
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان …ئاسۆ حامدی
تێماکانی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا
(په‌ندێکی چینی هه‌یه ده‌ڵێ : ماسی مان پێ مه‌ده به‌ڵکو فێرمان که چۆن ڕاوه ماسی بکه‌ین)
له‌م داوییانه‌دا له دراسه ئه‌کادمیه‌کان و سیاسه‌ته‌کانی پارته سیاسیه‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپایی و ئه‌مریکا زیاتر باس له تێماکان (دهسهتهواژهکانی) وه‌کو ژینگه، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ، وه‌رزش ولاوان، وه‌زعیه‌تی گه‌ڕه‌که‌کان و یاساکانی ئاواره‌یی و کۆچ وکۆچبه‌ری و هۆیه‌کانی هاتوچۆو مه‌سه‌له‌کانی کار‌و ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌لک ده‌که‌ن. ئه‌مانه و گه‌لێ مه‌سایلی تری سۆزدار و پڕ ئه‌ندێشه له‌کۆمه‌لگای پێشکه‌وتوودا بوونه‌ته مه‌سایلێکی ژیان و مان له‌م کۆمهڵگایهنادا. له بیرمان نه‌چێ له‌م کۆمهلگایهنهدا هه‌م زیاتر سیاسه‌ته‌کان له ئهقلیمهکان و شاره‌وانیه‌کان و ناوچه‌کان پیاده‌ده‌کرێت و داده‌ڕێژرێت دواتر له سیاسه‌ته‌کانی ووڵاتدا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، ته‌نها سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌سه‌له‌کانی ئابووری له سه‌راسه‌ری ووڵاتدا و ناوه‌نده‌کانی پارته سیاسیه‌کان ده‌رده‌چێت،ئه‌مه‌ش له هه‌ر ووڵاته و ناوچه‌یه جیاجیان، هه‌م هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر تێماکانی چین و توێژه‌که‌ی ده‌کاته‌وه. ماوه‌یه‌که ده‌ورانی ریزکردنی کۆمه‌ڵه داواکاری له به‌رنامه‌ی لانی که‌م و درێژماوه له به‌رنامه‌ی حزبه‌کاندا چوونه‌ته پهراوێزو خستنه ڕووی تێماکان جێگای گرتوونه‌ته‌وه.
چڕ بوونه‌وه‌ی تێماکان و له‌یه‌كچوونیان له جیهان له ئه‌نجامی ئه‌م سهقامگیربوونهی ئابووری و سیسته‌می سه‌رماییه و قه‌یرانه جیاجیاکانی مالی و نیزامه‌کانی کریدیت(قه‌رزه‌کان) و سولفه‌کانی عه‌قار هه‌روا دێ له یهکچوونهکان و خاڵه‌کانی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ووڵاتان له‌یه‌ک نزیک ده‌کاته‌وه.
ئه‌م کاریگه‌ریه ئابووریانه له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگاکان ئه‌مڕۆ وا به ماددی بووه‌ته‌وه پێویست به سه‌لماندن ناکات.
کۆمه‌ڵگا چه‌ندین دووری هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه خۆی له ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژدا بنوێنێ یان به‌رنامه‌کانی کورت ماوه و به‌رنامه‌کانی درێژخایان ئه‌وا بزوتنه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان چه‌ند تێمایه‌کی گشتییان هه‌یه، ئه‌م تێمایانه ده‌توانن ته‌کانێکی جدی به چاککردنی کۆمه‌ڵگا بده‌ن.
به‌نموونه هه‌ندێ تێمای سه‌ره‌کی باس ده‌که‌ین؛
1. سه‌ربه‌خۆیی و فدراڵی : چاره‌نووسی سیاسی کۆمه‌ڵگا و یه‌كلابوونه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن دا، یانی مانه‌وه‌ی کوردستان به عێراق وه‌کو هه‌رێمی فدراڵی یان جیایی و سه‌ربه‌خۆیی ووڵات، ئه‌مه‌ش زیاتر له ناوه‌نده‌کانی ئه‌قلیمی و ده‌ولی دا چۆن له پراکتیکدا ته‌رجه‌مه ده‌کرێت. ده‌کرێ لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک ته‌وه‌ره‌یه‌کی سه‌ره‌کی بخرێته ڕوو.
