ڕه‌مه‌زان ڕه‌مه‌زان ده‌سڕێته‌وه
ڕه‌مه‌زان ڕه‌مه‌زان ده‌سڕێته‌وه
ئه‌مجه‌د شاکهلیماوهیهک پێش ئێستا، میدیای ناحوکوومه‌تی و ناحیزبی کوردستان، هه‌واڵی بزربوونی فڕۆکه‌وانێکیان بڵاو کرده‌وه، که گوایه له ده‌ستی ئاساییشی سلێمانی و له ڕێگه‌ی بردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، هه‌ڵهاتووه. ئه‌و فڕۆکه‌وانه، که ناوی تاریق ڕه‌مه‌زان بوو‌ه، به هۆی به‌شداربوونی له بۆمببارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، پێش یه‌ک دوو ساڵێک له که‌رکووک له لایه‌ن چه‌کدارانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه، ده‌ستگیر کراوه و نێردراوه بۆ، زیندانی ئاساییشی سلێمانی و جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و سه‌رۆککۆماری عیراق، بۆ خۆی ئاگاداری ئه‌و باسه بوو‌ه و جه‌ختی له سه‌ر کردووه‌ته‌وه و به ئاساییشی سلێمانیشی گوتووه، که ده‌بێ زۆر ئاگاداری ئه‌و کابرایه بن و که ئه‌و بۆ خۆی(تاڵه‌بانی) ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێوه‌ندی به خۆیه‌وه ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان، ئه‌و فڕۆکه‌وانه، که گوایه له ئاساییشی سلێمانییه‌وه بۆ تیمار و دیتنی بژیشک براوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، به مه‌به‌سه‌تی به‌ره‌ڵڵاکردن ئه‌و کاره‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه و ئازاد کراوه، چونکه چه‌ند ڕۆژێک پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بزربوونی ئه‌و فڕۆکه‌وانه، جه‌لال تاڵه‌بانی، چاوی به چه‌ند سه‌رۆک هۆز و تیره‌ی ئه‌لعه‌ززه(العزه/ العزاوی) ده‌که‌وێت و ئه‌وان پێی ده‌ڵێن، که که‌سێکی "بێتاوانی" سه‌ر به هۆزی ئه‌وان، به ناوی تاریق ڕه‌مه‌زان، له‌کن ئاساییشی سلێمانی زیندانییه و داخوازی ئازادکردنی ده‌که‌ن. تاڵه‌بانییش، بێ سێودوولێکردن، زه‌نگێک بۆ ئاساییشی سلێمانی لێده‌دا و فه‌رمانیان پێ ده‌دا، که ئه‌و کابرایه به‌ره‌ڵا بکه‌ن و ئه‌وانیش ده‌سبه‌جێ به‌ره‌ڵای ده‌که‌ن و گوایه کابرا دواتر ده‌گاته ئوردون و له‌وێشه‌وه ده‌گاته ئینگلستان و له‌وێ داوای په‌نابه‌ری ده‌کات و په‌نا ده‌درێت و جێگیر ده‌بێت.
که هه‌واڵی هه‌ڵاتن(ئازادکردنی)ی ئه‌و کابرایه په‌خش بووه‌وه و خه‌ڵک هه‌موو ئاگادار بوونه‌وه لێی و لێره و له‌وێ هه‌ندێک نووزه‌نووز و ده‌نگه‌ده‌نگ په‌یدابوون و داوای ئاشکراکردنی ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و باسه‌یان کرد و باسی شکاتکردن له ئاساییش و داواکردن له پۆلیسی ئینگلستان و هه‌ندێک شتی دیکه هاتنه گۆڕێ، هاوڕێیه‌کم، که له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی (چاک)دا کار ده‌کات، به ئیمه‌یڵ بۆی نووسیبووم، که ڕێکخراوه‌که‌یان داوا ده‌کات و هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئاساییشی سلێمانی بدرێته دادگا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ی به‌ره‌ڵڵا کردووه، لێ هێنده‌ی پێنه‌چوو، هه‌موو باسه‌کان کپبوونه‌وه و ده‌نگ نه‌ما.
