Skip to Content

Friday, December 13th, 2024
نامه‌ی ئه‌وین ‌گۆڕینه‌وه‌ی ‌

نامه‌ی ئه‌وین ‌گۆڕینه‌وه‌ی ‌

Closed
by November 18, 2007 ئەدەب

نامه‌ی ئه‌وین ‌گۆڕینه‌وه‌ی ‌
رێنیه‌ ماریا ریلكه‌ و مارینا تسڤیتایڤا

بێریڤان جه‌‌مال حه‌مه‌ سه‌عید….

له‌ سایتی ده‌نگه‌كان٭ ( 22-10-2007)  بابه‌تێكی ناسك سه‌باره‌ت به‌ رێنیه‌ ماریا ریلكه‌..(شاعیرك گوڵ ده‌كوژێت)
 له‌ لایه‌ن به‌ ڕێز زمناكۆ بورهان قانع بلاوكراوه‌ته‌وه‌. سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌ خاوه‌نی قه‌ڵه‌مێكی به‌ بڕشته‌ به ڵام له‌ نوسینه‌كه‌یدا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی له‌ سه‌ر نامه‌ گۆڕینه‌وه‌ی نێوان شاعیر  رێنیه‌ ریلكه‌ و ژنه‌ شاعیری ڕووسی مارینا كردووه‌ كه‌ ناتوانم بێ ده‌نگ بم. به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاری و خوێندنه‌وه‌یه‌‌م له‌ سه‌ر‌ رێنیه‌ و مارینا و، هاوكات ئاڵوگۆڕ کردنی نامه‌كانی ئه‌م دوو داهێنه‌ره،‌ له‌ لام نه‌نگ بووه‌ كه به‌ هه‌ڵه زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م دوو شه‌یدایه‌ بلاو بكرێته‌وه‌ هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵه‌كانیشی ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك راستییه‌، هیوام وایه‌ به‌ دڵفراونیه‌وه‌ ئه‌م راستكردنه‌وه‌یم لێ وه‌رگرێت.
به‌ڕێز زمناكۆ ده‌ڵێ: شاعیر له‌ دوای خۆكوشتنی هاوڕێكه‌ی ( ژنه‌ شاعیری روسی مارینا تسڤیتایڤا) هه‌ستكردن به‌ ته‌نهایی و گۆشه‌گیری و تێكشكاندن له‌ پێشووتر په‌رێشانتری ده‌كات و قه‌سیده‌یه‌ك بۆ هاوڕێ خۆكوشتوه‌كه‌ی ده‌نوسێت و تێدا ده‌ڵێت:
ئێمه‌ شه‌پۆلین
 مارینا ده‌ریا،
 ئێمه‌ قولایی گه‌ڕاوین بۆ ئاسمان
 له‌م چه‌ند دێره‌دا زانیارییه‌‌كان نه‌ك هه‌ر هه‌ڵه‌و نادروستن،‌ ‌ به‌ڵكو له‌ ده‌ره‌وه‌ی لۆجیكیشدایه‌ . چونكه‌ ساڵی كۆچی دوایی شاعیر رێنیه‌ ماریا ریلكه‌ 29 ی دیسمه‌به‌ری 1926. و‌ خۆكوشتنی ژنه‌ شاعیری رووسی له‌ 31 ئه‌گستوس 1941 دایه‌ .  ئایا ده‌كرێ شاعیرێك كه له‌‌ گۆڕدا بێ و ئێسك و پروسكی نه‌مابێ و مه‌رگی 15 ساڵ پێش مه‌رگی ژنه‌ شاعیری خۆشه‌ویستی بێ ، گۆشه‌گیری و هه‌ستی ته‌نهایی و تێكشان په‌رێشانتری بكات! ئایا مردو له‌ گۆڕ‌دا هه‌ستی گۆشه‌گیری و ته‌نهایی ده‌بێ ! تا له‌ دوای مردنی ئه‌وینه‌که‌ی ئینجا توشی هه‌ره‌س و ڕوخاندن بێ!
هه‌ڵه‌ی دوه‌می هه‌ر له‌م به‌شه‌دا ده‌ڵێ قه‌سیده‌یه‌ك بۆ هاوڕێ خۆكوشتووه‌كه‌ی ده‌نووسێت و تێدا ده‌ڵێ: ئێمه‌ شه‌پۆلین، مارینا ده‌ریا, ئێمه‌ قولایی گه‌ڕاوه‌ین بۆ ئاسمان!!
