Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
عاجباتییه‌كان….سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

عاجباتییه‌كان….سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

Closed
by March 7, 2009 گشتی

 عاجباتییه‌كان

سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

عاجباتی هه‌ر ئه‌وه‌نییه‌ كه‌ مریشك هه‌م جیقنه‌ش ده‌كات و هێلكه‌ش ده‌كات ، له‌ناو هه‌موو ته‌یرانیش قالۆچه‌ش ته‌یره‌ ، له‌ عاجباتییه‌كانی دونیاش گه‌ڕێ‌ ، چونكه‌ زۆر شت هه‌ن تا ئێستاش ئه‌قڵ په‌یان پێنابات ، مه‌سه‌له‌یه‌كیش هه‌یه‌ ده‌ڵێ‌ به‌ دوای چواندا مه‌چوو .
مه‌سه‌له‌ زۆرن ئه‌گه‌ر به‌ دوایاندا بگه‌ڕێین ، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ جنۆكه‌و شتی له‌ شێوه‌ی شیخ و مشایه‌خه‌وه‌ هه‌یه‌ ، مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه‌ ده‌ڵێ‌: كار وابڕوات له‌ جیاتی ردێنی سمێلانیش له‌سه‌ر داده‌نێین ، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێ‌ پیاو هه‌ن پێیان وایه‌ تازه‌ چوو ، ئه‌وه‌ی هه‌شبوو له‌سه‌رمان دانا ، سمێل و ردێن هه‌ر هیچ نییه‌ ، ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ رووی سیاسی و دبلۆماسییه‌وه‌  پیاو لۆخۆی سه‌لامه‌ت بێ‌ سه‌ریشی پێوه‌ نه‌بی هیچ نییه‌ ، به‌ڵام نا هه‌ندێ‌ جاریش سه‌ر بمێنێ‌ باشه‌ ، چونكه‌ تا سه‌ر بمێنێ‌ قون عاجباتیان ده‌بینێ‌.
عاجباتیش تا عاجباتی جیاوازی هه‌یه‌ له‌ شوێنێكیشه‌وه‌ بۆ شوێنیكی دیكه‌ وه‌ك یه‌ك نین له‌ سه‌ر ده‌مێكیشه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مێكی دیكه‌ ئاسمان و رێسمان فه‌ڕقیان هه‌یه‌ .
فه‌ڕقه‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ حكومه‌تی هه‌ریم به‌ ده‌ست موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ گیری خواردوه‌ ،  تا له‌و گیره‌ش ده‌رنه‌چێ‌ ناتوانێ‌ كه‌س دامه‌زرێنێ‌ ، مه‌به‌ستم دامه‌زارندنی خاس نییه‌ ، چونكه‌ له‌وه‌ته‌ی دونیا دروست بووه‌ ئه‌و خاس وماسه‌ هه‌ر هه‌بووه‌ ، وه‌ك چۆن فه‌قیر و ده‌وله‌مه‌ندیش هه‌ر هه‌بووه‌ ، با زۆر دوور نه‌ڕۆین و هه‌ر له‌ ته‌نیشته‌ خۆمان بسوڕێنه‌وه‌ ، پێم باشه‌ ئه‌وی له‌ خۆی راده‌بینێ‌ و ناترسێ‌ وه‌ڵامی ئه‌و چه‌ند پرسیارۆكانه‌مان بداته‌وه‌ مه‌منوون ده‌بین ، ده‌شكرێ‌ ئه‌وانه‌ی سه‌رو كه‌له‌یان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت ده‌كوڵێ‌ و رۆژێك له‌ رۆژان سارد و گه‌رمیان دیتیه‌ شه‌فافانه‌ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ و هیچ نه‌ترسێن :
پرسیاری یه‌كه‌م : جیاوازی نێوان هه‌ژارو هه‌ژارێكی دیكه‌ چییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسی لقی پارتی له‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر بوودجه‌ی (……) خانوه‌كه‌ی بۆ نۆژه‌ن بكاته‌وه‌ ؟
پرسیاری دووه‌م: جیاوازی چییه‌ له‌ نێوان ئه‌و پیاوانه‌ی به‌ سه‌فته‌ پاره‌ له‌ حكومه‌ت و یه‌كێتی و پارتی وه‌رده‌گرن و رۆژانه‌ش هه‌زار و یه‌كجار سه‌گ و سه‌گبابیان ده‌كه‌ن ، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ به‌نانه‌ زگ و به‌ ئاره‌قه‌و بازووی خۆیان پاره‌ په‌یدا ده‌كه‌ن ، شه‌ڕی دونیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ؟
پرسیاری سێیه‌م: جیاوازی چییه‌ له‌وه‌ی دوای رووخانی سه‌دام زۆربه‌ی عاره‌به‌كان كه‌ركوكیان به‌ جێده‌هێشت و كورده‌كان خانووه‌كانیان لێده‌كڕینه‌وه‌ ، كه‌چی ئێستا عاره‌به‌كان دێنه‌وه‌ و خانوو له‌ كورده‌كان ده‌كڕنه‌وه‌ ؟
پرسیاری چواره‌م: ئه‌دی جیاوزی ئه‌وه‌ له‌ چدایه‌ پێش رووخانی سه‌دام ئه‌وه‌ی نفوسی مه‌خمورو ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی رژیمی به‌عس بوایه‌ ، مالێشی لێره‌ بوایه‌ ، رێی كه‌وتبایه‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت هیچ كارێكی رای نه‌ده‌كرا ، تا نفوسی نه‌گوازێته‌وه‌ هه‌ولێر ، به‌ڵام ئێستا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تا نفوسی نه‌گوازێته‌وه‌ ئه‌وێنده‌رێ‌ لێره‌ هیچی لۆ ناكرێ‌ ؟
پرسیاری پێنجه‌م: جیاوازی چییه‌ له‌ نێوان كارمه‌ند و موچه‌خۆر ؟ 
پرسیاری شه‌شه‌م: جیاوازی چیه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو زاته‌ی یه‌ كێكیان له‌ گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌كرێته‌ مودیرو راوێژكارو خه‌بیر و شتی تر.. ئه‌وی دیه‌كه‌شیان  ئه‌توخۆش ؟
smkobsat@yahoo.com

Previous
Next