لێره‌ش مه‌سه‌له‌ی مادده‌ی 140 و گرفته‌کانی سه‌ره‌تای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی گرنگن.
2. گه‌نده‌ڵی ئیداری ؛ ئه‌م تێمایه خۆی له خۆیدا ده‌توانێ ریفۆرمی گشتی بێت بۆ گشت بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سیسته‌می و دهسهڵاتییش.
3. هه‌ژاری و نه‌بوونی و مه‌سه‌له‌ی خانووبه‌ره؛ ئه‌م تێمایه زیاتر په‌یوه‌ندی به چاککردنی چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. ئه‌مه پانتایی زۆری هه‌یه هه‌ر له بودجه‌ی ووڵات و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی تا ده‌گاته داهاتی تاک و بیمه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو بیمه‌ی بێکاران و بیمه‌کانی ته‌ندروستی.
4. ڕه‌شه کوژه‌ی ژنان ؛ ئه‌م تێمایه ده‌توانێ هاوسه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیه فه‌ردیه‌کان گه‌شه پێ بدات.
5. قوربانیانی شه‌ڕو ماڵوێرانیه‌کان ؛ جا چ له ده‌ره‌نجامی هێرشه‌کانی داگیرکه‌ران بێت یان چ له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ بێت. خه‌ڵکی کوردستان بۆ له‌بیرکردنی زه‌ره‌روزیانه‌کان پێ ویستیان به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک هه‌یه. ئه‌مه ده‌توانێ چۆنایه‌تیه‌کانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا به هێز بکات.
6. وه‌رزش و لاوان و چاره‌سه‌رکردنی گرفتی گه‌نجه‌کان.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له تێما په‌یوه‌ندی به گه‌شه‌ی چاره‌نووسی لاوان و ته‌ندروستی کۆمه‌لگای ئاینده‌وه هه‌یه.
7. سه‌رچاوه‌کانی ئینرژی بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵگا، لێره‌دا هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی ووزه ده‌بێ به‌گوێره‌ی پێویستی کۆمه‌ڵگا بۆ گشت فه‌راهه‌م بێ، ئه‌مه‌ش هاوکات ده‌بێ هاوسه‌نگی داهاتی تاک بێ له کۆمه‌ڵگا.
8. مه‌سه‌له خزمه‌تگوزاریه‌کان، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به گشت سیاسه‌ته‌کانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ئینفراسته‌کچه‌ری کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه.
9. ژینگه و گه‌شه‌دان به ژینگه‌یه‌کی پاک له شار‌و دێهاته‌کانی ووڵات، گرنگترین مه‌سه‌له لیره‌دا چاککردنی زه‌ویه‌کانی که به چه‌کی کیمیاوی بۆمبارانکراون، مه‌سه‌له‌ی گازی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن و گرفته‌کانی ده‌نگ و بۆن. ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ خاوه‌نکاران ده‌بێ لێپرسراویه‌تی ماددی چاککردنی ژینگه هه‌ڵبگرن و هاووڵاتیان له‌م نێوه‌دا ده‌بێ ئه‌رکی نیشتمانی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن.
10. په‌روه‌رده‌و فیرکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی چۆنایه‌تی خوێندن له گشت ئاسته‌کاندا تا ده‌رچوانی کۆلێژ و ئاسته‌کانی تر بتوانن به بڕوانامه‌کانیان له ته‌واوی وولاتاندا کار بکه‌ن. تا ئێستا ئه‌م چۆنایهتهی هه‌یه ناتوانێ به‌ربه‌ره‌کانی دراوسێ کانیش بکات و ئاسته‌که‌ی نزمه.