لێره‌شدا دوباره‌ زانیاریه‌كه‌ نه‌ك هه‌ر نادروسته‌ به‌ڵكه‌ خاڵیه‌ له‌ لۆژیك  چونكه‌ یه‌كه‌م ئه‌م دێره‌ هۆنراوه‌یه‌‌ی كه‌ ئه‌م به‌ڕێزه‌ ئاماژه‌ی پێداوه‌ شاعیر رێنیه‌ له‌  8 ی جوونی ساڵی 1926دا نامه‌یه‌كی پڕ  سۆز بۆ هاورێ نه‌بینراوه‌كه‌ی مارینا ده‌نووسێ و له‌ نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ ئه‌مڕۆ هۆنراوه‌یه‌كه‌م له‌ نێو داره‌مێوه‌كان بۆ نووسیت ئه‌م دێره‌ش كه‌ ناوی بردوه‌،  دێرێكه‌‌ له‌ هۆنراوه‌ی‌ Elegie . .
به‌ مانایه‌كی دی ژنه‌ شاعیری ڕووسی  هێشتا له‌ ژیاندا بووه‌و به‌ هیوای به‌ یه‌ك گه‌یشتن و چاوپێكه‌وتنی یه‌كتری بوون، نه‌ك  بڵێین شاعیر رێنیه‌  به‌ هۆی خۆكوشتنی هاوڕێیه‌كه‌ی ئه‌م شعیره‌ی داناوه‌!
لێره‌وه‌ ده‌كرێ بڵێن  سه‌ره‌تای یه‌كترناسینی ئه‌م دوو داهێنه‌ره‌ له‌ رێگای نامه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كاته‌ی كه‌ شاعیر و ڕۆمانووسی گه‌وره‌ی ڕووسی بۆریس په‌سته‌رناك له‌ 12 ی ئه‌پرلی 1926 نامه‌یه‌ك بۆ شاعیر رێنیه‌ ماریاڕیلكه‌ ده‌نووسێت و تێیدا به‌ سه‌ر ژنه‌ شاعیری رووسی هاوڕێیدا هه‌ڵئه‌داو پێشینیاری بۆ ده‌كات كه‌ ئه‌و خانمه‌ بناسێت و به‌ شیعره‌كانی ئاشنا ببێت، هاوكات داوا ده‌كات كتێبێك له‌ به‌ر هه‌می خۆی به‌ واژووی خۆیه‌وه‌ بۆ بنێرێت .
ریلكه‌ی شاعیر  له‌ دوای  خوێندنه‌وه‌ی‌ نامه‌كه‌ی بۆریس ده‌ستبه‌جێ نامه‌یه‌ك و به‌رهه‌می خۆی (  (Duineser Elegienبۆ ماریینا ده‌نێرێت، ماریینا له‌و ده‌مه‌دا له‌ گه‌ڵ دوومناڵه‌كه‌ی بۆ‌ گه‌شتی حه‌وانه‌وه‌ له‌  ‌ Saint Gilles ده‌بن
مارینا به‌ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی ریلكه‌ كه‌ له‌ 3 مانگی مه‌یی دا  1926 نوسرابوو،    هه‌ست و جۆشێكی تایبه‌تی لا دروست ده‌بێ و،  به‌ گه‌رمییه‌وه‌ له‌ 9 مانگی مه‌یی 1926دا وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی ڕیلكه‌ ده‌داته‌وه‌.  ئه‌م ژنه‌ شاعیره‌ ڕووسیه‌ له‌ ساڵی 1892 له‌ مۆسكۆ له‌ دایك بووه‌. له‌ ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا دایكی به‌ نه‌خۆشی سیل كۆچی دوایی کردووه‌ .  له‌ به‌ر نه‌خۆشی بریار ده‌ده‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا بژین.
شاعیری ناودار ریلكه‌ له‌ پراگ له‌ 4 ی دیسمبه‌ری 1875دا دێته‌ ژیانه‌وه‌ و، ‌ فه‌لسه‌فه‌ و بیروبۆچوونی نیچه‌ و شۆپنهاوه‌ر له‌ جیهانی داهێنانی ریلكه‌ ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ .  ئه‌م  شاعیره‌ ناوداره‌ جیا له‌ وه‌ی سه‌ر قاڵی شیعر و كاری وه‌رگێڕان بووه‌ ئاره‌زوویه‌كی زۆریشی له‌ نووسینی نامه‌دا هه‌بووه به‌ تایبه‌ت له‌ گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌وینی هه‌بووه‌‌.
