خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌قڵی دۆگمایی سیاسی ناسیۆنالیزم و ئیسلامی کوردی
ئازاد به‌کر……
ئاشکرایه بۆ چوونی فیکری ناسیۆنالیزمی و ئیسلامی بۆرژوایی ڕووبه‌رێکی فراوانی سیاسی هه‌یه و هزری به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی کوردستان سه‌رقاڵکردووه. هه‌ر ئه‌م بۆچوونانه خزاونه‌ته ناو سه‌رجه‌می بواره‌کانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و پهروهدهییهوه و شۆڕبۆنهته ناخی بیری زۆرێک له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ. کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به‌پێ ی تایبه‌تمه‌ندیه‌ک که‌هه‌یه‌تی به‌وه‌ی تا ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ژێر چه‌پۆکی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی میللی‌دا بووه، زیاتر زه‌مینه‌ی سیاسی گونجاو و له‌باربووه بۆ گه‌شه‌و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی. به‌ڵام به درێژایی مێژووی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و پێشڕه‌وایه‌تیکردنی بۆ ڕزگاربوونی خه‌ڵکی کوردستان له چنگی سته‌می میللی، بۆ ته‌نیا ڕۆژێکیش ڕابه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه وازیان له به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تی و حیزبیه‌کانیان نه‌هێناوه بۆ گه‌یاندنی مه‌سه‌له‌ی میللی به ئاستێکی گه‌شتر، یان چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی و تیڕوانینێکی واقعیانه‌یان هه‌بووبێت بۆ ئه‌م کێشه‌یه. هه‌میشه ئه‌م کێشه‌یه‌یان کردووه به کارخانه‌ی سوود و قازانج و به‌میراتی بۆ نه‌وه‌کانیان ماوه‌ته‌وه و به ئاره‌زوو و ویستی خۆیان که‌ڵه‌که‌ی سامانیان تیاکردووه. نزیکه‌ی 17 ساڵه به‌شێکی زۆری کوردستان به‌ده‌ستی دوو حیزبی ناسیونالیست بۆرژوای کورده‌وه‌یه تا ئێستا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان له ده‌ستگرتنیان به ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی خۆیان و گوێڕایه‌ڵی و شوێنکه‌وتنی سیاسه‌تی پاوانخوازی ئه‌مه‌ریکا و نۆکه‌رایه‌تی بۆ ووڵاتانی ناوچه‌که، نه‌یانتوانیوه کێشه‌ی میللی خه‌ڵکی کوردستان به جیا بوونه‌وه یان ڕێگاچاره‌یه‌کی ئینسانی و سه‌رده‌میانه بگه‌ێنن. هۆکه‌شی نا سه‌ربه‌خۆیی سیاسی ئه‌م حیزبانه‌یه له بڕیاردانی سیاسی‌دا و پشت نهبهستنیانه به جه‌ماوه‌ری کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان و ترسی سه‌ره‌کیشیان له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات و کارخانه‌ی سوود و قازانجه. ساڵانیکی زۆر خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستانیان به هات و هاوار و ووتنه‌وه‌ی کوردستان یا نه‌مان و ڕزگاری گه‌لی کوردستان و قودس و دڵی کوردستان کرده قوربانی سیاسه‌ته چه‌وت و هه‌ڵه‌کانیان. که ئه‌نجامیش ناسیۆنالیزمی کورد خۆی بووه ده‌سه‌ڵاتدار، میلله‌تی کورد جارێکی تر تووشی سه‌رلێشێواوی و شه‌ڕی ناوخۆ و برسێتی زیاتر و ئاواره‌ی زیاتر و به‌گشتی دواکه‌وتوویی و له‌ده‌ستدانی سیمای شارستانی و مرۆڤایه‌تی بوو. به‌شێکی خه‌ڵکی له ناچاریدا به‌هه‌ڵڕشتنی پاره‌و فڕوفێڵی خورافه‌ی ئایینی ئاوات و هیوایان به‌سته‌وه به ئیسلامی سیاسییه‌وه و ئیتر ئومێدیان به شۆڕه‌سوارانی تاقانه‌ی کوردایه‌تی لاوازبوو.