پێش چه‌ند ڕۆژێک، میدیاکانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، ڕۆژنامه‌وان و فۆتۆگرافێکیان هێنایه سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانیان و قسه‌وباس و دیداریان له‌گه‌ڵدا ساز کرد و بردیانه هه‌ڵه‌بجه و بڕێک گرنگییان پێ دا، ئه‌و پیاوه ڕه‌مه‌زان ئوێزتورک بوو. پاش چه‌ند ڕۆژێک له‌و گرنگییدانه به ڕه‌مه‌زان ئوێزتورک، سه‌رۆککۆماری عیراق، جه‌لال تاڵه‌بانی، له به‌غدا پێشوازیی لێ کرد. ئوێزتورک، که وێنه به‌ناووبانگه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و منداڵه ساواکه‌ی ئامێزی گرتووه، کۆڵێک سوپاسی تاڵه‌بانی کرد و به‌ڵێنی دا له دادگایی تاوانبارانی ژاربارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، که له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت، گه‌واهی بدات و گوتیشی، که هه‌وڵ ده‌دات فیلمێک له سه‌ر ژاربارانکردنی هه‌ڵه‌بجه، چێ بکات.
تۆ که ته‌ماشای ئه‌م دوو ناوه: تاریق ڕه‌مه‌زان و ڕه‌مه‌زان ئوێزتورک، ده‌که‌یت و که ده‌ته‌وێت هه‌ندێک زانیاری‌یان له باره‌وه بزانیت، چه‌ند خاڵێکی هاوبه‌ش و چه‌ند خاڵێکی جیاواز له نێوانیاندا ده‌دۆزیته‌وه.
خاڵه هاوبه‌شه‌کان:
ناو یا وشه‌ی ڕه‌مه‌زان له ناوی هه‌ردووکیاندا هه‌یه، لێ له‌کن تاریق ڕه‌مه‌زان، ناوی باوکیه‌تی و له لای ڕه‌مه‌زان ئوێزتورک ناوی خۆیه‌تی(واته: ناوی گچکه‌یه‌تی).
هه‌ردووکیان پێوه‌ندیان به کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی ساڵی 1988ه‌وه هه‌یه و له کاتی گازبارانکردن و ژاربارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا نۆره‌یه‌کیان بینیوه.
هه‌ردووکیان له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆککۆماری عیراقه‌وه گرنگییان پێ دراوه.
خاڵه جیاوازه‌کان:
تاریق ڕه‌مه‌زان، عه‌ره‌بی عیراقییه، ڕه‌مه‌زان ئوێزتورک، کوردی باکووری کوردستانه(تورکیا).
تاریق ڕه‌مه‌زان، فڕۆکه‌وانه، ڕه‌مه‌زان ئوێزتورک، ڕۆژنامه‌وان و فۆتۆگرافه.
تاریق ڕه‌مه‌زان، گازباران و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه، ڕه‌مه‌زان ئوێزتورک، وێنه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتووه.له وڵاتێک‌دا، ئه‌گه‌ر قانوون تێیدا باڵا بێت و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو که‌سێکه‌وه بێت، کابرایه‌کی فڕۆکه‌وانی زیندانیی تاوانبار، که بۆ خۆی له گازبارانکردنی هه‌ڵه‌بجه و کوشتنی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بێتاوانه‌دا به‌شدار بووبێت و تاکه شاهیدێک بێت له‌و باره‌وه زانیاری وردی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر کاریگه‌ریترین نه‌خۆشیشی هه‌بێت و له گیانه‌ڵڵایشدا بێت، وا سووک و هاسان، هه‌رگیز نابرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی بۆ تیمارکردن! ئه‌گه‌ر هاتوو وایش ده‌رچوو و ئاساییش ئه‌و کاره‌ی کردبوو، ده‌بێ ئه‌وه چ ئاساییشێک بێت، که هێنده سافیلکه و گه‌مژه بێت، تاوانبارێک به‌و ئاسته و به‌و کێشه، هه‌روا له ده‌ستی هه‌ڵبێت! ئه‌و هه‌واڵه به‌و جۆره و به‌و گێڕانه‌وه‌یه، جێی بڕوا نییه و ته‌نێ پاساوێکه و هیچی دی. که‌واته ئه‌گه‌ری به‌ره‌ڵاکردنی تاریق ڕه‌مه‌زان، به زه‌نگێکی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئاساییشی سلێمانی، پتر به‌لای ڕاستیدا ده‌شکێته‌وه و پتر له ڕاستییه‌وه نێزیکه، لێ له وڵاتی قانوون‌دا، هیچ که‌سێک با سه‌رۆککۆمار، سه‌رۆکی حوکوومه‌ت یا شای وڵاتیش بێت، بۆی نییه، تاوانبارێک، پێش دادگایی‌کردن، به‌ره‌ڵا بکات. ئازادکردن و نه‌کردنی تاوانبار، ته‌نێ دادگا و دادوه‌ر ده‌یکه‌ن و هیچ که‌سێکی دیکه بۆی نییه وه‌ها کارێک ئه‌نجام بدات و ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی کردوویه‌تی، ئه‌گه‌ر وا بێت، کارێکه نه له‌گه‌ڵ قانوون‌دا ده‌گونجێت و نه له‌گه‌ڵ دڵسۆزیی بۆ خاک و وڵات و نیشتمان و خه‌ڵک و هاووڵاتدا وێک دێته‌وه!