11. مه‌سه‌له‌ی خانه‌نشینی و نه‌وه‌کانی ڕابردوو، نه‌وه‌کانی ئاینده ده‌بێ بتوانن نه‌وه‌کانی ڕابردوو به باشی بژێنن و ئه‌رکی خۆیان به باشی جێ به‌جێ بکه‌ن، لێره‌دا ده‌وڵه‌ت ده‌بێ له‌م نێوه‌دا له یاساکاندا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌مه‌ش له واقع دا یانی وه‌رچه‌رخانێ له کۆمه‌ڵگا،چونکه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌ر کوڕ و کچان له خێزاندا ئه‌م ئه‌رکه‌یان له گشت دا هه‌یه.
12. سه‌روه‌ری بۆ یاسا له کۆمه‌ڵگا، ئه‌م هه‌نگاوه له‌پێش زۆر له تێماکانه و هه‌موو هاووڵاتیان له‌م تێمایه به‌هره‌مه‌ندن سه‌رفی نه‌زه‌ر له هه‌ر چین و توێژێ دا بن. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه سه‌خترین تێمایه بۆ جێ به‌جێ بوون له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا.
ئارامی و ئاسایشی کۆمه‌ڵگا و ئه‌رک و مافه‌کانی هاووڵاتیان له گشت مه‌یدانه‌کاندا لێره‌دا به واقعی ده‌چه‌سپێ. ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر یاسادا هه‌موومان یه‌کسان بووین ئه‌وکات سنوریکی باش ده‌بڕین و کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تای مۆدێرنی خۆی به‌یان ده‌کات.
ئه‌مانه‌و ده‌یان تێمای تر ده‌توانن ڕۆلێکی کاریگه‌ر له ژیانی کۆمه‌ڵگادا بگێڕن. له هه‌مووی گرنگتر ئه‌گه‌ر پارته سیاسیه‌کانی کوردستان ئازادی به خودی به‌شه‌کانی ئه‌ندامانیان له شار‌و شارۆچکه‌کان و دێهاته‌کان بده‌ن تا ئازاد و سه‌ربه‌ست بۆ کۆمه‌ڵگا له چوارچیوه‌ی داواکاریه‌کانیان کار بکه‌ن و پێشنهادهکانیان بۆ به‌ڕێوه‌بردن و کارگێڕی کۆمه‌ڵگا بده‌ن ئه‌وکات زیاتر کۆمه‌ڵگا له‌گرفته‌کانی ده‌گات و ده‌توانێ چاره‌سه‌ریان بکات.
ئه‌م جۆره کارکردنه سیاسیه‌ی که له کلاسیک‌دا باوه هه‌روا له‌کوردستان پیاده ده‌کریت، هه‌موو شتێ له‌سه‌ره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و دوای بۆ خواره‌وه ده‌چێت. ئه‌م شێوه له کارکردنه خودی دیموکراسی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ئێستا ڕۆژی ئه‌وه‌یه که له‌خواره‌وه ده‌ست به‌کار بکرێت و خه‌ڵکی له ئازاره‌کانی خۆی باشتر ده‌گات و چاره‌سه‌ریان ده‌کات، ڕابه‌ران ئه‌وه‌نده نزیکایه‌تیان له‌گه‌ڵ گرفته‌کان نیه‌و ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان ئه‌م هه‌ژموونه به‌کاردێنن.
له نێو هه‌موو حزبه سیاسیه‌کانی کوردستانیش دا کۆمه‌ڵه که‌سێ خۆیان به هه‌موو شتێ ده‌زانن و ده‌سه‌ڵاتی موتلهقیان هه‌یه. ئه‌مه به‌بێ جیاوازی چه‌پ و ڕاست و حزبی بچوک و گه‌وره..هتد. ئه‌مه به‌شێ له که‌لتوری سیاسی ئه‌م ناوچه‌یه.
