و ئه‌لته‌رناتیف، له‌گه‌ڵیشیاندا كورت كردنه‌وه‌ی پێناسه‌ی كاری راگه‌یاندن له بوێریدا، كه ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌كی ناپیشه‌یی و ناته‌ندروسته بۆ چه‌مك و كاره‌كه و به هۆیه‌وه زۆرێك له‌و نێوه‌دا به هه‌ڵه داچوون و ئه‌وه‌نده‌ی خودی كار و ئامرازهكهیان كردۆته ئامانج، ئه‌وه‌نده په‌یامه‌كه‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستیشه به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه‌ناڵه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن (زۆربه‌یان)، به میكانیكی سه‌یركردنی كاری رۆژنامه‌نووسییه، به‌و مانایه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس بورغویه‌ك بێت و بیخه‌یته شوێنێكی دیاریكراوی مه‌كینه‌یه‌ك، له‌و رۆڵه زیاتری پێ ره‌وا نابینن، هاوكات مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی بێت و رۆژانه حیسابی و كتابی هاتن و نه‌هاتنی بۆ ده‌كه‌ن و به‌بێ ویستی خۆی، ئه‌و كائینه‌ی پێویسته له‌وپه‌ڕی جووڵه و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و بواری گشتیدا بێت، ناچار به كاری پشت مێزی ده‌كه‌ن، كه به‌مه‌ش گیانی داهێنان و نووێبوونه‌وه‌ی تێدا ده‌كوژن.
دیاره كاری راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری پێویستی به ده‌ست كراوه‌یی هه‌یه له باری ماددی و داراییه‌وه، ده‌ستكراوه‌یی به‌و مانایه‌ی كه ئه‌گه‌ر كار و به‌رهه‌مێكی جوانت ده‌وێ، ده‌بێ به‌شی ئه‌وه له ده‌می ته‌داره‌ك و كه‌مالیاتی كه‌ناڵ و ده‌زگاكه‌ت بۆ په‌یامنێر و كاراكته‌ره‌كانی دیكه‌ت بگێڕیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشترین و جوانترین كارت بۆ بكه‌ن و به‌رهه‌می به پێزیان هه‌بێت. له دونیادا په‌یامنێران به بڕبڕه‌ی پشتی كاری راگه‌یاندن داده‌نرێن، كه‌چی له كوردستان زۆر ده‌گمه‌ن نه‌بێ، ئه‌گینا هه‌رچی به‌رپرسی ده‌زگا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هه‌ن، وه‌ك به‌رده‌ستێك سه‌یری په‌یامنێر ده‌كه‌ن، ده‌زگا و نێوه‌ند و كه‌ناڵی راگه‌یاندنی وا له كوردستان هه‌یه، پێی وایه خێر و سه‌ده‌قه به رۆژنامه‌نووس و كارمه‌نده ته‌كنیكییه‌كه‌ی ده‌كات، كاتێ ئیفادێكی بۆ ده‌نووسێ، زۆرجار بینیوومانه په‌یامنێرێك تا كاسێتێكی بۆ كڕاوه، یان كامیرایه‌كی وێنه‌گرتنی بۆ دابین كراوه، یاخود كرێی هاتووچۆ و خواردنی بۆ خه‌رج كراوه، تفڵی گیانی به ده‌ست واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ر و سین و جیمی به‌شی دارایی و ژمێریاری چووه، كه‌چی له‌ولاتر ده‌زگاكه به ده‌فته‌ر پاره‌ی بۆ شتی ته‌شریفاتی و كه‌مالیات و ته‌داره‌ك ته‌خشان و په‌خشان كردووه. ده‌زگا و كه‌ناڵێكی میدیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ها و سه‌نگ و قوڕسایی خۆی له‌چاوی خه‌ڵكدا بپارێزێ، ده‌بێ سه‌ره‌تا به‌ها و نرخ بداته په‌یامنێر و كاراكته‌ره چالاك و به‌رهه‌م هێنهكانی، ئیدی ئه‌وه بۆ رۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیش راسته، واته به دیوه‌كه‌ی تردا بۆ په‌یامنێری ئه‌و كه‌ناڵه و وێنه‌گر و ئاماده‌كار و پێشكه‌شكار و تهكنیككارهكانیش راسته، كه به‌داخه‌وه ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆش كراوه.