هه‌رچه‌نده ڕۆژانه حیزب و گروپ و ده‌سته و تاقمی ڕۆشنبیریان لێره‌و له‌وێ ی سه‌ربه‌هه‌مان ڕێبازی بۆرژوا ناسیۆنالست ده‌بینین خه‌ریکی پاساو هێنانه‌وه‌ن بۆ بیری بێ به‌رهه‌میان و گه‌نده‌ڵی و نابه‌رپرسیاری ئه‌م لێپسراو یان ئه‌و سه‌رکرده ده‌که‌نه سه‌رچاوه‌ی هه‌ره‌س و شکستیان و به‌ته‌مای چاکسازی و پینه‌کردنی ده‌لاقه‌ی دڕاوی ده‌سه‌ڵاتن به گۆڕان و هێشتا ئومێدیان هه‌یه ده‌ست بخه‌نه ژێرباڵی ئه‌و ناسیونالیزمه نه‌خۆشه‌و ده‌مه‌زه‌ردی ئه‌و بیره پوکاوهیان بکه‌ن، که زۆر ئه‌سته‌مه بتوانن پاش ئه‌و هه‌موو کوێره‌وه‌ریانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژاریاندا هێنا، وا به ئاسانی ڕووی ڕه‌شی مێژووی چه‌ند ساڵه‌یان سپی بکه‌نه‌وه.
فیکری ئیسلامیش وه‌ک ڕه‌وشتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌مانێکی کۆن و دواکه‌وتوویی و نه‌زانی و بێ هیوایی و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی مرۆڤ به‌سه‌ر سروشتدا سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌رچه‌نده بۆ چه‌سپاندن و به‌رفراوانکردنی ئه‌م ئایینه تاوانی زۆر گه‌وره‌ی کوشتار و داگیرکردن و خوێنڕێژی ئه‌نجامدراوه، به‌زه‌بری شمشێر ئه‌م فیکره به‌مێشکی خه‌ڵکیدا ئاخنراوه. به‌ڵام پاش ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتن و گۆڕانکاریانه‌ی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا هات و گه‌شه‌ی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌وڵ و کۆششی مرۆڤ له بواری سیاسی و فیکری و فه‌لسه‌فیه‌وه، ئیتر ئایین که‌وته که‌نار و وورده‌وورده بووه کاری تایبه‌تی که‌سه‌کان و خه‌ریک بوو له‌بیر ده‌چووه‌وه.
مایه‌ی داماوی بیری ناسیۆنالیزمه جارێکی تر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی و ده‌ستخستنه کاروباری ده‌وڵه‌ت و پێکهێنانی گروپ و ڕێکخراو و دروستکردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیان و ژیانی مرۆڤایه‌تی و په‌نابردن بۆ تیرۆر و ترس و تۆقاندن و ده‌مکوتکردنی ئازادی بیروڕا و هیوادان به‌خه‌ڵکی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێش به دنیایه‌کی تر ، ئیتر ئه‌م ئایینه مرۆڤ هه‌ر له‌ڕۆژی دایک بوونیه‌وه ده‌خاته به‌ر یاسای قه‌زاو قه‌ده‌ر و هه‌موو ده‌رگاکانی زانست و زانین و زانیاری لێداده‌خات و به‌زیندووی ڕه‌وانه‌ی مه‌رگێکی شێنه‌یی له ده‌ریای نه‌زانین و خورافه‌و جه‌هلی ده‌کات.
ئه‌مه‌ی باسکرا مێژوویه‌کی تاڵه و کارکردی خۆی له‌سه‌ر باری کۆمه‌ڵایه‌تی داناوه و هۆکاری سه‌ره‌کی دواکه‌وتوویی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یه که ئایین بره‌وی تێدا په‌یداکردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه بوونی سیسته‌مێکه که‌ساڵانێکه بۆ به‌لاڕێدابردن و کپکردنه‌وه‌ی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی بێوه‌ستان له زه‌قکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕهوتانهیهدایه بۆ زیاتر گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی که ئه‌ویش چینی سه‌رمایه‌یه.
ئیتر مه‌سه‌له‌که ئاشکرایه بۆچی کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتووه؟ یان ئاسۆی ڕزگاربوونی له‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی تیایه‌تی به‌کێوه ببه‌ستێته‌وه؟ ئه‌و یاسا و ڕێسا و به‌رنامانه کامانه‌ن که‌بتوانن دواڕۆژی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و باشتر ببه‌ن؟
گه‌ر ئێمه بزانین کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک مێژوویه‌کی دووردرێژی جۆراوجۆری له ئایدیالۆژی ناسیۆنالیزم و ئیسلامیزم هه‌بێت وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ خزمه‌تی خۆی به‌کاری بهێنێ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که ئه‌وانه کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاستی هۆشیاری خه‌ڵک داناوه.