جه‌لال تاڵه‌بانی، پێیوایه سوڵتان هاشم(سلگان هاشم)ی کۆنه وه‌زیری به‌رگریی سه‌ددام حوسه‌ین، تاوانبار نییه و فه‌رمانی ڕێبه‌ر و سه‌رۆک و سه‌ره‌وه‌ی خۆی جێبه‌جێ کردووه، که‌واته ئاساییشی سلێمانیش، ئه‌گه‌ر تاریق ڕه‌مه‌زانیان، به‌ره‌ڵا کردبێت، ئه‌وا فه‌رمانی سه‌رۆک و سه‌ره‌وه‌ی خۆیان، که تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی حیزبی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانه و ئاساییشیش سه‌ر به‌و حیزبه‌یه،
جێبه‌جێ کردووه.من بۆ هاوڕێیه‌که‌ی (چاک)م نووسی، ئه‌گه‌ر کاره‌کان به‌و جۆره بووبێت، که له میدیاکاندا بڵاو بوونه‌وه و ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن، گه‌ره‌که نه ئاساییشی سلێمانی و نه نه‌خۆشخانه سلێمانی و نه ئوردون و نه پۆلیسی ئینگلستان، تاوانبار بکه‌ن، به‌ڵکه ڕێکوڕه‌وان و بێ سڵه‌مینه‌وه، سه‌ر و دڵ و به‌رۆکی جه‌لال تاڵه‌بانی بگرن و له‌و بپێچنه‌وه.
ده‌نگه‌کان کزبوون و نووسان و میدیاکانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و سه‌رۆککۆماری عیراقیش، وا پێده‌چێت، بۆ گه‌واهیدان له باره‌ی ژاربانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه، له‌بری تاریق ڕه‌مه‌زان، ڕه‌مه‌زان ئوێزتورک ببه‌نه دادگای تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه له به‌غدا، چونکه ئوێزتورک له سه‌ر بانگهێشتنی ڕه‌سمیی نووسینگه‌ی سه‌رۆککۆماری عیراق، سه‌ردانی باشووری کوردستان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی له دادگا وه‌ک شاهید ئاماده‌ی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه بێت. بانگێشتکردنی ڕه‌مه‌زان ئوێزتورک بۆ باشووری کوردستان و گرنگیپێدانی و گه‌واهیدانی، کارێکی گه‌لێک باش و پیرۆزه و ده‌بێ ده‌ستخۆشی لێ بکرێت، به‌ڵام هێنانی ئوێزتورک بۆ سڕینه‌وه و له‌بیربردنه‌وه و جێگۆڕکێی تاریق ڕه‌مه‌زان، ئه‌وه‌یان کارێکه یه‌کجار دزێو و پڕه له شه‌رمه‌زاری. له‌کن کورد، که هه‌ر ئێستا ده‌خوێنێته‌وه و زۆر به ئاسانی و خێرا شت له‌بیر ده‌کات، ڕه‌نگه جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ له نێوان ڕه‌مه‌زانه‌کاندا نه‌بێت، ڕه‌مه‌زان هه‌ر ڕه‌مه‌زانه، چ له پاش بێت یا له پێش!
5/3/2009