په‌یامنێری كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن ده‌بینی ریكۆرده‌رێكی وای پێ نییه له دیمانه‌یه‌كیدا، یان له به‌دواداچوونێكیدا شه‌رمه‌زاری نه‌كا، ئه‌وه بۆ كامێرای فۆتۆش هه‌ر وایه، كه زۆرجار په‌یامنێره‌كه وێنه‌ی رووداو و هه‌واڵی وكهسایهتییهكی له هاوكاره‌كه‌ی خۆی، كه له ده‌زگایه‌كی تره خواستووه و وه‌رگرتووه. كه‌مترین بواری ده‌ستپێشخه‌ری و داهێنان له‌لایه‌ن زۆرێك له كه‌ناڵه‌كان بۆ رۆژنامه‌نووسێكی به توانای خۆی له ئاستی په‌یوه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌خسێنراوه و هه‌میشه له هه‌ر هه‌نگاو و كارێكدا ده‌بێ بۆ ریش سپی گه‌لێكی ئه‌فه‌ندی پشت مێزی ده‌زگا و كه‌ناڵه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه تا بۆ ئه‌نجامدانی كارێك سه‌ری (ok) بۆ ده‌له‌قێنن.
به‌هه‌رحاڵ زۆر رێوشوێن هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی میدیای كوردی چ وه‌ك ده‌زگا و كه‌ناڵ، چ وه‌ك كاراكته‌ر و راگه‌یاندنكار سوودی لێوه‌ربگرن و كاری خۆیانی پێ رێك بخه‌ن. له پێش هه‌رشتێك ئه‌و یاسایه‌یه كه دواجار هه‌ر هه‌موومان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی پیشه‌یی و ئه‌خلاقی، به مه‌رجێ نێوه‌ند و ده‌زگاكانی حكومه‌ت هاوكار و زه‌مینه‌ساز بن، هه‌رنا بۆ ده‌ست گه‌یشتن به زیاترین و بڕواپێكراوترین سه‌رچاوه‌ی زانیاری، هاوكات بوونی شه‌فافیه‌ت و كرانه‌وه‌ی ده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان، له‌گه‌ڵیشیدا رۆژنامه‌نووسان ئه‌و هاوكاری و زه‌مینه‌سازییانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ته‌سفیه‌ی حسابات و خۆ بردنه پێش به‌كار نه‌هێنن، هه‌رچی ده‌كرێ هه‌ر كه‌ناڵه و بڕێك له بودجه و داهاتی خۆی بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كارمه‌نده كارا و به‌رهه‌مهێنه‌كانی ته‌رخان بكات، بۆ بینینی خول و وۆرك شۆپ، به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتنی زیاتر له ئه‌زموون و شاره‌زایی ئه‌وانی تر، ئه‌گه‌رنا ده‌كرێ خه‌ڵكی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون بۆ كوردستان بانگهێشت بكرێ و لێره خول بكرێنه‌وه، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه‌مێك ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سهنتڕالیزمهی ده‌سه‌ڵات و بیركردنه‌وه ههڕهمییهی خۆیان بن و بواری زیاتری ده‌ستپێشخه‌ری و پێشنیار (به‌ڵام نه‌ك پرسه خهسوانه!) بۆ كادیره چالاكه‌كانیان بڕه‌خسێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاری جوان و داهێنانی باش بكه‌ن و به‌رهه‌می به سوودیان هه‌بێت، تا ده‌كرێ زۆرترین و باشترین ئامراز و هۆكاری ته‌كنیكی كاری رۆژنامه‌نووسی و راگه‌یاندن بۆ كارمه‌ند و به‌شه‌كانیان دابین بكه‌ن، تاكو له ئاستی چه‌ندێتی و چۆنێتی و كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه له‌سه‌ر وه‌رگر و سه‌رنج راكێشانی، به‌رهه‌می چاك پێشكه‌ش بكه‌ن، وه‌كو تریش ده‌ستكراوه‌بن، نه‌ك به مانای زیاده خه‌رجی و ئیسراف، به‌ڵكو بۆ هه‌ر كاره و به‌قه‌د خۆی و بۆ هه‌ر به‌رهه‌مه و به گوێره‌ی گرنگی و بایه‌خه‌كه‌ی له ئاستی ناوهڕۆك و ته‌كنیكدا.