دوای گۆڕینه‌وه‌ی یه‌که‌م نامه‌ی نێوان ئه‌م دوو داهێنه‌ره‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی چاویان به‌ یه‌ک که‌وتبێت، هه‌ستی سۆز و ئه‌وین دروست ده‌بێ و تا دێت تینی ئه‌و ئه‌وینه‌ بۆ یه‌كتر زیاتر ده‌بێ و، ئه‌و شه‌یدایی و خۆشه‌ویستییه‌ له‌ هه‌ڵبه‌ست و نامه‌كانیادا ره‌نگ پێ ئه‌ده‌نه‌وه‌ . گه‌ر چی هه‌ردوكیان له‌ شوێنی جیاوازدا ده‌ژیان و رێنیه‌ ماریا ریلكه‌ هه‌میشه‌ له‌ سه‌فه‌ر بوو، ‌ ماریینا له‌ نامه‌یه‌كیدا پێشنیار ده‌كات كه‌ له‌ شوێنك یه‌كتر ببینن به‌ و هیوایه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ چی تر ته‌نها ‌ ووشه‌ و له‌ رێی نامه‌وه‌ نه‌بێت به‌ڵكو روو به‌ روو بگه‌نه‌ یه‌ک. له‌ مانگی  مه‌یه‌وه‌‌‌ تا مانگی ئه‌گوست به‌ به‌رده‌وامیی نامه‌ بۆ یه‌كتر ده‌نێرن، به‌ڵام رێلكه‌ دوا نامه‌ی له‌ 19 ئه‌گوست ده‌نێرێت،مارینا له‌ نه‌بوونی هه‌واڵ و نه‌بوونی وه‌ڵامنامه‌ی رێنیه‌ تێناگات ، مارینا  هه‌ستی  نادڵنیای ته‌نگی پێهه‌ڵده‌چنێت دووباره ‌ له‌ 22 ئه‌گوست  نامه‌یه‌كی پڕ ئه‌وین ده‌نووسێ و باسی شوێنی ژوان و ده‌ڕبرینی خۆشه‌وسیتی خۆی ده‌كات.  هه‌ستی ئه‌وینی خۆی به‌ چه‌شنێك ده‌رده‌‌بڕێ كه‌  ده‌ڵێ من ژیانی تۆم، ڕووسیای تۆم، گه‌ر ده‌ته‌وێ بمبینیێت ده‌بێت واقیعه‌ت بهێنته‌ دی هه‌ر تۆ ئیشاره‌تم پێبدا  من دوای دوو هه‌فته‌ ده‌گه‌مه‌ لات، به‌لام زوو پێم بڵێ و زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌ تا که‌سێک بۆ مناله‌كانم دابین بکه‌م، هه‌ر له‌م نامه‌یه‌یدا سكالای ژیانی پڕ نه‌هامه‌تی و نه‌بوونی و كاری گرانی  خۆی ده‌رده‌برێ ، كه‌ له‌ ژیانیدا چ له‌ مۆسكۆ،چ له‌ پراخ، یان پاریس هه‌ر كوێره‌وه‌ری به‌شی ژیانی بووه‌. دیسانه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌م نامه‌یه‌شی نابێ، دواجار له‌ 7ی نۆڤه‌مبه‌ر كارتێكی بۆ ده‌نێرێ و ناونیشانه‌ نوێیه‌که‌ی ده‌خاته‌ سه‌ری و ده‌ڵێ منت خۆش ده‌وێ؟
به‌ڵام ئه‌م خانمه‌ شه‌یدایه‌‌ ئاگادار نیه‌ كه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تووشی نه‌خۆشی ‌ (لۆكیمیای كوشنده‌) بووه‌ به‌ چه‌شنێك له‌ په‌ل و پۆ كه‌وتووه ‌و له‌ مردن نزیك بۆته‌‌وه‌، مارینا هێشتا هیوا بڕ و نائومێد نه‌بووبوو هه‌ر له‌ چاوه‌ڕوانیی نامه‌ی خۆشه‌وسته‌كه‌ی بوو. له‌ 31 دیسه‌مبه‌ری 1926 هاورێیه‌كی نووسه‌ری  میوانی  ده‌بێ و بۆ گێرانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی تازه لێی ده‌گێڕێته‌وه‌ و‌، ئینجا له‌وێ هه‌واڵی مردنی خۆشه‌ویسته‌که‌ی پێ راده‌گه‌یه‌نرێت. گه‌ر چی ئه‌م شاعیره‌ له‌ ژیانیدا به‌ره‌نگاری ده‌ربه‌ده‌ریی و سووكایه‌تی و نه‌بوونی  بۆته‌وه به‌ چه‌شنێك كه‌ تووشی تێكشاندن و گۆشه‌گیری ده‌کات ‌‌. چه‌ند جارێك مه‌یلی خۆكوشتنی به‌ سه‌ر زاڵ بووه‌‌ و به‌لام له‌ ده‌ستدانی ئه‌م هاوڕێیه‌ی كه‌ شه‌یدای بووبوو كاره‌ساتێكی زۆر دڵته‌زێن و سه‌خت ده‌بێ، ڕۆژی 31 ئۆ‌گه‌ستی 1941  به‌ په‌تێك خۆی هه‌ڵده‌واسێ و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی ده‌هێنێت.

http://www.dengekan.com/doc/2007/10/zmnakoBurhan23.pdf

ئه‌مستردام، 8-11-2007

Previous
Next