هێندەى ووشەى خۆشەویستى بیرت دەکەم… کاوەى خەسرەوکاوانى
هێندەى ووشەى خۆشەویستى
هێندەى ترپەى لێدانى دڵ
بەقەد ئەوچرکەساتانەى چاوەڕێت بووم
بیرت دەکەم
هێندەى بێ سنوورى خەیاڵ
هێندەى پانتاى ئاسمان
بەقەدهەموو ئەوکاتانەى تامەزرۆى
گولێ بیست بوونى چرپەى پێت بووم
بیرت دەکەم
هێندەى ژمارەى ئەستێرە
ئەوەندەى رووناکایى خۆر
بەقەدفرمێسکى رژاوى ئەوینداران
بیرت دەکەم
هێندەى قوڵایى زەریاکان
هێندەى جوانى ووشەى وەفا
بەقەددڵۆپە دڵۆپى رێژنەى باران
بیرت دەکەم
ئەوەندە من بیرت دەکەم
زۆرنزیکە بیرکردنم
لەمەدارى خۆى لابداوبەرەوشێتى
ستنوورى خۆى تێک بشکێنێ ،
من ئامادەم شێت بم لەنێوعیشقى تۆدا
کوانێ شێتى تواناى هەیە
خۆشەویستیت لەنێو وجودم دەربێنێ
بیرت دەکەم
منت خستۆتە گومانێک
کە تۆتەنیا خەیاڵمى
یان سەرتاپاى من پێک دێنى ،
ئازیزەکەم لەو بڕوایەم
گەرتەمەنیش هێواش هێواش
کۆتایى بێت بە زیندووى تۆ لەنێو رۆحم دەمێنى.
26/1/2008