بۆ گۆڕینی ئه‌م که‌ڵتووره سیاسیه ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان بۆی بێته مه‌یدان ، ئه‌گه‌ر هه‌روا به‌رده‌وام بێت ئه‌وه ئه‌وه‌ی دوای هه‌ر به کۆیله‌یی ده‌مێننه‌وه. یانی هه‌ر له‌سه‌ره‌وه حوکمیان به‌سه‌ر داده‌کرێت و ئه‌وانیش هه‌ر ده‌بێ کلکی دهسهڵاتبگرن له لایه‌ک له لایه‌کی تر سه‌رکوتی یه‌ک بکه‌ن. ئه‌مه‌ش گرنگترین ڕهزالهتیهکانی کۆمه‌لگایه.
هه‌ر حزبێکی سیاسی ده‌توانێ تێماکان له خودی کۆمه‌ڵگا درک پێ بکات و ده‌ست به‌کاره‌کانی بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنیان. هه‌ر لیره‌شدا جه‌ماوه‌ره‌کانیان خه‌بات و چاڵاکیه‌کانیان گه‌شه پێ ده‌ده‌ن.
خه‌ڵکی کوردستان زیاتر سه‌یری پراکتیک ده‌که‌ن تا تیۆر، توندبوونی پشدێنی ئابووری و گرانی و نه‌بوونی و هه‌ڵاوسانی مالی و بێ یاسایی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خێرا و ئیفلاسی خێرا له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی دا بوونه‌ته ده‌رسی تاڵ بۆ هه‌موو نه‌وه‌کان. به‌نموونه ئه‌گه‌ر مه‌عاشی پۆلیس سێ به‌رابه‌ر زیاد بکرێت ئه‌وا مامۆستاکانی کۆلیژیش ده‌چن سڕه‌ی بۆ ده‌گرن خۆ ئه‌گه‌ر زه‌وی و خانووی تیابێ ئه‌وا نوسه‌ران له کۆڵن و ئه‌مستردام سۆلیتاتسی ( عه‌ریزه‌ی دامه‌زران) بۆ ده‌نوسن!!. ئه‌وکات که‌س بیری بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سوپای نه‌ته‌وه‌یی و مادده‌ی 140 و مه‌سه‌له‌ی فدراسیۆنی کرێکاران و مه‌سه‌له‌ی خانه‌نشین و ژینگه ناچێت. خۆ ئێستا زۆربه‌ی بیری زاڵی کۆمه‌ڵگا له لای خانوو و زه‌وی و دهفتهروبلۆکی دۆلار و ئۆتۆمۆبییله تا چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و یهکبههای مرۆڤه‌کان له کۆمه‌ڵگادا، ئه‌مه‌ش بیری زاڵی کۆمه‌ڵگایه و بیری چینی ده‌سه‌ڵاته.
هه‌رچۆنێ بێ بۆ جه‌ره‌یانه سیاسیه‌کانی کوردستان ئێستا کارکردن به تێماکان چاکترین هه‌نگاوه بۆ چاککردنی کۆمه‌ڵگا له لایه‌ک له لایه‌کی تر کارکردن له قاعده‌وه (له خواره‌وه) له جیاتی هه‌موو شتێ له‌سه‌ره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت. به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له که‌لتووری سیاسی کوردستان دا نیه و نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێ ئه‌مانه بێنێته ئاراوه. ئه‌مه‌ش هه‌وڵ و کۆشش و قوربانی یه‌کی زۆری ده‌وێ. له لایه‌کی تر کارکردن به تێماکان به‌ره‌و تحالفاتی جیا جیا له نێوان پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان دروست ده‌کات و به‌رهه‌م دێنێ که بۆ ئێستای کۆمه‌ڵگای کوردستان پێویستن.
فێبروه‌ری 2008