هه‌ر ئه‌و نادادپه‌روه‌ریانه‌ی ئه‌مانه ئێمه دێنێته قسه و ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی و پێکهێنانی کۆڕ و کۆبوونه‌وه و حیزب و خه‌بات و تێکۆشان بۆ ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵگه له دیلێتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی، ئیتر کاتێک ئه‌وانه ئازادیمان لێزهوتدهکهن ئێمه داوای ئازادی ئه‌که‌ین، کاتێ برسی و بێکارمان ئه‌که‌ن ئێمه داوای مافیخوراومان ده‌که‌ین، کاتێک ژیانمان تاڵ ده‌که‌ن به‌شه‌ڕ و ئاژاوه و پشێوی، ئێمه داوای ئاشتی و ئارامی ده‌که‌ین، ئیتر کاتێ ڕێز له‌منداڵان ناگیرێت، ئێمه داوای مافی منداڵان ده‌که‌ین. کاتێ مافی ژنان پێشێلده‌کرێت و لهسهرشهرهف و نامووس ئه‌تک و تیرۆر ده‌کرێت ئێمه به‌رگریان لیده‌که‌ین، کاتێ خه‌ڵکی هه‌ژار و په‌ککه‌وته نه‌خۆش و بێ چاو‌دێر و سه‌رپه‌رشت ده‌بن ئێمه داوای ده‌رمان و بنکه‌ی ته‌ندروستی و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ ده‌که‌ین. کاتێ پێمان ده‌ڵێن نابێ پیرۆزی و خو و نه‌ریتمان بخرێته ژێر پرسیار و ده‌بێ ڕێزی لیبگیرێ، ئێمه ده‌ڵێین ئێوه ڕێز له مرۆڤ بگرن ئه‌م جه‌هل و خورافه‌یه وازلێبێنن بامرۆڤهکان به‌زانست و په‌روه‌رده‌ی ئینسانی و ئازادانه ژیانی خۆیان بکه‌ن. ئێمه ده‌ڵێین مرۆڤ ئازاده له هه‌ڵبژاردنی بیروباوه‌ڕدا ئه‌وان ده‌ڵێن له باپیره گه‌وره‌مانه‌وه موسڵمان بووین. به‌م جۆره ئه‌مانه هه‌زاره‌ها بڕوبیانوو و به‌ڵگه‌ی بۆش ده‌که‌نه سه‌رچاوه‌ی باسه‌کانیان بۆ سه‌پاندنی بیروباوه‌ڕی دواکه‌وتوو و ژهنگرتوویان و به زۆر و سه‌رکوتکردن و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی خۆیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا.
له ئه‌مڕۆدا ناسیۆنالیزم خۆی و حیزب و بزووتنه‌وه‌که‌ی بایه‌خ و به‌های مرۆڤانه‌ی له‌ده‌ستداوه، ئه‌ونده‌ش دواکه‌ووتووه ته‌نانه‌ت به‌و مێژووه دێرینه‌ی که بوویه‌تی نه‌یتوانیوه هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی یان میللی یا گه‌شه و به‌ره‌و پێش چوونێک له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی تا سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بۆ خه‌ڵک بهێنێته‌کایه‌وه (جگه له و ده‌سکه‌وته گرنگه‌ی گۆڕینی په‌رچه‌می عێراق).
له‌و که‌لێنه سیاسییه‌دا ڕێگا و زه‌مینه بۆ ئیسلامی سیاسی ده‌ڕه‌خسێت و بێت خۆی به به‌رگریکه‌ر و داخوازیکه‌ری مافی خه‌ڵکی کوردستان بناسێت و به بیرباوه‌ڕی ئایینه‌وه ده‌یه‌وێت ببێته میراتگری ناسیۆنالیزمی کورد و ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌م بارودۆخه‌ی که هاتۆته کایه‌وه، له هه‌وڵی نه‌هێڵانی ده‌نگی ئازادی و ڕوخساری شارستانی کۆمه‌ڵگه‌یه به داسه‌پاندنی یاسای دواکه‌وتوانه و پڕتووکاوی ئیسلام.
ئه‌م ڕه‌وته ئیسلامیانه زۆرجار گله‌یی و گازه‌نده‌ی ئه‌وه‌یانه له ده‌سه‌ڵاتی کوردی که ئه‌بێت توند‌و تیژتربن به‌رامبه‌ر ئازادی و ڕێگه به‌که‌س نه‌ده‌ن ڕه‌خنه و سه‌رنجێکی هه‌بێ له‌سه‌ریان چونکه ئه‌وه به‌زاندنی هێڵی سووره و پێشێلکردنی پیرۆزی ئایینی و خو نه‌ریتی نهمریانه.
ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌ڕی دۆگمایی بیری ته‌سک و ناسه‌رده‌میانه‌یه و کۆسپی به‌رده‌می پێشکه‌وتن و زانست و زانینه، ڕێگه گرتنه له ئاره‌زووی قوڵبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان بۆ هێنانه‌دی خۆزگه و خه‌وه‌کانیان و خستنه‌گه‌ڕی ئیراده‌ی ئازادانه‌یان بۆ هێنانه‌دی کۆمه‌ڵگایه‌کی سکۆلار و ئازاد و بێ چه‌وساندنه‌وه.
ژه‌نیوه‌ری 2008